بوومەلەرزەی ٢٠١٠ی ھایتی
Jump to navigation
Jump to search
پۆتانەکان: 18°27′25″N 72°31′59″W / 18.457°N 72.533°W
بوومەلەرزەی ھایتی بوومەلەرزەیەکی بەھێز بوو ھێزەکەی گەیشتە ٧.٠ پلە بە پێوەری ڕیشتەر، ناوەندی بوومەلەرزەکەش نزیکەی 10 میل (17 کیلۆمەتر) دوربوو لە باشووری ڕۆژئاوای پایتەختی هاییتیەوە پۆرت ئۆ پرانس. بوومەلەرزەکە لە ڕۆژی سێشەممە ١٢ی کانوونی دووەم ٢٠١٠ لە کاتژمێر 16:53:09 بە کاتی هاییتی (21:53:09 بە کاتی جیهانیی یەکگرتوو[١]).
بوومەلەرزەکە لە قووڵی ٦.٢ میل (١٠.٠ کیلۆمەتر) ڕووی دا. دەستەی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمەریکی(USGS) زنجیرەیەک لەرزەی تۆمار کردووە دە دانە لەوانە هێزەکەکانیان زیاتر لە 5.0 پلە بووە لەوانە دانەیەکیان 5.9 پلە و یەکێکی دیکە بە 5.5 پلە تۆمارکراوە.[٢]
بوومەلەرزەکە کە زیاتر لە خولەکێکی خایاند وێرانییەکی گەورەی لە دوای خۆی بەجێھێشت.
ژمارەی کوژراوان[دەستکاری]
بەستەری دەرەکی[دەستکاری]
- یەکێتی نێودەوڵەتیی کۆمەڵەکانی خاچی سوور و هلالی سوور:ڕێکخراوێکی سوودنەخواز بۆ فریاکەوتن لە کاتی کارەسەاتدا
- ئەنجوومەنی نێودەوڵەتیی خاچی سوور
پەراوێز[دەستکاری]
- ^ Magnitude 7.0 - HAITI REGION
- ^ "Latest Earthquakes M5.0+ in the World - Past 7 days". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣ی شوباتی ٢٠١٠. لە ڕێکەوتی ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.