مێژووی نارنیا: شێرەکە، جادووگەرەکە و دۆلابی جلەکە
مێژووی نارنیا: شێرەکە، جادووگەرەکە و دۆلابی جلەکە | |
---|---|
![]() پۆستەری فیلەکە لە بەریتانیا | |
دەرھێنەر | ئەندریو ئادەمسۆن |
بەرھەمھێنەر | ماڕک جۆهنسۆن فیلیپ ستیور |
شانۆنامە |
|
لەسەر بنەمای | مێژووی نارنیا: شێرەکە، جادووگەرەکە و دۆلابی جلەکە لە لایەن سی. ئێس لیویس |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | هاری گریگسۆن-ویلیامس |
وێنەگری سینەمایی | دۆناڵد مک ئەلپینی |
مۆنتاژ | سیم ئەڤان-جۆنێس جیم مەی |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | واڵت دیزنی پیکچەرز واڵدێن میدیا |
بڵاوکردنەوە | بوینا ڤیستا پیکجەرز |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | 145 خوولەک |
وڵات | شانشینی یەکگرتوو ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | $180 میلیۆن[١] |
داھات | $745 میلیۆن[١] |
مێژووی نارنیا: شێرەکە، جادووگەرەکە و دۆلابی جلەکە فیلمێکی ساڵی ٢٠٠٥ی جۆری خایاڵی بەرزە. فیلمەکە هاوبەشی وڵاتانی بەریتانیا، ئەمریکایە. فیلمەکە لە دەرهێنانی (ئەندریو ئادەمسۆن)ە و لە بەرهەمهێنانی (ماڕک جۆهنسۆن، فیلیپ ستیور)ە.
دەرهێنان[دەستکاری]
بیرۆکەی دروستکردنی فیلمەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٠ کاتێک هەریەکە لە بەرهەمهێنەران (فڕانک ماڕشاڵ، کاسلین کێنێدی) بیرۆکەی تۆمارکدنی فیلمەکەیان هەبوو بەڵام بەهۆی نەبوونی شوێنی گونجاو لەگەڵ چیرۆک و فیلمەکە. دەرهێنانی فیلمەکە دواکەوت بۆ (٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٤) کە دەستکرا بەدرووستکردنی فیلمەکە، لە وڵاتی نیوزلەندا.
مۆسیقا[دەستکاری]
گۆرانیەکە لە ڕێکخستنی (هاری گریگسۆن)ە،کەخۆی پێشتر لەگەڵ دەرهێنەر (ئەندریو ئادەمسۆن) کاری کردووە لە فیلمەکانی شڕێک (٢٠٠١) و شڕێک ٢ (٢٠٠٢). فیلمەکە چەند گۆرانیێکی تێدا دانراووە. و هەروەها یەکێک لە گۆرانیەکانی ئەیمی لی کە گۆرانیبێژ و ئەندامی گرووپی ڕۆکی ئێڤەنێسێنسەوە وترابوو بەڵام نەخرایە نێو فیلمەکە بەھۆی تاریکییەکەیەوە.
بڵاوکردنەوە[دەستکاری]
فیلمەکە لە ڕێکەوتی ٧ی کانونی دووەمی ٢٠٠٥ بۆ یەکەمجار لە شاری لەندەن پیشاندرا. وەدواتر بەشێوەی گشتی لە شوێنەکانی تر بڵاوکرایەووە، وەلە ڕێکەوتی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ بۆ یەکەمجار فرۆشرا و بڵاوکرایەوە. وەلە ٩ی هەمان مانگ لە باککوری ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا دەستکرا بە فرۆشتنی فیلمەکە.
بۆکس ئۆفیس[دەستکاری]
فیلمەکە لەسەرانسەری جیهاندا بڕی 745,013,115 دۆلاری بەدەستهێناووە، کەلە پلەی (٥٥ەمین بەرزترین داهات)ە لە جیهاندا.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ئ ا "The Chronicles of Narnia: The Lion, the Witch and the Wardrobe (2005)". Box Office Mojo. Retrieved 2009-02-05.
پەراوێزەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |