کێشەی ١٠٠ بەندکراوەکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کێشەی سەد بەندکراوەکە، (بە ئینگلیزی: 100 prisoners problem) بریتییە لە کێشەیەکی ماتماتیکی لە تیۆریی ئەگەردا، و بەم شێوەیە کە ١٠٠ بەندکراو، ھەر کامیان ژمارەیەکیان لە ١ ھەتا ١٠٠ بۆ دیاریکراوە و سەد کێشۆ لە بەرامبەریانە کە لەناو ھەر یەک لە کێشۆکاندا، ژمارەیەک دانراوە لە ١ ھەتا ١٠٠. ھەر بەندکراوێک بەبێ پەیوەندیکردن لەگەڵ بەندکراوەکانی تر دەتوانێت ٥٠ دانە لە کێشۆکان بکاتەوە. بەندکراوەکان کاتێک ڕزگاریان دەبێت کە ھەموویان ژمارەکەی خۆیان بدۆزنەوە (ئەگەر لانیکەم یەک بەندکراو ژمارەکەی خۆی نەدۆزیبێتەوە، ھەموو بەندکراوەکان ھەر وا لە بەندیخانەدا دەمێننەوە و ڕزگاریان نابێت). پیتێر برۆ مێلتێرسێن زانایەکی دانمارکی بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٣ پلانێکی بۆ ئەم کێشەیە دۆزیەوە، و ھەلێکی ڕەخساند بۆ ڕزگاربوونی ھەموو بەندکراوەکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]