نیکڵباک
نیکڵباک | |
---|---|
![]() نیکڵباک لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ | |
زانیارییەکان | |
بنەچە | ھانا، ئاڵبێرتا، ![]() |
چەشنەکان | |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٩٥–ئێستا |
کۆمپانیاکان |
|
وێبگە | nickelback |
ئەندامان |
|
ئەندامانی پێشوو |
|
نیکڵباک (ئینگلیزی: Nickelback) گرووپێکی ڕۆکی کەنەدییە کە لە ساڵی ١٩٩٥ لە ھانای ئەلبێرتا دامەزراوە. گرووپەکە پێکھاتووە لە گیتارژەن و گۆرانیبێژی سەرەکی شاد کرووگەر، گیتارژەن، کیبۆردژەن و دەنگی پشتینە ڕایان پیک، بەیسژەن مایک کرووگەر لەگەڵ تەپڵژەن دانیێڵ ئادیر. گرووپەکە چەندجارێک تەپڵژەنەکانیان گۆڕاوە لە سادڵی ١٩٩٥ بۆ ٢٠٠٥.
نیکڵباک یەکێکە لە ھەرە سەرکەوتووترین گرووپە مۆسیقییە کەنەدییەکان، زیاتر لە ٥٠ ملیۆن ئەلبومیان فرۆشتووە لە جیھاندا، وە یانزھەمن لە لیستی باشترین فرۆشراوەکان و ھونەرمەندی دەرەکین کە باشترین فرۆشراویان ھەبێت لە ٢٠٠٠ەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دوای بیتڵز.