لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بمھێنە بۆ ژیان (ئینگلیزی: Bring Me To Life) گۆرانییەکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە.
ئەم گۆرانییە یەکێکە لە ھەرە سەرکەوتووترین گۆرانیەکانی گرووپەکە، لە ئەلبومی فۆڵێن بەدی دەکرێت، گۆرانییەکە لە لایەن گۆرانیبێژ و بەڕێوەبەری گرووپەکە ئەیمی لی و گیتارژەنی پێشوو بێن موودی و دەیڤد ھاجێز نوسراوە.
ئەیمی لی گوتوویەتی کە گۆرانییەکە چەند مانایەک دەبەخشێت، لەکاتێکدا یەکێک لە ھاوڕێکانی پرسیاری لێ دەکات کە ئایا دڵی خۆشە لەو پەیوەندییە خۆشەویستییەی کە تێیدایە، دواتر ئەو لە مێشکی خۆی دەڵێت "نەخێر" و ئەم گۆرانییە دەنوسێتەوە تاکو ھەستەکانی خۆی دەرببڕێت.
لە گۆرانییەکەدا ئەیمی لی دەڵێت "بەبێ ڕوح، جەستەم لە شوێنێکی سارد خەوتووە" و "لەم تاریکییە ڕزگارم بکە."
[١]
|
---|
|
ئەلبومەکان | |
---|
تاکەگۆرانییەکان | |
---|
تاکە ڕێکلامییەکان | |
---|
گۆرانییەکانی تر | |
---|
وتارە پەیوەندیدارەکان | |
---|
|
- ^ Unterberger، Andrew (September 10, 2004). «Top Ten Nu-Metal Bands». Stylus Magazine. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. ; ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.