ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان)/ئەرشیڤی ١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو میوانی به‌ڕێز..

سوپاس بۆ هه‌وڵدان بۆ به‌کارهێنانی ویکیپێدیا به‌ زمانی کوردی. تکایه‌ ئه‌گه‌ر توانیت هاوکار بیت، ئه‌وه‌ خۆشحاڵین به‌ به‌کارهێنان و هاوکاری کردنی ویکیپێدیای کوردی به‌ دانانی ئه‌و زانیارییانه‌ی که‌ لات ده‌ست ده‌که‌وێت. ئه‌گه‌ر هاتوو پێتکرا که‌ بابه‌ت دابنێیت، تکایه‌ با سه‌ردێڕی بابه‌ته‌که‌ که‌ له‌ گه‌ڕانه‌کان ده‌رده‌که‌وێت با به‌ لاتینی، یان وشه‌ زانستیه‌که‌ خۆیبێت و تکایه‌ مه‌یگۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵانه‌کان کێشه‌ی نه‌بێت. سوپاس بۆ میوانیت، سوپاس بۆ کاتت بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێنماییه‌. ڕێز

ڕاوێژ سەبارەت بە ناوە بیانییەکان و ناوی وڵاتەکان

سڵاو بەڕێزان. دەمێکە دەمەوێ سەبارەت بەم باسە وتووێژێک بکەین و پێم وایە ئێستا وەختی ھاتووە. ئێمە ھەموومان باش دەزانین کوردیی ڕۆژھەڵات و باشوور جیاوازییەکی وای نییە و تەنیا لە ناوی بیانیدا ڕەنگە ھەندێک جیاواز بن؛ ھەر بۆیە بە پێویست دەزانم لەسەر ئەمە ھەندێک وتووێژ بکرێ ھەتا بە ئەنجامێکی باش بگەین و ئیتر ھیچ کۆسپێک نەمێنێ بۆ خزمەت بە زمانەکەمان و ھەروەھا ویکییەکەمان.

لەم چەند ساڵەدا کە من لە ویکیپیدیادا بەشداری دەکەم بۆ ناوە بیانییەکان بەمە گەییشتووم کە ئێستا باسی دەکەم و پێم وایە باشترین چارەسەریش ھەر ئەمە بێ. کاتێک من وتارێک یاخۆ دەقێک دەنووسم کە ناوێکی بیانی تێدایە، شێوازی دەربڕینەکەی لە زمانی عەرەبی (و عەربیی میسری) و ھەروەھا شێوازی دەربڕینەکەی لە زمانی فارسیدا ھەڵ‌دەسەنگێنم لەگەڵ شێوازی دروستی دەربڕینی ناوەکە لە زمانە سەرەکییە بیانییەکەدا (چونکوو کوردەکانی باشوور شێوازی عەرەبی ناوەکان و کوردەکانی ڕۆژھەڵاتیش شێوازی فارسیی ناوە بیانیییەکان دەڵێن) و ھەر کامێکی بە زمانە بیانییەکە نزیکتر بوو پەسەندی دەکەم. ھەر بۆ نموونە وتاری زەریای کاریبیم دروستکرد چونکوو «کاریبی» بە ناوە بیانییەکە نزیکتر بوو ھەتا ئەو شتەی ئێمە لە ڕۆژھەڵات دەیڵێین (کارائیب). بە بڕوای منیش دروست نییە تێکەڵاوێک لە ڕۆژھەڵات و باشوور دروست بکەین چونکوو ویکیپیدیا دەڵێ دەبێ شتێک بنووسرێ کە باو بێ نەک لەخۆوە شتێکی دەستکرد دروست بکەین کە لە ھیچ کوێ باو نییە و لە ھیچ کوێش نەبیسراوە!

ئێستا چاو لە ناوی وڵاتەکان کە دەکەین دەبیینن زۆر ئاڵۆزن! ھەر بۆ نموونە ھەندێکیان دەستکردن. جارێ نازانم چون دەبێ ناوی تەواوی ئەو وڵاتانەی کە بە land کۆتاییان ھاتووە لێرەدا ھەندێکیان ھەر بە لەند (ئایسلەند، تایلەند، کۆماری ئیرلەند)، ھەندێکیان بە ڵەندا (شانشینی ھۆڵەندا، پۆڵەندا) و ھەندێکیشان بە لاند (سوازیلاند، سکۆتلاند، فینلاند و نیوزیلاند) کۆتایی بێت!

یاخۆ کێ لە ڕۆژھەڵات دەزانێ نەمسا چییە یان کامە باشووری دەزانێ لەھستان کوێیە؟ وەختی وا ئەگەر نەمان‌توانی بۆ ناوێک پێک بێین ئەوە من چاو لە ویکی کوردی کرمانجی دەکەم ھەتا ناوێک ھەڵبژێردرێ کە یەکگرتووتر بین.

بەڕێزان ئەوە من پێشنیاری خۆم وت ئێستا پێم خۆشە ئێوەش ڕای خۆتان بڵێن ھەتا بە ئاکامێکی باش بگەین و بتوانین باشتر بە ویکیپیدیا خزمەت بکەین، چونکوو دەمەوێ وردە وردە ناوە بیانییەکان یەکدەست بکەم. ڕێزم ھەیە بۆ ھەمووتان. سپاس.--چالاکوتووێژ ١٢:٥٨, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو ، پێشنیازێکی چاکە بۆ ناوی دەوڵەت و شوێنە جوگرافیەکان سەبارەت بەناوی دەوڵەتان ئەوەی باو بێ لە کوردستانی باشوور دەتوانن لە گووگڵ بۆی بگەڕێن نموونە لەکوردی باشوور بە ناڵێن ئاڵمانیا دەڵێن ئەڵمانیا وە زۆرێ لەبابەتەکانی ویکی سۆرانی کێشەی هەیە نمونە ئێمە بۆ دەوڵەت نووسیوامانە ئاڵمانیا کەچی بۆ زمانەکە نووسیومانە ئەڵمانی ! ئایەدەبێ کامەیان تەواو بێت ؟ مەبەستم دەبێ ناوی ووتاری زمانەکە هەڵەی هەبێ یان ناوی ووتاری ووڵاتەکە ؟ یاخوود گرفتێکی تر یانە وەرزشیەکانە نموونە ووتاری یانەی بەرشەلۆنە و شاری بەرشەلۆنا واتە هەڵە و یەک دەقی لەوتارەکانی ویکی بە ئاشکرا دەبینرێ کەچی لەویکی ئینگلیز هەردووکی بە Barcelona نەوەک یەکێکیان بە Barcelone بێت!!! هاتووە کەچی ئێمە نەمان توانیاوە کێشەی " ا " و " ە " چاک بکەین لە ووتارەکان بەگشتی ووتاری شار و یانە وەرزشیەکان بەیەکەوە کێشەیان هەیە لەنموونەیەکی تر یانەی سیڤیلا لەگەڵ ووتاری شاری سێبیا کە زەوی و ئاسمانیان جیاوازە کەچی هەردووکیان لەویکی ئینگلیزی Seville هاتووە!! بۆیە کێشەمان ئەمانەشە ، وەکێشەی تر ووتاری کۆمپیوتەرە بۆ ناوی ووتار باو نموونە ڕەنگە هەموومان بزانین USB بە ئینگلیزی چیە و بۆچی بەکاردێت بەڵام من ووتارێ ساز بکەم بەناوی "تێپه‌ڕگه‌ی زنجیره‌به‌ستی گشتی" ئەوا باو نیە وە ئەم ناوەشم لە فەرهەنگی زانست خوازانی کورد وەرگرت بۆیە کێشەی ناوی باویش دەکەوێتە سەر نموونەی تریش گەر ووتارێ ساز کەین بەناوی HARD DISK کە تایبەتە بە ڕەقەڵایەکی کۆمپیتەر ئەوا بەکوردیەکی "په‌پكه‌ڕه‌قه‌" ئەمەش لای کوردان باو نیە ! واتە باو نەبوونی ووشەکان لای ئێمە کێشەمان بۆ ساز دەکا بەگشتی دەبێ بۆچوونی ووتارەکان بەناوی " باوەوە" لەمێشکمان بسڕین دەبێ ناوی زانستی هەڵبژێرین لەجێگای ناوی ووتارە باوەکان چوونکە گەر ناوی باو دابنێین ئەوا کێشەی کوردی باشوور و ڕۆژهەڵاتی دوو بارە دێتەوە پێشمان! وە هیوام وایە چارەسەری ناوی ووتارەکانی شارو تیپە وەرزشیەکان و ووڵات و زمانەکەی بکەیت وە من پێم باشە ووتاری یانە وەرزشیەکان نموونە ئەی سی میلان بەهۆکاری ئەوەی یانەکە هی شارێکە و شارەکەش ناوەکەی لەگەڵ تیپەکە جیاوازە کە شاری میلانە واتە ئەیسی پێوە نەلکاوە ئەوا پێویست ناکات ئێمە پێشگری یانەی بۆ دابنێن نموونەی تر ڕیال مەدرید و شاری مەدرید پێویست ناکا بنووسین یانەی ڕیال مەدرید بەڵام نموونەی تر وەک یانەی بەرشەلۆنا دەبێت جیا بێت لە ووتاری بەرشەلۆنا لەمە دەبێ پێشگری یانەی بۆ دابنێین بەهۆکاری یەک دەقی ووتارەکە وە بۆ ناوی کۆمپانیاکانیش پێم باشە ڕەوانە کراویان بۆ بکەین لەوانە کۆمپانیای ئەپڵ ڕەوانە کرێت بۆ ئەپڵ ... وە لە ئینگلیزی ئەپڵ بەمانای سێو دێت بەڵام بەکوردی ئەپڵ بەمانای سێو نایەت بۆیە بۆ کۆمپانیای ئەپڵ تەنیا بنووسین ئەپڵ چاکە نەوەک بە پێشگری کۆمپانیا پێوە بلکێنرێت! kushared (وتووێژ) ١٣:٢٦, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

کاک Kushared دیارە ھەموومان ئەم کێشانەمان بۆ ھاتووەتە پێش و بۆیە ئێستا من دەمەوێ یاسایێکی گشتگیرمان ھەبێ بۆ چارەسەرکردنی ئەم مەبەستە. من لەسەرێ پێشنیارەکەی خۆم نووسیوە کە دەکرێ چاکسازی یان کامڵتر بکرێ:

  • بۆ وێنە ناوی وڵاتی Germany: لە باشوور دەڵێن ئەڵمانیا و لە ڕۆژھەڵاتیش ئاڵمان. دەی ئێستا ئێمە کامەیان بکەین بە ناوی سەرەکی؟ لە زمانە بیانییەکەشدا خۆ ناڵێن ئاڵمانیا. کوتم باشتر وایە وەختی وا چاو لە ویکی کوردی کرمانجی بکەین بزانین دەتوانێ یارمەتیمان بدا یا نا؟ لە کرمانجیدا دەڵێن ئاڵمانیا کە وابوو دەتوانین بڵێین ئاڵمانیا لە ئەڵمانیا باوترە ھەر بۆیە باشترە ببێتە وتاری سەرەکی.
  • کاک Kushared ئێستا باسێی گرفێکی تری ڕێزمانی کوردی کرد کە ھۆی کاریگەریی زمانی عەربییە. لە زمانی کوردیدا کاتێک بخوازن لە وشەیەک «صفەتی نیسبی» ساز بکەن، بە کۆتایی وشە «ی î»یێک دەلکێنن. ئێستا ئەگەر وشەکە خۆی بە بزوێن کۆتایی ھاتبێ چونکوو دوو بزوێن ناکرێ لەگەڵ یەکتر بێن و ناخوێندرێتەوە ئەوە پیتێکی نەبزوێنی «ی y» (پیتی ناوبەند) دێتە یارمەتییان. بۆ وێنە وشەی «ئەمریکا» صفەتی نیسبییەکەی دەبێتە «ئەمریکایی» یا «ئەڵمانیا» کە صفەتی نیسبییەکەی دەبێتە «ئەڵمانیایی». زۆر جار بیستوومە بە کاریگەری عەرەبی، کوردەکانی باشوور دەڵێن «ئەمریکی»، «ئەڵمانی»، «ئیتاڵی» یا «ئیسپانی». ئەمە باسی صرف و نحوی زمانی عەرەبییە چونکوو ئەوان پیتی ناوبەندیان نییە، لە جیاتی پیتی ناوبەند، دەنگە بزوێنەکە دەقرتێنن! ئەمەش شتێک بوو کە دەبا باس کرابێ و چارەسەری بکەین.
  • بەشی زۆری ناوی وڵات و شارەکان بە پیتی ə (کە لە کوردیدا دەبێتە «ئە») کۆتایی دێت بەڵام لە کوردیدا ئێمە بە «ئا» دەریدەبڕین. بۆ وێنە ڕووسیا، ئیتالیا، ئیسپانیا، سربیا، کەنەدا و ... کەوابوو باشتر وایە ئەگەر پیتی ə لە کۆتاییدا ھات بە «ئا» بنووسرێ نەک بە «ئە»؛ یانی بەرشەلۆنا باشترە لە بەرشەلۆنە.
  • یانەی سیڤیلا لە ئینگلیزیدا دەبێتە Sevilla بەڵام شاری سێبیا دەبێتە .Seville جا نازانم ڕەنگە لێک جیاواز بن یا نەبن.
  • بۆ ناوی کۆمپیوتەریش من ھەر ناوە بیانییەکانم بەدڵە چونکوو کەس لە کوردییەکانیان ناگا.
  • بۆ ناوی یانەکان و کۆمپانیاکان لەگەڵ کاک Kusharedم ئەگەر چی ڕەنگە ھەندێک لایان وا بێ دەبێ ناوی فرمییەکەی بنووسین.
  • ئەگەر پێشنیاری تر یان گرفتێکی تر ھەیە تکایە ئاماژەی پێ‌بکەن ھەتا بە ئاکامێکی باش بگەین. زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ١٥:٠٢, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو.. کێشەی سەرەکی زمانی کوردی بۆ زۆری دیالێکتەکان و نەبوونی ڕێنووسی یەکگرتوو دەگەڕێتەوە.. چەند کێشەیەکی تریش هەیە:

  • ناوی یاریزانان.. بۆ نموونە: یاریزانی ئیسپانی Sergio Ramos لەم ویکییەدا سێ پەڕەی هەیە و دووانیان ڕەوانەکارن و ناویان سێرجیۆ ڕامۆس و سێرگیۆ ڕامۆس و سێرخیۆ ڕامۆس و لەعەرەبی و لە کوردستانی باشوور بە سێرجیۆ ڕامۆس ناوبانگە و سێرگیۆ ڕامۆسیش بەڕەنووسی ئینگلیزی نووسراوە پیتی G بە گ دانراوە و سێرخیۆش پێدەجێت لە زمانی ئیسپانییەوە یان عەرەبی وەرگیرابێت و بەکوردی ڕەنووس کرابێت چونکە لەزۆرکاتدا Jی ئیسپانی لەعەرەبیدا بە خ دانراوە...
  • زۆربەی زاراوە ئیسلامییەکانیش کێشەی تێدایە بۆ نموونە فەرموودە یان حەدیس لەکاتێکدا لەکوردستانی باشوور ناوی یەکەمە و لە ڕۆژهەڵاتیش ناوی دووەمە...
بەڕای من هەوڵبدرێت زاراوەی ڕاست بکرێت بە پەڕەی سەرەکی و شێوە خوێندنەوەکانی تریش تۆمار بکرێت و ڕەوانەی بابەتی سەرەکی بکرێت تا کاتی دروستبوونی ڕەنووسی یەکگرتووی زمانی کوردی... --Muhammed taha (وتووێژ) ١٧:٢١, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

کاک محەمەد گیان سەبارەت بە ناوە بیانییەکان ھەتا بڵێی کێشە زۆرە و لەخۆوەش نەبوو من ئەم باسەم دامەزراند بەڵآم پێش ھەر شتێکی باشتر وایە سەبارەت بە چارەسەر کردنیان بە ئاکامێک بگەین جا. ئەو دەم دەتوانین لە لاپەڕەی لێداونی ناوەکان لەسەر ناوێکی باش پێک بێین.

بو وێنە باسی ناوی سێرجیۆ ڕامۆس کرا. ئێستا بۆمان ڕوون بۆوە ناوە سێرگیۆ ڕامۆس ھەڵەیە. لە ڕۆژھەڵات سێرجیۆ و سێرخیۆ ھەر دووکیان باون و ئێستا کە جنابتان دەڵێن لە باشوور سێرجیۆ باوە، لە سێرجیۆ و سێرخیۆ، سێرجیۆ دەبێ ببێتە ناوی سەرەکی.

