بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:موکریان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن بۆ دەروازەی موکریان

موکریان (بە پاڵەوی: Mukrān یان Mukriān؛ ھەروەھا: مکوریان، موکوریان یان مُکُریان) ناوی مەڵبەندێکی گەورە و بەرینی کوردستانە. ناوچەی موکریان لە شارستانەکانی بۆکان، پیرانشار ،مەھاباد، شنۆ، سەردەشت، ڕانیە، قەڵادزێ، نەغەدە، میاندواو، ساینقەڵا، تیکاب دەگرێتەوە.ھۆزی موکری لە موکریان نیشتەجێیە و دەسەڵاتداری ئەو ناوچەیەیە.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

کۆماری کوردستان لە ٢ی ڕێبەندانی ٢٦٤٦ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەسەر دەستی حیزبی دیموکراتی کوردستان دامەزرێنرا، و پێشەوا قازی محەممەد وەک سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خوارد، وڵاتێکی کوردی تەمەن کورت بوو، کە لە سەدەی بیستدا و لە دوای کۆماری ئارارات لە باکووری کوردستان دامەزرا. پایتەختەکەی شاری مەھاباد بووە، کە ئەکەوێتە باکووری خۆراوای ئێران. دامەزران و لەناوچوونی کۆمار بەشێک بوو لەو قەیرانەی ئێرانی تێی کەوتبوو، ئەو ململانێیەی لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتیی سۆڤیەتدا ھەبوو کە جەنگی ساردی لێکەوتەوە، بەڵام خواستی لەمێژینە و ئاواتی گەلی کورد بوو بۆ دامەزراندنی دەوڵەت و وڵاتێک بەناوی کوردستان، پێشینە لە مانگی ئابی ١٩٤١، ڕاپەڕینێکی مەزن جڵەوی ناوچە کوردییەکانی لە دەستی میری ناوەندیی ئێران دەرھێنا. لە شاری مەھاباد، کۆمیتەیەک لە کەسانی چینی ناوەند بە پشتگیری سەرۆک خێڵەکان دەسەڵاتی ناوچەکەیان گرتە دەست. پارتێکی ڕامیاری بەناوی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان (ژێ کاف) دامەزرێنرا. قازی محەممەد، سەرۆکی بنەماڵەی قازی، بە سکرتێریی پارتەکە ھەڵبژێردرا. کۆمیتەکە بە سەرکردایەتیی قازی محەممەد ناوچەکەیان بە لێھاتوویی و سەرکەوتنێکی بەرچاوەوە بۆ ماوەی ٥ ساڵ تا ڕووخانی کۆمار بەڕێوەبرد.

زیاتر...

شاری ھەڵبژێردراو

سەردەشت شارێکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران کە لە باشووری ڕۆژاوای پارێزگای ورمێ ھەڵکەوتووە. ئەو شارە ناوەندی شارستانی سەردەشتە و وەک یەکێک لە شارەکانی ناوچەی موکریان ھەژمار دەکرێت. سەردەشت لە نزیکی سنووری ئێران و عێراقدا ھەڵکەوتووە و لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھاوسنوورە. ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارە لە ساڵی ٢٠١٦، بەرامبەر لەگەڵ ٤٦٬٤١٢ کەس لە ١٢٬٥٥١ خێزاندا بووە. شارەکە لە سەردەمی کۆماری کوردستان و ھەروەھا لە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران بۆ ماوەیەک لەژێر دەستەڵاتی کورداندا بووە. سەردەشت بەپێی ژمارەی دانیشتووان، ١١ەمین شاری پارێزگای ورمێ، ٢٣ەمین شاری ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ١٩٧ەمین شاری ئێرانە. خەڵکی سەردەشت کوردن و بە کوردیی ناوەندی و شێوەزاری موکریانی دەدوێن. ھەروەھا زۆربەی خەڵکی شارەکە پەیڕەوی ئایینی ئیسلام و مەزھەبی سوننەی شافعین.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

بۆکان لە ھاوینی ٢٠١٢

ئایا زانیوتە؟

  • … کە یەکەمەکانی سەدەی ٢٠ی زایینی سمکۆ شکاک توانی تەواوی پارێزگای ورمێ و ناوچەی موکریان بۆ ماوەی ١١ ساڵ ئازاد بکات؟
  • … کە ساڵی ١٩٤٦ قازی محەممەد لە شاری مەھاباد کۆماری کوردستانی دامەزراند کە تەواوی ناوچەی موکریانی دەگرتەبەر؟
  • … کە موکریان زیاتر لە یەک ملیۆن کەس دانیشتووی ھەیە کە زۆربەیان کوردن و لە ئیسلامی سوننە پەیڕەوی دەکەن؟
  • … کە ڕووبەری موکریان دەوروبەری ١٨٫٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و ھەروەھا ٩ شارستانی پارێزگای ورمێ دەگرێتەبەر؟



ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

قازی محەممەد ناسراو بە پێشەوا (١ی ئایاری ١٨٩٣ – ٣١ی ئازاری ١٩٤٧) سیاسەتوان، دادوەرێکی کورد و سەرۆکی کۆماری مەهاباد بوو. ئەو یەکێک لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی ناوچەی موکریان بوو کە لە ساڵی ١٩٤٦، بە ھاوکاری چەند کەسێکی دیکە ده‌وڵه‌تی کۆماری مەهاباد لە شاری مەھاباد دامەزراند. دوای ڕووخانی کۆمار لە ساڵی ١٩٤٧، قازی لەگەڵ برا و ئامۆزاکەی لەلایەن حکوومەتی پەھلەوییەوە لە مەیدانی چوارچرای مەھاباد لە سێدارە دران.

زیاتر...

ژینگەی ھەڵبژێردراو

تاڤگەی شەڵماش یەکێکە لە گرنگترین تاڤگەکانی پارێزگای ورمێ و ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە لە شارستانی سەردەشت هەڵکەوتووە. ئەم تاڤگەیە لە دۆڵێکی ئاوەدان، بە گژ و گیا و لە ناو دارستانێکی پڕ و سەرسەوزی نزیک شاری سەردەشت ھەڵکەوتووە. تاڤگەی شەڵماش یەکێک لە لقەکانی ڕووباری زێی بچووک ھەژمار دەکرێت کە ئاوەکەی دەڕژێتە ناو ئەو ڕووبارە.

زیاتر...

وتەی ھەڵبژێردراو

پۆلەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان