بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


 سیاسەت تەکنیکی پێشنیارەکان جۆراوجۆر 
پێشنیار و بیرۆکە نوێکان لێرەدا وتووێژیان لەسەر دەکرێ. بەر لە دانانی پێشنیار:
« وتووێژە کۆنترەکان، ١، ٢، ٣، ٤، ٥
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە



سیاسەت و کاری ویکیپیدیا و نیشانەکان

ئێمە هەر هەموومان ئەگەر بۆ یەک جاریش بێت یاریمان کردووە ئیتر هەر یارییەک بێت، لە یارییەکەدا وشەیەک نوسراوە بەناوی (mission) کەبریتییە (کارەکان) کە دەیکەینەوە نوسراوە ئەو کارە بکە و خەڵاتێکی لە بەرامبەردا وەرگرین، بۆیە منیش داوا دەکەم کە پڕۆژەیەک بۆ ویکیپیدیا دروستکەن و بە چەند کاریکی زۆر و نیشانەی زۆر ئێمە دەتوانیین هەم نیشانەکان بە شێوەیەکی دیموکراسیانە بەکارهێنەرەکان بەکاری بهێنین، هەم باشترکردنی وتارەکان

کارەکان دەتوانیین بە باشترین کار دایبنێن و بەشێوەیەک کە دڵنیام هەمووتان ھەی دەی تان کردووە، کە ئەویش کاری هەیە کە دانەیەک تەواو دەکەیت ئەوە دەچێتە کاریکی زەحمەتر کە هەر هەمان یاسایە

وەک: تەواوکردنی ١٠ سندوقی زانیاری. کە ئەم کارە تەواو کرا ببێت بە تەواو کردنی ١٠٠ سندوقی زانیاری.

ئەمەش لەسەر دەنگی بەڕێوبەران

بۆ خراپکاریش ئەو بەکارهێنەرانەی خراپکاریان پێکرد ئەوا دەتوانن ئێوەی بەڕێوبەران سەربەستیان بکەن، زۆر سوپاسئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٠٨:٤١، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ ڕوونکردنەوەیەکی زیاتریش ئەم وتانەی کە لەسەرەوە باسمان کرد بەم شێوەیە بەڕیوە دەچێت

  • دەبێت بەکارهێنەر نیشانەی سەرەکی هەبێت
  • دەبێت هەر بەکارهێنەرێک پەڕیەکی تایبەت بە (mission)ی بۆ دابنرێت ئەمەش لەسەر شێوەی ڕۆبۆتی
  • دەبێت بە سێ بەشەوە ئەنجام بدرێت کە بریتییە لە بۆ هەر (mission)نێک بریتی بێت لە سەرەتای ناوەندی زەحمەت، کە ئەمانە بەدوای یەکدا دێن لەدوای جێبەجێکردنی ئاسان دوای ناوەندی دوای زەحمەت.
  • دەبێت ئەو (mission)نەی کە بۆی نوسراوە بە چاکی بیکات، نەوەک بە تێکچووی
  • دەبێت لەسەر هەر (mission)ێک ئەو کارانەی بەکارهێنەری تێدابێت، وەک ئەوەی یەکسەر لەپەڕەکەی بەشێوەیەکی ڕۆبۆتی بۆی بنوسرێت.

هەرچەندە ئەم کارانە لە سەروو پلەی خۆمەوەیە بەڵام دەبێت ئێوەی بەکارهێنەرانی بەئەزموون یارمەتیم بدەن بەهۆی تواناو لێهاتوویتانەوە،

بەڵام من دەموێت لەسەرەتادا ١٠ بەکارهێنەری شارەزا بانگێشت بکەم بۆ ئەم پڕۆژەیە

@Sako Nanakli: @Sakura emad: @Aram: @Épine: @Calak: @Gyan333: @Kushared: @Serchia: @Pirehelokan: @Aza: دەموێت بڵێم لە هەرکاتێکدا دەنگدان لەسەر ئەم پڕۆژەیە ئەنجام بدرێت ئەوە بە تێکڕای دەنگ دەکرێت و هەرکەسێک بیەوێت دەنگ بدات ئەوا دەبێت بەژداربێت لەم پڕۆژەیەدا. سوپاس ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٠٩:٤٩، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەرێز @ئارۆ سالار محمود: بیرۆکەکەت جوانە ئەوەندەی لە مەبەستەکەت تێگەیشتم "دەتەوێت وەک پێشبڕکێیەک کارەکان بکرێت و پلەبەندی بۆ ھەر کارێک دابنرێت و ھەر بەکارھێنەرێک بەپێی ئاستی خۆی کارێک یان چەن کارێکی پێبدرێت و ئیتر بەپێی کارەکانی ئاستی بەرز بێتەوە و ئەرکەکانی زیاتر و زەحمەت تر بن، بۆ ھەر کارێکیش کە ئەنجامی دەدات خەڵاتی لە بەرامبەردا پێ بدرێت بەڵام خەڵاتەکە کێ دەیدات وە چییە؟" و ھەندێک لەوانەی تاگت کردوون ھیچ بەشداریان نەماوە یان ناتوانن بەچالاکی بەشداری بکەن لە ویکیپیدیا بۆ نموونە @Gyan333:، بەکارھێنەر:Épine. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:١٠، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارۆ سالار محمود: سڵاو ، دیارە ئەوەندەی تێگەیشتبێتم ئەتەوێت پشبڕکێیەک لە نێوان بەکارهێنەران دروستبکەیت بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین سندوقی زانیاری وەڕبگێڕن، ئەگەر ئاوایە و مەبەستەکەت ئەوە بۆ ئەم قۆناغەی ئێمە کەمێک ئاسان نییە، بەتایبەت بەبێ پشتیوانی و خەڵات . پێشتر قەرارمان دەبوو پێشبڕکێەک ڕێکبخەین بۆ دانانی سەرچاوە بۆ ئەو وتارانەی بێ سەرچاوەن بە پشتیوانی ویکیمیدیا بەڵام وابزانم بەهۆی نەبوونی ژمارەیەکی زۆری بەکارهێنەر لە ویکیپیدیای کوردی کارەکە نەکرا .بۆیە هەر کارێک بەتایبەت لەو شێوەی جەنابت باسی دەکەیت ئاسان نییە بەتایبەت ئەم مەرجانەی تێدابێت قورس و گرانی و مامناوەن ، ئامانجی بەشی زۆری ئەوانەی لێرەن هەوڵدانە بۆ ئەوەی لانیکەم ژمارەی وتارەکان بگەیینە ئاستێکی زۆر باشە لەگەڵ بوونی ناوەڕۆکێکی باش .ئەمەش کەم کەس بە خۆبەخشی و بێ بێ چاوەڕوانی هیچ پاداشتێک ئەنجامی دەدات.لەگەڵ ئەوەش بوونی پڕۆژەی جیاواز لە نیشانەکانی پێشکەوتنی ویکیپیدیای کوردیدایە و لە قازانجیەتی ئەنجامیان بدات هەرچەند تا ئێستا چەن پڕۆژەیەک ئەنجام دراون ئێستاش پڕۆژەی شارەکانی ئێران لە بواری تەواوبووندایە.جا ئەگەر وادەزانی هەڵە تێگەیشتووم دەتوانی ڕوونکردنەوەی زیاتر بنوسی ، لەگەڵ ڕێزدا .Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٠٩، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێزان ڕاست دەکەن ئەمە ئەرکێکی قورسەو جێبەجێکیردنی کاتی دەوێت، بەڵام ئێمە دەتوانین وتارێکی ویکی لە سەرەتادا بۆ دروست بکەین، و دەتوانین بە چەند شێوەیەک کار دروستبکەین، ئەوەش حەزدەکەم یەکم کار ئێوە بینوسن، و دەزانین نیشانەکان زۆر لەمەوبەر دیاری کراوە، بەڵام نەخراوەتە بەرچاوی بەکارهێنەر و ئێمە دەتوانین بڵاویبکەینەوە لە پەڕەیەکدا، و بۆ کارەکان دەبێت لەیەکەو دوور بن

وەک دروستکردنی (چ ژمارەیە) وتارێک کە پێکهاتبێت لە ئەونە (ژمارە. سەردێڕ، ژمارە. ژێرسەردێڕ). یاخود بڵێن دروستکردنی ژمارە. وتاری (وەرزشی، هونەری، موسیقا)، ئیتر دەکەوێتە سەر ئەوەی چی بکەین.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٨:٤٤، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود: گەر ھیچ قسەت نییە لەسەر پڕۆژەکە دەتەوێت دایبخەم، بە ھۆکاری ئەوەی نەکرا؟ یان دەتەوێت داواکارییەکە بەردەوام لێرە بێت؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٠٤، ١١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داوادەکەم بیسڕیتەوە و هەر دانەیەکی من کە دامناوە چوونکە هیچ کەسێک بێجگە لە تۆ و ئارام نایەنە سەر ئەم بەشەی ویکیپیدیا، لاخۆی دیوەخانە.🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ‏٠٦:٠٠، ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad بێزەحمەت دایبخە Agent aro (لێدوان) ‏٠٦:٢٣، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لۆگۆی ویکیپیدیا

ئەنجام:

نەکرا؛ باسەکە نەگەیشتە ئەنجام. Nskoalj (لێدوان) ‏١٩:٠٣، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

بابەت: داواکاری بۆ گۆڕینی لۆگۆی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە پەڕەی دەستپێک بە شێوەیەکی کاتی

پێشنیار

بەڕێزان، ھیوادارم لە نیازباشیی ئەم داواکارییە تێبگەن، ئەم داواکاریە دەکەم تا لە پاڵ ئەو خزمەتەی ویکیپیدیای کوردی بە خوێنەرانی کوردی دەکات ویکیپیدیا زیاتر لەبەرچاو بگیرێ و زێتر جێی خۆی بگرێت و گرنگی زیادتری پێ بدرێت، داواکاریەکەش شتێکی بچووکە گەر پەسەند بکرێت، ئەویش گۆڕینی لۆگۆی ویکیپیدیای کوردییە لە پەڕەی دەستپێک بۆ ئاڵای کوردستان بە شێوەیەکی کاتی.

لەم ماوەیەدا کۆمەڵگای کوردی ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ و ناخۆشی بووەتەوە، گۆڕینی لۆگۆی ویکیپیدیا بە ئاڵای کوردستان وەک پاڵپشتی بەکارھێنەران و یەکدەنگیی کورد بۆ دۆزی خۆی تەماشا دەکرێت نەک شتی تر، جیا لەوە گەر کاتی گۆڕینی لۆگۆکە و ھۆکاری گۆڕینەکەی بە ئینتەرنێت و سۆشیال میدیادا بڵاوبکەینەوە، دەتوانین ویکیپیدیا زیاتر بناسێنین و بەکارھێنەری تر لێرە کۆبکەینەوە، ڕەنگە بیرکردنەوەی زۆرێکیش دەربارەی ویکیپیدیا بگۆڕێت؛ ئەوەی من لە خەیاڵمدایە دەربارەی گۆڕینی لۆگۆکە بێجگە لە باشی ھیچی تر نییە.

دەزانم ویکیپیدیا زانیارینامەیەکی تەواو گشتییە، بەڵام پێموایە گۆڕینی لۆگۆش دەکرێ لەگەڵ بنەما سەرەکییەکانی ویکیپیدیا یەکبگرێت. من بیرۆکەکەم لە ویکیپیدیای عەرەبی وەرگرتوە، کە بە بچووکترین شتێک پشتگیری ئاڵایەکی نافەرمی دەکەن، لە کاتێکدا کورد چوار ئەوەندەی گەلی فەڵەستینە و لە چوار لاوە زوڵمی لێ دەکرێت (ئەمە دژایەتیکردن نییە و تەنێ بەراورد کردنێکە!).

سوپاس بۆ تێگەیشتن لە ئامانجی ئەم داواکارییە. ئەمە نەک داواکارییەکە بۆ گۆڕینی لۆگۆ، بەڵکو بەڵگەیەکیشە لەسەر پابەندبوون بە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا. «گۆڕانکاری لە لۆگۆی ویکیپیدیا لە پەڕەی دەستپێک، بەشێوەیەکی کاتییە، دەکرێ بۆ مانگێک، دوو ھەفتە یان ھەفتەیەک بێت، گرنگ نیشانە گرتنی ئەو ئامانجەیە کە ئێمە ھەمانە لە ویکیپیدیای کوردی»

بانگھێشتنامە

@Pirehelokan @1silent scientist @Aram @Sakura emad @Paraw @Nskoalj @MFTG @Aro Salar @Kushared @Keenîî @Calak @Kurd2021 @Aza @Tessla و بەکارھێنەرە چالاکەکانی تریش. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١١:٥٨، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوان

سڵاو بەڕێز @Zamand Karim: من لە ئێستادا پێم باشە بۆچوونێک و لایەنگرییەکی وام نەبێت. بەڵام داوا دەکەم ھەر کەس ئەو نووسینانەی من دەبینێت سەیرێکی «ئێرە» بکات کە سکاڵا لە دژی ئەو کردەوەی ویکیپیدیای عەرەبی تۆمار کراوە و ھەروەھا سەیرێکی «ئێرەش» بکات کە باسی گۆڕینی لۆگۆی ویکیپیدیای کوردی بەپێی بۆنەکانەوە کراوە کە دژایەتیی ھەبووە. سپاس بۆ ئێوە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٥:٤١، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس بۆ ناردنی نووسینەکە بەڕێز @Nskoalj، ئەوەی ویکیپیدیای عەرەبی، وادیارە ھێشتا لە گفتووگۆدان و بڕیارێک نەدراوە تا لۆگۆکە لاببردرێت (دەمێکیشە لۆگۆکە داندراوە) بۆیەش دژایەتی کراوە کە کێشەی قووڵی دوو بەرەی جیھانە؛ لۆگۆی بۆنەکەش پێشتر ئاگاداری بووم، ئەویان ڕەنگە ناکۆکییەکی ئایینی دروست بکات، بەڵام لێرە ھەموومان کوردین و وتارەکان بە زمانی کوردی دەنووسین جا وتارەکە دەربارەی جەژنی نەورۆز بێت یان قوربان، بڕواناکەم ئەوەیان کێشە دروست بکات، چ جای دانانی لۆگۆکە بۆ ھەفتەیەک بێت!. سپاس. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٨:٥٣، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Zamand Karim: ئەوەی تۆ دەیڵێیت هەڵەیە بۆنەی نەورۆز یاخود جێژنی قوربان و جێژنی ڕەمەزان ئەمانە گشتگیرین و ئەمانە گشتگیەین بۆ هەموو کوردستان هەم لە باشووری کوردستان و باکووری کوردستان و ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ڕۆژاوای کوردستان، بەڵام ئەوەی هەوڵێر کارەساتێکی گشتگیر نییە، خێزانێک ماڵئاوای لێکردین، بەڵام سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان فزەیان کرد؟؟؟، ئەمەی من دەیڵێم سوکایەتی کردن نییە بە کورد بەڵام ئەو کارەساتە گرینگ نییە، وەکو شەڕی غەزە و ئیسرایل نییە، بەڵام هەرکاتێک کارەساتێکی دڵتەزێن بقەومێت، بەڵام لە ئێستادا من لەگەڵ ئەوەدام کە ویکیپیدیا بگۆڕدرێت بۆ ڕەشێکی ماتەمینی نەوەکو ئاڵای کوردستان، ئەگەر کۆمەڵگە ڕازیبن باشترە بۆگڕدرێت بۆ ڕەش و ئەوکاتە من پاڵپشتیت دەکەم بەڵام بۆ ئاڵای کوردستان نەوەڵا، دەستخۆش. Aro Salar (لێدوان)

سڵاو و ڕێز @Zamand Karim: سوپاس بۆ پێشنیارەکەت، بەڵام لە ڕاستیدا ویکیپیدیا بەتەواوی پێویستە بێلایەنی خۆی بپارێزت.بەڵێ ئەمە ویکیپیدیای کوردییە بەڵام بۆ زمانی کوردی نەک نەتەوەی کورد.دیارە لە نیازباشی تۆ بەتەواوی تێدەگەم و منیش دەزانم ئێمەی کورد چەندە توشی نەهامەتی دەبینەوە بەڵام دواجار پێویستە ئەو بێلایەنییە بپارێزرێت.من نازانم بۆچی ویکیپیدیای عەرەبی دەستی کردووە بە لایەنگری ئەوە شتێکی باش نییە و وادەکات ئەو ڕوانگەیەی سەبارەت بە ویکیپیدیا هەیە بگۆڕێت، ئێرە شوێنی زانیاری خێرایە لەسەر بابەتێکی دیاریکراو نەک پشتگیریکردن. پێشتر لەسەر ئەوە قسەمان کردبوو کە تەنها لە کاتی گەیشتن بە ژمارەیەکی زۆر لۆگۆی ویکیپیدیا بۆ مانگێک بگۆڕین.ببوورە لەگەڵ ئەو پێشنیاری بەڕێزت نیم. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٤٦، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش بۆچوونی بەڕێزانم ھەیە، بەڵام پێم وایە ئەگەر کارەساتێکی گەورە پێشھات (ھیوادارم قەت پێش نەیە) ئەوکات دەکرێ باسی لەسەر بکەین، بەڵام لە ئێستادا بە پێویستی نازانم، سپاس بۆ ئێوە و پێشنیارەکەتان. Nskoalj (لێدوان) ‏٠٨:٥٤، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بەڕێز @Kurd2021، بەڵام ئەمە تەنھا پێشنیارێکە کە بۆ سوودی ویکیپیدیاکەی خۆمان کردوومە، هەموومان دەزانین ویکیپیدیاکەمان چۆڵە و بەکارھێنەری چالاکمان کەمە، ئەمە دەتوانێ ویکیپیدیا زیاتر بناسێنێت وەک ئەوەی لە سەرەوە باسم کردوە، ئێستا سۆشیال میدیا لە هەموو ساڵانی پێشوو چالاکترە لەنێو کۆمەڵگای ئێمەدا بێگومان کاریگەری دەبێ بۆ کۆکردنەوەی بەکارھێنەری نوێ، ئەوەش لەبەرچاو بگرە کە دەڵێم دەتوانین بۆ ھەفتەیەک یان چەند ڕۆژێک لۆگۆکە دابندرێت، نەک ماوەیەکی دوور و درێژ. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٢٠:٣١، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێزان! دوو ساڵە تورکیا خەریکی ھەڵمەتھێنانەوە بۆ سەر باشووڕی کوردستانە و لە قووڵاییی ٢٠٠ کیلۆمەتریی خاکی باشوور کەسایەتییە نیشتمانپەروەرانی کوردستان تیرۆر دەکات و ھاوکات چەند ساڵێکیشە ڕۆژانە ھەڵمەت بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان دەبات و لە کەرتی نەوت و غاز ھەتا سەرچاوە ئاوییەکان و کارەبای کردووەتە ئامانجی درۆنەکان و فڕۆکەکانی خۆی و جگە لە ئەو، ئێرانیش ھەڵمەتی بە ھەولێر ھێناوە و ھەروەھا مامۆستاکان و کارمەندانی باشووریش زۆرتر لە ساڵێکە لە شەقامەکاندان و ماف و مووچەی خۆیانیان داخواز دەکەن؛ بەلام ھیچ کام لەم ڕووداوانە ھێشتا لە بەشی لە ھەواڵەکانداش ئاماژەیەکیان پێنەکراوە و تەنانەت وتاریشیان بۆ نەنووسراوە. (ئەمە وەکوو دەردی دڵ وتنێک لە دەرەوەی یاسا و ڕێساکانی ویکیپیدیا دەڵێم، بەداخەوە بەکارھێنەرانی کوردی باشووری کوردستان ئەنیمەکانی ژاپۆنی و ئەکتەرەکانی ھالیوۆدیان بۆ گرینگترە تا ئاخی کوردستان و شەھیدبوونی ژنێکی ڕۆژاوای کوردستان لە کەرکووک یان تیرۆرکردنی دەرھێنەرێکی ڕۆژھەڵات لە ڕۆژاوا. من وەکوو کوردێکی کرماشانی کە سۆرانی زمانی دایکیشم نییە و ھەر بە تەنیا بە ئەوینی نیشتمانەکەم ئەم دیالێکتەم بۆ نووسین ھەڵبژاردووە، چاوەڕوانیم لە بەکارھێنەرانی باشوور ئەوەیە کە کەمێک زۆرتر بایەخ بە کێشەکانی سیاسی بدەن و تۆزێک ھەوڵ بدەن تا ڕووداوەکان و ڕۆژەڤی وڵات لە ویکیپیدیادا دەنگ بدرێتەوە.) بە ڕێزدار «زەمەند کەریم»یش دەڵێم، بە گۆڕاندنی لۆگۆ دژبەر نیم، بەڵام لەم کاتە کە ھیچ وتارێک سەبارەت بەو ڕووداوانە نەنووسراوە، گۆڕاندنی لۆگۆ چارەسەر نییە و دەبێت بە نووساندنی وتار سەبارەت بەو ڕووداوانە و کەسایەتییەکانی پەیوەندیدار بەوانە خەڵکی ئاگادار بکەینەوە. بەداخەوە ھەروەھا کە دەبینین ئەو ڕووداوانە لە ویکیکوردی تەنانەت وتاریشیان نییە. لەگەڵ ڕێزم بۆ ھەمووان.پەڕاو (لێدوان) ‏١٠:٤٥، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Paraw منیش ویستم ئەوەی تۆ بڵێم جارێ هەر وتاری نییە، بەس ئەم کوردستانە خۆشی کێشەی ناوخۆی هەیە کە بریتییە لە کێشەی موچە و مامۆستایان، ئەی بۆ ئەمە چی بکەین؟ ئاڵای کوردستان گەر دابنرێت ئەوا واتای خۆی نادات، پێم باشترە بکرێتە ئاڵایەکی ڕەشی کوردستان، زیاتر واتای هەیە، ئەگەر لەگەڵم بن، ڕاتان چییە؟ Aro Salar (لێدوان) ‏١٢:٣٦، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ ئێوە بەڕێز @Paraw لە چاکەی خۆتانە ئەو چالاکییەتان لێرە، منیش ١٠٠٪ پێم وایە دەبێ سەرنجێکی تایبەت بدرێتە سەر وتارەکانی سەبارەت بە ڕووداو و پێشھاتەکانی کوردستان، بەڵام بەداخەوە کەمتەرخەمی کراوە! بەڕێز @Aro Salar ئەگەر ئاوا بێت دەبێ ھەمیشە لۆگۆکەمان ڕەش بێت! چۆن ھەمیشە لە کوردستان ناخۆشی ھەیە! ڕووداوەکانی کوردستان ھەتا بڵێی زۆرن بەڵام بەربڵاون کە بەھۆیەوە ناتوانین وەکوو ویکیپیدیای عەرەبی (بەھۆی ھێرشی ئیسرائیل) یان ئوکراینی (بەھۆی ھێرشی ڕووسیا) بکەین. سپاس بۆ ھەمووان. Nskoalj (لێدوان) ‏١٤:٠٩، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj وەڵا ڕاست تازە وەزارەت دەڵێت بەهۆی کارەساتەکەی هەولێرەوە ١ دەقە شەهیدەکان (بەناو) لەگەڵ ئەیڕەقیب، دە وەڵای هەمیشە دژی گۆڕینی ئەم لۆگۆیەی ویکیپیدیا دەبم بۆ ئاڵای جوانەکەمان، ناڵێم کوردنیم، چونکە مۆرێکمان لەسەر کراوە، بەڵام قەت لەگەڵ بیر و ڕای نیم.~~~ Aro Salar (لێدوان) ‏١٤:١٦، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aro Salar بەداخەوە ڕێک وایە، من چیتر وەک خۆم ھیوام بە حکوومەتەکانی باڵادەستی کوردستان (بە حکوومەتی ھەرێمیشەوە) نەماوە و ھیچیان تێڕانابینم! Nskoalj (لێدوان) ‏١٥:٠٤، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ گۆڕینەکەش ھەر وەکوو بەڕێز پەڕاو وتی کاتێک ئێمە وتارە پەیوەندیدارەکانمان ئاوا کورت بن، چۆن باسی لۆگۆگۆڕین بکەین! من ئامارەکانی پڕبینەرترین وتارەکانی ویکیپیدیاکانی فارسی و کوردیم بەراورد دەکرد، لەلای ئەوان لە ١٠ وتاری پڕبینەری ساڵی ٢٠٢٣، ٥یان سەبارەت بە بابەتی سێکسی بوون! بەڵام ئاماری ئێمە لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە دە وتاری پڕبینەر ھەشتیان سەبارەت بە کوردەواری، یەکی تر مافەکانی مرۆڤ و تەنیا یەکیان بابەتی سێکسییە! دێی گەر وایە بۆ خوودی ئەو وتارانە ئەوا کورتن! بۆ نموونە وتاری کوردستان کە پلەی حەوتەمینە لێرەدا لە ویکیپیدیای عەرەبی و فارسی زۆریان لەمە جوانتر و درێژتر نووسیوە! کاتێک لێرە خەڵک زیاتر (٨٠٪) لەبەر بابەتەکانی پەیوەندیدار بە کورد، کوردستان، کوردەواری، کوردایەتی و ڕووداوەکانی سەبارەت بەمانە دێن بۆ ئێمە ئاوا خراپ چووینە پێشێ! ئەگەر سەیرێکی وتارە ھەڵبژێردراەکانیش بکەین دەبینین کە لە ٦١ وتار تەنیا ٧یان لەبارەی کورد و کوردستاندان! بەداخەوە چالاکیش لێرە زۆر کەم بووە و لە ھەمووان خراپتر بەکارھێنەری نوێ زۆر زۆر بە کەمی دێن و گەر بێشن شتێک دەنووسن و دەڕۆن! ھەروەھا زۆۆۆۆر شتی دیکە کە ئێمە زۆر خراپمان بۆ عەمەل کردووە. ھیوادارم ڕۆژێک بێت بارودۆخەکە چاک بێت. سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏١٥:٠٦، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Paraw: زۆر دڵگران بووم بە لێدوانەکەتان، بەکارێنەری باشوور دەڵێ چی و بەکارھێنەری ڕۆژھەڵات دەڵێ چی؟!!!! ھەر ئەوە مابوو لێرە ئەو جیاکارییە بکرێ. تکایە با خۆمان بپارێزین لەو قسانە، ئەگەر کۆموکوڕییەک دەبینن خۆتان چەندە دەتوانن ھەوڵی بۆ بدەن کەس لێرە دەستەونەزەر ڕاوەنەستاوە و بەپێی حەز و زانیارییەکانی خۆی وتار دەنووسێ و ھەر وتارەش جێی خۆی دەگرێ. لە گرینگەوە بۆ ناگرینگ پۆلینبەندییەک ھەیە و من نەمدیوە؟ یان ئێوە دوای ھەر وتارەی چاو لێ دەکەن بزانن کێین و لەکوێوە ھاتووین؟!! سپاس کە وەک کەسێک کە زاراوەکەشتان سۆرانی نییە لێرەن بەڵام ئەگەر پێشنیارێکتان ھەیە ڕوو لە ھەموومان بکەن، ئێمە لێرە کۆمەڵگایەکین بەبێ جیاکاری. Keenîî (لێدوان) ‏١٦:٥٢، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim: من وەک خۆم بۆ ئێستا لەگەڵ گۆڕینی لۆگۆ نیم تا دۆخێک دێتە پێشەوە و ھەست بکەم پێویستە جووڵەیەک بکەین جا بە گۆڕینی لۆگۆ بێ یان دانانی ئاگاداری بێ. ئەگەر باس لە شەڕ و نەھامەتییەکانی کورد بکەین، ئەو کاتە دەبێ وتووێژ لەسەر ئەوە بکەین کە کەی لۆگۆی ویکیپیدیا دانێین! @Paraw: ھەڵبەتە من وەک بەکارھێنەرێکی ناچالاک بۆم نییە قسە بکەم، بەڵام لەسەر نووسینی وتار منیش تێبینیم کردووە کە وتاری زانستیمان زۆر کەمە و لە بەرامبەردا وتاری فیلم و زنجیرە و کایەی ڤیدیۆییمان زۆر زۆرن، بەڵام ھەرچۆنێ بێ کەس ناتوانێ کەس ناچار بکات کە لەسەر چی بنووسێت و ئەوەی پێی خۆش بێ و ویستی لەسەر بێ دەتوانێ لەسەری بنووسێ. جا نییە بابەتەکە جارێ گەرمە باسی بایکۆتی کاڵای ئێرانی ئەکەن تا ئەو کاتەی سارد دەبێتەوە و کەس ھیچی لەبیر نامێنێت. ئەوەندەی بیرم بێ ماوەیەکی باش بایکۆتی کاڵای تورکی کرا کە تەنیا بۆ پۆستی تۆڕە بەناو کۆمەڵایەتییەکان بوو، بەس لە کۆتاییدا چی بوو؟ کورە برا کاڵای تورکی و ئێرانی نەبن، ئەمرین لە برسا! ماوەیەکی تر کەس ھیچی لەبیر نامێنێ. لە وتەکانم ببوورن، بەس ئێوەش حەقیقەتەکان دەزانن. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٩:٤٥، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aro Salar ئەمنیش ئەوە دەزانم کوردێکی نیشتمان دۆست جەژنی نەورۆز و ڕەمەزان و قوربانیش پیرۆز دەکات و کێشەی نییە، من جەژنی مەسیحی و ئێزیدیانیش پیرۆز دەکەم وەک ڕێزێک بۆیان، بەڵام تۆ سەیری ئێستای کۆمەڵگەی کوردی بکە، لە گێژاوێکدایە ئەمسەر و ئەوسەری دیار نییە کەس حساب بۆ ڕا و بۆچوونی ئەوی تریان ناکات بەتایبەت لەم بارودۆخە نالەبارەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست هەمووی بێ ئەمەل بووە؛ دواتر مسوڵمان، ئێزیدی، مەسیحی، جوولەکەی دانیشتووی کوردستان ھەر ئاڵای کوردستان بەکاردەھێنن و بە ئاڵای نیشتیمانی خۆیانی دەزانن چونکە کوردن و دانیشتووی کوردستانن نەک ئاڵای ئایینەکەیان، من لە تۆ تێدەگەم و وەک تۆش بیردەکەمەوە بەس سبەی یەکێک لەوانە بێت و ببینێ لەسەر جەژنی ئایینێک لۆگۆ گۆڕدراوە دێت لێرە ھەمان داواکاری دەکات بۆ جەژنەکەی خۆی، بۆیە ئاڵای کوردستان زۆر گشتگیرترە و ھیچ جیاکارییەکی نییە، جا لۆگۆکەش ڕەش و سپی بێت یان ھەرشتێکی تر گرنگ پەیامەکەی خۆی بگەیەنێت، من قسەیەکم نیە لەسەر ئەوەیان. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٢٠:٤٢، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Paraw سوپاس بۆ تێبینییەکەت؛ لێرە ھەر زاراوەیەک بەکاربێنین، خەڵکی چ شار و ناوچەیەک بین، دواجار ھەر کوردین، کوردستان وڵاتی من و تۆیە. دەربارەی ناوەڕۆکی وتارەکان، ئەوە ھیچ ھەر کەسەو ئارەزوی خۆیەتی وتار لەسەر چی دەنووسێ، بەڵام بەجدی وتارێکی زۆر ھەن لەسەر فیلم، زنجیرە، ئەنیمی و شتی تری بێ کەڵک، ھیچ نەبێت لە ١٠ وتاری ھەفتەیەک یەکێکیان تەرخان بکرێت بۆ بابەتێکی ھەمەڕەنگ و جیاواز (بە تێر و تەسەلی)، وەک لە لێدوانەکەی بۆ بەڕێز Kurd2021م نووسیوە، ئەم گۆڕینی لۆگۆیە دەتوانێت بەکارھێنەرێکی زۆرتر لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی کۆبکاتەوە و ئەو چۆڵەوانییە تا ڕادەیەک نەھێڵێت، نەک ئامانجە سەرەکییەکە شتێکی تر بێت، خۆ ھەموومان دەزانین بە گۆڕینی لۆگۆیەک ئیدانەی ڕووداوێک ناکرێت. سوپاس. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٢٠:٣٧، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim ئەگەر بە بۆنەی زوڵمێکەوە کە لە کورد ئەکرێ لۆگۆ بگۆڕین، ئەبێ بۆ ھەمیشە ئاڵای کوردستان لە لۆگۆکەدا دانرێ. زوڵم لە ئێمە ھەمیشەیی و ھەرڕۆژەیە. کەوایە من لەگەڵ گۆڕینی نیم. Aza (لێدوان) ‏١٣:٥١، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


زیادکرنی زانیاری بە پەڕەی دەستپێک

ئەنجام:

 کرا Nskoalj (لێدوان) ‏١٩:٠٤، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

زیادکرنی داڕێژە:ئایا زانیوتە بە پەڕەی دەستپێک پێشنیار و داوا دەکرێت.

پێشنیار

سڵاو بۆ ھەمووان، داوای خستنی داڕێژەی ئایا زانیوتە بۆ سەر پەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیای کوردی دەکەین؛ ھەر وەکوو داڕێژەی لە ھەواڵەکاندا بەشێکی لە پەڕەی دەستپێک زیاد دەکرێت کە کۆمەڵێک زانیاریی تێدایە کە لە داڕێژەی یەکەمدا ئاماژە بە زانیارییەکان کراوە. ئەو داڕێژەیە لە بەشێک لە ویکیپیدیا بەھێزەکان بوونی ھەیە و لە پەڕەی دەستپێکیان داناوە و بەپێی کاتی دیاریکراو (بە نموونە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی: ڕۆژاوڕۆژ، لە ویکیپیدیای فارسی حەفتە بە حەفتە، ویکیپیدیای عەرەبی: یەک ھەتا چەندین مانگ) نوێی دەکەنەوە و کۆنەکان ئەرشیڤ دەکەن. لە ھەر یەک لە ویکیپیدیاکان لەو کاتانەی کە ئاماژەم پێکردن کۆمەڵێک زانیاری دادەنێن (لە ویکیپیدیای ئینگلیزی ٨ زانیاری و لە ویکیپیدیاکانی فارسی و عەرەبی ٦ زانیاری). ئێمەش داوای کردنەوەی ئەو بەشە دەکەین کە کاک ئارام پێشنیاریکی لە وتووێژی خۆیدا لەگەڵ خستمە ڕوو ئەویش ئەوەیە کە؛ ھەر یەک ڕۆژ بەشێوەی تێکەڵ و ھەڕەمەکی ئەو زانیارییانەی ئێستا ھەمانن دابندرێن (تێگەیشتنی زیاتر). ئەو پێشنیارە کاتییە و دەکرێت لە داھاتوودا ئەگەر ھەر دووبارە بوونەوە و کەس پەرەی پێنەدان و یانیش ھەوڵدرا وەکوو ویکیپیدیاکانی ئینگلیزی و فارسی و عەرەبی لێبکەین و بەھێزتر بکرێن، ئەوکات دەکرێ باسی لەسەر بکرێتەوە. ھەر کەسیش بۆچوون یان پێشنیار یان ھەر باسێکی تری ھەیە تکایە بیخاتە ڕوو. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٤١، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بانگھێشتنامە

@Pirehelokan: @1silent scientist: @Aram: @Sakura emad: @Paraw: @Zamand Karim: @MFTG: @Aro Salar: @Kushared: @Keenîî: @Calak: @Kurd2021: @Aza: @Tessla: @Sakura emad: @Shahid tahir: @Danial2703kurdistan: @Central Kurdish: و ئەوانەی تر.

لێدوان

سپاس بۆ پەرەپێدان و زیندووکردنەوەی ئەو بەشە. بەو شێوەیەی لە پەڕەی لێدوانەکەم باسمان کرد من لەگەڵیم و وەک سەرەتا یەک دێڕ بۆ ھەر ڕۆژێک بەسە. تاقیکردنەوەش خراپ نییە. گەر ھەر تا دوای ماوەیەک پەرەی پێ نەدرا، ڕەنگە باشتر بێ لای ببەین. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏٠١:١٩، ٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، من وەکو خۆم پێم باشە ئەو بەشە زیادبکرێت.ئەگەر ڕۆژانە یان چەند ڕۆژ جارێکیش پەرەی پێ بدرێت بێگومان زۆر باش دەبێت بەڵام پێویستە وتاری پەیوەندی داریان هەبێت بۆ نموونە(* … کە یەکەمین مانگی دەستکردی سازکراوی مرۆڤ ناوی سپوتنیک-١ بوو کە لە لایەن یەکێتیی سۆڤیەتەوە نێردرا بۆ بۆشایی؟) نەک هەر بە شێوەی سادە دابنرێت. بۆ نموونە(* … کە یەکەمین مانگی دەستکردی سازکراوی مرۆڤ ناوی سپوتنیک-١ بوو کە لە لایەن یەکێتیی سۆڤیەتەوە نێردرا بۆ بۆشایی؟).هەرسەرکەوتووبن.Kurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٥٩، ٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Nskoalj: پێشنیارێکی بەجێیە و لەگەڵیدام، لە ئێستادا هەست بە گرنگی داڕێژەکە دەکەم کە لە پەڕەی دەستپێک بوونی هەبێ. بە هیوای بەردەوامی. شەهید (لێدوان) ‏١٠:٠٢، ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس بۆ ھەمووان، بێگومان ھەموو لایەکمان ھەر ھیوامان سەرکەوتنی پڕۆژەکەیە و ئەو شتەی بەسوودە دەیکەین. ھەر بمێنن. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٣:١١، ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Aram ھیچ دژێکی نەبوو و ھەموو لەگەڵنی؛ تکایە با بیخەینە قۆناغی جێبەجێکردن. Nskoalj (لێدوان) ‏١٠:٣٠، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Nskoalj: لەم ژێرپەڕەی خۆم سەیرێکی بکە و بزانە چۆنە. خستوومەتە ژێرەوەی بەشی ئەمڕۆ لە مێژوودا. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٤٤، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram زۆر سپاس من زۆرم پێ باشە. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٥٢، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Nskoalj: ئاگاداری ئەم پێشنیارە نەبوومە، بەڵام شتێکی باشە، حەزم کرد پاڵپشتی خۆم دەربڕم بۆی، وە ماندوونەبن. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٢٢، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس@Tessla بەھیوای بەردەوامی بۆ پڕۆژەکە و ھەموو بەڕێزان. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٥٣، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj:  کرائارام وتووێژ ‏٢٣:١٥، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


پیرۆزبایی لە ویکیفەرھەنگی کوردی (کورمانجی)

ئەنجام:

 کرا Nskoalj (لێدوان) ‏١٩:٠٥، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو بۆ ھەمووان ویکیفەرھەنگی کوردیی کورمانجی لە ئێستادا ھەشتەمین ویکیفەرھەنگە لە نێوان تەواوی ویکیفەرھەنگەکاندا و کەمتر لە ١٠٠ وتاری ماوە ھەتا بگاتە یەک ملیۆن (ئامار) بۆیە داوا دەکەم لە پەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیای خۆماندا پیرۆزبایی لە ویکیفەرھەنگی کوردی (کورمانجی) بکەین: وەکوو ئەو وێنەیە کە ویکیپیدیای ئەڵمانی پیرۆزبایی لە ویکیپیدیای فارسی کردووە بەھۆی ئەوەیکە گەیشتووەتە ٥٠٠ ھەزار وتار. ویکیفەرھەنگی کوردیی کورمانجی ھەندێکی تر دەگاتە یەک ملیۆن، با زووتر باسەکە بگەیێنینە ئەنجام؛ زۆر سپاس بۆ ھەمووان. Nskoalj (لێدوان) ‏٠٠:٥٥، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بانگھێشتنامە

@Pirehelokan: @1silent scientist: @Aram: @Sakura emad: @Paraw: @Zamand Karim: @MFTG: @Aro Salar: @Kushared: @Keenîî: @Calak: @Kurd2021: @Aza: @Tessla: @Sakura emad: @Shahid tahir: @Danial2703kurdistan: @Central Kurdish:ئارام وتووێژ ‏٢٠:٢٩، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوان

@Nskoalj سڵاو، لاریم نییە و بە شتێکی باشی دەزانم. گەر کۆمەڵگە ڕازین، پیرۆزبایییەکی خنجیلانە دروست دەکەین و تا کەی دەڵێن، ھەڵی دەواسین. پێشم وایە ئاگاداری بۆ کەس نەچووە چونکە بۆ من نەھاتبوو. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٩:٥٩، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram بۆیە! پێم سەیر بوو زۆرتان لەسەر خەت بوون بەڵام دەنگوباستان نەبوو :) دیسان بانگھێشتیان دەکەمەوە. بەڕای من شتێکی کەم نییە یەک ملیۆن وتار لە ویکیفەرھەنگ، بۆیە من دەڵێم دوو ھەفتە بێت. ئەگەر ماوەکە کەم یا زۆرتر بێت تکایە پێشنیاری خۆتان بخەنە ڕوو. زۆر سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٠:٠٣، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj: نەوەڵا، کەم نییە و ھەموو ڕۆژێک ئەمە ڕوو نادات. بۆ ئەم سەردەمە کە کات زوو دەڕوات، دوو حەفتە خراپ نییە. دیسانەوە بانگکردنەکەت شکستی ھێنا، بەڵام من لەجێی تۆ بانگم کردن. :) بڕوانە en:Help:Fixing failed pings. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:٣٤، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj لەگەڵ Aza (لێدوان) ‏٢٠:٥٢، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ وایە. دیسان سپاس:) Nskoalj (لێدوان) ‏٢٠:٥٢، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram با نووسینەکە ئامادە بکەین دە وتاریان ماوە، پێموا نییە کەس دژایەتی بکات. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٠:٥٦، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj لەگەڵ پیرۆزمان بێ. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٢١:١٧، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵتم، با خێرا بکریت Aro Salar (لێدوان) ‏٠٩:١٥، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Nskoalj: بێگوومان جێگەی دڵخۆشییە لقێکی گەورەی زمانەکەمان گەیشتبێت بەو ئاستە بەرزە. بەڵام پیرۆزبایی لە ویکیفەرھەنگ لە ویکیپیدیادا شتێکی نامۆیە بەلامەوە، واتا ویکیفەرھەنگ هەر لە ویکیفەرھەنگ، و ویکیپیدیاش لە ویکیپیدیا. دژ نیم، گەر بە شتێکی باشی دەزانن بیکەن، و سوپاس. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٠٦، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim @Tessla زۆر سپاس، بەڵێ وایە، ئێستا ئێمە تەنیا زاراوەکەمان جیایە گەرنا ھەر یەک نەتەوەین و لە ویکیفەرھەنگی ک. کورمانجی بۆ زۆر وشەی ک. سۆرانییان وتار ساز کردووە. ئێستا ویکیفەرھەنگی ئێمە چۆڵە و گەر ساڵێکیش داینەین کەسێکی وا نایبینێت و چۆن زۆر لە ئێمە نزیکە خراپ نییە گەر دوو ھەفتە لە دەستێکی ویکیپیدیاکەمان پیرۆزبایی بکەین. دیسان سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٢٦، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جێگای خۆشحاڵیمانە، منیش لاریم نییە و دەکرێت دواییش لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تایبەت بە ویکیپیدیا دابنرێت.Kurd2021 (لێدوان) ‏٢١:٢٩، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ پیرۆزە :) —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٣٤، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٥٨، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس بۆ ھەمووان. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٢:٢٧، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Balyozxane @Ghybu @Bikarhêner Silav, hevalên Çalak û rêvebirên Wîkîferhenga Kurdî (Kermancî), ji kerema xwe li ser navê civata Wiki Kurdîya Soranî pîrozbahiyên me pêşwext qebûl bikin. Pîrozbahî ji bo gihîştina mîlyonek gotarên Wikiferhenga Kurdî (Kirmancî), em plan dikin ku peyamek pîrozbahiyê li ser Destpêka Wîkîpediya Kurdî ya Soranî û rûpelên virtual yên girêdayî wê bidin. Pêşketina we pêşketina me ye û em pê kêfxweş in. Ji bo hemû projeyên Kurdî serkeftin dixwazim. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٢:٤٢، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj: لەگەڵ جێگەی پێزانینە پێشنیارەکەت و پیرۆزە لە زمانەکەمان. شـــــەهــــیـــد (لێدوان) ‏٠٨:٥٢، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj بانگیش نەکراوم، بەڵام لەگەڵتم. ‎Gêjełûk ‏١١:٢٩، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk گەر لەبیرمان چووی تکایە بمانبوورە :) باسەکە بۆ ھەمووان کراوەیە. Nskoalj (لێدوان) ‏١١:٣١، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ منیش لەگەڵتانم و ھەتا زۆرتر لە دوو ھەفتەش پیرۆزبایییەکە لەسەر پەڕەکە بمینێت باشترە. زۆر خۆشحاڵم کە لقێکی زمانی کوردی گەیشتووەتەوە بەو ئاستە و لەگەڵ ڕێزم بۆ ھەمووان.پەڕاو (لێدوان) ‏١٣:١٧، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ پیرۆزە، دڵخۆشبووم.Central Kurdish (لێدوان) ‏١٥:٢٥، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Paraw بێگومان شتێکی گرینگە، ویکیفەرھەنگی کوردیی کورمانجی ھەتا ئێستا زۆر جاران لە دەرەوەی ویکیپیدیاش و بەتایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لێکردووە. گەر بکرێت من پێم باشە ھەتا نزیک نەورۆز دابندرێت. Nskoalj (لێدوان) ‏١٣:٢٥، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەکوو نووسینی ئەو بەستەری وێنەیەی ویکیپیدیای ئەڵمانی کە لە سەرەوە دامناوە پێم باشە ھەر وەکوو ئەوان لە سەرەتای پەڕەی دەستپێک ئەو نووسینە دابنەین:

وەکوو ئەندامانی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی پیرۆزبایی لە ویکیفەرھەنگی کوردی (کورمانجی) دەکەین بەھۆی گەیشتن بە ١،٠٠٠،٠٠٠ وتار.

زۆر سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏١٣:٤٧، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خراپ نیە. دەستان خۆش. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٠٠، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj لەگەڵ جێی شانازییە. MFTG (لێدوان) ‏٠٦:٠٣، ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ کارێکی باشە.DK2 (لێدوان) ‏٠٧:١٦، ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram دوو وتار مابوون، سازم کردن، ڕێک بووبە ١،٠٠٠،٠٠٠ وتار تکایە پیرۆزبایییەکە دابنە، نووسینەکەم بینی زۆر جوان بوو. سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏١٥:١٠، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو لە @Nskoalj: و ئەوانی تریش، پێش ئەوەی ئاگادارییەکە بۆ ھەمووان دانرێت، بە چاوی خۆتان سەیری بکەن. ئەم کۆدەی خوارەوە لە تایبەت:پەڕەکەم/common.js دانێ و سەردانی ئێرە بکە و دەبێت درەوشانەوەکە ببینیت.
importStylesheet("User:Aram/kuwikt-celebration.css"); // Backlink: [[User:Aram/kuwikt-celebration.css]]
importScript("User:Aram/kuwikt-celebration.js"); // Backlink: [[User:Aram/kuwikt-celebration.js]]
ئەگەر لە کۆد و لە نووسین ویستتان ھەر شتێک بگۆڕن، پێم بڵێن. پێتان وا بوو ھیچ کێشەی نییە، تا کەی پێتان باش بوو ھەڵی دەواسین. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٧:٥٠، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@NskoaljMala we hemûyan ava! Înşela Em ê eynî pêşketinê di Wîkîferhenga soranî de jî bibînin. Balyozxane (لێدوان) ‏١٩:٤٩، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram زۆر سپاس من پێموایە ھیچ کێشەیەکی نییە، تکایە با داندرێت ھەتا مانگێک؛ ھەتا پێش نەورۆز. زۆر سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٠٣، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
واتا ھەتا ٢١ی ئازار. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٠٤، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: سوپاس و دەستتان خۆش بۆ پڕۆژەکە. بەس لای من کەمێک لاک دەکات ئەی لای ئێوە چۆنە؟، هەروەها باشتر نییە کە فۆنتێکی کوردی دابنرێت؟ جوانتر دەبێت بەڕای من. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٤٩، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla:  چارەسەر کرا ڕاستە و زۆر سپاس بۆ پشکنینەکەت! ڕاستییەکەی من بە مۆبایل ناچمە ژوورەوە بۆیە تێبینیم نەکردبوو، بەڵام ترسم ھەبوو کە ئیشەکەمان لێ تێک بدات. ئێستا خاوتر تەنۆڵکەکان (یان با بڵێین گوڵەستێرەکان) دروست دەکات، بەڵام لە کاریگەریی دیسکتۆپی کەمتر کردەوە و لەبەر خاتری مۆبایل ناچاری ئەمە بووین. ھەڵبەتە ئەوەندەی من بزانم بە شێوازی مۆبایل خۆی ئاگادارییەکە پیشان نادرێت و دەبێ بکرێتە سەر شێوازی کۆمپیوتەر. دواتر بەستەرێکی لابردن ھەیە و ئەگەر زانرا نایەڵێت ئیشەکانتان بکەن، دەتوانن لای بەن. دووبارە سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏٠٠:٢١، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj:  کرا بەپێی ئەم وتووێژە تا ئەو کاتەی ئاماژەتان پێ دا با بمێنێتەوە. ئەگەر لەسەر مۆبایل ئیشەکانتانی ھێواش کردەوە، دەتوانن لەڕێگەی بەستەرێکەوە لای ببەن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏٠٠:٤٩، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: ئێستا باشترە دەستت خۆش. Tessla (وتووێژ) ‏٠٧:٣٨، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram:، سپاس بۆ دانانی پەیامەکە. تکایە ئەگەر دەکرێت وشەی پەرۆش تێیدا لاببرێت و بگۆڕێ بە شادی یان خۆشحاڵی یان دڵخۆشی. پەرۆشی لە هەمان پەرێش و پەرێشانییەوە هاتووە و لە ڕاستیدا مەعنای خەم و پەشێوی دەدا و یانی شێوان. وەک ئاوات دەڵێ ئێمە هەموو پەرۆش و پەرێشان و هەڵوەدا / وەک تۆ هەناسەسەرد و سەحەرخێز و دەربەدەر. (بەڵام وشەی بەپەرۆش یانی بەخەمی شتێکەوە بوون ئیستە باو بووە و تا ڕادەیەک مەعناکەی گۆڕیوە.) سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٤٥، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram زۆر سپاس ھەر بمێنی. ڕێک ئەو کێشە و پرسیارانەی دێنە پێش خۆت ئاماژەت پێدان؛ بە مۆبایل ھەندێک کێشە و گرفت ساز دەکات (خێرایییەکەی دێنێتە خوار) و ھەروەھا نیشان نادرێ و دەبێ بکرێتە شێوازی کۆمپیوتەر. بۆ کێشەی یەکەم ڕێگەتان بینیوەتەوە، بەڵام بۆ کێشەی دووەم ناکرێ شتێک بکەین بە مۆبایلیش نیشان بدرێ، چۆن بەشێکی بەرچاو بەشداربوو و ئەوانەی سەردانی ئێرە دەکەن بە مۆبایل کار دەکەن و نازانن چۆن بیکەنە شێوازی کۆمپیوتەر. دیسان سپاس بۆ ئێوە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٤:١٣، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: کردمە خۆشحاڵی. سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکانت. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٧:٠٥، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj: سپاس و لەسەر پیشاننەدانی ئاگادارییەکە بۆ مۆبایل، ویکیمیدیا خۆی پیشاندانی ئاگادارییەکانی بۆ مۆبایل کوژاندووەتەوە. ھۆکارەکەی نازانم. دەبێت بە یەکدەنگیی کۆمەڵگە لێرە دای گیرسێنین. ویکیپیدیای عەرەبی خۆیان چالاکیان کردووە و ئێستا ئەو ئاگادارییەی کە پشتگیری لە فەڵەستین دەکەن بە مۆبایلیش سەیری بکەیت، ھەر دەیبینیت. بەڵام تەنیا چەند ویکییەک بۆ مۆبایل چالاکیان کردووە. ھەوڵی ھەندێ فرت و فێڵم دا، بەڵام سەریان نەگرت. :) ⇐ئارام وتووێژ ‏١٨:٠٤، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: زۆر سپاس بۆ ڕوونکردنەوەتان. لە داھاتوودا ھەوڵی بۆ دەدەین. ھەر بژی. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:١٦، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


سەندنەوەی مافی بەڕێوەبەرایەتی لە بەکارھێنەر:Serchia

سڵاو لە بەڕێوەبەرانی ئێستا @Tessla، Sakura emad، Pirehelokan، Kushared، Calak، و Serchia: ئەگەر چی زۆریشم پێ ناخۆشە ئەم پێشنیارە دەدەم، بەڵام بەپێی وپ:لمب کە نووسراوە چالاکیی بەڕێوەبەر دەبێ لە ماوەی ساڵێک بە دەستکاری و کردەوەی بەڕێوەبەریشەوە کەمتر نەبێ لە ١٠٠ دانە و لەبەر ناچالاکی، و بەپێی ئێرە کە ئاماری کردەوەکانی بەڕێوەبەرەکان پیشان دەدا، دیارە کە کاک Serchia تێیدا نەھاتووە و ھیچ کردەوەیەکی بەڕێوەبەریی لەم ساڵەدا نەبووە و بەپێی ئێرەش دیارە کە لەم ساڵەدا تەنیا ٢١ دەستکاریی کردووە کە ئەمەش بۆ بەڕێوەبەرێک بەشدارییەکی زۆر زۆر کەمە و بەپێی ئەم کۆمەڵگەیە بێت و ئەگەر ھەر ئاوا بەناچالاکی بمێنێتەوە، باشترە دەسەڵاتی بەڕێوەبەریی لێ بسەنرێتەوە. دەزانم کاک Serchia بەکارھێنەرێکی دڵسۆزە بۆ زمانەکەمان و دوور و نزیک وەک خۆم ئاگام لە چالاکییەکانی لەسەر زمانی کوردی ھەبووە و ژیانەکەش ئاسان نییە تا لەم پڕۆژانە بەردەوام بین و باسکردنی ئەمە قورس بوو بۆم، بەڵام ئەمڕۆش نەبێ ڕۆژێکی تر ھەر باس دەکرا. ھیوادارم کاک Serchia بە چالاکییەوە بگەڕێتەوە و یەکسەر ئەم پێشنیارە داخەین. مایکەکە دەدەمە ئێوە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٩:٢٣، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وا بزانم باشترە دەسەڵات لە ھەمووان بسەنرێتەوە. :( ⇐ئارام وتووێژ ‏١٦:٣٧، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: ڕاستییەکی کاک ئارام، بۆیە من و ڕەنگە بەڕێوەبەرانی تریش کە هیچ لێدوانێکیان نییە هۆکاری ئەوەبێت کە بابەتەکە کەمێک سەخت و ناخۆشە تا لێدوان بدەین بۆ لێسەندنەوەی مافی بەڕێوەبەرێک. سەرەنجامیش هەر تۆ لەسەر حەقیت.
سەبارەت بە ڕای من بۆ ئەم بابەتە؛ وەک هەمووان دەزانین ئەمە یاسایە و پێشتریش لەسەر بەڕێوەبەرانی تر جێبەجێکراوە، و ئێستاش بەپێی هەبوونی ئەم یاسایە کە هێشتا بەردەوامە، پێویستە مافەکە لە کاک سەرچیا بسەندرێتەوە، و ببێتە دەرفەتێک بۆ بەکارهێنەرێکی تر(ئەوە لەگەڵ هیچ دا نییە کە کاک سەرچیا کارەکانی پێشتری دیارن). وە سوپاس کاک ئارام بۆ بەڕێوەبەردن و بەبیرهێنانەوەی ئەم جۆرە یاسایانە لە ویکی.
Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٥١، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: ڕاستییەکەی ئێمە کەسمان لەبەر چاو و برۆی کەسمان و لەبەر ھاوڕێیەتی لێرە نین. بەیانی من ناچالاک بووم تۆ ھەمان شت بەرامبەر من بکە. ئەگەر چی من زوو وتم چالاکیی بەڕێوەبەریم نامێنێ و ئێستاش تەنیا لەبەر کەمیی بەڕێوەبەر و بۆ حاڵەتی فریاکەوتن ماومەتەوە ئەگینا من خۆم ئێستاش وازم لەم مافە ھێناوە. ئەسڵەن جوان نییە لە ئامارەکان دەرکەوێ کە ژمارەی بەڕێوەبەران زۆرن و چالاکییان کەم بێ یان ھەر نەبێ. بڕوانە ھۆکاری لێسەندنەوەی ئەوانەی پێشوو کە زیاتر لەبەر ناچالاکی بووە. وەختی خۆی ھەمان شتم بەرامبەر بەکارھێنەر:Aza کرد و زۆر لای ئاسایی بوو. ڕاستییەکەی بۆ کاک سەرچیا زۆریش چاوەڕێم کرد کە چالاک بێتەوە، بەڵام وا دیارە مەجالی ویکیپیدیایان نەماوە. کێشە نییە و ئەگەر چالاک بوویەوە، دواتریش دەتوانێت داوا پێشکەش بکاتەوە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٧:٤١، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: ڕاستە، وەک لەسەروەش وتم تۆ لەسەر حەقیت. وە ئەوەش بزانە ئێستاش من دووبارە دەیڵێمەوە کە ویکیپیدیا لە ئێستادا پێویستی بە تۆیە، بۆیە باش نییە تۆ دەستبەرداری مافەکەت بیت بەڕای هەمووان. لێسەندنەوەی مافەکانی پێشترم بینی بوو، ڕاستە. هەڵبەت تەواو ئەگەر کەسیش وەڵامی ئێرەی نەدایەوە، تۆ ئەتوانیت کارەکانی خۆت بکەیت. Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:٠٥، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @Aram: و @Tessla:. ڕوونە من ماوەیەکە لێرە ناچالاکم و دیاریش نییە چەند دەتوانم لە داهاتوو چالاک بم. کێشەم نییە ئەگەر وەک بەڕێوەبەرێکیش نەمێنم بەڵام پێشتریش باسم کردووە کە لەگەڵ ئەوە نیم بە هەمان شێوە و ڕێساکانی ویکییەکی وەک ئینگلیزی ڕەفتار بکەین. پێم وایە باشتر دەبێت بیر لەوە بکرێتەوە چۆن بەڕێوەبەری تازە زیاد بکرێت، ئەم سیستەمەی ویکیپیدیا وەک دیارە بەڕێوەبەرێک شوێنی بەڕێوەبەرێکی تری نەگرتووە تا ئەو لابچێت و یەکێکی دیکە بێت، دەکرێ سەد بەڕێوەبەریشی هەبێت. ئەوانەی ئێستاش هەن، ئەو کاتانە لابچن کە داوا دەکەن، واز لە ویکی دێنن، یان چالاکییان بۆ یەک دوو ساڵ نامێنێت، هەڵبەت هەموو چالاکییەک نەک تەنیا چالاکیی بەڕێوەبەرایەتی. سەرچیا‏١١:٥٨، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @Serchia: خۆی ھیچ کەسمان نازانین لە داھاتوو چی دەبێت بۆیە باسی ڕابردوو و ئێستا دەکەین. بەپێی ویکیپیدیا:ناچالاکیی بەڕێوەبەران ئیشەکە کراوە و ئەویش لە مێژووەکەیدا دیارە کە لە ویکپیدیای ئینگلیزیی ساکار وەرگێڕدراوە و بە ڕای من بۆ ئەم کۆمەڵگەیەش خراپ نییە. دەزانین کەسمان توانای پێشترمان نەماوە و ئاماژەم بەوە داوە کە ئێمە ژیانێکمان ھەیە، بەڵام ڕاشکاوانە بڵێم ڕاستییەکە ئەوەیە ئەگەر بەڕێوەبەر توانای نەبوو کات بۆ پڕۆژەکە تەرخان بکات، باشترە دەستبەرداری مافەکەی ببێ. ئێمەش لە خوامان دەوێ بەڕێوەبەرمان بۆ زیاد بێت کە کات و توانای ھەبێت، بەڵام کەس نییە و بە زۆریش ناتوانین پەلی ئەم و ئەو ڕاکێشین و بیکەینە بەڕێوەبەر. من پێشتریش پێشنیارم بۆ چەند بەکارھێنەر کردووە کە داوای مافەکە بکەن چونکە لە نووسین و شێوازی ویکیپیدیایان دەزانی و چالاکیش بوون، بەڵام لەبەر دڵسۆزیی خۆیان نەیانویست. وایە و بەو شێوەیەش نییە کە کەسێک ھات کەسێکی تر دەبێ چۆڵی بکات، بەڵام من بەپێی ویکیپیدیاکەمان ئەم کارانەم کردووە. ویکیپیدیای ئینگلیزی بەو زەبەلاحییەی خۆیەوە ٨٥٥ بەڕێوەبەری ھەیە کە بۆ وەھا پڕۆژەیەک ھەر زۆر کەمە. دەی ئێمە بە ٥٦٬٠٠٠ وتارەوە ٧ بەڕێوەبەرمان ھەیە کە لێی بکۆڵینەوە تەنیا یەک یان دووانیان چالاکن. وەک باسم کرد دەکرێ بەڕێوەبەرێک لە ماوەی یەک ساڵ تەنیا ٢١ دەستکاری بکات کە ھیچیشیان کردەوەی بەڕێوەبەری نین؟ من تەنیا بەپێی سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا ئەم داوایەم کردووە و نەشموتووە ھەر دەبێت وازی لێ بێنن. ئەگەر چالاک ببیتەوە، باسەکە دادەخەین. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٤:٥٠، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو لەتۆش کاک @Serchia؛ ڕاستیی منیش ڕام لەگەڵ قسەکانی کاک ئارامە. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٤٩، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لێرە هەر بۆ خۆم قسە ناکەم، وەک دەبینین کە کۆمەڵێک بەڕێوەبەر هەیە و چالاکییان کەمە، پێم وایە بە لابردنیان ئەگەر چالاکییەکان کەمتر نەبنەوە زیاتر نابن. منیش پێم باش نییە زۆر قسە لە داهاتوو بکەین، بەڵام ئەگەر بۆ بەڕێوەبەرێک هەڵبکەوێت کە دوای ماوەیەک بگەڕێتەوە و هەندێک چالاکی هەبێت، هەر باشترە لەوەی کە بگەڕێتەوە و مافەکەی نەمابێت. دەکرێت ئەو کات دووبارە بە هەقی خۆشی بزانێت کە داوای مافەکە سەرلەنوێ بکاتەوە کە ئەو کاتیش دەبێتە بەزمێکی تر. هەرچۆن بێت، من پێم باشە بۆ بەڕێوەبەرانی دیکە و بۆ خۆشم بەو شێوەیە بێت کە لە سەرەوە باسم کرد. مافەکەش شتێکی ئەوتۆ نییە کە بەڕاستی زۆر جێی قسە لەسەر کردن بێت، هەر بەکارهێنەرێکی ئاساییش کە زۆربەی مافەکانی دیکەی وەرگرتووە شتێکی وای جودا نییە. ڕەنگە کێشە لە بنەڕەت ئەوە بووبێت ناوی بەڕێوەبەر بۆ ئەم مافە دیاریکراوە، کە دەکرا هەر بەکارهێنەری چالاک با و لەدوای ئاستێک بە مافەکە گەیشتبا ئەوکات ئەوەندەش نەدەبووە جێی مشتومڕ. سەرچیا‏٢١:١٨، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Serchia ئێمە ناوەکەمان دانەناوە. بۆ ئەم بابەتەی ئێوەش، وەک چۆن پێشتر کاک Aza و چەند دانەی پێشتر لەبەر ناچالاکی مافەکەیان نەما، دەبێ بۆ من و تۆش ھەمان کار بکرێت. خۆتان دەزانن چالاکی ھیچ پەیوەندیی بە بەڕێوەبەرییەوە نییە. باسەکە ئەوەیە کە جگە لەوەی کردەوەی بەڕێوەبەریتان وەلا ناوە، خۆشتان بەشداریتان نەماوە. ئێ ئەوانەش نەکەین و ھەر ژمارەی بەڕێوەبەری ناچالاک ببەینە سەرەوە، بۆ ناوبانگی پڕۆژەکەمان باش نییە. بۆچی لێسەندنەوەی مافی بەڕێوەبەرایەتی دەبێتە ھۆی ساردبوونەوەتان؟ ساڵێک بۆ بەڕێوەبەرێک زۆر زۆرە کە ھیچ بەشدارییەکی نەکردبێت. ئەگەر من وا بم و ئێوە لە جێی من بن چی دەکەن؟ لام دەبەن یان بە ھیوای چالاکیی داھاتووی منەوە دەبن؟ لەبەرئەوەی نامەوێت ھەر خۆم لێدوان بدەم. من جارێکی تر بانگی بەڕێوەبەران @Tessla، Sakura emad، Pirehelokan، Kushared، و Calak: دەکەمەوە تا قسەی خۆیان بکەن کە جاری پێشوو قسەیان نەکرد، بەڵام دەبێ بۆ ئەمجارەیان ھیچ نەبێت وشەیەک بڵێن. [لە دڵی خۆمدا دەڵێم دەبێ لەم دۆخەدا ھەڵوێستیان ھەبێت و ئەگەر ھەر لێدوانیان نەبوو ڕەنگە باشتر بێت من لەم کۆمەڵگە ناچالاکە نەمێنم؛ بەڕاستی ئەم ناچالاکییەم پێ قبووڵ ناکرێت.] ⇐ئارام وتووێژ ‏١٧:٣٤، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
ھەمیشە لەگەڵ ھێشتنەوەی بەکارھێنەرانی بەتەجرەبە بووم و تەنانەت ئەو یاسایەی ١٠٠ دەستکارییەشم بەلاوە دروست نەبووە (ئیستە دەبینین زۆرێک وتارەکانمان کێشەیان هەیە لەبەر ئەزموونی کەمی بەکارهێنەران). بەڵام چون پێشتر مافمان لە بەڕێوەبەرانی تر سەندووەتەوە بۆ پاراستنی ئەسڵەکانی ویکیپیدیا و نەبوونی جیاکاری مەجبوورم بەداخەوە بڵێم مافەکە لە هاوڕێ سەرچیا بگرینەوە. هیوادارم هەرکات سەری پەرژا بێتەوە و داخوازی تۆمار بکا بۆ مافەکەی (هەرچەند شتێکی گرنگی تێدا نیە) چون ویکیپیدیای کوردی و زمانی کوردی پێویستی بە کەسانی وەک جەنابیان هەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٠٣، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لەھەموولایەک، ھیوام باشی ھەموو لایەکە بە تایبەتی بەڕێوەبەران کە جگە لە ئەرکی بەکارھێنەریی ئاسایی ئەرکی سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکەش دەگرنە بەر.