ھەر بەکارھێنەرێک لەسەر ناوێک کێشەی ھەیە یا پێشنیارێکی باشی ھەیە ئەوە دەنگ بکا چون بە بەرژەوەندی خۆمانە. سپاس.--چالاکوتووێژ ١٨:١٦, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

کاک چالاک بۆ ووتاری تریش لەلای ئێمە نووسراوە بەور گەر هەڵە نەبم لای کوردانی ڕۆژهەڵاتەکان وا باوە بەڵام لای کوردی باشوور بە پڵینگ باوە وە لە ویکی کوردی کرمانجیش هەر پڵینگە گەرچی (ڕەوانەکراوە لە پڵینگ ەوە) بەڵام وا باشترە پڵینگ ببێتە ناوی سەرەکی. kushared (وتووێژ) ١٨:٢٦, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
کاک چالاک سوپاس بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەک.. بەڵام تۆ لاپەڕەی سێرجیۆت خستووەتە بەر هەڕەشەی سڕینەوە.. تکایە بەبڕیارەکەتدا بچۆرەوە.. --Muhammed taha (وتووێژ) ١٨:٣٣, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

هەروەها لاپەڕەی ئەندرێس ئەنێستا لەکاتێکدا بە ئیسپانیی ئەندرێس ئینێستا دەخوێنرێتەوە.. هەر دوو ناوەکەش تاڕادەیەک باوە. --Muhammed taha (وتووێژ) ١٨:٣٧, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

برایان وا دیارە من باسی شتێکی زۆر قوولم کرد و پێشتریش دەمزانی شتەکە ئاوا قووڵە! تکایە سەبارەت بە ھەر ناوێکی کە پێتان وایە دەبێ چاکسازی تێدا بکرێت لە لەپەڕەی خۆیدا وتووێژ بکەن بەڵام با لێرە وەڵامی پرسیارەکانی ئێرە بدەمەوە:
  • براکەم کاک Kushared ئێمە لە ڕۆژھەڵات بەڕاستی زۆرمان پێ سەیرە کە ئێوە یان کوردەکانی باکوور بە بەور دەڵێن پڵنگ! بەور (tiger) ھێڵ ھێلە و پڵنگ (leopard) پەڵە پەڵەیە و ئەم دوانە زۆر لێک جیاوازن! من نازانم ئێوە چۆن بە بەور دەڵێن پڵنگ؟ وەکوو ئەوەیە بە گورگ بڵێین سەگ! پێویستە ئەم دوانە لێک بکرێتەوە و ئەگەر لە باشوور وشەی وا نەماوە، ئەوە لە ڕۆژھەڵات ماوە و دەبێ خەڵک بزانێ جیاوازی ئەوانە چییە.
  • ئەندرێس ئەنێستا، تەماشام کرد بە عەربی دەڵێن «ئەندرێس ئینیێستا» و لە ئیسپانیاییش ھەر دەڵێن «ئەندرێس ئینیێستا» (نەک ئەندرێس ئینێستا) و لە ڕۆژھەڵاتیش ھەر ئەمە باوە! کەوابوو دەیگوێزینەوە بۆ «ئەندرێس ئینیێستا»؟ دژایەتی ھەیە؟--چالاکوتووێژ ١٨:٥٥, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
لەگەڵ گۆڕانکارییەکەم.. --Muhammed taha (وتووێژ) ١٩:٠٦, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

تەماشای وتووێژ:سێسک فابرێگاس بکەن ڕای خۆیان دەرببڕن.. --Muhammed taha (وتووێژ) ١٩:٠٦, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

ئەرشیفی وتاری هەڵبژێردراو

سڵاو لەهاوڕێیان... هەمووتان دەزانن کەوتاری هەلبژێردراو بەردەوام لەگۆڕاندایە... بەڕای من دروستکردنی ئەرشیفی وتارەکان پێویستە.. شێوازی دروستکردنی ئەرشیفەکەش بەم شێوەیە (دارێژە:وتاری هەڵبژێردراو/١) بێت باشترە ١:یەکەم وتار کەلەدامەزراندنی داڕێژەکەوە دانرابێت.. ڕای ئێوەش گرنگە.. --Muhammed taha (وتووێژ) ١١:٤١, ٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو لە تۆش کاک محەمەد و سپاس بۆ پێشنیارە جوانەکەت! بەڕێز سەیری چەند ویکیپیدیای ترم کرد، ئەوەی ڕاست بێ شێوەی ئەرشیڤکردنی ویکی کوردیی خۆمانم ([١]) لام لە ھەموویان پێ باشتر بوو. بە بڕوای من دەتوانین بەبێ ھیچ گرفتێک کۆپی بکەین، ھەر چی بێ ئێرە و ئەوێ جیاوازییان نییە. سپاس.--چالاکوتووێژ ١٢:٤٧, ٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
ئەو نموونەی کەتۆ باستکردووە گونجاوترین نموونەیە و دەتوانین ئەرشیفەکە بەوشێوەیە بێت.. بەڵام من بزانم هەر ویکی ئێمە پڕۆژەی وتاری هەڵبژێردراومان نییە.. --Muhammed taha (وتووێژ) ١٣:١٨, ٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
شتێکی ئاوامان ھەیە ویکیپیدیا:دیوەخان/وتاری_ھەڵبژاردە جا نازانم مەبەستت ئەمە بێ یان شتێکی تر؟--چالاکوتووێژ ١٣:٣٧, ٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
 نەخێر.. کاک چالاک ئەوە بۆ گفتوگۆکردنی هەڵبژاردنی وتاری هەڵبژێردراوە وەکو لەپێناسەکەی سەرەوەی دیارە.. مەبەستی من ئەمەیە بەڵام ناوی پڕۆژەکەی ئێمە وتاری هەڵبژێردراو بێت.. --Muhammed taha (وتووێژ) ١٣:٤٦, ٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
کاک محەمەد گیان ئەمە زیادییە چونکوو ئەگەر بڕیار بێ ئەرشیڤمان ھەبێ پێویست بەم بەشە نابێ. ئەوان ئەم بەشەیان ھەیە چونکوو ئەرشیڤیان نییە و لە جیات ئەرشیڤ لەم بەشە کەڵک وەردەگرن.--چالاکوتووێژ ١٣:٥٣, ٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

ڕای من سەبارەت بە بەرەو پێش بردنی ویکی سۆرانی

چەند پێشنیارێکم ھەیە ھیوادارم ئێوەش ڕای خۆتان بڵێن:-

  1. پێم باشە ھەموو ویکییەوانانی بەشی سۆرانی ھەوڵ بدەن خەڵکی ئاشنا بکەن بەم ماڵپەڕە چونکە زۆر کەس کە زانیاری چاکی پێیە و توانایەکی بەرزیشی ھەیە لە نووسیندا بەڵام نازانێت کەوا ماڵپەڕێکی لەم شێوەیە ھەیە تا خزمەتی تێدا بکات، جگە لەوەش دەبینین گەنجانمان خزمەتگوزاری ئینتەرنێت تەنیا بۆ (چات و فەیسبوک و یوتوب و تویتەر و نوکتە و یاری ڤیدیۆیی و...ھتد)بەکاردەھێنن کە خۆشم بەر لە ناسینی ئەم ماڵپەڕە ھەر وا بووم، وە ئاگایان لەم بوونی ئەم ماڵپەرە نیە، وە بەڕای من ھەر ھیچ نەبێ بەکارھێنەرانی کوردی/سۆرانی سەر فەیسبوک ژمارەیان دەگاتە ١٠٠.٠٠٠ کەس و بگرە زیاتریش، ئەگەر ئەم ١٠٠.٠٠٠ ھەر یەکی دوو وتار بنوسن لە ماوەی تەنیا یەک دوو ڕۆژدا لە لیستی دەھەزاری ڕزگارمان دەبێ و دەچینە لیستی سەد ھەزاری، بۆیە پێویستە ھەر یەکێ لە ئێمە لەسەر وۆڵ و پەیجەکانمان لە فەیسبوک بانگەشە و ڕیکلام بکەین بۆ ویکی سۆرانی تاکو گەنجانمان ڕووی تێ بکەن دەست بکەن بە بابەت دانان.
  2. پێم باشە (کرداری ڕەقکردن) پەیڕەو بکەین. ھەموو بەرنامە و پەیڕەوێک پێویستە ناوێکی ھەبێت منیش ناوی کرداری ڕەقکردنم بۆ ئەم بەرنامەیەی ناو مێشکم دانا کە بریتیە لە: ڕەقکردن و لە پەل و پۆ خستنی سەرجەم ویکیە چالاکەکان و مەبەستەکان؛ ئەویش بەوەی ھەر وتارێک کە لای ئەو ویکیانەی خراونەتە لیستی مەبەستەکانمان زیاد بکرێت یاخود بنووسرێت ڕاستەوخۆ ئێمەش وەرییبگێڕینە سەر زمانی کوردی بێ گوێدانە گرنگی یان کورت و درێژی وتارەکە. بەم شێوەیە ئێمە ھەرگیز بەپاش ناکەوین و بەرەو پێش دەچین و ھەر وتارێک زیاد بکرێت لەلایەن ویکیەکانی ترەوە کار ناکاتە سەر پێگەی ئێمە، وە ئەم ویکیانەی کە من پێم باشە بخرێنە ژێر چاودێرییەوە ویکی (ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی و کرمانجی و زازاکی)یە لەگەڵ ئەو ویکیەی کە تەنیا یەک پلە لە ئێمە بەرزترە کە بە تێپەڕبوونی کات و ڕۆیشتن لەسەر ئەم بەرنامەیە دەکەوێتە دوامانەوە و یەکێکی تر جێگای دەگرێتەوە. وە کارەکەش دابەش بکەین لە نێوان خۆماندا بۆ نمونە وەرگێرانی وتارە نوێکانی ویکی زازاکی دەخرێتە ئەستۆی من کەسێکی تر ویکی ئینگلیزی یەکێکی تر عەرەبی..ھتد.
  3. پێم باشە ڕۆژانە ھیچ نەبێت ھەر یەکەمان وتارێکی بەستەرە سوورەکان (ئەوانەی دانراون و پەڕەکە بوونی نیە) دروست بکەین و تاکو ڕزگارمان ببێت لەم بەستەرە سوورانە چونکە بەڕاستی وتارەکانیان ناشیرین کردووە و کاتێ سەیری وتارەکان دەکەیت زۆربەی بەستەرەکان سورن تاقەتی بەردەوام بوونت لەسەر خوێندەنەوەی نامێنێت. ئەگەر ڕۆژێک دەرفەتی نەبوو بێتە سەر ھێڵ دەبێت لە ڕۆژانی داھاتوو قەرەبووی بکاتەوە.
  4. پێم باشە ھەر یەکێک لە ئێمە بە پێی شارەزایی خۆی دەروازەیەک بخاتە ئەستۆی خۆی و حەفتانە ھیچ نەبێت سێ وتار لەبارەی دەروازەکەیەوە بنوسێت، بۆ نمونە من دەروازەی چەک و چۆڵی (بوابة الاسلحة)ی عەرەبی دەخەمە ئەستۆی خۆم یەکێکی تر دەروازەیەکی تر و..ھتد.
  5. خاڵی کۆتایی... کەمێک پەیوەندی بە خاڵی یەکەمیشەوە ھەیە. پێویستە ڤیدیۆی فێرکاری بۆ بەکارھێنانی ویکی سۆرانی دروست بکرێت و لە لاپەڕەی دەسپێک دابرێت بۆ ئەوەی ھەر کەسێ سەردانی ویکی کرد بیبینێت، ئەمەش دەبێتە ھۆیەکی تری ناساندنی ماڵپەڕەکە و زیاد بوونی بەشدار بووانی.

تێبینی

  • تکایە ئەگەر لە ھەر خاڵێکدا ڕوونکردنەوەی تەواوم پێشکەش نەکردووە و تێی ناگەن ئاگادارم بکەنەوە بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە و نمونەی زیاتر بنوسم.

ھیوادارم بە زووترین کات وەڵام بدەنەوە و وەڵامەکانیشتان ئەرێنی بێت بۆ دەست پێکردنی ئەم بەرنامەیە، ئیتر سوپاس.--Ferxwaz (لێدوان) ٠١:٣٩, ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)


بۆ ناساندنی ویکیپیدیای سۆرانی واباشترە لە ئێستادا واز بێنینن چونکە من ساڵێکە بەهەمووی دۆست و ناسیاو و برادەرانم گتووە کەسیان ئامادەییان بۆ نیە دوایی لە زۆربەی خوێنگاکانی هەرێم هەر ویکی سۆرانی بۆتە سەرچاوەی سەرەکی ڕاپۆرتەکانیان جا ڕۆژێ گەر ئەو خوێندکارانە کەمێ فیکر کەنەوە ئێمە لەکوێ ئەو هەموو زانیاریاریەمان وەرگرتووە ، ئایە کێ نووسیویەتی؟ بەگشتی کورد دەزانن ویکی هەیە بەڵام کەس نیە بیرێکی لێبکاتەوە ، وە پێم چاکە ویکیپیدیا زۆرتر گرنگی بە پەرەپێدانی ووتاری دەوڵەتان و مێژوو و کیمیا و زیندەزانی و جوگرافیا و چاندی کوردی  و کەسایەتیە کوردی و جیهانیەکان بدرێ واتە جارێ واز لە گوند و کۆمپانیا و شارەکان چوونکە بەوە ویکیپیدیا دەبێتە سەرچاویەکی چاک بۆ چینێکی بەنێو ڕۆشەنبیر و خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگا و ئامادەییەکان سوودی لێوەردەگرن ، وە ویکیپیدیای سۆرانی پێویستی بە ووتار زۆری نیە بەڵکوو پێویستی بە پەرەپێدانی ووتارە ساز کراوەکان هەیە کە زۆرتر لە چارەگی ووتارەکان کۆڵکە ووتارن  > kushared (لێدوان) ٠٦:٤٨, ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
وەڵا کاکە من ئەوەی بزانم کتێبی قوتابخانەکان شتی زیاتری تێدایە وە زۆر شتم بینیوە ھەر پارچەیەکە لە کتێبی قوتابخانەکان وەرگیراوە ئیتر چۆن ئێرە کراوە بە سەرچاوەی ڕاپۆرت من ئەوە نازانم و ئاگاشم لێی نیە دوایی پرسیار دەکەم. بەڵام ھەر چۆنێک بێت نەک ویکی کوردی ویکی ئینگلیزیش ناکرێتە سەرچاوە چونکە بە بەردەوامی دەسکاری دەکرێت جا یان تێک دەدرێت یان باشتر دەکرێت بۆیە ویکی ناکرێتە سەرچاوە، بۆ شتەکانی تریش تا یەک دوو رۆژی تر با بوەستین بزانین ھاوڕێیانی تر چی دەڵێن، مژژژژژژژژژژدەیەکیشم پێیە ڕزگارمان دەبێت لە یــــونیکۆدددددد، تێلم بۆ ھات وتیان دەست کراوە بە بڵاو کردنەوەی ویندۆز٨ لە رۆژی پێنجشەمەوە دڵنیام تا یەک دوو حەفتەی تر دەگاتە کوردستان و ڕزگارمان دەبێ لە کێشەی یونیکۆد بێ گومان دەبێ تۆش ئاگاداربیت کە وین٨ زمانی کوردیشی تیایە--Ferxwaz (لێدوان) ٠٩:٣٢, ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
سڵاو! سەرەتا سپاس بۆ کاک فێرخواز بۆ پێشنیارەکانی. منیش بیروڕای خۆم سەبارەت بە لێدوانەکانی دۆستان دەردەبڕم.
  1. سەبارەت بە بانگەشە بۆ ویکی کوردی: من لە فەیسبوکدا ھەژمارم نییە و قەتیشم چات نەکردووە و ھۆگری ئەم شتانە نیم. بەڵام پێشتریش ھەندێک لە دۆستانی باشوور ئەم کارەیانن لەسەر فەیسبوک کردبوو و نازانم چەندەی سوود ھەبووبێ. من ھەر کوردێک لەسەر ویکی فارسی ببینم خێرا بانگەوازی دەکەم بۆ ویکی کوردی بەڵام ئەم کار لە ڕۆژھەڵات بێ‌سوودە چون کەس نازانێ کوردیش بنووسێ.
  2. بەڵام سەبارەت بە وتارەکان. پێشتریش وتبووم گرفتی گەورەی ویکی کوردی وتارنووسین نییە. ھێز و وزەی ئێمەش ئەوەندە نییە بە قەرای ویکی ئینگلیزی وتار بنووسین کە ڕۆژێ ٧٠٠ ھەتا ١٠٠٠ وتار دەنووسن. لێرەدا گرفتی زۆر گەورەتر لەوانەمان ھەیە. وتارنووسین کارێکی نییە. ھەر بۆ نموونە دوێنێ پێرێ بوو نزیکەی ٢٤٠ وتار گوندەکانی سەقزم دروستکرد و بەم کارە پلەیەک لە ڕێزبەندییەکەدا چووین بۆ سەرێ. دڵنیا بن ھیچ ویکییەک ناتوانێ پێشمان کەوێ و ئێمە لەمە زیاتریش وە پێش دەکەوین ھەر وەکی لە چل پەنجا ویکی وە پێش کەوتین. بیر لەمانە مەکەنەوە.
  3. دەروازەشم بۆ ویکییەکی بچووک وەکوو ویکی کوردی جارێ بە پێویست نازانم و پێم بە فیڕۆدانی کاتە و سوودێکی وای نابێ. بۆ داھاتوو ئیشاڵڵا.
  4. ڤیدیۆکە پێشنیاری باشە. لەمێژە بیر لە دروستکردنی پەیامێکی باش بۆ بەخێرھاتنکردنی بەکارھێنەرە نوێکان دەکەمەوە. وا باشترە ڤیدیۆکە لەوێدا بێ. خوا ڕاست بێنێ و دەرفەتم ھەبێ حەتمەن داڕێژە:بەخێرھاتن باشتر دەکەم و پێشتریش ئەم بەڵێنەم دابوو.
  5. ئەم ویندۆز ٨ەشم کار پێ‌کردووە. زمانی کوردی تێدایە و نووسراوە Central Kurdish. کاکە ھەر کاری پێ‌ناکرێ. ھەموو یوونیکۆدەکانی ھەڵەیە! تەنیا دەتوانین شانازی بکەین ناوی کوردیش چووەتە ڕیزی ناوی زمانەکانەوە دەنا بۆ کەڵک لێ‌وەرگرتن ھەر نابێ.
زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ١٠:٥١, ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)


سوپاس بۆ تۆش کاک چالاک سەبارەت بەوەی کە ھەندێ کەس نازانن بە کوردی وتار بنوسن ئەوە کێشەیەکی گەورە نیە ھەموو کەسێک توانای فیربوونی ھەیە پەندێکی پێشینانیش ھەیە کە دەڵێ: (کەس لە سکی دایکی فێری شت نەبووە) بێ گومان ھەموو کەسێ بە ھەوڵدان فێری شتەکان دەبێ و کەس لە سکی دایکی بە زانست و زانیارییەکی زۆرەوە لە دایک نەبووە و نابێ، بۆیە دەکرێ بێن و ھەرچۆنێک بێت خۆیان فێر بکەن، ڕاستە لەوانەیە تۆزێک زەحمەت بێت بەڵام مەحاڵ نیە.
بۆ خاڵەکانی تریش بەڕاستی نەم دەزانی ڕۆژی ٧٠٠ وتار دەنووسن وتم لەوانەیە ھەر سی چل وتار بێ. دەستیشت خۆش بێت بۆ نووسینی بیروڕای خۆت، بزانم ئەوانی تر چی دەڵێن.--Ferxwaz (لێدوان) ١٢:٠٢, ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
خوا دەزانێ من دەڵێم ئێوە وەرن بەشداری بکەن من لەوێ ھەموو جۆر یارمەتیتان دەکەم، لە نووسینی کوردی، لە کیبۆرد، لە ھەموو شتێک بەڵام بەشداری ناکەن. بۆ وتارە نوێکانیش ئەمە ئاماری وتارە نوێکانی چەند دانە ویکییە لە ٢٤ ساعەتی ڕابردوودا: ئینگلیزی: ۹۳۷ – ئاڵمانی: ٤٥۱ – فەرانسا: ٤۰۸ – ئیتالیا: ٤۹۸ -مەجاری: ۱۰۱- فارسی: ۹٥ – کۆریا: ۱٦٥– تورکی: ۱۰۸– عەرەبی: ٩٨– فینلاندی: ۱۲٥ - چێکی: ۹۱ .--چالاکWьтуwеж (٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ١٣:٤٤, ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)


کێشەی ناستانداردی تەختەکلیل بە ویندۆز ٨ چانابێ چوونکی بەشێکی ئەندامان و سەردانیکەران سیستەمی کاڕگێڕی ماک و لینوکس بەکاردێنن ، دوایی من زۆرێکە بیرم لە دروستکردن و ناساندنن و فێرکاریەکانی ویکیپیدیا بەڕێگای ڤیدیۆیی کردۆتەوەو هەنگاوێکی زۆر باش دەبێت و هیچ نەبێ دوو کەس زۆرتر ویکیپیدیا دەناسن تا٢٠ ساڵی تر سوودیشی دەبێت ، کاک فێرخواز پەرتوکی خوێندنگاکان لە کتێبێکی ئینگلیزی دەقاودەق وەرگێڕدراوە کە ماوەی سێ ساڵ لە سیستەمی ئینگلیزی بەو کتێبە خوێندوومە ئێستاش من بەکوردی پێوەی دەخوێنم ، منیش هاوڕام لەوەی لە بابەتە زانستیەکان باشترە بەڵام خوێندکاران زۆرتر بابەتی ئەدەبی کوردی و مێژوو و فەیلەسووف و ئەمانە لە ویکی وەردەگرن  ، مم خۆشم نزیکەی ٦ ڕاپۆرتم لە ویکی بردووە و لەیەکەم سەرچاوەش بەستەر و ناوی ویکیم نووسیوە هەرنەبێ ویکی بابەتەکەی کۆکردۆتەوە ،هەر خۆشم بەنیازم ئەم ساڵ ڕاپۆرتەکەم بەشێکی  نووسینەکانی لە ویکیەوە بنووسم ، بەگشتی تاکی کورد سەرەتا دەبێ تەختە کلیلی کوردی بەکاربێنن ئینجا ئەگینا هاتنیان سوودت ئەوتۆی نابێ ، دوایی من ڕەخنەم لە ڕووکاری ویکی هەیە پێم وایە دەست ڕەنگینی تیانیە کوردیش هەر سەیری ویکی دەکا زوو دایدەخا چونکی فۆنتەکانی زۆر بچووکن بەتایبەتی ئەوانەشی هەر تەختەکلیل بەکارنایەنن > kushared (لێدوان) ١٧:١٩, ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

ئامادەیی ویکیپیدیای زانستی

سڵاو... وەکو دەزانین زۆربەی بەکارھێنەرانی ویکی خوێندکارن.. لەوانەیە کارکردنیان لەویکی ببێتە ھۆی ڕێگریان لەخوێندن.. بۆیە لەگەڵ کاتی کردنەوەی دەوام خوێندکاران واز لە ویکی دەھێنن و سەرقاڵی خوێندن دەبن.. بۆ لێرەوە پێشنیاز دەکەم کە ڕێگە بدرێت بەکردنەوەی ئامادەیی ویکیپیدیای زانستی بۆ ئەوەی لەڕێگەیە خوێندکاران ئاگایان لەوانەکانیان بێت و لەھەمان کاتیشدا سەرقاڵی ویکی بن.. تکایە ڕای خۆتان دەرببڕن.. ئەم پڕۆژەیەش لە ویکی عەرەبی ھەیە بەڵام بۆ زانکۆیە ويكيبيديا:برنامج ويكيميديا للتعليم... --«محمد طە لێدوانی محمد طە ١٢:٢٢, ٢٢ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

مامە محەممەد من جوان لە مەبەستی ئەم پرۆژەیە نەگەییشتم، ڕوونکردنەوەی زیاتر پێویستە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٩:٤٧, ٢٢ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
تکایە بۆ زانیاری زیاتر سەردانی دەربارەی پڕۆژەکە بکەن..--«محمد طە لێدوانی محمد طە ٢٠:٤٢, ٢٢ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

