دوایین کۆکراوە (بەرھەمی ئێڤەنێسنس)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دوایین کۆکراوە (ئینگلیزی: The Ultimate Collection) بەرھەمێکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦ دەخرێتە بازاڕەکانەوە و نوێترین کاری گرووپەکەیە، ئەم بەرھەمە پێکھاتووە لە سندوقێکی ڤاینڵ کە ھەر چوار ئەلبومی فەرمی ستودیۆ ئۆریجن، فۆڵێن، دەرگا کراوەکە و ئێڤەنێسنس لەگەڵ دێمۆی بڵاونەکراوە چرپە ونبووەکان لەخۆ دەگرێت.[١] بەرھەمەکان ھەمووی لە سندوقێکدان کە پیتی یەکەمی گرووپەکە و لۆگۆکەیان (e) لەسەر ھەڵکەندراوە و لەتاریکیدا دەدرەوشێتەوە. وەک زیادە، بەرھەمەکە وێنە و نووسراوە دەستییەکانی گرووپەکە و چەند شتێکی نەبینراویتر لەخۆ دەگرێت، وە ھەروەھا گۆرانی ھەتا لە مردنیشدا کە بۆ یەکەمجار لە ئۆریجن بینراوە سەرلەنوێ تۆمارکراوەتە بەتایبەتی بۆ بەرھەمەکە.[٢]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ دوایین کۆکراوە. ئێڤەنێسنس دەستپێک. کۆنکۆرد بایسیکل. سەردان لە ڕێکەوتی ٧ی کانوونی یەکەم، ٢٠١٦.
  2. ^ شاد بۆار (لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەم، ٢٠١٦). ئێڤەنێسنس بۆ بڵاوکردنەوەی دوایین کۆکراوە. لاودوایەر. سەردان لە ڕێکەوتی ٧ی کانوونی یەکەم، ٢٠١٦.