دەروازە:ئێڤەنێسنس
بەخێربێن بۆ دەروازەی ئێڤەنێسنس![]() دەروازە:ئێڤەنێسنس/نوێکردنەوەی پەڕە ژێرپەڕەئێڤەنێسنس لە لایەن گۆرانیبێژ و پیانۆژەن ئەیمی لی وە گۆرانیبێژ و گیتارژەنی پێشوو بێن موودی دامەزراوە. ئەو دووانە لە ساڵی ١٩٩٤ یەکتریان ناسی لە کامپێکی گەنجان لە لیتل ڕاک، کاتێک کە موودی گوێی لە لی بوو گۆرانی «ئەتوانم ھەمووشتێک بکەم بۆ خۆشەویستی» دەوت لەسەر پیانۆکەی. یەکەم گۆرانیان پێکەوە ناوی «تەنیایی» و «پێمی ببەخشە» بوون و ھەردووکیان نووسراوی دەستی لی بوون، وە «تێگەیشتن» و «نەمرەکەم» ھەردووکیان نووسراوی دەستی موودی بوون و ھەردووکیان گۆڕانکاریان تێداکردوون. دوو گۆرانییان لەسەر ڕادیۆی ناوخۆ پەخشکرا و خەڵکی دەستیانکرد بە ناسینیان و ھەردووکیان بیریان لە کۆنسێرتێک کردەوە، دوای ماوەیەک گرووپەکە کۆنسێرتێکی ڕاستەوخۆیان ئەنجامدا و بوون بە بەناوبانگترین گرووپ لەو ناوچەیە. دوای ھەڵسەنگاندنی ناو وەکو: «خواستی منداڵانە» و «بریندارکراو» گرووپەکە ئێڤەنێسنسی ھەڵبژارد کە بە مانای کاڵ بوونەوە یاخود ون بوون دێت. (لە وشەی ئێڤەنێسی زمانی لاتینی وەرگیراوە کە بە مانای ون بوون یاخود نەمان دێت). ژێرپەڕەژێرپەڕە
لەم مانگەداژێرپەڕەسینتسز چوارەم ئەلبومی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە لە پاییزی ساڵی ٢٠١٧ بڵاودەکرێتەوە. دەیڤد کامپبێڵ دەرھێنەری ئەلبومەکەیە و ڕێکخستنەکانی بەڕێوەبردووە لە پاڵ ھەردوو ئەندامانی گرووپ ئەیمی لی و ویڵ ھەنت. گرووپەکە شێوازێکی مۆسیقای کلاسیکییان ھەڵگرتووە لە ئەلبومەدا و
دووبارە بە شێوازێکی نوێ بنیاتناوەتەوە. لە پاڵ کارە کۆنەکاندا، ئەم ئەلبومە دوو گۆرانی نوێ لەخۆ دەگرێت. ژێرپەڕەلەکریمۆسا گۆرانییەکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە بۆ ئەلبومی دەرگا کراوەکەی ٢٠٠٦ نوسراوەتە. گۆرانییەکە نوسراوەی دەستی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆیەو دەرھێنەرەکەشی دەیڤ فۆرتمانە. ئەم گۆرانییە دروستکردنەوەیەک بوو بۆ ریکویمی لەکریمۆسای مۆزارت (١٧٩١) بەپێی ئەیمی لی، ھاندەری سەرەکی بۆ نووسینەوەی ئەم گۆرانییە فیلمی ئەمادیوس بووە. لەکاتێکدا کە لی ئاوازەکەی لە لەکریمۆسای مۆزارتەوە وەرگرتووە، ئەو خۆی ھۆنراوەکەی بۆ نووسیوەتەوە. چەشنی مۆسیقای وەک ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ، ڕۆکی گۆتیکی و پۆست-گرەنجیش ھەر ھاندەری داڕشتن و گۆڕانکاریکردن لە مێلۆدی گۆرانییەکە بوون. بە ڕەسەنی ئەم پارچە مۆسیقایە لەسەر نۆتی دی ماینەر نووسراوەتەوە، بەڵام لی و باڵسامۆ گۆڕیویانە بۆ ئی ماینەر تاکو زیاتر لەگەڵ ئێڤەنێسنسدا ڕێک بکەوێت. پۆلەکانویکیپرۆژەکانژێرپەڕە
ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاخانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات: کۆمنز
خەزێنەی ئازادی میدیا میدیاویکی
پەرەپێدانی نەرمامێری ویکی مێتاویکی
ڕێکخستنی پرۆژەکانی ویکیمیدیا ویکیکتێب
کتێبی خوێندن و ڕێنمایینامەی ئازاد ویکیدراوە
بنکەی زانیاریی ئازاد ویکیھەواڵ
ھەواڵی ناوەڕۆک ئازاد ویکیوتە
کۆکەرەوەی وتەکان ویکیسەرچاوە
کتێبخانەی ناوەڕۆک ئازاد ویکیجۆر
تۆماری جۆری ئاژەڵەکان ویکیزانکۆ
سەرچاوەی ئازادی فێربوون ویکیگەشت
ڕێنوێنی گەشتی ئازاد ویکیفەرھەنگ
فەرھەنگی کوردی دەروازەکان |