زانیاری:: ئامانجی ئەم پڕۆژەیە ئەوەیە کە خوێندکاران لە پێداچوونەوەی وانەکانیان بەردەوام بن کاتێک لە ویکی سەرقاڵن.. و لەڕێگەیە ھەوڵبدرێت کە خوێندکاران پرسیارەکانیان دەربارەی وانەکانیان ئاڕاستە بکەن و وەڵامیان دەست بکەوێت.. و ڕۆژانەش وانەی نوێ لەوانەکانیان بخوێنن.. واتە وەکو قوتابخانەیەکی ئاسایی بێت... تکایە ھاوڕێیان ڕای خۆتان دەرببڕن بۆ ئەوەی چارەنووسی پڕۆژەکە دیاری بکرێت.. --«محمد طە لێدوانی محمد طە ١٦:١٠, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

دەستت خۆش کاک محەمەد کە ئەو بابەتەت وروژاند من پێم وایە شتێکی باش دەبێ گەر پەرەی پێ بدرێ یان با لانی کەم خاڵی دەستپێک دابنێین زۆر باش دەبێت لەگەڵ رێزم بۆتان--توانا (لێدوان) ٢٠:٢٣, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
من بەڕاستی ئامانج و مەبەستی ئەم پرۆژەیەم بۆ ڕوون نەبۆوە دەنا ئامادەی ھاوکاریم. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٧:١٧, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
دەستان خۆش ، بەڵام ئەمە لەکاتێ سەرکەوتوو دەبێت بەکارھێنەرانی بەشداربوو زۆربن جگە لەوەش گەر مەبەستت ئەوەیە ھەمان پڕۆگرامی پەروەردەی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم بخوێنرێت ئەوا وا باشترە نەکرێت چوونکە کوردانی ڕۆژھەڵات نە بەکوردی دەخوێنن نە بە ھەمان سیستەم دەخوێنن بەمەش ئەوان بێبەش دەبن واتە گەر کرا دەبێت لێکی جیاکرێتەوە یانیش گەر بکرێت ئەوانەی قوتابخانە پوختەیەکی ووتارەکان بگوێزنەوەی ویکی سۆرانی چوونکی لەھەردوو لا قازانج دەبێت بەتایبەتی ووتاری زانستیەکانی پەرتوکی خوێندکاری زانستەکان و پەرتوکی کوردی(بەشە ئەدەبیەکەی) جا ئەگەر ئەمەش کرا ئەوا من لەگەڵیم kushared (لێدوان) ١٧:٣٨, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
لێرەدا مەبەستم ئەوەیە کە پوختە گرنگەکەی دەربھێنرێت، بەڵام گەر خوێندکارێکی ھەرێم پرسیارێکی ھەبوو وەڵامی بدرێتەوە.. ئەگەریش پڕۆگرامەکان خیابکرێتەوە کێشەنیە واتە ھەرێم بەجیا و ڕۆژھەڵاتیش بە جیا.. --«محمد طە لێدوانی محمد طە ١٩:٢٥, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
بەڕاستی منیش ھیچ سەرم لەم پڕۆژەیە دەرناچێت، چۆن چۆنی ئێستا من بۆ نمونە مامۆستای بیرکاری بم چۆن خوێندکارەکان/قوتابییەکان ھەڵسەنگێنم؟ لەرێی نووسینی وتارەکانیان؟ یان خۆم ھاوکێشەیەکیان بۆ بێنم و بێڵم شیکاری کەن؟ دواتر من زۆربەی پەرتووکەکانی ھەموو قۆناغەکانی وەزارەتی پەروەردەم لایە بەڵام بەراستی تاقەتی پیتچنینییانم (تایپی)یانم نییە چونکە زۆر دوور و درێژن، ئەگەر پڕۆژەکە بگۆڕن بۆ پیتچنینی ھەموو پەرتووکەکانی وەزارەتی پەروەردە بەڕای من زۆر باشترە. سوپاس--FerxwazBot (لێدوان) ١٩:٥٠, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
دەتوانیت لەھەردوو ڕێگەکەوە بێت، دواتر ئێمە بەشەوانەی ھەر وانەیەک بەسەر ڕۆژەکانی دەوام دابەشدەکەین.. ھەروەھا دەتوانین بەسوود وەرگرت لە یوتیوب و سلایدشۆی پاوەرپۆینت وانەکان بۆ خوێندکاران شی بکەینەوە و دواتر لەکۆتایی ھەر بەشێکدا تاقیکردنەوەیان بۆ بکرێت و وەڵامی ڕاستی پرسیارەکانیش دواتر لە یوتیوب دابنرێت و دواتر خوێندکار لەڕێگەیەوە سەیری ئەنجامی کارەکەی بکات و بەراوردی بکات.. --«محمد طە لێدوانی محمد طە ١٩:٥٩, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
وەڵا بیرۆکەیەکی باشە ئەوەی کە وتت لە یوتوب وەڵامەکان بڵاوکەینەوە ھەر نەک باش بەڵکوو زۆر زۆر باشە خەڵک دیبینێت و دەبێتە ھاندەرێکیش بۆ بەژداریکردن لە ویکی کوردی، من وەک خۆم ئامادەیی دەردەبڕم لەپاڵپشتی کردن و بەژداریکردنی ئەم پڕۆژەیە، من مامۆستای فیزیا نیم بەڵام شارەزاییەکی باشم لە فیزیای میکانیکی دا ھەیە، تۆش نووسیوتە ئەوانەی بە نمرەی ٨٨ بەسەرەوەیان ھێناوە لە قۆناغە جیاجیاکانی خوێندنا دەتوانن وەک مامۆستا ڕۆڵ بگێڕن، ئەگەریش منتان قبوڵ بێ و پڕۆژەکەش ھاتە بواری جێ بە جێ کردن من ئامادەم وەکو مامۆستای فیزیا بەژداری پڕۆژەکە بکەم. سوپاس--Ferxwaz (لێدوان) ٢٠:٢٤, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

پێشبڕکێی ویکیپیدیا

پێشبڕکێی ویکیپیدیا پێشبڕکێیەکە بۆ زیاردکردنی وتارەکانی ویکی و کەمکردنەوەی وتارە کورتەکان و لەبەرامبەردا ویکی نووسە چالاکەکانی پێشبڕکێیەکە خەڵاتێکی ماددی دەکرێن. بۆ بڵاوکردنەوەی کارەکەش وەکو ھەلێکی کار بشت بەماڵپەڕی ئاوێزە دەبەسترێت.. تکایە ھاورێیان ڕای خۆتان دەربارەی پێسنیازەکە و مەرجەکانی و بەشەکانی دەرببڕن..

دەقی ئاگاداری بۆ بڵاوکردنەوە
بۆ دەوەڵەمەندی کردنی ویکیپیدیا لەڕووی وتار و دۆزینەوەی ھەلی کار بۆ ھەندێک لەگەنجان، ویکیپیدیای ناوەندی ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پێشبڕکێیەکی وتار نووسین و پاککردنەوەی ویکی لەوتاری کورت کە ماوەی ھەفتەیەک دەخایەنێت و چالاکترین بەکارھێنەر خەڵات دەکرێت..

مەرجەکانی پێشبڕکێ:

  1. شارەزای ھەبێت لە یەکێک لەزمانەکانی ئینگلیزی یان عەرەبی یان زمانێکی تر یان بوارێک لەبوارەکانی زانیاری و توانای وەرگێڕانی ھەبێت.
  2. پابەند بێت بە سیاسەتەکانی ویکی میدیاوە.
  3. پێش ١٥ی کانوونی یەکەم دووەمی ٢٠١٣ ئەندام بوونێت لە ویکی.
  4. ژمارەی دەستکارییەکانی لە پێش ١ی ئایاری ٢٠١٣ لە ٢٠٠ دەستکاری کەمتر نەبێت، بەمەرجێک ٢٥ وتاری نوێ دروست بکات و کورت نەبن و ٢٥ وتاری کورتیشی درێژ کردبێتەوە.
  5. ڕەچاوی تەختەکلیلی ستانداردی کوردی بکات.

کاتی پێشبڕکێ:

  • پێشبڕکێیەکە لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ی ١ی ئابی ٢٠١٣ دەست پێدەکات و لەکاتژمێر ٠٠:٠٠ی ٨ی ئابی ٢٠١٣ کۆتایی دێت.
  • ڕۆژی ١٥ی ئابی ٢٠١٣ لەکاتژمێر ٢١:٠٠ ئەنجامەکان ئاشکرا دەکرێن.

خەڵاتەکانی پێشبڕکێ:

  • خەڵاتی یەکەم: کارتێکی ئاسیاسێڵ بە بڕی ٣٠.٠٠٠ دیناری عێراقی (( ٢٥.٠٠٠ + ٥.٠٠٠ )).
  • خەڵاتی دووەم: کارتێکی ئاسیاسێڵ بەبڕی ١٥.٠٠٠ دیناری عێراقی (( ١٠.٠٠٠ + ٥.٠٠٠ )).
  • خەڵاتی سێیەم: کارتێکی ئاسیاسێڵ بەبڕی ٥.٠٠٠ دیناری عێراقی.

تکایە بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ckb.wikipedia.org بکە..

ئەم پێشبڕکێیە ئەو بەکارھێنەرانە دەگرێتەوە کە لەدوای بڵاوکردنەوەی دەست دەکەن بەوتار نووسین و بۆتەکانیش ناگرێتەوە.. -- «محمد طە لێدوانی محمد طە ١٢:٠٥, ٢٧ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

سپاس مامە محەممەد. ئەم خەڵاتە لە لایەن کێوە دەبەخشرێ؟ پاشان کارتی ئاسیاسێڵ چ سوودێکی ھەیە بۆ کوردێکی ڕۆژھەڵات؟ سپاس.--چالاکWьтуwеж (٨ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٠٩:٠٣, ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
ڕاستە کە کارتی ئاسیاسێڵ تەنھا بۆ دانیشتووانی ھەرێم و عێراق دەبێت، بەڵام چارەسەری ئەم کێشەیە تەنھا کاتێک دەبێت کە سیستەمی ئەلیکترۆنی لەبانکەکانی ھەرێمدا ھەبێت.. تا ئێستا پەیوەندیکراوە بە وەزارەتی ڕۆشنبیری وەڵامیان نەبووە.. ئەگەر ھەر نەبوو ئەوا بەندە ئەم کارە دەکات.. --«محمد طە لێدوانی محمد طە ١٠:٢٢, ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

ڕاتان چییە؟ (کێ لەگەڵ با دەستی ڕاستی بەرز بکاتەوە و کێ لەگەڵدا نییە با دەستی چەپی بەرز بکاتەوە :)) --«محمد طە لێدوانی محمد طە ٢١:١٦, ٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

ھەر دەمەویست ئەمە بڵێم. مامە محەممەد بەڕاستی ھەتا دیاری نەکرێ ئەم خەڵاتانە بڕیارە لە لایەن کێوە ببەخشرێ ئێمە بڵێین چی؟ ئایا ئەم پێشنیارانەی سەرەوە ھی خۆتە یان ھی شوێنێکی ترە؟ چۆناوچۆن ئەم بڕیارانە دراون؟ ئەگەر بە جوانی شتەکەمان لێ ڕوون بکەیە و منیش بزانم شتەکە ڕەسمییە ئەوە لە سەرەوەی ماڵپەڕی دادەنێم. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (٩ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢١:٢٣, ٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
ھەڤاڵان.. ئێستا چەند زانیارییەکتان پێشکەش دەکەم بۆ ئەوەی بەرچاوی ڕوونییەکتان ھەبێت..
  • ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەی خۆمە و لە پڕۆژەیەکی ویکیپیدیای عەرەبییەوە سەرچاوەی گرتووە.
  • تا کاتی نووسینی ئەم خاڵە، پەیوەندیم بە کاوە مەحموودی وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی ھەرێمەوە کردووە لەڕێگەی ئیمەیڵەوە و وەڵامی نەبووە، ھەروەھا لەگەڵ بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پەیوەندیم گرتووە بە ئیمەیڵ بەڵام وەڵام نەبوو و ئەم چەند ڕۆژەی پێشوو لەگەڵ فەیسبووکی ئاسیاسیڵ پەیوەندیم گرت بەڵام وەڵامیان نەبووە.. کەمێک پێش ئێستا لەگەڵ پەرلەمانتار د.سەروەر عەبدولڕەحمان - ئەندامی لیژنەی ڕۆشنبیری پەرلەمانی کوردستان' پەیوەندیم گرتووە و چاوەڕێی وەڵامم.. بەڵام ئەگەر ھیچ لایەنێک و دەزگایەک ئامادەی سپۆنسەری نەبوو، ئەوا خۆم ئەو خەڵاتانە دابین دەکەم..
  • ئەگەر لایەنێکی تر سپۆنسەری گرتە ئەستۆ ئەوا خەڵاتەکان دەگۆڕین بۆ دراوی دۆلار و ئەو کاتیش ھەوڵدەدەین دەرەوەی ھەرێمیش بگرێتەوە.
  • ئەم بڕیارانە ڕەشنووسێکن و قابیلی گۆڕانن.
  • ئاگادارییەکە لەڕێگەی چەند لاپەڕەیەک لەفەیسبووک و ماڵپەڕی ئاوێزە (لەبەر ئەوەی ٥٣ ھەزار ئیمەیڵی تێدا تۆمارکراوە) بڵاودەکەینەوە.

ئامادەی ھەر ڕوونکردنەوەیکی ترم... -- «محمد طە لێدوانی محمد طە ٢٢:٥٧, ٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو. بیروڕای من
  1. ئەگەر ھیچ لایەنێک و دەزگایەک ئامادەی سپۆنسەری نەبوو من تەواو دژ بەم پێشبڕکێیەم. ئێمە لێرەدا ژیانی خۆمان داناوە و خزمەت دەکەین بەڵام کەس نییە پاڵپشتیمان لێ‌بکا؟؟ سەرەڕای ئەوە دەبێ شتێکیش لە گیرفانی خۆمان دابنێین؟! نا مامە ئەگەر سپۆنسەر نەبوو ھەر ھیچ.
  2. بۆ مەرجەکانیش پێویست نییە یەکێک حەتمەن زمانێکی بیانی بزانێ. نا ھەر کەس بتوانێ بابەت بڵاو بکاتەوە بەسە.
  3. پێشبڕکێکە مانگی ئاب دەست پێ‌دەکا بەڵام بەشداربووان دەبێ لە پێش کانوونی یەکەم ھەژماریان دروست کردبێ؟ یانی چی؟ دەبێ پێش پێشبڕکێکە بێ نەک دوای ئەو.
  4. ژمارەی دەستکارییەکان نازانم دەڵێم کەم بکرێتەوە.
  5. ژمارەی وتارکانیش ھەر دووک ٢٠ بن بە بڕوای من باشترە.
جارێ ھەر ئەوەندە دوایی زیاتر لەسەری قسە دەکەم.--چالاکWьтуwеж (١٠ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٨:٢٣, ٣٠ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
سپۆنسەرێک... دوای گۆڕینەوەی نامە لەگەڵ کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لەفەیسبووک، ڕایانگەیاند کە ئامادەن پشتگیری پڕۆژەکە بکەن بەڵام لەپێشدا دەبێت تاوتوێی بکەن.. ھیچ بەکارھێنەرێکی سلێمانیمان ھەیە؟ من خۆ لە گەرمیانم.. -- «محمد طە لێدوانی محمد طە ١٧:٠٦, ٣١ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

بیرۆکەیەکی جوانە، من پێم باشبوو کە ئەو گەنجانەی لێرە جێدەستیان دیاربوو لە ڕابردوودا، ئەوانە خەڵات بکرێن، ئەوسا هەنگاوبنێین بۆ ڕاکێسانی خەڵکی تر. ئەو پارانەی کەدانراون هێندە کەمن کە پێویست بەو هەموو بەخشەرانە ناکا، یەک زانستدۆست بدوێنە باشترە لە حکومەت و ڕێکخراوەکان. دەستخۆش و سوپاس. --ئاراس نوری (لێدوان) ١١:٤٥, ١٧ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

هیوادارم پڕۆژەکە گەورەتر کرێت ، کاک محەمەد تەها ئەمانە لە سلێمانی دەژین مەبەستم ئەمانەی چالاکیان زۆربوو ، بەڵام ئێستا چالاکیان کەمە و پەیوەندیکردنیان پێوەیان ڕەنگە زەحمەت بێت دیار مەحەمەد و ئارا قادر و هتد... kushared (لێدوان) ١٣:٢٥, ١٧ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سلاو

سلاو پاش ریزو سوپاس داوادەکەم کە لە بواری زمانیشدا زانیاری و سەرجاوە هەبیت تا بتوانین سودی لی وەربگرین

لەگەل ریزدا

لێرە هەر پرسیارێکت هەبێت دەتوانیت پرس بکەیت ، دیاکۆی هاشمی پڕۆگرامێکی هەیە لە ئاسۆسات دەتوانیت لێرە پەیوەندی پێوەبگریت (گەرچی ئەمە ڕێکلامیشە!) بەرحاڵ ئەمە فەیسبووکەکەیەتی (کرتە بکە) > kushared (لێدوان) ١٤:٣٨, ١٢ نیسان ٢٠١٣ (UTC)

نوێکردنەوەیەکی ویکی

دوای ئەوەی توانرا لەسەر ماڵپەڕەکانی ویکیمیدیا تەختەکلیلێکی جێگیر دابنرێت. بۆیە دەبێت بەشی بەشداری لە داڕێژەی بەخێرھاتن و تەختەکلیل و ئەوەی پەیوەندی بە تەختەکلیلەوە ھەیە نوێ بکرێتەوە... «محمد طە لێدوانی محمد طە ١٤:٢١, ٢٣ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

بەڵێ کاک محەممەد پێشتر ئاماژەم پێکردبوو؛ ئیشاڵڵا نوێی دەکەینەوە.--چالاکWьтуwеж (١ی خەرمانانی ٢٧١٣) ١٤:٢٩, ٢٣ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

پێشنیار

سڵاو هاوڕێیان ، ئەم داڕێژەیەم بینی لە ویکی عەرەبی بەڕاستی شتێکی زۆۆر باشە.ئەتوانین بەکۆمەڵ پەرە بدەین بەباتێک یان هەر هەفتەی خەریکی کۆمەڵە وتارێک بین بەکۆمەڵ، پێشنیار دەکەم لە ویکی سۆرانیش زیاد بکرێ.. --Zhyar Afc Witûwêj  ٠٠:٢٢, ١٣ کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

زۆر سپاس کاک ژیار بۆ پێشنیارەکەت. ئەم شتەی جنابت ئاماژەت پێکرد شتێکە وەک Site notice. ئەم شتە تەنیا بۆ ڕووداو یان ڕاپرسیە گرنگەکان کەڵک وەردەگرن و دروست نییە بۆ ھەموو شتێک لە سەرەوەی پێگەکە ھاوار بکەین. بێجگە لەمە من خۆم ئەم بەشەم لە ویکی خۆماندا دامەزراندووە: وپ:حو؛ بەڵام کەس پێشوازی لێ نەکرد. ئەگەر دۆستان ھاوکارییان کردبا دەیتوانی زۆر بەسوود بێ. بە ھەر حاڵ ئەگەر پێشنیارێکت بۆ بووژانەوەی ئەم پرۆژەیە ھەیە ئەوە پێشوازی لێ دەکەم. سپاس.--چالاک وتووێژ ١١:٢٥, ١٣ کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

ڕێنووسی کوردی وشە بیانییەکان

هەرچەن ئەم باسە لە بەشی ناوی وڵاتەکاندا ئاماژەی پێکراوە، بەڵام کەمتر بە باری زمانناسی سەرنج دراوە؛ ئەم باسە هەویرێکە کە ئاوی زۆر دەبا و بابەتێکی قووڵی زمانەوانیی کوردییە. لێکدانەوەی پسپۆڕانەی ئەم بابەتە دادەنێم بۆ شارەزایانی زمنەوانی، بەڵام سەرنجتان بۆ چەند خاڵ ڕادەکێشم:

  • جیاوازی شێوازی هاونشینی دەنگەکانی زمانی کوردی، لەگەڵ زمانەکانی تر
  • عاداتی هاونشینی دەنگەکان لە زمانی کوردیدا : (بۆ وێنە ئۆکسجین ئەگەرچی لە باری پێکهاتەی دەنگەکان لە بڕگەی کوردیدا دروستە، بەڵام لەگەڵ عاداتی زمانی کوردیدا ناخونجێ. وشەیەک لە کوردی ئەمڕۆدا نییە کە بەم شێوە گۆ بکرێ، بە وتەیەکی تر تا گوێ دەیبیستێ، مێشک هەست بە ناکوردی بوونی دەکا، تەنیا بە تێکچوونی نەزم و ئاهەنگی هاونشینی دەنگەکان لە وشەکەدا، پێش لەوەی لە باری واتاوە تێبگەی کە ئەمە کوردی نییە.
  • تێکدانی سیستەمی دەنگی زمانی کوردی لە گۆ کردنی وشە بیانییەکاندا، کارێکی هەڵەیە و هەموو زمانەکانی دنیا خۆیان لەم ئافەتە پاراستووە، کەچی ئێمە کە ئەبێ زیاتر هۆشمان بە زمانەکەمانەوە بێ ، خۆ لەم تەپکە دەهاوین.
  • سەیرێکی ئەو وشانە بکەن کە لە زمانی خوێندەوارەکانمانەوە هاتوونەتە ناو زمانی کوردی و هەڵی سەنگێنن لەگەڵ ئەو وشە بیانییانەی کە زەرفی زمانی کوردی خەڵک، شکڵی پێداوە و کورداندوویە:
    1. خوێندەواران: (ئۆکسجین، هایدرۆجین، ئەنفلوەنزا، ساینۆسیتیتیس و..(
    2. خەڵکی ئاسایی: (تەلەفون، تولیزن، تلڤیزیۆن، کانەدا، وێسف و..)

Aminijian (لێدوان) ‏٢١:٢٩، ٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم خەمخۆرییە گەلێک جوانە. بەڵام ئەی Alternative و چارەسەر چییە؟ یانی تۆ بۆخۆت پێشنیاری ئەوە دەکەیت چی بکرێت بۆ ئەمە؟ --برووسک (لێدوان) ‏٢٢:٥٢، ٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یەکەمین کۆڕی ویکیپیدیای کوردی

پێشنیار دەکەم بەڕێوەبەرانی خۆشەویست، لە بیری پێکهێنانی کۆڕێکدا بن، تا نووسەرانی ویکی کوردی لە نزیکەوە باس و خواستەکانییان پێکەوە ئاڵوگۆڕ بکەن. ئەم کارە ئەگەرچی ئەستەمە، بەڵام نەشۆدی نییە. ئەم کۆڕە دەکرێ لە هەرێمی کوردستان و بەپشتیوانی وەزارەتی باڵای خوێندن و وەزارەتی پەروەردە و زانکۆکانی هەرێم بەڕێوە بچێت. Aminijian (لێدوان) ‏٢٢:٢٧، ٩ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ و هەموو هاوکارییەک دەکەم لەهەرێم. --◂ برووسک وتووێژ‏٢٣:٠٨، ٩ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ، ئامادەم خۆبەخشانە هاوکارتانبم بۆ سەرخستنی کۆڕەکە. Ku&Kurdistan (لێدوان) ‏١٦:٥٢، ١٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ ، بەڵام ئەوە کارێکی وا سانا نییە ئایە ئەوان ڕازین یان نا ، ئایا تائێستا ئاڵووگۆڕی پەیوەندی لەنێوان حکوومەت و ئێوە هەبووە ، ئایە ئەو کۆڕە چارەسەری کێشەکانی ویکی دەکات؟ یان نا ، ئایە بەم شێوە و کۆڕە ویکی بەرەو پێش دەبات یان نا! پێویستە ویکییەکەمان زۆر پێشکەوێت و بناسرێت

ئینجا داوا لە حکوومەت و ڕۆژنامەنووس و وێنەگر و نووسەر و وەرگێڕ بکەیت کە بەشداربن لەگەڵت ، بەڕای من واباشە ویکی پەیوەندی بە کتێبخانەکان و نووسەرەکان و توێژەرەکان بکات چوونکە ئەوان دەتوانن لانی کەم وێنەیەکی خۆیان بنێران تا لە وتارەکانیان دابنێێن یان بابەتی وەرگێڕدراوی زانستییان بنێرن ، هاوکات خڕبوونەوەی ئەندامانی ویکی بەڕای من کارێکی زۆر باشە بەڵام تاڕادەیەک ئاستەمە کە هەموومان بەشداربین لەبەرئەوەی زۆربەمان لە ناوچەی جیاوازیین! > Kushared (لێدوان) ‏١٧:٠٩، ١٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]