ڕاستی لەبەر ئەوە بوو ھیچ لێدوانم نەدا، پێم خۆش نەبوو ھەر زوو بڵێم پێویستە بەڕێز @Serchia بڕوات. پێم وابوو ھەموومان شایەنی ئەوەین کاتمان پێ بدرێت تا وەڵامی بەرامبەر بدەینەوە.
ھەرچەندە خۆشم لە ڕابردوودا چەندین جار ھەوڵم داوە بڵێم ئەوەی ناچالاکە ئاساییە دەست لە بەڕێوەبەربوون بکێشێتەوە چونکە کەی ویستی ئەتوانێت خۆی بپاڵێتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش ھەرخۆشم ویکیپیدیا:ناچالاکیی بەڕێوەبەران درووستکرد کە ئەوکاتە ناڕەزایی لێکەوتەوە بەھەمان شێوەی کاک سەرچیا پێیان وتم لەگەڵ ئەوە نین بەرێوەبەر بڕوات و بەسوودی پڕۆژەی نابینین.
بەڵام من دڵنیایم کردنەوە ئەوجارەش دڵنیایی نموونەی وەک کاک سەرچیا و لە داھاتوو ھەرچ کەسێکی تریش بێت دەکەمەوە. دەلێم کە ئەتوانی دووبارە خۆت ھەڵبژێریتەوە ھەرکاتێک زانیت کاتت ھەیە بۆ پڕۆژەکە و دەتوانیت خزمەت بکەیت. گەر بچمەوە سەر بابەتەکە و شیکارییەکی چالاکییەکانی کاک سەرچیا بکەین نەک ھەر لە 2024 بەڵکو ساڵانی پێشووتریش، کە بۆمان بسەلمێنێت کاک سەرچیا چەن کاتی ھەیە بۆ پڕۆژەکە و چەن پڕۆژەکەی بە جدی گرتووە وەک بەڕێوەبەرێک.—— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:١٨، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نموونە:
  • لەنێوان ساڵی 2024-2023 تەنھا دوو کردەوەت ھەیە، ئەمیش سڕینەوەیە تەنانەت بەرێوەبەرانی سەرانسەری وەکوو WikiBayer و Styyx کە لەنزیکەوە ئاگاداری کارەکانیانم چالاکیان لە بەڕێوەبەرێکی وەک کاک سەرچیا زیاترە، کە ئەوان بە ھیچ شێوەیەک کاری ناوخۆ بۆ ویکییەکەمان ناکەن.
  • لەنێوان ساڵی 2023-2022دا 11 کردەوەی بەڕێوەبەریت ھەیە ئەمیش بە زۆری تەنھا لە سڕینەوەیە دووبارە. و دووبارە بەڕێوەبەرێکی سەرانسەری وەکوو Minorax و Styyx نیو ھێندەی تۆ چالاکی بەڕێوەبەریان کردووە.
  • گەر بپرسین کەی بوو ناچالاکی دەستپێکرد؟ لە سەرەتاکانی 2019 تا بەرەو مانگی شەشی 2021 لەوکاتەوە بەرێزتان چالاکیتان مانگ بەرەو مانگ کەم دەکات، تا لە مانگی ھەشت (2021) چالاکیتان بەشێوەیەکی بەرچاو لەدەست دەدەن.
لە 2016وە بەڕێزتان بەڕێوەبەرن دڵنیام خزمەتی چاکتان بە ویکیپدیا کردووە و ئەگەرچیش 2019-18 و 2018-17 چالاکیتان کەم دەکات بەڵام بەڕاستی گوێمان پێی نەداوە چونکە پێمان وابووە کە دەتەوێت خزمەت بکەی و Commitmentتت ھەیە. بەڵام بەپێی ئامارەکان بێت بەڕێزت وادیار نیە لە ئێستادا پلان یان توانای ئەوەتان ھەبێت بتوانن بەرێوەبەرایەتی بکەن، بۆیە پێشنیار دەکەم لە ئێستادا واز لە بەرێوەبەرایەتی بێنن کەی لە پلانتان دا ھەبوو و باوەڕتان ھەبوو کە خزمەت دەکەی ئەوکات بەردەوامی بدەن بە مافەکە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:١٨، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لابردن و زیادکردنی بەڕێوبەر لە قۆناغی ئێستادا سودێکی ئەوتۆ بە ویکیپیدیای کوردی ناگەیەنێت. وەک خۆشم پێم باشە کە یاساکە بەکاربێت بەڵام وەک فلتەرێکی ئەوا هەر جارەی بخرێتە دەنگدانەوە و ئەوکاتە بە گوێرەی پێویستی ڕۆژگاری ویکیپیدیا دەتواندرێت بڕیار لە مانەوە و نەمانەوەی بدرێت. هەڵبەت ئەوە تەنها بۆچوونێکە. خودی کاک سەرچیاش کێشەی لە لابردن نییە، بۆیە یان ئەوەیە یاساکە جێ بە جێ بکرێت یانیش ئەو پێشنیارەی کە بخرێتە دەنگدانەوە. پێموانییە نووسینی ئەم هەموو پەرەگرافە خزمەت بکات. Kushared (لێدوان) ‏٠٨:١٧، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەرچەند من بەڕێوبەر نیم بەڵام ویستم بۆچوونی خۆم باس بکەم .لەگەڵ ئەوەش بوونی کەسانی بەئەزموونی وەک کاک سەرچیا بۆ پڕۆژەکە گرینگە وە ئەو پەڕی ڕێز و سوپاسم بۆ هەوڵ و ماندووبوونەکانی ڕابردووی کاک سەرچیا پێم وایە بۆ ئێستا باشترە مافەکەی لێ وەربگرنەوە.پێم باش نییە بەڕێوبەر تەنها ناو بێت.وابزام لەبەرئەوەش کەسێک دەکرێتە بەڕێوبەر چونکە چالاکی لەوانی دیکە زیاتر دەبێت و چاودێرێکی باشتر دەبێت لەسەر وتار و ئەو خراپەکارییانەی دەکرێت. ئەگەر ئەویش هەر وەک بەکارهێنەری دیکە کەم چالاک بێت باشترە ئەو مافەی نەبێت و سەر ئێشەش بۆخۆی زیاد نەکات.بەڕێوبەر هەیە پێویستی بە کەسێکە ڕێنمایی بکات لە خراپەکاری و ئینکاری دووری بخاتەوە بەلام لەبەر ئەم کەم چالاکییە تاقەتی ئەوەشمان نییە گفتوگۆی لەسەر بکەین.Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٨:٣١، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: سپاس بۆ وەڵامدانەوەتان و ھەمووان دەتوانن لێدوان بدەن تەنیا نەمدەتوانی بانگی ھەموو کەسێک بکەم. @Sakura emad: سپاس بۆ شیکردنەوەکانتان و دیارە کە بە ئامادەکردنیانەوە ھیلاک بوونە. کاک @Kushared و Pirehelokan: کەسمان پێمان خۆش نییە کە دەسەڵات لە بەڕێوەبەر بستێنینەوە، بەڵام باسەکە لێرەدا ئەوەیە کە کاک سەرچیا کاری پێ ناکات و ماوەیە زۆریشە کە ساکووڕا ئاماری چەند ساڵی پێشووشی داناوە ھەر کاری پێ نەکردووە. بگرە دوو سێ ساڵێک دەبێت کاری پێ نەکردووە. ئێمە ناڵێین لە خۆوە بەکارھێنەر بەربەست بکە تا کردەوەی بەڕێوەبەریت ھەبێت، بەڵام لانی کەم دەتوانن پێداچوونەوە بە پەڕەکان بکەن و پاسیان بدەن یان زبڵێکی زۆرمان ھەن و بیسڕنەوە. ئەمانە ئیشی بەڕێوەبەرن، بەڵام ئەگەر کاتتان بۆ ئەمە نییە، پێویست ناکات مافەکەتان ھەبێت. کە کاری پێ نەکەیت، جیاوازیت لەگەڵ بەکارھێنەرانی تر نییە. کەسمان پێمان خۆش نییە، بەڵام بە دەنگدانیش بێت، تا ئێستا تەنیا کاک Kushared لەگەڵی نییە و ئەوانی تر ھەمووان دەڵێن با دەسەڵاتەکەی نەمێنێت چونکە کاری پێ ناکات. کاک سەرچیا خۆشی پێی وا نییە ئێستا چالاکی بکات و دەڵێ لە داھاتوو لەوانەیە چالاک ببمەوە؛ لە داھاتوو دەتوانێت داوای بکاتەوە. ئەگەر خۆمان کڕ بکەین، دەبێت؟ بەخوا کەسمان پێمان خۆش نییە، بەڵام وا نەبێت یەکەم جیاکاری و لایەنگیری دەکەین و دووەمیش لێ دەگەڕێین بەڕێوەبەری ناچالاک زیاد بکەین. وەختی خۆی کە بوومە بەڕێوەبەر کەسێک پێمی وت تخوا مافەکەت وەرگرت ون نەبیت! چەندبارەی دەکەمەوە بەخوا زۆر زۆر لام ئاسایییە ئەگەر کارم بە مافەکەم نەکرد دەسەڵاتەکەم لێ وەربگرنەوە. دەزانن ئێمە ئێستا ئەم قسانە دەکەین، بەڵام وەختی خۆی بەبێ وتووێژ ئێپین دەسەڵاتەکەی لە بەکارھێنەر:Min.neel سەندەوە و کەسیش ھیچی نەوت چونکە حەق بە ئێپین بوو و دەسەڵاتی لە بەڕێوەبەرێکی ناچالاک سەندەوە. لابردنی دەسەڵاتەکە ھەر بەپێی یاسای ١٠٠ دەستکاری بۆ ساڵێک نەکراوە و سەیری ئاماری چەند ساڵی پێشووش کراوە. جگە لەوەی کردەوەی بەڕێوەبەرییان نەبوو، خۆشیان ئەو چالاکییەیان نەماوە و تا بێت ناچالاکتریش دەبێت. من بیرم ناچێت یەکەم کەس سپاسی ویکیپیدیای بۆم نارد کاک سەرچیا بوو کە ئەو کاتە زۆر زۆر دڵم پێی خۆش بوو، بەڵام ئێمە ئەمە ھەر لەبەر ویکیپیدیا و کاک سەرچیا خۆی دەکەین. بگرە ئیتر ھەرچیش ڕوو بدات گلەییشی لێ ناکرێت. دڵنیا بن مافەکەی لێ سەندرایەوە، مافە پێویستەکانی دەدرێتەوە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١١:١٨، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەر ڕایەکەی پێشترم هەیە، گەر بمانەوێت ویکیپیدیا لەسەر پێی خۆی بوەستێت، ئەوا پێویستە سیاسەتەکان جێبەجێ بکرێن. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:١٣، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐────────────────└
تێبینیی بەڕێوەبەر: بەپێی یەکدەنگی کە لە گفتوگۆکە بەدەست ھێنراوە، مافەکە لابرا، سپاس بۆ خزمەتەکانت تا ئەمڕۆ بەڕێز سەرچیا، ھەرکاتێکیش کە پلانی ئەوەت ھەبوو خزمەت بکەیت ئەتوانی داوای مافەکە بکەیتەوە، سپاس بۆ ھەموو لایەک —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٣٠، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستتان خۆش بێت بۆ بڕیارەکە، هیوادارم ئەو گڕوتینەی بۆ ئەمە هەبوو بۆ هەموو بەش و کارەکانی دیکەی ویکیپیدیاش هەبێت. باشیش دەبێت هەرچی یاسایە کە دانراوە (کە دیاریش نییە چەندن و چۆنن) پەیڕەو بکرێن، بەتایبەت لە مەسەلەی زاراوە و زمان کە ویکیپیدیای کوردی بەم شێوەیە بەردەوام نەبێت کە ببێتە داتاشخانەی وشە و زمانێکی تەواو جیاوازی لێ دروست ببێت. ئەمە بۆ مەسەلەی کۆدی پیتەکانیش وایە، هیوادارم بابەتی «ھ» چارەسەر بکرێت و ئەم کێشەیە نەهێڵرێت. ئێستا هەموو ئەو کیبۆرد و بەرنامانەی کە دروست دەکرێن بە بەکارهێنانی هائەکەی ترن. کە ویکیپیدیا سەرکەوتوو نەبوو لە قەناعەتپێهێنانی لایەنەکان، چیتر گرتنەبەری ئەم ڕێچکەیە بە قازانجی نابێت. هەندێک کاریش لەسەر داڕێژەکان (کە وەک ویکیی عەرەبی زانیاری لە ویکیدراوە بهێنێت) بکرێت و هەندێک ئامرازیش هەبن کە ئەوەندە کاتی بەشداربوو بە شتی دووبارە و ماندووکەر نەڕوات. بابەتی دیکەش هەن، بەڵام بۆ ئەوانەی ئێستا خەمی ئەم پرۆژەیانە و تاقەتیان هەیە، ئەمانە هەندێک شتن کە ویستم هەر لێرەوە ئاماژەیان پێ بکەم کە پێویستە یەکلا بکرێنەوە و زوو چارەسەر بکرێن. (تێبینییەکیش بۆ بەڕێز @Sakura emad: مافەکانم پێش بەڕێوەبەر بوون چۆن بوون، وەک خۆی لێبکەوە) سەرچیا‏١٨:٤١، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Serchia: ھیوادارین لە دڵتان گران نەبێت. باوەڕ دەکەن لەوەتەی بوومەتە بەڕێوەبەر بڕوا ناکەم ١٥ وتارم نووسیبێت چونکە خۆم سەرقاڵی شتی تر کردووە؟ وپ:سوڕ سیاسەت و ڕێساکانی تێدایە و ھەر ئەوانە و یەکدەنگیی کۆمەڵگەکەش ویکیپیدیایایان ڕاگرتووە ئەگەر نا زۆر شتی لایەنگیری ھەن، بەڵام لەبەر ئەمانە ھیچ نەبێت ڕێگری لە ھەندێ شت کراوە و میدیاویکییش تا بێت باشتر دەکرێت. بۆ مەسەلەی زمان و داتاشخانە، ئەوەندەی بیرم بێ، بەس وشەڕەتناسی دانراوە کە ئەمیش پێش من و تۆ بەکارھێنەرێک لە ٢٠١١ ئەم وشەیەی بەکاربردووە کە ئێستا ناچالاکە و حەتمەن لە شوێنێک بینیویەتی و لە خۆیەوە نەبووە. بە ڕای من لە بیانییەکە باشترە. بۆ وشەی تر بە دیاریکراوی مەبەستتان لە کامەیە؟ با زۆر نەڵێم. بەکارھێنەر:Zamand Karim پرسیی ئێمە لەسەر چی بنەما و پێوەرێک ناوی وتارەکان دەنێین و وشە دیاری دەکەین و ئەمەش وەڵامی کاک ئازایە. ھیوادارم ئەوە ببینن کە ئێرە شوێنێکە کە زۆر وشەی تێدا ڕاست کراوەتەوە و ئەوەی ماوە ئەوەیە کە وشەکان بمێننەوە تا دەکەونە بەرچاوی خەڵک و لەگەڵیان ڕادێن. بۆ پیتی ھێیەکەش، پێش من ئەم بڕیارە دراوە و چەندین جار ئەم باسەمان کردووەتەوە و داخستووەتەوە. تەنانەت ویکییە کرمانجییەکانیش «ھ» بەکاردێنن و وەک پیتێکی کوردی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن تا ئووردوو. من وەک خۆم ھیچ کێشەم لەگەڵی نییە و ئەگەریش لە دەرەوەی ویکیپیدیا ھەر نەکرایە ئەمە، دەکرێ سیستمەکان وایان لێ بکرێ مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەن. بۆ مەسەلەی داڕێژە و ئامڕاز لە چیتان کەمە تا ھەوڵی بۆ بدرێت؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏١٩:٢٧، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]