دەروازە:شیعر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دو:شیەوە ڕەوانە کراوە)

دەروازەی شیعر


بەخێربێن بۆ دەروازەی شیعر!

شیعر، ھۆنراوە، ھۆزان یان ھەڵبەست (بە ئینگلیزی: Poetry) وتەیەکی ھۆنراوی سیحراوییە، کە کار دەکاتە سەر ھەست و ھزری مرۆڤ. لایەنگرانی ھۆنراوەی عەرووزی، کێشی عەرووزی، سەروا و دیکەی تایبەتمەندییەکانی شیعری کۆن بە پێناسەی شیعر دەزانن و تا ڕادەیەک شیعری ئازاد کە ڕەھا لەم بەندانەیە بە شیعر نازانن. شاعیرانی بەرەی نوێ، بە ڕێزگرتن لە ھەر دوو شیعری کۆن (عەرووزی) و شیعری ئازاد، سنووری دژایەتی نێوانیان بەزاندووە و دەلاقەیەکی تازە و بازتریان بە ڕووی شیعردا کردۆتەوە.

زیاتر...

ھەنووکە ٦٠٢ وتار لە دەروازەی شیعردا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

کەبیر (بە ھیندی: कबीर، بە پەنجابی: ਕਬੀਰ، بە ئوردوو: کبیر‎) شاعیر و خواناسی ناسراوی خەڵکی ھیندستان بوو. لە دەوروبەری ساڵی ١٤٤٠دا لە شاری بەنارەس لە دایک بووە. باوک و دایکی کەبیر موسڵمان بوون و ناوی کەبیریان (کە یەکێک لە ناوەکانی خودای موسوڵمانانە) لە سەر منداڵەکەیان ناوە. کەبیر لە لای ڕاماناندای ھێندوو شاگردی کردووە و زانینی زۆری ئەو کاریگەری زۆری لە سەر کەبیر کردووە. ھەروەھا ھۆنراوەنووسانی فارسی وەکوو مەولانای ڕۆمی تا ڕادەیەک لە سەر بیروڕا و ھۆنراوەی کەبیر کاریگەر بوون. کەبیر شاعیرێکی شەفاھی بووەو زۆربەی ھۆنراوەکانی سینە بە سینە لە ناو خەڵکدا ھاتوە یان موریدەکانی نووسیویانەتەوە. ناوەرۆکی شیعرەکانی بە زۆری عیرفانین و زۆر ڕەخنەی لە دوژمنایەتیی ئایینی گرتووە. ھەروەھا ڕەخنەی لە ڕەواڵەت پەرستی، ڕیا و ھەندێک لە دابونەریتەکانی کۆمەڵگای ھیندی گرتوە. لە سەر بزووتنەوەی بھەکتی و ئایینی سیکیزم کاریگەریی بووە و لە ھیند و وڵاتانی دەور و بەریدا شوێنکەوتوانێکی زۆری ھەیە. شوێنکەوتوانی کەبیر، ڕێبازی کەبیریان داناوە کە لە ئێستەدا نزیکی ١٠ ملیۆن شوێنکەوتووی لە باکوور و ناوەڕاستی ھینددا ھەیە. لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ڕابیندرانات تاگۆر خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ لە کتێبی چریکەکانی کەبیردا سەد شیعری کەبیری بە ھاوکاریی ئێڤلین ئاندەرھیڵ وەرگێڕایە سەر ئینگلیزی و ئەم شاعیرەی زیاتر بە دنیا ناساند.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

««قەلەڕەش» (بە ئینگلیزی: The Raven) ھۆنراوەیەکە لە شاعیری بەناوبانگی ئامریکایی ئێدگار ئالێن پۆ

ئایا زانیوتە؟


ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

فرووغ ئەلزەمان فەڕوخزاد (٢٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٤ - ١٣ی شوباتی ١٩٦٧) شاعیری ئێرانییە. ئەو پێنج دەفتەری شیعری بڵاوکردووەتەوە کە لە بەرچاوترین نموونەکانی شیعری فارسین لە سەدەی بیستەمدا. فرووغ لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆ گیانی لەدەست دا. فرووغ چەندین کۆمەڵە شیعری لەسەر بناغەکانی کاری نیما یووشیج نووسی و بەم شێوەیە کاری ھونەریی خۆی دەست پێ کرد. ئەم کۆمەڵە شیعرانە بریتی بوون لە: «اسیر»، «دیوار» و «عصیان». دوای ئەم دەورانە فرووغ لەگەڵ ئیبراھیم گوڵستان، نووسەر و دەرھێنەر، ئاشنا بوو؛ کە ئەم ئاشنایییە بوو بەھۆی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە بیروباوەڕ و شێوازی ھونەریی فرووغدا. کە ئەم گۆڕانکاریانە دواتر خۆی لە کۆمەڵە شیعری «تولدی دیگر» و «ایمان بیاوریم بە آغاز فصل سرد» خۆی پیشاندا؛ ئەم کۆمەڵە شیعرانە بوو بەھۆی پەرەسەندنی ناوی فرووغ و لە نێو کۆمەڵگای ئەدەبیی ئێراندا شوێنێکی تایبەت بۆ فرووغ دیاری کرا.

زیاتر...

کتێب

بۆ کوردستان و ھەروەھا ناسراو بە ھەژار بۆ کوردستان ناوی یەکێک لە دیوانەشیعرەکانی ھەژار شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی کورد، بە زمانی کوردیە کە لە ساڵان جیاواز لە بڵاوکردنەوەکانی جۆراوجۆر چاپ و بڵاو بووتەوە. پەرتووکی «بۆ کوردستان»، لە نوێترین چاپیدا لە ساڵی ٢٠١٤ لە کەڕەتی چاپی نۆھەم لە ٤٠٨ پەڕە بەدەست باڵاوکردنەوەی پانیز لە تاران لە چاپ دراوە. لەم دواھەمین چاپەدا بۆ یەکەم جار فەرھەنگۆکێکی بیست لاپەڕەیی وەک پاشکۆ خراوەتە سەر دیوانەکە، کە مانای وشە قورس و دژوارەکان و ھەر وەھا ناوە نامۆکانی ناو شێعرەکانی ھەژاری ڕوون کردۆتەوە. ئەم فەرھەنگۆکە وێژەوان کامڕان جەوھەری دایڕشتووە.

زیاتر...

یارمەتیت پێویستە؟

ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە شیعر ھەیە و ناتوانیت وڵامەکەی بدۆزیتەوە؟

سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە.

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان