کۆرد (مۆسیقا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نۆتی کۆرد

کۆرد (ئینگلیزی: Chord) پێکھاتووە لە ٣ نۆت (یان زیاتر)ی مۆسیقا کە بەسەر یەکەوە لێدەدرێن بۆ دەرکردنی ئاواز و مێلۆدی، بەھەرحاڵ، مەرج نییە کۆردەکان بەسەریەکەوە لێبدرێن، ھەندێک جار کۆردی شکاو ھەیە، کە نۆتەکان یەک لەدوای یەک لێدەدرێن، ئەمە یان بۆ مەبەستی مەشق کردن بەکاردێت یاخود ھەندێک جار لە پارچەی مۆسیقی و سۆناتادا بەکاردێت. کاتێک مۆسیقییەک سێ نۆت یان زیاتر بەسەریەکەوە لێدەدات، ئەمە پێی دەوترێت کۆرد. کۆرد لە مۆسیقای پاپ، مۆسیقای ڕۆک و مۆسیقای کلاسیک بەڕێژەیەکی زۆر دەبیسترێت. کۆرد لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بەناوبانگە، لەکاتێکدا لە گۆرانی ڕۆژھەڵاتدا کەمتر دەبیسترێت.

ئامێرە میوزیکیە گونجاوەکان بۆی[دەستکاری]

  • نۆتی کۆرد زیاتر بۆ پیانۆ بەکاردێت
  • نۆتی کۆرد بۆ کەمانچەش بەکاردێت بەڵام دەکەویتە سەر لێهاتوی ژەنیار وە بەکارهێنانی لەسەر تەلەکانی (١ می ، ٢ لا، (٣ ڕێ ، ٤ سۆڵ) وە گرتنی داری کەمانەکە بە گۆشەی ١٥٠ ـ ١٣٥
  • دەتوانین بۆ ئامێری میوزیکی تر بەکاری بهێنین بەلام دەکەوێتە سەر لێهاتووی ژەنیارەکە بەڵام زۆر بەکارناهینرێت بۆ ئامێرە فودارەکان لە جیاتی ئەوە لە ئۆکێسترایا ژەنیاری زۆرتری بۆ دادەنین

سەرچاوەکان[دەستکاری]