ئۆریجن (ئەلبومی ئێڤەنێسنس)
| ئۆریجن | ||||
|---|---|---|---|---|
| دێمۆ لە لایەن ئێڤەنێسنس | ||||
| بڵاوبوونەوە | ١١ی نیسانی ٢٠٠٠ ( | |||
| تۆماربوون | ٢٠٠٠ | |||
| چەشن | مێتاڵ | |||
| ماوە | ٤٦:٢٧ | |||
| بڵاوکەرەوە | بیگویگ ئینتەرپرایزسس | |||
| کاتزانیی ئێڤەنێسنس | ||||
| ||||
ئەلبومی ئۆریجن (بە ئینگلیزی: Origin) ئەلبومێکی گرووپی ڕۆکی ئێڤەنێسنسە. لە ٤ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٠دا بڵاو کراوەتەوەو ٢.٥٠٠ کۆپی لێ فرۆشراوە. ئەم ئەلبومە لە ١١ تراک پێک ھاتووە و گۆرانی چرپە و خەیاڵی تێدا بووە کە دواتر لە ئەلبومی فۆڵێن نوێ کراونەتەوە و بەکار ھێنراون. ئەلبومەکە بەرھەمھێنراوە بۆ دابەشکردن لەلایەن ھاوڕێیەکی لی و موودی، بەڵام تەنھا چەند ھەزار دانەیەکی کەمی لێ بەرھەمھێنرا و دوای ماوەیەکی کورت لەدوای ئەوەی جیھان گرووپەکەی ناسی، ڕاستەوخۆ دوای بڵاوکردنەوەی فۆڵێن، ئەم ئەلبومە لەسەر ئینتەرنێت دەفرۆشرا و بەھۆی دەگمەنییانەوە، نرخی ھەر دانەیەیان دەگەیشتە سەرو ٤٠٠ دۆلار. ھەرچەندە بە ئەلبومێکی تەواو ناودەبرێت، ئەیمی لی بە دێمۆ ئەم ئەلبومە ناودەبات و ھانی گوێگرانی ئێڤەنێسنس دەدات کە لە ئینتەرنێتەوە دایبگرن لەجیاتی ئەوەی بیکڕن. ئەلبومەکە وەشانی کۆنتری گۆرانییەکانی وەک: چرپە، ئەفسانەیی و نەمرەکەم لەخۆ دەگرێت، کە دواتر دەرکەوتن لەسەر یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنی گرووپەکە بەناوی فۆڵێن.
لیستی تراکەکان
[دەستکاری]- Anywhere
- Origin
- Whisper
- Imaginary
- My Immortal
- Where Will You Go
- Field of Innocence
- Even in Death
- Anywhere
- Lies
- Away from Me
- Eternal
سهرچاوهکان
[دەستکاری]| ئەم مۆسیقا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |