ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان)/ئەرشیڤی ٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


کردنەوەی ھەژماری ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە ئینستاگرام

حاڵەت:

 کرا AGH (وتووێژ📝) ‏٠٠:٠٠، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو من پێشنیار دەکەم ھەژمارێکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە ئینستاگرامدا وەکرێت، ھەر وەک ھەژماری ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە فەیسبووک، دیسکۆرد و توویتەر، ھەروەھا ویکیپیدیای ئینگلیزی بە ناوی «wikipedia» و ویکیپیدیای عەرەبی بە ناوی «arabicwikipedia» لە ئینستاگرامدا ھەژماریان ھەیە، ھەر وەک دەزانن ئینستاگرام نەرمامێرێکی بەناوبانگی جیھانییە و ئێمە بە دامەزراندنی ھەژماری ویکیی خۆمان لەوێدا دەتوانین سەرنجی بەکارھێنەرانی کوردی نوێ بۆ ئێرە ڕابکێشین. AGH (وتووێژ📝) ‏١٣:٠٠، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری

دژایەتی

لێدوانەکان

سڵاو بەڕێز @Danial2703kurdistan: ویکیپیدیای کوردیی کورمانجی نییەتی بەڵام ویکیفەرھەنگی کورمانجی ھەژماری ئینستاگرامی ھەیە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٥:٥٨، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاوی دووبارە بەڕێز @Danial2703kurdistan: ئێستا بینیم کە بێجگە لە ویکیفەرھەنگ، ویکیپیدیای کوردیی کورمانجیش وەک جۆرێکی نافەرمی ھەژماری ئینستاگرامی ھەیە. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٠٣، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کارێکی باشە بەو مەرجەی چاودێری بکرێت کە شتی پێچەوانەی پاڵیسییەکانی ویکیپیدیای تێنەخرێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٥٢، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس بەڕێز @Pirehelokan: ئێوە ڕاست دەکەن، بەڵام زۆر باش دەبێت گەر یەکێک لەو شەش بەڕێوبەرەی ئێستا ببێتە ئەدمینێکی ھەژمارەکە تاوەکوو ئێمە شتێکی دژی یاساکانی ویکیپیدیای تێدا بڵاو نەکەینەوە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٩:٠٤، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو Ahrir، وەکوو خۆت وتت کە «لە ئێستادا پێویستمان بە دوو بەڕێوبەری چالاکە» من دەمھەوێ ببمە بەڕێوبەرێکی ھەژماری ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە ئینستاگرام. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٦:١٦، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @-Haryad: زۆر باشە، خۆم ویستم داوات لێ بکەم، تا ئێستا من و کاک محەممەد بەڕێوبەرین، گەر تۆش ببی زۆر باش دەبێت و چیتر پێویشتمان بە کەس نابێت. تکایە پەیامێک بۆ کاک محەممەد «@Kushared:» لە ئیمەیل بنێرە تاوەکوو ھەژمارەکەت بداتێ. ئیمەیلەکەی با خۆی پێت بڵێ. AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:٠٦، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم وت دەست خۆش. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٨:٤٥، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەنجام

 کرا، بەپێی ژمارەی دەنگەکان ھەژماری ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە ئینستاگرامدا ساز کرا و ھەروەھا لە ئێستادا پێویستمان بە دوو بەڕێوبەری چالاکە و ھەر کەسیش دەتوانێت ببێتە بەڕێوەبەری ھەژمارەکە. تکایە ھەر کەس دەیھەوێ ببێتە بەڕێوبەرێکی ھەژماری ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە ئینستاگرام، لێرەدا داواکارییەکەی بنووسێت. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:٤٧، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Ahrir:، ئەگەر دەتوانیت ئەم هەژمارە ناچالاک بکەیت، چونکە ئەو هەژمارە ١٠٠٠ فۆلۆوەرەی داتنابوو ئەوا خاوەنەکەییم دۆزیەوە کە بەکارهێنەرێکی پێشوومان بوو. خۆشبەختانە هەژمارەکەی پێدام. تکایە ئیمەیلێکم بۆ بنێرە. Kushared (لێدوان) ‏١٠:١٩، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kushared: شکور بۆ خوا، گەلێکت سپاس دەکەم، ئەوە ئیمەیلم بۆ ناردی. ھەروەھا ھەژماری پێشووش دەسڕمەوە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:١٧، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بژیت. دەستکارییەکی پەیامی پێشووم کرد بۆ پاراستن. Kushared (لێدوان) ‏١٢:٢٦، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Kushared: کۆدێکی دەوێت کە لە ئیمەلیشدا داوام کرد پێم بڵێی، بەڵام وادیارە کە بە ئیمەیلێکی دی چووەتەوە و بە ئەو ئیمەلەی بەڕێزت نەھاتووە، گەر پێم بڵێی سپاست دەکەم. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٣٩، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


مافی ھێنەر (importer)

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

بە شێوەیەکی کاتی پێویستم بە مافی ھێنەر ھەیە بۆ گواستنەوەی پەڕەکان لە ویکیپیدیای ئینگلیزیەوە و ویکییەکانی ترەوە بۆ ویکیپیدیای کوردی، بە ھەبوونی مافی ھێنەر من بە شێوەیەکی ئاسانتر و کاتێکی کەمتر دەتوانم ئەو پەڕانەی پێویستم پێیە بیھێنمە ناو ویکیپیدیای سۆرانی،  زۆر سوپاس!

پشتگیری

  1. لەگەڵ – تەنیا بۆ ٢ مانگ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢١، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژایەتی

  1. دژ – ویکیپیدیای ئینگلیزی بەو عەزەمەتییەی خۆیەوە دوو ھێنەری ھەیە کە بەڕێوەبەریشن. گەر بەڕێوەبەرێک بە نەزانین بیداتە کەسێک و ئەویش بە نەزانین بەکاری بێنێت، ئەوا دەتوانێت وێرانکارییەکی وا بخولقێنێت کە چاککردنەوەی لە مەحاڵ مەحاڵتر دەبێت.ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٢، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوانەکان

 لێدوان: —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٢:٥١، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ ئەوانەی ئەیانەوێت زیاتر لەسەر مافەکە بزانن ((ئێرە بخوێننەوە)) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٢:٥٢، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram مافەکەم بەکارھێناوە پێشوو تر.  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:١٣، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ئەمە لەکوێ؟! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢١، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لێرە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٢٨، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aram وابزانم ھەڵە تێگەیشتنێک ھەیە، من داوا ناکەم مافی ھێنەر بێتە ویکیپیدیای سۆرانی، تەنھا بۆخۆم بۆ ماوەیەکی کاتی داوای دەکەم دوو مانگ، بۆ ئەوەی کارەکانم بۆ ئاسان بکاتەوە، ھیچ شتێکی تر، وە پێشووتر مافەکەم بەکارھێناوە و یەکەم جارم نییە بەکاری دێنم —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٠٤، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: گەر گرووپ زیاد نەکرێت، کێشەم نییە. گەرچی ٢ مانگیشم پێ زۆرە، بەڵام لەبەر چالاکیت، کێشەم نییە. تەنیا ھەوڵ بدە پێش داگرتنی دوگمەی ھاوردن، دوو جار دڵنیا بیتەوە کە ھیچ ھەڵەیەک نییە، و ئێرە پڕ نەکەیت لە پەڕەی ئینگلیزی و دوای ھاوردن چاکسازی بکەیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢١، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 زۆر سوپاس! بەڵام بەرێز ئارام مافەکە ئەوەنە ترسناک نییە، وەک دروستکردنی وتار وایە، وەک چۆن پێویستە دڵنیا بیت پۆل و دەروازە و سەرچاوەکان لە شوێنی خۆیانن، بۆ ئەمەش پێویستە دڵنیا بیت چەن بەسەرداچوونەوەت گواستۆتەوە لەگەڵ گواستنەوەکە چەن بەسەرکەوتوویی لە ویکیەکەت کاردەکات. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٢٥، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Plus وەڕگێران لەگەڵ ھیچ دانییە و بەبێ ھاوردن یان ھاوردن مۆدیوول و داڕێژە وەردەگێڕین. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٢٧، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


داوای چالاکردنی مافی بەسەرداچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکان بۆ ویکیپیدیای کوردی

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

ناساندن

سڵاو ویستم لێرە مافێکی تر بێنینە ویکیپدیاکەمان کە ئەویش بەسەرداچوونەوەی ئەو دەستکاریانەیە کە ھەڵواسراون و پێویستیان بە پێداچوونەوە ھەیە، بەپێی سیاسەتی پاراستن ئەمە لە کاتێکدا ڕوودەدات پەڕەیەک خراپکاری لێبکرێت یان شایەنی پاراستنە بەھۆی خراپکاری بەردەوامەوە ئەم جۆرە پاراستنە پەڕەکە لە دەستکاری ناپارێزێت و ڕێگە بەتەواوی بەکارھێنەرانی تۆماربوو و ئایپی دەدات بەشداری بکەن، بەڵام بەشدارییەکەیان ھەڵدەواسرێت و بڵاو ناکرێتەوە تا لەلایەن چاودێرێکەوە پەسەند نەکرێت.

داواکاری

بە بەشداربوونت لێرە پشتگیری لە ھێنانی مافێک دەکەیت بۆ ویکییەکەمان، ئەمەش تایبەمەندی ویکیەکەمان باشتر دەکات، چونکە لە ئێستادا تەنھا بەرێوەبەران دەتوانن ئەو ڕۆلە بگێرن (پەسەندکردن و ڕەتکردنەوەی دەستکاری ھەڵواسراو) بۆیە پاراستنی پەڕەکان بەشێوەی ھەڵواسراو تۆزێک ئەستەم ترە، بەڵام گەر ئەمە ببێتە مافێکی فەرمی و بکەوێتە دەست بەکارھێنەران ئەوە پاراستنی پەڕەکان لە خراپکاری زیاتر دەبێت و ئاسانتر دەتوانین پەڕەکان بپارێزین بەم تایبەمەندییە.

پشتگیری

دژایەتی

لێدوانەکان

ھیوادارم بەشداری بکەیت  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٥٢، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێزان لە ئێستادا گرووپی بەسەرداچوونەوەی داواکارییە ھەڵواسراوەکان لە ویکیپیدیای کوردی سۆرانی نییە پێویستم بە پشتگیری زیاتری کۆمەڵگا ھەیە بۆ ئەوەی بە سەرکەوتووانە ببردرێتە Phabricator داواکارییەکە جێبەجێ بکرێت. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:١٤، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: نە دەڵێم لەگەڵم و نە دەشڵێم دژم، بەڵام ئێستا ھەندێک بەکارھێنەر دەتوانن ئەو کارە بکەن، و زیادکردنی ئەم ھەموو گرووپە زۆر بە پێویست نازانم. بەھەرحاڵ، گەر دەتوانی ئەرکەکە بگریتە ئەستۆ، ئەوا کێشەم نییە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٤، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
با ھەبێت بۆ داھاتوو و ئێستاش، واتا داخستنی ئەو ئەرکە شتێکی باش نییە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:١٣، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aram لە ئێستادا بەپێی بنکەدراوەی ویکیپیدیا، نزیکەی 6200 وتاری چاکمان ھەیە[1] لەناویاندا 58 وتاری نایاب [2] کە پێویستیان بە چاودێری دەبێت لە داھاتوودا، لەوانەیە نەکرێت بە بەکارھێنەران بڵێین ناتوانن دەستکاری بکەن تا ئەو مافە و ئەو مافە وەرنەگرن یان خۆتان تۆمار نەکەن، بەڵکو وا باشتر بێت پاراستنێک جێگیر بکرێت کە ١. بتوانرێت دەستکاری بکرێت ٢. دەستکارییەکە لەژێر چاودێری بڵاو بکرێتەوە.
کە ئێستا ئەم مافە نییە بۆ بەرێوەبەرێک ئەستەمە زیاتر لەچەن پەڕەیەک ئاوا بپارێزێت چونکە بەکارھێنەری خاوەن ماف نییە تا چاودێری ئەو پەڕانە بکات و پەسەندی دەستکاری ھەڵواسراو بکات دەمێنێتەوە بۆ بەرێوەبەران کە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن بەڕای من، وا بیردەکەمەوە گەر ژمارەی ئەندامانی خاوەن ماف زیاتر بێت ئاسانتر ویکیپیدیاکە پارێزاو دەبێت و باشتر دەچێت بەرێوە  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٣:٤٥، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاپرسی مافی پاسدەری خۆگەر

بەرێزان ئەو مافەی دەمانەوێت لە ویکی چالاکی بکەین، لەناو مافەکە مافی پاسدەری خۆگەریش ھەیە، بە کورتی واتا ئەوەی ببێتە ئەندامی گروپی بەسەرداچوونەوەکەرانی دەستکارییە ھەڵواسراوەکان ئەوا بەھمان شێوە دەبێتە خاوەنی مافی پاسدەری خۆگەریش لەگەڵی ئایا ھیچ کێشەیەکتان ھەیە لەوە یان مافی پاسدەری خۆگەر بەتەنھا و مافەکەی تریش بەتەنھا

بیرورای ئێوە گرنگە بەتایبەت ئەوانەی بەشداریتان کردووە دووبارە بیرورای ئێوەم دەوێت سپاس:@Aram:،@Kurd2021:،@فەرهاد:،@Halbast1:،@-Haryad:،@Ahrir:ە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٠٢، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەر بەکارھێنەرێک بەشداربووبێت لە دروستکردنی چەند وتارێکی بەسوود و شارەزای سیاسەت و ڕێساکانی ویکیی بووبێت ئەوا لەگەڵم با بزانین برادەران چی دەڵێن؟ ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٤:٣٨، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەرێز @-Haryad: بابەتەکە ئەوەیە ئێمە دوو مافی جیاوازمان ھەیە ١.پاسدەری خۆگەر ٢.بەسەرداچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکان، بابەتەکە لێرە ئەوەیە لە فابریکەیتەر ویستیان ئەوە ڕابگەیەنم کە لە ویکی سۆرانی پێشوو تر مافەکە بوونی ھەبووە تەنھا ئەوە بووە چالاک نەبووە واتا بەڕێوەبەران نەیان توانیوە مافەکە ببەخشن، کێشەی ئەکتیڤ کردنی مافەکە لەوکاتە دەستی پێکرد کە ھەرلەناو گروپی بەسەرداچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکان گروپی پاسدەری خۆگەریش زیاد کراوە، واتا کەسێک ببێتە بەسەرداچوونەوەکەر خۆگەرانە دەبێتە پاسدەری خۆگەریش، ویستیان ئەوە ڕابگەیەنم ئایا دەتانەوێت ئاوا بمێنێتەوە؟ یان مافی پاسدەری خۆگەر بەجیا و بەسەرداچوونەوەکەریش بەجیا —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٥٦، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: من لەگەڵ ئەوە نیم مافی reviewer وا بکات کە autopatrolیش بدرێتە بەکارھێنەر. بەدەر لەوە کێشە نییە و مادام داواکاریت پێشکەش کردووە، با دەسەڵات بدەنە بەڕێوەبەران کە مافەکە بدەنە بەکارھێنەران و/یان لێیان بستێننەوە، بەڵام ئەو خاڵەی لەسەرەوە ئاماژەم پێی دا فەرامۆش نەکرێت. گەر نا، ئەوا نابێت کەس داوای مافی reviewer بکات مەگەر پێشتر autopatrolی وەرگرتبێت. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٥٢، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram ناکرێت ھەرخۆی منیش پێم باشترە جیا بکرێتەوە و ھەرمافێک بە جیا —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٥٧، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: لە فابریکەیتر داوای جیاکردنەوەی بکە. لە ویکیی فارسیش وەک ئینگلیزییەکە جیایان کردووەتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٦، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەسەر لێدوانەکانی تر وەستاوم @Aramە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:١٧، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مادەم وایە منیش لەگەڵتانم. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٧:١٧، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad:بەباوەری من باشترە جیا بێت لانیکەم کێشەکان کەمتر دەکەنەوە. بەڵام لە کۆتاییدا ئەگەر ئەوەش پەسەند کرا کە ئاسایییە ئەندامی گرووپی بەسەرداچوونەوەی دەتسکارییە ھەڵواسراوەکان ھەردوو مافەکەی پێ بدرێت من دژی نابم گرینگ ئەوەیە کارەکان لە خزمەت باشترکردنی وتارەکە بێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٠٤، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021 ھەرخۆی گەر بێت و پاسدەری خۆگەر لەناو گروپی بەسەرداچوونەوەکەران بێت ئەوە مافی بەسەرداچوونەوەکەران گران دەست دەکەوێت و بە ئاسانی نادرێت بە ھەموو بەکارھێنەرێک مەگەر بەکارھێنەرێک بێت مەرجی ھەردوو مافەکەی تێدا بێت ئەمەش وادەکات ژمارەیەکی کەمتر لە بەکارھێنەران بتوانن ئەو مافە بەدەست بێنن یانیش بەپێچەوانەوە، بەبیروای من باشترە جیا بکرێتەوە وەک پڕۆژەکانی ئینگلیزی و فارسی. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٣٢، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمڕۆ دوایین ڕۆژ بوو لەسەر لێدوانی کۆمەڵگا وەستام  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٥٢، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕوونکردنەوەیەک

بەڕێز @Aram و @Kurd2021 و @-Haryad لێرە شتێکی تر ھەیە کە تێبینی نەکراوە، با لێرە ھەمووی بخەینە ڕوو گروپی بەسەرداچوونەوەکەران لە ویکی کوردی دەسەڵاتێکی زۆری ھەیە پێویستە ھەمووی جیا بکەینەوە وەک ئینگلیزیەکەی لێ بکەین
بۆ نموونە گرووپەکە
ھەیە پێتان باشە ئەمانەش چارەسەر بکەین و بیان سڕینەوە؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٥٤، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم باشە کە جیاکرێنەوە. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٨:٤١، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چاوەڕێی لێدوانی ئەوانی ترم: @Kurd2021, @Aram, @Ahrir, @فەرهاد، @Halbast1،  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٢٧، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
داوای لێبوردنم ھەیە ئەم ماوەیە زۆر مەشغول بوو بە جۆرێک دەرفەتی ویکیم نەبوو، سەبارەت بەو بابەتە پێشتر ڕای خۆم دەڕبری کە پێم باشە جیا بێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٠٠، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من زۆر لەسەر بابەتی مافەکان شارەزا نیم، بۆیە ڕایەکی وام نییە، خۆتان چۆنتان پێ باشترە وا بکەن. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٣:٤٦، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Sakura emad: منیش پێشتر قسەی خۆم کردووە. ئینجا پێویست ناکات ئەندامانی ئەو گرووپە توانای بینینی پەڕە چاودێری نەکراوەکانیان ھەبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٧، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aram تکایە ئێستا مافەکە تاقی بکەوە، ئایا بەڕێوەبەرێک ئەتوانێت مافەکە ببەخشێت بەبەکارھێنەرێک و لێی بسەنێتەوە؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٤٧، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ھەرکات کارێک لە فابریکەیتر بەتەواوی کرا، ئەوا ئەو کەسەی تاسکەکەی گرتووەتە ئەستۆ، ئاگادارت دەکاتەوە. ئەوەی لەسەر تۆیە تەنیا چاودێریی تاسکەکە بکەیت. زۆر جاریش کە تەواو بوو، ھەر ئەو کەسە خۆی تاسکەکە بەسەرکەوتوویی نیشان دەکات و دای دەخات. بۆ پرسیارەکەشت، نا، ھێشتا دەسەڵاتم نییە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٠، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٣١، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


تەختەی بەڕێوەبەرایەتی خێرابەڕێوەبردنی بەشەکانی ویکیپیدیا

 کرا —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٠١، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC) (داخەری وتووێژ بەڕێوەبەر نییە)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

خستنەڕوو

سڵاو، دەمەوێ پێشنیارێک بخەمە ڕوو لەسەر بەشەکانی ویکیپیدیا لەمێژەیە خەیاڵی ئەوەم کردبوو، کە چۆن بتوانین بە ئاسانی دەستمان بگات بەبەشە گرنگەکانی ویکیپیدییا و ھەمووی لەیەک شوێن کۆ بکەینەوە، بتوانین بە ئاسانی بیان دۆزینەوە بەبێ ئەوەی پێویست بکات گەڕان بەکار بھێنین. ھەرچۆنێک بێت ئەم پێنشیارەی ئێستا زیاتر بەشەکانی بەرێوەبەرایەتی لە ویکیپیدیا کۆدەکاتەوە نەک بەشەکانی تر و زیاتر بۆ بەرێوەبەران شیاوە.

داواکاری

دەمەوێت تەختەی بەڕێوەبەرایەتی کە ئێستا بەشێوەیەکی ئاسایی لە ژێر ناوی بەکارھێنەریم دایە ببێتە پەڕەیەکی فەرمی پڕۆژە و بەڕێوەبەران سوودی لێ ببینن، بێگومان دەتوانن پەرەی زیاتری پێ بدەن و ئەو بەشانەی لێ کۆبکەنەوە کە گرنگە بۆ بەڕێوەبەران و بۆی زیاد نەکراوە، سکرێپتەکەی لەدوای دامەزراندنی لەسەرەوە بەم شێوەیە ---> (کلیک لە وێنەکە بکە) دیار دەبێت، بۆ ئەوەی بەخێرایی پەڕە گرنگەکانی پێویست بە بەڕێوەبەرایەتیت لەبەر دەست بێت بەچەن چرکەیەک لە پەڕەیەک پاس بدەیتە پەڕەیەکی تر، ئەمە کاری بەڕێوەبەران ھەم لەرووی بەڕێوەبەردن و چالاکیشەوە باشتر دەکات.

پشتگیری

لەگەڵ.فەرهاد (لێدوان) ‏٠٠:٢٤، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژایەتی

لێدوانەکان

 زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٤٩، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:٤٩، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Kushared و @Aram چاوەڕێی بیرورای ئێوە دەکەم. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٤٤، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Sakura emad: ڕاستی زۆرینەی ئەو بەستەرانە لە پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان بەردەستن و من خۆم ئاسان دەستم پێیان دەگات. گەر لە من دەپرسی، بڕوا ناکەم کارم پێی ھەبێت. گەر بەستەرێکی زۆر گرنگیش شک دەبەیت کە زیاد نەکرابێت، ئەوا ئاماژەی پێ بدە تا بزانم زیادکردنی بۆ دوایین گۆڕانکارییەکان گرنگە یان نا. زۆر سپاس بۆ ماندووبوونتان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥٨، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم سکرێپتە تایبەتە بەم ئامرازانەی بۆ بەرێوەبەران سوودی ھەیە و بەکاری دێنن، دوای ئەوەی پەسەند دەکرێت دەکرێت لە ویکیپیدیا:بەڕێوەبەران دابنرێت. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٥٠، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Kushared ئایا دەتوانم ئەم سکرێپتە چالاک بکەم؟ کە بۆ بەڕێوەبردنی ویکیپیدیا سوودی دەبێت، وە ھەر بەرێوەبەرێکیش ویستی ئەتوانێت بەشی نوێتر زیاد بکات کە بۆ بەڕێوەبردن پێویستە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:٠٦، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆی ئێستا لای من ٩ دانە بەستەر لەو شوێنەیە، پێموایە تا دێت قەرەباڵغتر دەبێت. ئەگەر لە دوایین گۆڕانکارییەکان شوێنێکی بۆ بکرێتەوە ئەوا خراپ نابێت. Kushared (لێدوان) ‏٠٧:٠١، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kushared: ببورن تێنەگەیشتم، تکایە کەمێک ڕوونتر. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٣٨، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەر ھیچ کێشەیەک نییە @Aram ، @Kushared لەسەری من ئەو سکرێپتە وەک نموونەیەک بۆ بەرێوەبەران دەخەمە پەڕەی بەڕێوەبەراییەتی —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٠:١٧، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا ویکیپیدیا:تەختەی_بەڕێوبەران سپاس بۆ بەشداربووان. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٠٠، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


ئەرشیڤکردنی ویکیپیدیا:داواکردنی مافەکان

سڵاو بەڕێزان بە پێویستم زانی داواکارییەکانی بەشی ویکیپیدیا:داواکردنی مافەکان، ئەرشیڤ بکرێن، بۆ ئەمەش لە ئێستادا بۆتێکمان نییە ئەم کارە بکات من ئەم کارە دەکەم، وەک ویکیپیدیای ئینگلیزی دوو بەش دەکەینەوە بەشێک بۆ داواکارییە سەرکەوتووەکان بەشێک بۆ داواکارییە سەرنەکەوتووەکان

دژایەتی

لێدوان

 زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٥٩، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Kushared بیروراتان چییە؟  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:٠٥، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: لەگەڵ بەڵام پێویست ناکات کە زوو زوو ئەرشیڤ بکرێن، مەگەر ژمارەیەکی باش بەسەر داواکارییەکان تێپەڕبێت کە خوێندنەوەیان دژوار بکات. Kushared (لێدوان) ‏١٠:٥٥، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Kushared گەر کێشەکە تەنھا خوێندنەوە بوایە بەڵێ، بەڵام کێشەکە ھێز و توانای CPUی ئامێرەکانمانە کە ئەم ھەمووە داواکارییە لەیەک پەڕ لۆد ناکات بەشێوەیەکی خێرا. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٠٥، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆی بۆ مۆبایل ئەوەندەی من بینیومە ئەوا هەموو ناوەڕۆکەکان دەشارێتەوە و تەنیا سەردێڕەکان پشان دەدات، بە جۆرێک کە هەر کامەیت بوێت بیبینی ئەوا تەنیا پەنجە دەنێیت بە ئەویان. ئەمەش کارئاسانییەکی زۆر باشە. Kushared (لێدوان) ‏١٢:٣٢، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Kushared من کۆمپیوتەر بەکاردێنم کێشە دروست دەکات بۆ CPUی کۆمپیوتەرەکەم. ئەمەش مانای وایە بەتەواویش بێ کێشە نییە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٢٢، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مافی گوێزەرەوەی ویکی (Transwiki Importer)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو بەرێزان پێویستم بە مافی گوێزەرەوەی ویکی ھەیە بۆ ئەوەی بتوانم پەڕە تایبەتەکانی وەک (داڕێژە، مۆدیوول، ھتد) لە ویکیپیدیاکانی تر بگوازمەوە ویکیپیدیای کوردی پێشوو تر (لێرە لە دیوەخان) داوای مافەکەم کرد بەشێوەی کاتی لە مێتا مافەکەیان بۆ چالاک کردم، ئێستا ماوەی مافەکە بەسەرچووە

بۆ ماوەی سێ مانگ داوای مافی گوێزەرەوەی ویکی دەکەم  زۆر سوپاس!

پشتگیری

دژایەتی

لێدوان

مافەکە یارمەتی بەکارھێنەر دەدات تا پەڕەکان لە ویکییەک بۆ ویکیەکی تر بگوازێتەوە، بۆ ئەوانەی ئەیانەوێت کارەکانی پێشووم ببینن لە ماوەی ڕابردوو سەیری (لۆگی ھاوردن) بکەن —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٥٧، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو وەڵامێک تکایە، پێویستم بە بیروبۆچوونی ئێوە ھەیە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٢٤، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا مافەکە پەسەندکرا. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٤٧، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


لۆگۆی نوێ

لۆگۆی پێشنیارکراو

سڵاو، پێم وابێت کاتی ھاتووە لۆگۆی ویکی کوردی نوێ بکەینەوە. یەکەم بۆ وشەی encyclopedia زانستنامە و زانیارینامە پێشنیار کراون، دووەمیش ئەو فۆنتە ناشرینە لابەرین. فۆنتەکانی بەکارم ھێناون لەم وێنەیەی لای چەپ ئازادن. ◂  ئێپین  ‏١٧:٥٩، ٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ وشەی «Encyclopedia» نازانم لە ڕۆژھەڵات چ وشەیەک دەڵێن، بەڵام پێم خۆشە بکرێتە «زانستنامە». بۆ فۆنتەکەش، ھەر ئەوەی ئێستا(Amiri)م پێ جوانە. جارێ وەڵامی یەکجاری نانووسم و ڕەنگە دواتر قسەیەکی تری لێ بکەمەوە. زۆریش بۆم گرنگ نییە ئەمەی ئێستا بێت یان لۆگۆی پێشنیارکراو بێت. کۆمەڵگە چیی وت، با ئەوە بێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٨، ٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەشم لەبیر چوو کە لێرە داوای زیادکردنی لۆگۆمان بۆ شێوازی مۆبایل کردووە. گەر بڕیارە لۆگۆی ئێستای دیسکتۆپ بگۆڕدرێت، با زوو داوکارییەکەی ئەولاش چاک بکەین و ئیشەکە نەبێتە دوو ئیش. کاک @Épine: من بە پێویستی دەزانم کە ئەم بەشە بۆ ئاگادارییەکان زیاد بکەین. حاڵەتەکە فریاکەوتنە! چی دەڵێیت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٣، ٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @Aram، تکایە زیادی بکەن و ئەو زەحمەتە بکێشن، زۆر سوپاس. ◂  ئێپین  ‏٠٨:٠٤، ٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ئێپین منیش ئەم ویست باسی ئەوە بکەم ئەم لۆگۆیە بگۆڕن. بەس ئەم لۆگۆیەم ھێناوە بە فۆنتێکی جوان بزانە چۆنە؟ پێشتریش ئەم پەڕگەیەم بەو فۆنتە نووسیووەتەوە.
لۆگۆی نوێ
ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٨:١٦، ٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine:  کرا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٧، ٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو منیش زانستنامە بە گونجاوتر دەزانم وەک لەم دوورو درێژەی ئێستا ھەیە «ئینسکلۆپیدیا»، بۆ فۆنتەکەش گەر فۆنتی ئەدۆب ئەرەبیک تۆخەکەی(Bold) بەکاربێت زۆر شاز و جوانترە.
ئەمەش نموونەی فۆنتەکە:
https://www.kurdfonts.com/ku/font-info/975 GoRaN909 (لێدوان) ‏٠٠:٤٢، ١١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: @Épine: @-Haryad: پیرۆزە، بەڕاستی جوانە. تکایە ھی ئێرەش بگۆڕن و نوێی بکنەوە. سوپاس AGH (وتووێژ📝) ‏١٤:٢٢، ٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من ھیچ لەگەڵ فۆنتی amiri نیم. زۆر ناشرین و کۆنە. فۆنتیش بۆ پیتی و ئەلفوبێی عەرەبی ھیچی جوان نییە، خۆزگە ئێمەش بە لاتینی دەماننووسی. ئەم سیستمی نووسینەی ئێستامان زۆری کێشە ھەیە. ◂  ئێپین  ‏٢٠:٠٩، ٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەبارەت بە گۆرینی لۆگۆ وابزانم پێویستمان بەکاتی زیاتر و نموونەی زیاترە، دەکرێت چەند نموونەیەکی دیکەش پێشکەش بکرێت ئەو کات بژاردەکان باشتر دەبێت. سەبارەت بە زانستنامە نازانم تا چەند دەگونجێت بەڵام من ھێشتا ھەر ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد م پی جوانترە Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٩:٣١، ١٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆشی لە ھەموو لایەک. وەک خۆم لەگەڵ بە کوردیکردنی "ئینسایکڵۆپیدیا" ھەم، بەڵام فۆنتی وێنە پێشنیارکراوەکەم بەدڵ نییە، ڕەقوتەقە و گۆشەی زۆرە؛ ھەروەھا ڕازی بەوەش نیم لۆگۆکە بەدرخانی بێت. سپاس Keenîî (لێدوان) ‏٢٣:١٢، ١٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چەند ساڵێک لەمەوبەر وتووێژمان لەسەر ئەوە کرد، منیش ئەو کات پێشنیارێکی وام کردبوو. باش بوو ئەو کات کاک ئاسۆ ڕوونی کردەوە کە ناتوانین ئەو فۆنتانە بەکاربێنین کە ئازاد نین. ئەو دوو فۆنتەی لەو دوو لۆگۆیە بەکارھاتوون، ھیچیان ئازاد نین و بەنایاسایی لە ئینتەرنێت بڵاوکراونەتەوە. یەکیان ھی دیزاینەرێکی ھۆڵەندییە و ئەوەی دیکەش فۆنتی کەناڵی ئەلجەزیرەیە. تەنیا دەتوانین کەڵک لەو فۆنتانە وەربگرین کە بە مۆڵەتی ئازاد بڵاوکرابنەوە، لەو فۆنتە ئازادانەی ھەشن ڕەنگە ئەوەی ئێستا (Amiri) لە ھەموویان باشتر بێت بۆ نووسینی کوردی. سەبارەت بە وشەی ئینسایکڵۆپیدیا، چەند ساڵە کە لێرە بەکارھاتووە جێی خۆی گرتووە و بەرامبەر کوردییەکانیش کە پێشنیار کراون تەواو مانای وشەکە ناگەیەنن. سەرچیا‏١١:٠١، ١١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نوێکردنەوەیان لە ئێستادا شتێکی گونجاو و باشە، با ئەو گفتووگۆیە بەردەوام بێت و بەکاربەران زیاتر بیروبۆچوونی خۆیان بنووسن و پێشنیاری گۆڕینەکە بدەن، ناکرێ و پێم باش نییە بە شێوەیەکی خێرا ئەو کارە ئەنجامبدرێ. شەهید (لێدوان) ‏١٣:٥٣، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھاوڕێیان پێم باش بوو، دەنگدانێک دروست بکرێت. تێیدا ڕای خۆتان لەم بەشەدا بڵێن. سەبارەت بە لۆگۆی نوێی ویکیپیدیا. لەگەڵ سپاسی ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٥:٤١، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@-Haryad: بابەتەکە جارێ وتووێژ ھەڵدەگرێ و بە دەنگدان حەل ناکرێت (لەبەرەوە لام برد). ئێستا ھەمووانیش ڕازی بن، کە فۆنتەکە مۆڵەتی ئازادی نەبوو سەر ناگرێت. بۆیە باشترە جارێ قسە بکرێت و دواتر گەر پێویست بوو دەنگ بدرێت. سەرچیا‏١١:٢٧، ١٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نازانم ئاخۆ لێرە دەتوانین بە ئەنجام بگەین یان نا چونکە ھیشتا پێشنیاری دیکە نەخراوەتە ڕوو. بەڵام ھەرچییەک بێت من ڕێز لە ڕای زۆرینە دەگرم Kurd2021 (لێدوان) ‏١٢:٠١، ١٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جا کە دەنگی لەسەردرا سەر نەگرێت ئەمە مانای تیا نییە.@Épine مەسەلەکە یەکلایی بکەرەوە تا گەرماوگەرمە با دوا نەخرێت، دوای چەن مانگێک باسەکە بکرێتەوە. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٨:٣٩، ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، لەبارەی گۆڕاکناکاری لۆگۆ من پێم باشە کەوا فۆنتی سەربەست بەکاربهێنرێت، نەوەك فۆنتە ئامادەکراو یاخود گۆڕدراوەکان. بۆ ووشەی ( ویکیپیدیا ) من پێمباشە لەجیاتی ( زانستنامە ) ووشەی ( زانیارینامە )بەکاربهێنرێت، چونکە ووشەی ( زانست ) چەند زانستێکە لەخۆی دەگرێت و مەرجە بۆ بە زانستبوونی شتێك کە لە ویکیپیدیایە واتا : بەشی " هونەر - ژیاننامە - تەکنەلۆژیا ..هتد ناگرێتەوە، بەڵام ( زانیاری بۆی هەیە هەمووی بگرێتەوە ). --Ahmad Abdullah Hartaly (لێدوان) ‏٠٠:٤١، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ئەمەوێ سەرەتا بغانم بەجێی وشەی ئینسایکڵۆپیدیا بەشداربووان چ وشەیەک پێشنیار دەکەن و چییان پێ باشە؟ ◂  ئێپین  ‏٢١:٠٤، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە ژیار، سەرەتا سەبارەت بە لۆگۆکەوە بدوێین، ھێشتا لەسەر ئەوە کۆکنین! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٤:٤٣، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، من پێشنیازی ئەم سێ لۆگەیە دەکەم کە هەرسێکیان بە فۆنتەکانی گووگڵ دروستکراون کە فۆنتی ئازادن و بەڕای من لەوەی ئێستا جوانترن کە بە فۆنتی Amiri دروستکراوە. هیوادارم ئێوەیش ڕای خۆتان بڵێن

Kurdian (لێدوان) ‏١٤:١٣، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یەکەم دانيم پێ باشە. ◂  ئێپین  ‏١٩:٤٠، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەکوو خۆم دووەم و سێیەم دانەم پێ باش و جوانترە، چونکە ئەوەی یەکەم جیاوازییەکی وای نییە لەگەڵ ئەوەی ئێستا. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏٠٧:١٠، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەرشیڤ کردنی داواکردنی مافەکان

کرا:

پڕۆژەکە تەواو بوو 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٣١، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو بەرێزان بەشی داواکاری مافەکانی ویکیپیدیا زۆر بووە و ئێستا بە پێویستی دەزانم کە داواکارییە کۆنەکان ئەرشیڤ بکرێن، ئەویش بەم شێوەیە داواکارییەکان پۆلێن دەبن بۆ دوو جۆر سەرکەوتووەکان و سەرکەوتوو نەبووەکان ھەروەک ویکیی ئینگلیزی (Wikipedia:Requests_for_permissions/Archive) پێشووتر لێرە (لێدوانی ویکیپیدیا:داواکردنی مافەکان/بارکەر) ئەم گفتووگۆیەم کردۆتەوە، بەڵام بەھۆی خراپی تەندروستیم نەمتوانیوە بەردەوامی بە کارەکە بدەم ئەوکات، لە ئێستادا ئامادەیم تێدایە بۆیە داوا دەکەم داواکارییەکان ئەرشیڤ بکەین سپاس بۆ بەشداریتان 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٣٠، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژایەتی

پشتگیری

  1. لەگەڵ – بیکە و بژیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٥، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  2. لەگەڵ بەڵێ، پێویستە بۆ مانەوەیان. گەر شتێکم پێ کرا بانگم بکە. ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١٤:٤٣، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوانەکان

سپاس 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٣٠، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەژێر کاردایە... 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٤٥، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا سپاس بۆ بەشدارییەکانتان 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٣٠، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


بارکردنی پەڕگەکان

پێشنیاری ئەوە دەکەم لەکاتی بارکردنی پەڕگەی نائازاددا لەجیاتی بوونی {{ھۆکاری بەکارھێنانی نائازاد}}، پێڕستێکی ھەڵبژاردن ھەبێت کە تێیدا جۆرە جیاوازەکانی داڕێژەی ھۆکاری بەکارھێنانی نائازادی تێدابێت وەک پۆستەر، بەرگی ئەلبوم، و ھتد… و لەگەڵیدا ڕێنماییی بەکارھێنانی لەگەڵدا بێت چونکە زۆر پەڕگە ھەن کە بە داڕێژەی ھەڵەوە بارکراون. ھەڵبەست (لێدوان) ‏١٧:١٤، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشنیارێکی زۆر باشە، لەگەڵم بەڵام ئەبێت ھەموو ئەو داڕێژانەی کە ھێشتا دروست نەکراون، دروست بکرێن. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏٠٧:٠٤، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو@-Haryad:، ھەنگاوێکی بچووکم ناوە، بەس کاتم زۆر بۆی نەبووە بۆیە، دەمبوسێکم لێی داوە تا ئەرشیڤ نەکرێت. ھەڵبەت ئاگام لە سەرجەم داواکانی کاک @Halbast1: ھەیە و گەر شتێک لە دەسەڵاتم ھەبووبێت، دەبموسێکم لێی داوە تا زوو ئەرشیڤ نەکرێت. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٥، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو لە تۆش کاکە Aram، ئەو داڕێژانە پێویستن بەڕاستی، تا زووتریش دروستکرێن باشترە. بۆ نەبوونی کاتیش ئەزانم و ئاگادارم کە ئەم ماوە مەجالت نییە. زۆر سپاس بۆ بەدەمەوە ھاتنت، ماندوو نەبیت! ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١٥:٣٢، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@-Haryad: گەر ئێوە دەتوانن، داڕێژەکان دروست بکەن و ئەوە کێشەکە نییە. دەبێت سکریپتی بۆ دروست بکەین؛ ھەنگاوێکم ناوە، بەس کاری ماوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢٦، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشەم نییە، بەڵام با بزانم لەکوێوە دەست پێ بکەم؛ ئەوەی کارت تیا کردووە بیبینم. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١٦:٤٦، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@-Haryad: جارێ ھیچێ وا نییە تا پیشانتان بدەم. ئێوە ئەو داڕێژانەی کە زۆر بەکاردێن دروست بکەن. گەر نا ھیچ مەکەن تا خۆم دێمە سەر وەختییەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٤، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا سڵاو @Halbast1: و @-Haryad: سپاس بۆ خوا لە کۆتاییدا سکریپتێکمان دروست کرد کە ئێستا دەتوانیت داڕێژەی خوازراوت بەکاربێنیت. ھەڵبەتە بە تەنیا ئەستەم بوو بۆیە بەکارھێنەر:NguoiDungKhongDinhDanh یارمەتیی داین و کۆدەکانی بۆمان پوختتر کرد، و زۆر سوپاسی دەکەین. لە ئێستادا وەک تاقیکردنەوە تەنیا داڕێژەکەی پێشتر و دانەیەکی ترمان داناوە. ھەر کە بەڵگەنامەی بەکارھێنانی داڕێژەکانی تریش دروست کران، ئەوانی تریش زیاد دەکەین. لە ئێستادا تا پەنجا داڕێژە قبوڵ دەکات و وا بزانم ژمارەی داڕێژەکانیشمان ناگاتە ئەوەندە. ببوورن کە داواکە ئەوەندە کاتی پێ چوو. سوپاس بۆ خۆڕاگریتان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤٤، ٣ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەسەر پێشنیاری بەکارھێنەر:NguoiDungKhongDinhDanh، کردمانە ئامرازێک تا تەنیا ئەوانەی دەیانەوێت چالاکی بکەن نەک بۆ ھەمووان چالاک بێت. بۆ چالاککردن بڕۆ بۆ ھەڵبژاردەکان ← ئامرازەکان ← ‍جۆری داڕێژە: درۆپ-داونێک بۆ تایبەت:بارکردن زیاد دەکات تا بەئاسانی ویکیکۆدی ئەو داڕێژە نائازادەی بۆ پڕکردنەوەی زانیارییەکانی پەڕگەکەت دەتەوێت، بەکاربێنیت. . سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥٤، ٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاکە Aram، لەشت ساغ بێت. دوای ئەو ماوەیە تەواوت کرد. بەڵام داڕێژەکانی تریش بۆ زیاد بکە وەکوو 1 و 2 و 3. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١٧:٢٩، ٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک@-Haryad: بە چاوان، بەس دەبێ سەرەتا بەڵگەنامەی بەکارھێنانیان دروست بکرێ و تەواو بێکێشە بن، ئەوسا زیادیان دەکەین. زۆر قووڵبوونەوە پێویست نییە، تەنیا ئەو بەشەی کە بەکاردێت بنووسرێت بەسە، بەڵام شتکی تەواو بێت نەک ناوەناوە بگۆڕدرێت. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٩، ٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەندنەوەی مافی بەڕێوەبەرایەتی و دابینکردنی بۆ بەکارھێنەری چالاکتر

 کرا. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١٣:١٤، ٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو لە بەڕێوەبەران @Aza:، @Pirehelokan:، @Serchia:، @Kushared: و @Calak: وێڕای ئەوەی کە ھەموو جۆرە بەشدارییەک لەم ویکییە جێگای ڕێزە، بەڵام ئاشکرایە کە دەبێت بەڕێوەبەران لەوانی تر چالاکتر بن یانیش ھیچ نەبێت کردەوەی بەڕێوەبەرییان ھەبێت. تا ئێستا ئەوەی ھەرچیی کردبێت، من دەستخۆشیی لێ دەکەم، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢١ کەمترین کار لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە کراوە و ساڵێکی زۆر زۆر لاواز و کەم چالاکی بوو بۆ بەڕێوەبەران. من خۆم شاھێدی ئەوەم و حەز دەکەم ڕاشکاوانە قسە بکەم کە (بە خۆشمەوە) مەبەستم ھەر ٦ بەڕێوەبەرەکەیە زۆر ناچالاک بووین. تەنیا کاک Kusharedی لێ دەرچێ کە چەند بەشدارییەکی زۆر جیاوازی کرد وەک ئاڵنگاریی ١٠٠ وتار (لە ٢٠١٩) و نووسینی کۆمەڵێک وتار بۆ کەسایەتییە ژنەکان و دروستکردنی کۆمەڵێک وتاری باش و ھەڵبژێردراو، کە من لێرەدا باسی کردەوەی بەڕێوەبەری دەکەم، بەڵام ھەر حەزم کرد ئەو چەند کارە نابەڕێوەبەرییانەی Kushared باس بکەم. با درێژەی نەدەمێ و بۆیە ھاتم ئەم بەشەم دروست کرد تا بڵێم تکایە بەبێ ھیچ زویر بوونێک ھەر کام لە بەڕێوەبەرانی ئێستا، توانایان نەماوە و کاتیان نییە، ئەوا باشترە دەستبەرداری مافەکەیان ببن. جا حەز دەکەم بە وتووێژەوە کێ کار بە دەسەڵاتەکەی ناکات یانیش کات و توانای بەڕێوەبردنی نییە یان نەماوە، ئەوا باشترە دەستبەرداری مافەکەی بێت. بەپێی کردارە بەڕێوەبەرییەکانی ساڵی ٢٠٢١، من وەک خۆم دامناوە کە کاک Aza واز لە مافەکەی بێنێت و تکاشم وایە کە زویر نەبێت، بەڵام کردەوە بەڕێوەبەرییەکانیان ئاماژە بەوە دەکەن کە کاک Aza تەنیا ٩ کردەوەی بەڕێوەبەری کردووە کە ڕێژەیەکی زۆر کەمە بۆ بەڕێوەبەرێکی ئەم پڕۆژەیە. بەخوا حەز دەکەم ئێستا کاک Aza بێت و بڵێت بۆت دەسەلمێنم کە تۆ ھەڵەیت و ئەمساڵ (٢٠٢٢) بۆتی دەسەلمێنم کە دەتوانم چی بکەم. وەک جێگرەوەی کاک Aza، من خۆم داوا دەکەم کە @Sakura emad: و @Épine: خۆیان بۆ بەڕێوەبەری بپاڵێون چونکە بەڕاستی پێویستمان پێیانە. ئیتر گەر کەسێک پێشنیار دەکات کەسێکی تر دەستبەرداری مافی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بێت، با لێرە پێشنیاری بکات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٧، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاستە. پێویستمان بە دەست و پەنجەی نوێ ھەیە. من خۆم پێشتر گوتوومە و ئیستەش دەڵێم ناتوانم وەک جاران کات دابنێم. بۆیە دەتوانم دەست بکێشمەوە. پێشتریش ئەو پێشنیارەم دا، بەڵام ھاوڕێیان پێیان باش نەبوو و گوتیان تەنیا بە مەرجێک باشە بەکارھێنەری چالاک و بەئەزموون جێم بگرێتەوە. ئەگەر ئیستەش ڕاتان وەھایە (و چون سیاسەتێکی ویکیپیدیا نیە بڵێ چەند بەڕێوەبەرمان ببێت) با بەڕێوەبەرەکان بمێننەوە و کەسی تازە زیاد بکەین. ئەگەریش پێویستە کەس لابچێ من لادەچم. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٤٨، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جارێکیش پێشنیارم دا شووشە جێم بگرێتەوە، بەڵام گوتی کاتی نیە. ساکوورا و ئێپین باشن ئەگەر خۆیان تاقەتیان بێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٤٩، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]


کاک ئارام چەن ساڵ لەمەو بەر من وتم ئیتر بەڕێوەبەری ناکەم و تەنانەت چووم و داخوازیشم تۆمار کرد بەڵام ھاوڕێیان پیان پاک کردمەوە و وتیان جارێ وا باشترە ژمارەی بەڕێوەبەران کەم نەبێ. دوای ئەوە بڕیارم دا ئیتر کاری بەڕێوەبەرانە نەکەم. ھەر چەن پێش ئەوەش ھەر زۆر کەم ئەمکرد. ئێستاش دووبارە ئامادەم واز لە مافی بەڕێوەبەری بێنم و ھیچ کێشە نییە. -Aza (لێدوان) ‏٠٤:٠٧، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، ئەمە لەڕاستیدا سیاسەتە و پێشتر کۆمەڵگە بە یەکدەنگی قبووڵیان کردووە: ئەتوانیت بەبێ ئاگادارکردنەوە یان وتووێژ یان داواکردن لە بەڕێوەبەران واز لەو مافە بێنن، لە مێتا داواکاری پێشکەش بکەیت و ئاماژە بە سیاسەتەکە بدەیت و خۆیان مافەکە دەسەننەوە. 🤷🏻‍♂️ کەمی چالاکی بەڕێوەبەرایەتی هەر وا مامەڵەی لەگەڵ ئەکرێت. دڵنیام کەس زویر نابێ لەوە، هێشتا دەتوانن بەشدارییان هەبێ هەمووان بەبێ ئەو مافەش. منیش ساکورام پێ باشە، منیش ئەگەر زانیم ئەتوانم کاتی بۆ دابین بکەم وەک جاران، بیرێکی لێ ئەکەمەوە.—◂  ئێپین  ‏١٤:١٦، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پار دەرفەتی باشداریم کەمتر بوو، بەڵام پێم وایە دەتوانم تا کاتێکی درێژتر کارە بەڕێوەبەرییەکان بکەم. ھەبوونی زۆر بەڕێوەبەر کێشە نییە، بەس کە چالاکییەکانی زۆر کەم بن، ڕەنگە باشتر بێت لیستەکە بچووکتر بکرێت. لێرەش ھاوڕای کاک ئارامم کە بەشدارییەکی کاک ئازا بایی پێویست نەبوون لە کارە بەڕێوەبەراییەکان، و پێشم باشە ساکورا خۆی بپاڵێوێت. سەرچیا‏٢٠:٠٧، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشتر منیش کۆمەڵیک تیبینینم لەسەر کەم چالاکی بەشێکی بەڕێوبەران هەبوو وە لە ماوەکانی ڕابردوو بەڕێزان هەریاد و ساکورا ئامادەی خۆیان نیشان دابوو بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاتی ببنە بەرێوبەر و مافی بەرێوبەرییان پێ بدرێت بەڵام دەنگی پێویستیان نەهێنا و زیاتریش هەر بەڕێوبەران دژیان بوون ، لەکاتێکدا بەشی زۆری بەرێوبەران بە شێوەیەک لە شێوەکان ناچالاکن بۆیە پێویستمان بەو کەسانەیە کە دەتوانن زیاتر کاتی خۆیان بۆ ئەم بەشەی ویکیپیدیا تەرخان دەکەن . بەشبەحاڵی خۆم سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ ئەو بەڕێوبەرانی بە شێوەیەکی دڵسۆزانە کاتی خۆیان بۆ خزمەتی ویکیپیدیایی کوردی تەرخان کرد و کردووە جێگای شانازین وە هیوادارم بەردەوام بن و لەدەوڵەمەند کردنی ناوەڕۆکی وتارەکان و لە نوسینی وتاری باش و هەڵبژێردراو ڕۆلی کاریگەرتان هەبێت . بۆیە دەکرێت ئەو کەسانەی ئارەزووی دەکەن خۆیان بەربژێر بکەن . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٠٤، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ ئەمساڵ لەگەڵ ئەوەدام گۆڕانکاریی بکرێت و کەسی نوێ بێنە پێشەوە. پشتگیریی ساکورا دەکەم کە خۆی بپاڵێوێت بەهۆی چالاکییە باشەکانی لە ماوەی ڕابردوو و هاندانی بەڕێوبەران و ئەندامان کە زیاتر چالاکی بنوێنن. Kushared (لێدوان) ‏١٨:٢٩، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو بەڕێزان زۆر سپاس بۆ کردنەوەی باسێک کە من لە ماوەی پێشووتر کردبوومەوە بۆ ئەوەی ویکییەکە بەرەو پێشەوە بچێت و کەموکوورییەکان کەمتر بن و Improvementـەکان زیاتر بن، قسەکانم درێژ ناکەمەوە ھەر بە ھۆکارەکانی ماوەی ڕابردوو کە لە دیوەخان باسم کرد (یەک، دوو) دەمەوێت لەسەر ھەمان ئامانج بەردەوام بم و دووبارە پاڵاوتنێک بکەمەوە بەڵام ئەمجارە بەشێوەیەکی کاتی داوای مافەکە ناکەم بەڵکو ھەمیشەیی  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٣٧، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس بۆ ھەموو ئەوانەی کە لەم بەشە بەشدار بوون. پێشەکی سپاسی کاک @Aza: دەکەم کە لای ئاسایی بوو دەستبەرداری مافەکەی ببێت ھەرچەندە پێشم ناخۆش بوو، بەڵام ئەوە بۆ ئەو و ویکیپیدیاش باشترە. لێرە داواکەمان بۆ کاک Aza پێشکەش کرد و بەمزووانە وەڵاممان دەدەنەوە. زۆر سپاس بۆ ئەو خزمەتەی کە تا ئێستا لەژێر مافی بەڕێوەبەری کردووتانە! ھیوادارم ڕۆژێک بێت دووبارە داوای بەڕێوەبەری پێشکەش بکەنەوە و بە وزەیەکی زۆرترەوە بێنەوە مەیدان. کاک @Pirehelokan: زۆر سپاس بۆ گەورەیییەکەت، بەڵام من پێم باشترە جارێ ئێوە بمێننەوە و ئەوەتا کەسیش داوای نەکرد کە ئێوە لاچن. ئێستا نەک ھەر تۆ بەڵکوو، ھیچ کام لە بەڕێوەبەران وەک پێشتر کاتیان بۆ ویکیپیدیا نەماوە، بەڵام بۆ ئێستا ئەو گۆڕانکارییە بەسە بۆ ئێمە و ئێوە جارێ بمێننەوە. ھیوادارم شووشە خانیش (گەر جارجاریش بێت) سەرێک بداتەوە. کاک @Épine: دەزانم دەمانتوانی بەبێ ئاگادارکردنەوە ئەو کارەمان بکردایە، بەڵام ھەر حەزم کرد بەبێ ئاگادارکردنەوە، ئەوە نەکەین. وا دیارە @Sakura emad: پەسەندی کردووە کە داواکاری پێشکەش بکات و ھیوادارم ئێوەش کاتتان ھەبێت و دووبارە خۆتان بپاڵێونەوە. ئیتر سپاسی برادەرانی تریش دەکەم کە بەشدار بوون. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٧، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ئازایش دەی توانی وەک ئێوە وتارەکان تاگباران بکا و پۆلی بەتاڵ چاک بکا و ژمارەی دەستکارییەکان و کردەوەکانی زیاتر بکردبایە! ویکیپیدیای کوردی ئەو کاتە کاول بوو ئێوە ھاتن بۆ زیادکردنی ژمارەی دەستکاریەکانتان تەواوی وتارەکانتان تاگباران کرد. دڵنیا بن تاقە یەک دەستکاریی ئەو ھەزار دەستکاریی پڕوپووچی ئێوە دەژێ!
کاک ئازا یا ھەر کەسی تر بەڕێوەبەڕ بێ یا نەبێ جێگای ئێوەی لێژ نەکردووە. لە پەڕەی بەڕێوەبەرایەتی Sakuraشدا نووسیم بەو کارانەتان کەستان لە ویکیپیدیادا نەھێشت. تا ئێستا ویکیپیدیا دەربەست و بە قۆنترات لە دەست ئێوەدا بووە دەمەوێ بزانم چیتان بۆ ویکیپیدیا کردووە؟ کاک ئازا یان من و کەسانی تر پێشی ئێوەیان گرتبوو کە نەتان توانی خزمەت بە پرۆژەکە بکەن؟! ئێمەی ناچالاک بەرپرسی شکستی ئەم پرۆژەیە بووین یان ئێوەی چالاک؟! ئێستاش ھەمووتان ببنە بەڕێوەبەر بزانم تا ئێستا چیتان کردووە لەمە بەولاوە چی دەکەن! بەس بە بڕوای من گەورەترین خزمەتتان ئەوەیە دەست لەم تاگ و تاگبازی و سیاسەتبازییانەتان ھەڵ بگرن بەشکم دوو بەکارھێنەر بە پرۆژەکە زیاد بێ و ویکیپیدیا بتوانێ ھەناسەیەک بکێشێ! سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏٠٠:٣٢، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Calak: زۆرکردنی ژمارەی دەستکاری چییە تا بێتە ناو باسەکەوە؟ بەکارھێنەر ھەیە ملیۆنێ دەستکاریی کردووە. ئێستاش کە من نزیکەی ٤٥٬٠٠٠ دەستکاریم کردووە، ناگەمە چارەکێکی کارەکانی Kushared. ئێستا شووشە خان لەجیاتیی من وەڵامی بایەیتەوە، دەزانی چیی پێ دەوتی؟ دەیوت ویکیپیدیا بردنەوەی تێدا نییە. بەخوا ھەوەسی زۆرکردنی ژمارەی دەستکاریمان ھەبێ، ڕێگا زۆرە بۆ ئەوە. ئێستاش من خۆم دەیان تاقیکردنەوە بە یەک دەستکاری دەکەم. ئەی بۆچی باسی ئەوە ناکەن کە وتاری چ کورت چ درێژ بە یەک دەستکاری بڵاو دەکەینەوە لەکاتێکا ئەتوانین سەدان دەستکاریی تێدا بکەین. کاکە گیان دەمانتوانی ئەسڵەن کاک ئازا ئاگاداریش نەکەینەوە و بەبێدەنگی مافەکەی لێ وەرگرینەوە، بەس ئەوەی کە ھاتووینە و پێیمان وتووە و ڕای خۆیمان وەرگرتووە بۆ ئێوە بەس نییە؟ ئەوەتا خۆی وتوویەتی من کاری بەڕێوەبەری ناکەم. کاک @Aza: توخوا خۆتان بێن دوو قسە بکەن. چیمان بۆ ویکیپیدیا کردووە؟! بەڕاستی پێم زوڵمە وەڵامی ئەو پرسیارەتان بدەمەوە. دیارە کە لێرە نەبوونە تا بزانن چیمان کردووە. پڕۆژەکە ئەو کاتە شکست دەھێنێ کە چوار لێدوانی تری ئاوا بدەن! بەڕێوەبەری بووەتە شتێک وەک بڵێی شەڕ لەسەر میرات دەکەین. چ خۆشییەکی تێدایە؟ تەنیا کارت بۆ زیاد دەبێت! گەر لە ویکیپیدیا بن، دەزانن کە وەک فیدایی لێرە کارمان کردووە و دەشزانی کە چیمان کردووە، بەڵام بەداخەوە ئێوە قینتان لە کەسێک ھەڵگرت، ناتوانن ئاوێک بەو ئاگرەی ناختان بکەن! کۆتا قسەشم ئەوەیە کە گەر بێتو ئەو لێدوانە ڕەقانەتان وا بکەن کە ساکوورا ئێرە بەجێ بێڵێ، دوای ئەو من یەکەم کەس دەبم کە ئێرەتان بۆ چۆڵ بکەم و بزانم دوای ئێمە دەتوانن چی بکەن و چۆن بەڕێوەی ببەن! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٤، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەرەتا زۆر سپاسی چالاکی و خزمەتی ھەردوو بەڕێز @Aram و @Calak دەکەم، بەڕێز @Calak چۆن تۆ لە ڕابردوو خزمەتێکی باشت کردووە، ئاواش بەڕێز @Aram لە ساڵەکانی دوایی کە دەست بەکار دەبێت نەوەستاوە و بەدەم داواکارییە پێویستییەکان و خزمەتکردنەوە بووە، بەڕاستی ناتوانن خزمەت و ماندووبوونیان بخەنە ژێر پرسیارەوە، ئەو سێ نیشانەیەی لە ٢٠٢١ بەرێز ئارام وەری گرت لەژێر ناونیشانی "بەڕێوەبەرایەتی ساڵی 2021" بەسە و بەڵگەیە بۆ ئەوەی بزانین چەن ماندوو بووە و چەن کاتی تەرخان کردووە بۆ ئێرە،
وە جگە لەوەش ھەر بەکارھێنەرێک لێرە بەڕێوەبەر بێت یان بەکارھێنەری تر، ناتوانێت بڵێت من ئەوەنە خزمەتەم کردووە یان من خزمەتم لەتۆ زیاترە تۆ کە لێرە بەشداری دەکەیت ڕەزامەندی لەوەی ھەموو بەشدارییەکانت دەبەخشیت بە ویکیپیدیا و مووڵکی خۆت نییە و مووڵکی ھەمووانە: (بڕوانە مەرجی بەکارھێنان، لە دامەزراوەی ویکیمدیاوە): ئەوە مانای ئەوەیە تۆ بەشدارییەکانت و زیرەکی و لێھاتوویت ناکەیتە پێوەر بۆ ئەوەی ڕەخنە لەوانی تر بگریت یان ستاندارد دروست بکەیت بەتەواوی ڕەتکراوەتەوە لە ویکیپیدیا، و لە بەڕێوەبەرێک ئەم شتانە چاوەڕوان ناکرێت (بڕوانە: ویکیپیدیا:بەڕێوەبەران، ھەڵسوکەوتی چاوەڕوانکراو) ( یان زیرەکی و دەسەڵات و زانیارییەکانی بەکاربێنێت بۆ ڕەوایی دان بە قسە و بیروراکانی خۆی (سێیەم یاسای ڕێکخراوی ویکیمیدیا، ژمارەی 3.2)، یان ھەراسانکردن و سووکاییەتی کردن بەبەکارھێنەران کە لەگەڵ من کردت لێرە و لە کاندید بوونەکەم (سێیەم یاسای رێکخراوی ویکیمیدا بە گشتی) 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٢٩، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چالاک تۆ ئێستا ژەهراویترین کەسی ناو ئەم کۆمەڵگەیەیت. کە شتێک پەیوەندی بە بەڕێزتانەوە نییە، پێویست ناکا چەک و تفەنگ هەڵگرن و پەلاماری خەڵکی بدەن. زۆر زۆر ناشارستانییە هەڵوێستتان، هیوادارم ڕایبگرن و واز بێنن لە بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە گرژییە لەبەر ئەوەی خۆتان ناڕازین. ◂  ئێپین  ‏٠٠:٢٣، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەگشتی لەگەڵ ڕەخنەکانی کاک چالاکم، بەڵام لەگەڵ شێوازی دەربڕینیان نیم. ئەوانەش کە چوون بە ڕای من بەپرسیارەتیی چوونیان لە پلەی یەکەما لە ئەستۆی خۆیانە، نەئەبوو ئاوا زوو بتۆرێن و ئێرە جێ بێڵن. بڕیاری خۆیان بووە. قسە و باس و دەمەقڕە ھەر ئەبێ. -Aza (لێدوان) ‏١١:١٢، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


گۆڕینی فۆنتی نووسینی بابەتی کوردی سۆرانی لە ویکەپیدیادا

بۆ هەموو ئەدمنەکانی ویکەپێدیا سڵاو.. من تێبینی ئەوەم کردووە هەڵبژاردنی جۆری فۆنتی دیاری کراو بۆ نووسینی بابەتەکانی (کوردی سۆرانی) جۆرێک لە بێ هێزی و سستی وخاوی وبێ توانایی پێوە دیارە ئەمە لە لایەن دەروونیەوە کاریگەریەکی زۆری هەیە وە وەکو ئەو فۆنتانە نیە کە بۆ زمانەکانی تر بەکار هێنراوە گەر تێبینیتان کردبێ هی ئینگلیزی و عەرەبی وەکو نمونە جۆرێک لە هێزو سەرکردایەتی بەخۆوە دەبینێ، بۆیە دەبێ ئەو فۆنتەی بۆ نوسینەوە بەکار دەهێنین بگۆڕدرێت بکرێتە دانەیەک کە (بۆلد- تۆخ بێ، وە فۆنتێکی تر کە سەختی پێوە دیار بێ، هیوادارم کارێکی بە کارایی بۆ بکرێت و پشت گوێ نەکرێت. وە گەر دەتوانن ڕاوێژی کەسانی دەروونناسی بکەن. وە ڕێزم. Sako Nanakli (لێدوان) ‏٢٣:١٠، ٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sako Nanakli: سەرەتا لەوە تێنەگەشتم کە وتت ئینگلیزی و عەرەبییەکە جۆرێک لە هێزو سەرکردایەتی بەخۆوە دەبینێ. گەر بکرێت، تکایە ڕوونی بکەرەوە. سەبارەت بە ئەو فۆنتەی ئێستای ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی، ئەوەیان فۆنتی سیستمە. گەر تێبینیت کردبێ، دەتوانیت سێ فۆنتی تر کە دابین کراون و ھەڵبژێریت. دەتوانیت لەڕێگەی ئامرازی ڕێکخستنەکانی زمان بیدۆزیتەوە و فۆنتەکە بگۆڕیت. وا بزانم فۆنتی ئەمیریت بە دڵ دەبێت کە لە چاو ئەوانی تر تۆخترە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٥، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو چۆن فۆنتی سیستمی ویکەپێدیا بگۆرم بۆ ئەو سێ فۆنتانەی پێشنیارت کردووە، سوپاس. (Sako Nanakli (لێدوان) ‏٢٣:٣٧، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC))[وەڵامدانەوە]
@Sako Nanakli: لە دەقەی ٣:٠٠ تا دەقەی ٤:٠٠ سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە. تکایە واژووەکەت لە دوای لێدوانەکانت بکە نەک لە سەرەتای لێدوان. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٨، ١١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەنجامدانی چاکسازی گروپات

بەڕێزانی ویکیپیدیای کوردی @Sako Nanakli: @Aram: @Calak: @Kushared: @Serchia: @Pirehelokan: @Aza: @-Haryad: ڕاستە گەر ناوی هەندێ بەکارهێنەر لەم پەڕەیەدا نەبێت دەتوانێت بەژداریبکات بەبێ هیچ موشکیلەیەک دەبێت گروپێک بۆ ویکیپیدیا دروست بکرێت بە شێوەی بەژداریکردن بە گروپ (هەرەوەزی)، کە ئەمە دەبێتە هۆی باشترکردنی وتارەکان بۆ ویکیپیدیا. سیاسەتەکانی بریتین لە :

  • و دەبێت مافێک بەڕێوبەری بۆ دابنرێت، ئەمەش وەرگرتنی لە سەرەتادا بۆ بەڕێوەچوونی.
  • دەبێت خاوەن داواکری وتار بۆ گروپ پێشنیارێک دابنێت و دەبێت لەلایەن بەڕێوبەرانەوە بڕیار بدرێت، و دەبێت خاوەن داواکار کورتەیەک لەسەر پێشنیارەکەی بنوسێ، و بەپێی زەحمەتی وتار بریاری لەسەر دەدرێ نمونەی داواکری بۆ وتار ویکیپیدیای کوردی، بەڵام ئەم شیوەیەی من دەیخەمە ڕوو باشتردەکرێت

نمونە:

ویکیپیدیای کوردی

دواکاری ئیمزای خۆگەر=🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ‏٢١:٤١، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC) نمونە[وەڵامدانەوە]

  • | ئەنجامدانی گروپ (چی لێدەکەیت)؟  : وەریدەگێڕیت لە ویکی (ئینگلیزی، بەڵام ئەگەر لە ئینگلیزی نەبوو ئەوا دەتوانین بڕۆین بۆ زمانەکانی تر) یان گروپ خودی خۆی دەینوسێت(بەشێوازی گروپی خۆی لەسەر ئەقڵی)
  • | هۆکار  : گەیاندنی وتار بۆ ئاستێکی باش، یان وتارەکە پێویستە بۆ ویکیپیدیا و دەبێت باشتربکرێت
  • | بۆچونی بەڕێوبەر  : کرا یان نەکرا (ئەمە تەنها لە سەرەتادا ئەنجام دەدرێت)
  • |بۆچونی بەڕێوبەر بۆ ژمارەکانی بەکارهێنەر: دەکەوێتەوە سەر بڕیاردان
  • کەسی دروستکەری وتار یان هەر کەسێک دەتوانێت لەم پڕۆژەیە بەژداری بکات.

و دەبێت ئەمە لە دوو بەش پێکبێت یەکمیان داواکاری گروپات گەر کرا ئەوا لەلایەن بەڕێوبەر دەگوازرێتەوە بۆ بەژداریکردنی گروپات

و ئەمە گەر قبوڵ بکرێت ئەوا چاکسازی تێدا دەکرێت و دەمەوێت ڕاستە من ئەم داواکارییەم پێشنیار کردووە بەڵام من نابمە سەرۆکایەتی و دەمەوێت هەموو تان بە هەر کەسێکەوە لەم دیوەخانە بەژداری بکەن — ئەم لێدوانە لەلایەن ئارۆ سالار محمود واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢١:٤٢، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC).🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ‏١٢:١١، ١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود پێشنیارەکەم خوێندەوە بەڵام نازانم مەبەستتان چییە لە گرووپ. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٤٥، ١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خاتوو @Sakura emad: مەبەستم لەوەیە کارکردن بە کۆمەڵ، وەکو نمونە:کاتیک سەیری فیلمێکی ژێرنوس دەکەیت نوسراوە وەرگێڕان فلان و فلان و فلان،ئەمەش هەمان شێوەیە واتا هەرەوەزی تا کۆتای، کارکردن بە کۆمەڵ، یان وەک دروستکردنی خانوویەک لەلایەن ١٠کرێکارەوە بەو شێوەیە.🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ‏١٩:٢٦، ١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود: ئێمە لێرە شتێکمان ھەیە کە کۆمەڵە کەسێک بە حەز و خولیا و ئامانجی ھاوبەش کۆدەکاتەوە ئەویش پێی دەوترێت ویکیپڕۆژە لەوانەیە مەبەستت ئەمە بێت، گەر ئەمەیە لەمێژەیە ئەمەمان ھەیە بۆ نموونە بڕوانە ویکیپڕۆژەی ژنە ڕوو سوورەکان کە ئامانجی پڕۆژەکە ئەوەیە ژنانی بەناوبانگی دونیا کۆبکاتەوە و وتاریان لەسەر درووست بکات و تا ئێستاش پڕۆژەکە بە شێوەیەکی جیھانی ھەزارەھا وتاری درووست کردووە. و لە ویکی سۆرانیش دەیەھا بۆ سەدەھا وتار. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٣٥، ١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاست دەکەیت خاتوو @Sakura emad: بەس وتارەکانی ئێرە بە تایبەتی هی فیلم و دراما و کارەکتەرەکان بەڵام وتارەکانی ئێرە لە ئەوپەڕی باسیدانییە بۆ نمونە: بلاک ویندۆس،. تۆڵەسەنەرەوەکان هەموو و چەندەهای تریش هەمان شێوەن بۆیە پێویستمان پێیەتی و ڕاموایە وەک دیوەخان دروستبکرێت و بەکارهێنرەکان ناوی خۆیان بنوسن و دەستپێبکەن بە چاکسازی گەورەی وتارەکان.🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ‏١٩:٤٩، ١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ستایلی جێگیری ویکیپڕۆژە

سڵاو بەڕێزانی ویکیپیدیای کوردی @Sako Nanakli: @Aram: @Calak: @Kushared: @Serchia: @Pirehelokan: @Aza: @-Haryad: لەم ویکیپیدیایە کە هەر ویکیپڕۆژەیەک دروست دەکرێت بەشێوازی خۆیان دیزاینی دەکەن بۆیە پێویستە ستایلێکی جێگیری بۆ دابنرێت وەک وتارەکانی ویکی کە چۆن شێوازی ستانداردی بۆ دروستکراوە، و ئێمەش هەمان شێوە بکەین و داوا دەکەم بینە گفتوگۆ.🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ‏١٦:٤٨، ١١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود: مەرج نییە. ئەندامانی پرۆژەکە خۆیان دەتوانن شێوەیەک بدەنە ویکیپرۆژەکانیان. وەک پێشنیارێک دەتوانی کەڵک لە en:Template:Start tab وەرگریت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٢، ١١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئاگاداری ویکیمانیا

بەڕێزان @Sako Nanakli: @Sakura emad: @Aram: @Épine: @Calak: @Gyan333: @Kushared: @Serchia: @Pirehelokan: @Aza: @Sako Nanakli: @Aram: @Calak: @Kushared: @Serchia: @Pirehelokan: @Aza: @-Haryad: لەوانەیە ناوەکانتان دووبارە بووبێتەوە بۆیە داوای لێبووردن دەکەم بەڵام من گروپێکم لە ویکیمانیا دروست کردووە و بۆیە ئەمە دەنوسم بۆ ئەوەی ئاگادارتان بکەمەوە چونکە دڵنیام زۆرینەتان ناوتان نوسیووە، بۆیە دەتوسنن بۆ بەژداریکردن لە گروپی kurdish wikipedia لە بەشی networking بەژداری بکەن لە بەشی گروپ.🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ‏١٦:١٤، ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەشی بەشداری پڕۆژەکە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٣٨، ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

جیاکاری و نادادپەروەری بەرامبەر ویکیپیدیای سۆرانی

لە ماوەی چاودێریکردنی وتارە نوێیەکان و مامەڵە کردن لەگەڵ بەکارھێنەرە نوێییەکان شتێکم تەواو بۆ ڕوون بۆتەوە، ئەویش لەکاتی وتار درووستکردن یان مامەڵە کردن لەگەڵ ویکیپیدیای سۆرانی بە شێوەییەکی جدی و بەتەواوی سەیری بابەتەکە ناکەن، بۆ نموونە لەکاتی سەرچاوە زیادکردن بۆم ڕوون بۆتەوە گەر بۆ نموونە وتارێک لە ھەر سێ زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی بنووسن لە ئینگلیزی و عەرەبییەکە ئامادەکارییەکی جدی بۆ وتارەکە دەکەن و ڕێکخستنێکی زۆر باشی و کوالێتییەکی تەواوی بۆ دابین دەکەن، بەڵام کە ھەمان وتار لێرە دەبینم ھەمان شت نییە و کەمتەرخەمییەکی زۆر باش لە ئاماژە بە سەرچاوە تا دەگات بە ڕێکخستن و دابین کردنی کوالێیتی بۆ وتار

وە ئەوەندەی بیرمە پێشووتر بڕیارمان دابوو چیتر وتاری بێسەرچاوە پەسەند نەکەین، ئەمە جگە لەو کێشەیەی کەوا وەرگێڕی مەکینە بەکاردێنن و ئەمەش کوالێتی وتارەکە زۆر خراپ دەکات ھەرچۆنێک پێشووتر باسمان لەسەر ئەو کێشەیە کردووە و سیاسەتێکیشمان بۆ درووستکرد لەژێر بەشی گشتی پێوەری ژمارە ١٥ کە قەدەغەی دەکات چیتر بەکارھێنەر وەرگێڕی مەکینە بکاتە ئامانجی سەرەکی لە وتارەکانی،

داوا دەکەم پشتگیریم بکەن بۆ ئەوەی ئەم کارەساتە ڕابگرین کە دەبێتە ھۆی تێکچوونی کوالێتی وتارەکانی ویکیپیدیای سۆرانی، بۆیە پێویستە ھەوڵێکی جدی بدرێت بۆ ئەوەی بە ھەموو شێوەیەک ئەو وتارانە بوەستێنین کە تەنھا ناویان لێنراوە وتار چونکە دەکەونە ژێر بۆشایی ناوی وتار گەرنا ناوەڕۆکەکەی لە وتارێکی ویکیپیدیا ناچێت ھەوڵەکە دەکرێت بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:

  • ئامادەکاری بۆ سڕینەوە دوای ماوەیەکی کەم لەدوای ئاگادارکردنەوە (گەر درووستکەر داوای مۆڵەتی کرد مۆڵەتێکی کورتی پێدەدرێت).
  • گواستنەوەی وتار بۆ ژێرناوی درووستکەر (Draftifying)
  • پاراستنی وتارەکە لە دووبارە درووستبوونەوە (Salting)

سپاس بۆ پشتگیریتان 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٥٥، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: بەکورتی و بە ڕای من گەر زانیت وتارێک تەنیا بە کۆپی پەیستی مەکینە کراوە و خەمساردانە دروست کراوە، تاگی پێشنیاری سڕینەوەی لێ بدەیت باشە چونکە دوای زیادکردنی کوردیی سۆرانی بۆ گووگڵ تڕانزلەیت، بەکارھێنەری زۆر نوێ زیاد بوونە و بە یەک دەستکاری وتارێکی پڕ لە نووسین بڵاودەکەنەوە. بەشێکیان (ھەموویان نا) زۆر کەمتەرخانە بڵاویان دەکەنەوە. ھەشە (بۆ نموونە ئایزک ھێرزۆگ بە کەمێک دەستکارییەوە) کۆپی پەیستی وەرگێڕەکەی گووگڵی کردووە، بەڵام کە خوێندمەوە یەک ڕستەی بێماناشی تێدا نەبوو و سەرچاوە و پەڕگە و شتەکانی تری بەڕێکوپێکی بۆی زیاد کردبوو. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤١، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad ئێمە پێشتر تەنانەت دانانی سەرچاوەمان بۆ وتارەکان کرد بە پڕۆژە ، بۆ ئەو وتارانەی کە سەرچاوەیان نییە ، وەقسەی ئەوەشمان کرد کە پێویستە وتارە نوێیەکان بێ سەرچاوە نەبن ، منیش هەمان بۆچوونم هەیە ئەگەر زانرا وتارەکە بێ ماناییەکی زۆری پێوەدیارە باشترە کە تاگی سڕینەوەی لێ بدرێت وە دروستکەری لێ ئاگاداربکرێتەوە، ناکرێت وەرگێرانی گوگڵ بەبێ پێداچووونەوە کۆپی پێیست بکرێت و دابنرێت لێرە .من پشتگیری ڕاگرتنی ئەو کارانەت لێ دەکەم. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٢:٠٦، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: منیش وەک خۆم دەمەوێت پشگیریت بکەم بۆ ئەم باسە چونکە شتیکی زۆر ناشریینە کە بەو شێوەیەی لێبکرێت بە بەکارهێنانی وەرگێری خۆگەر، هەرچەندە من کارم هەر لە وەرگێڕاندایە وە هەرکەسێ کە دەیکات بەدڵناییەوە بەباشی دەیکات،بەڵام بەهۆی زۆر پێچوونی وەرگێڕانی دەستی بۆیە دەبێت بە ناچاری بییەین لە گۆگڵ ترانسلەیت، بەڵام ئەگەر یەکسەر بیخەنە ناو ویکیپیدیا، منیش پشگیریت دەکەم خاتوون، بەهەرشێوەیەک بێت، من پشتگیریەکی باشت دەکەم، و یارمەتیت دەدەم لەسەر ئیزنی خۆت، بە شێوەی خۆت.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٨:٢٧، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس بۆ ھەمووتان بەڕێزان لەوانەیە داواکارییەکە بەپێی کات نوێ بکەمەوە و پێشنیاری زیاتری بۆ زیاد بکەین بەپێی ئەو ئاستەنگانەی دەکەوێتە بەردەممان ھەرچۆنێک بێت سپاس بۆ ئەم پشتگیریانەی نووسیوتانە بۆم بەرزی دەنرخێنم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٤٢، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Sakura emad: پێم وایە بۆ کەمکردنەوەی ئەو بارگرانییە، پێویستە ئەمانە بکرێت: یەکەم لە پەڕە نوێیەکان بۆ بەڕێوەبەران، زانرا کە چیتر پێویست بە بەسەرداچوونەوە بۆ وتارەکانی بەکارھێنەر ناکات «ھەڵبەت دوای ماوەیەک بەشداریی کردن» و جێگەی متمانە بوو مافی پاسدەری خۆگەڕی پێ بدرێت. دووەم زیاد کردنی ئەندامانی پاسدەر بۆ ئەوەی بەکارھێنەری بە ئەزموون و شارەزا زیاتر بەسەر وتارەکانە بچنەوە و بۆ چاکردن و ئاگادارکردنەوەی ھەڵەی بەکارھێنەری نوێ سێیەم وەکوو کاکە ئارام وتی ئەوانەی نوێن بە یەک دەستکاری، وتارەکە پڕ دەکەنەوە یان پێشنیاری تاگی سڕینەوەی لێ بدرێت گەر بەردەوام بوو. سپاس بۆ کردنەوەی باسەکە! ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏٠٩:٢٤، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @-Haryad سپاس بۆ پێشنیارەکانت بێگوومان سوودیان لێ وەردەگرین و خاڵی یەکەم تا رادەیەکی باش پێم وایە جێبەجێ کراوە و دەکرێت، خالی دووەم لێرە بە ئاشکرا داوامان کردووە، خاڵی سێیەمیش بووە بە یاسا چونکە ئەو داواکارییە لە دیوەخان کراوە و زۆربەی بەکارھێنەرانیش لەگەڵین کە پێویستە ئەو خاڵانەی داواکراوە جێبەجێی بکەین  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٢٠، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ماندوو نەبیت! :) ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١١:٥٠، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: بەڕای من وەرگێڕانی خۆگەر کارەساتە گەر دوای ئەوە چاکسازی تێدا نەکرێت، لەبەر ئەوەی من وەرگێڕم دیقەتێکم لە وەرگێڕانەکانی گۆگڵ و مایکرۆسۆفت کرد، بۆم دەرکەوت کە وشەکانیان هەستی نییە واتا کە ئەنجامەکەت دەداتێ نە بەسەریەکەوەن نە کات و شوێن دیاری دەکەت. بۆیە ساکوراخان داوادەکەم دەستکارییەکی بچووک بکەیت لە پێشنیارەکەت کە لە ماوە کەمەکە بگۆڕدرێت بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ، و داواکارم ئێستا بخرێتە ژێر دەنگدان و تەواو بوونی لە ماوەی 10 ڕۆژی کۆتای، چونکە گەر زوو قەرار نەدەین ئەوا ئەم وتوووێژە گەرەیە لەدەست ئەدەین.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٠:٢٩، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود من ماوەیەکی کەمم داناوە ئەوەش لەدوای ئەوە ھات کە چاودێری بەکارھێنەرانی ویکیپیدیام کردووە و بەگوێرەی ئەوە ئەمەم نووسیوە، پێشووتر حەوت ڕۆژ بوو، و زۆر گرنگی نەدەدرا، و نووسیومە ماوەی کەم ھیچ ماوەیەکی دیاریکراوم نەنووسیوە ئەوەش مانای ئەوەیە بەڕێوەبەر خۆی بتوانێت بەپێی حاڵەتەکە مامەڵە لەگەڵ باروودۆخەکە بکات چەندی ماوەی کەم پێویست بوو ئەوەندە بدات، وە ئەگەر سڕایەوە کێشەمان نییە بەشێکمان ھەیە بەناوی ویکیپیدیا:داواکارییەکان بۆ ھێنانەوەی پەڕە سڕدراوەکان دەتوانێت لەوێ داوای ھێنانەوەی وتارە سڕدراوەکەی بکات. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٤٨، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کەواتە کاتی دەنگدانە گەر @Sakura emad: ڕازی نییە دەتوانێت بیسڕێتەوە — ئەم لێدوانە لەلایەن ‏ئارۆ سالار محمود واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١١:٣٣، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢‏ (UTC)

ئەو دەنگدانەی بەڕێزتان بۆکامە پێشنیارەیە؟ ھیمن یان ھی بەڕێزتان؟@ئارۆ سالار محمود: 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٥٨، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: هی بەڕێزتانە، گەر ڕازی نیت من نوسیومە گەر خودی تۆ ڕازی نییت، بیسڕرەوە ئەو دەنگدانە.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٢٠:٠٣، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا واناکەم، و من بۆم نییە و دەسەڵاتم نییە دەنگەکان بسڕمەوە، یان بیان گۆڕم، 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٢٦، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەنگدان

لەگەڵ

دژایەتی

وێنەی پێویست بۆ کاتی ڕووداوەکان

وابزانم ئێمە ئەگەر لەگەڵ کەسانێک قسەبکەین کە پیشەیان وێنەگری هەواڵی بێت زۆر باش ئەبێت کە بانگێشتیان بکەین بۆ ئەوەی بەشێک لە وێنەی ڕووداوەکان لە ویکیمیدیا کۆمنز دابنێت ،من پێشنیارم ئەوەیە بەڕێوبەران بۆ ئەمکارە دەتوانن زیاتر کاریگەربن. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٤٩، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاکە @Kurd2021: زۆر دەمێکە ئەم داوایەتم بینیوە، بەس چاوەڕێم کرد تا برادەرانی تر قسەی تێدا بکەن چونکە بەڕاستی پێم خۆش نەبوو من بێمە ناو ئەم باسەوە. کاک @Kushared: و کاک @Serchia: زیاتر لەم بوارە شارەزاترن و ھیوادارم قسەی خۆیان لەم بارەوە بکەن. ئێوە خۆتان بیرۆکەتان چییە؟ یان بە ڕای تۆ بەڕێوەبەران دەتوانن چی بکەن؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٥، ٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram سڵاو لە بەڕێزیشت، بیرۆکەی من ئەوەیە، کە دەکرێت بەڕێوبەران لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان یاخود ئامێرەکانی پەیوەندی لەگەڵ ئەو میدیایانەی کە ڕووماڵی زۆربەی ڕووداو و پێشهاتەکان دەکەن قسە بکرێت وەک ویکیپیدیای کوردی بۆ ئەوەی وتارەکان بێ وێتە نەبن بێگومان دەشکرێ ڕاستەوحۆ لەگەڵ کەسی وێنەگری هەواڵی قسەبکرێت ئەگەر زانرا ئەوە ئەرکییەتی لەو میدیایە.وە دەشکرێت ئێوە ئەو داوایە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دابنێن، لەگەڵ ئەو فێرکرارییەی پێشتر دروستکراوە سەبارەت بەچۆنییەتی بارکردنی وێنە بۆ ئەوەی ئەو خەڵکانەشی بە موبایل وێنەدەگرن هاوکار بن.لینکی وێنەکەشی دەکرێ بنێرت بۆ مەنسنجەری فەیسبوکی ویکیپیدیا. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٤٣، ٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: زۆر سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت، بەڵام ڕاستییەکەی من لە تۆڕەکان چالاک نیم. داوای لێبووردنم ھەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٠، ٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەکرێت ڕێنمایی بدرێت لەسەر چۆنیەتی بارکردنی وێنەکان و گرنگیی پرۆژەکە، بەڵام ئەوەی بەردەوام کارێک بکەن، پێم وانییە کەس ئامادە بێت، بەتایبەت کە بەخۆڕایییە و وێنەکانیش بە مۆڵەتی ئازاد بڵاودەبنەوە. شتێک کە ئەوان دەتوانن بیکەن ئەوەیە وێنەکانیان بە مۆڵەتی ئازاد بڵاوبکەنەوە، دواتر بە بۆتێک هەموو ئەو وێنانە باربکرێن. سەرچیا‏١٧:٤٧، ٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kurd2021: ئەمەی تۆ باسی دەکەیت بەڕای من تەنها یەک ڕێگە چارەی هەیە ئەویش بە دروسرکردنی ویکیپیدیا:گەلەری دەبێت، بۆ ئەو کەسانەی کە وێنەگرن یاخود لە هەر بابەتێکی وێنە گرتنن ئەوا دەبێت بەشێک دروستبکەن بەناوی گەلەری.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٠:٤٧، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داواکارییە کۆنەکانی پەڕەکە ئەرشیڤ بکە، ئەم داواکارییە بەھەمان شێوە بەسەر ئەو داواکارییانەش جێبەجێ بکە کە کۆن دەبن و وەڵامی داواکارییەکەیان دەدرێتەوە و ماوەیەکی گوونجاویان بەسەردا تێپەڕ دەبێت لە داھاتوودا.

لەگەڵ

دژایەتی

لێدوان

سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٠٢، ١١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەژێر کاردایە... 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:١٤، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زیادکردنی بەش بۆ سەرچاوەی کتێب

سڵاو بەڕێزانی ویکیپیدیای کوردی @Sako Nanakli: @Aram: @Calak: @Kushared: @Serchia: @Pirehelokan: @Aza: @-Haryad: @Sakura emad: داواکارم کە بتوانن بەشێکی تر بۆ سەرچاوەکانی کتێب بکەنەوە کە بریتییە لە ژمارەی سپارد، هەرچەندە ئێمە ژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێب هەیە، بەڵام لە کوردستان نیمانە و ئێمە ژمارەی سپارد بەکاردەهێنین، بۆیە داواکارمم کە ڕای خۆتان بڵێن. سوپاس، و داواکاریشم کە وتارێکی لەسەر دروست بکەین، و خۆشم دەچم بۆ کتێبخانەوە و زانیاری وەردەگرم لەسەری بە چڕوپەڕی.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٢:١٤، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شارەزایی تەواوم نییە لە بەشەکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:١٩، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆرسوپاس @Sakura emad: گەر دەتەوێت هیچ لایەنێکت پێوەی نەمێنێت، دەتوانیت بیسڕیتەوە.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٤:٣٣، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەرگێڕانی ئۆتۆماتیکی

بەڕێزان! ئەگەر سنورێک بۆ وەرگێڕانی دەقا و دەق لە ویکیپیدیای کوردی دانەننێن ئەوە پڕ دەبێت لە دەقی بێمانا و تێکدانی زمانەکە کە ساڵانێکە کۆمەڵێک کەس هەوڵیان داوە ویکیپیدیای کوردی لە زمان و وشەی بێمانا پارێزراوبێت. هەروەها ئەگەر تێبینیش بکەن لە ئێستادا پەڕەی وەرگێڕانیش زیاد بووە، ئەویش بەهەمان شێوە کێشەیەکی دیکەیە، کە بەبێ پێداچوونەوە و فلتەر بە یەک کلیک وتارەکە وەک خۆی بەبێ دەستکاری بڵاودەکرێتەوە هەر ناوەکەشی ناگۆڕن!. ئەمە لەکاتێکدا لە ویکی عەرەبی و تەنانەت ویکی کوردی کرمانجیش بەو شێوەیە نییە بەڵکو ڕێگا نادرێت دەق بەبێ دەستکاری بڵاوبکرێتەوە.هەرچەند لە بنەڕەتدا وەرگێڕانی ئۆتۆماتیکی سودی خۆی هەیە بەڵام بە ڕێژەیەکی زۆر ئەوە نەک سودی نابێت بەڵکو زیانیشی دەبێت.

  • داواکارم ئەو وتارانەی کە بەتەواوەتی سود له وەرگێڕانی گوگڵ وەرگیراوە و وشەی بێمانای زۆری تێدایە. وتارەکە ڕەش بکرێتەوە یاخود چاکسازی تێدا بکرێت.

Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٧:٤٣، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kurd2021 ئێمە ھەر زوو فریای ئەوە کەوتووین و پێشووتر لێرە وتووێژمان لەسەری کردووە و یاسایەکی سڕینەوەمان لەسەری داناوە لەژێر پێوەری ژمارە ١٥ی گشتی کراوە بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر گشت پەڕەکانی ویکیپیدیا ھەبێت نەک تەنھا وتارەکان. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:٥٠، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad بەڵێ، کێشەکە ئەوەیە کاری پێناکرێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٨:٠١، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: بێگوومان کاری پێکراوە بڕوانە ئێرە بەڕێز ئارام ھەر دوێنێ پەڕەیەکی لەم شێوەیەی سڕیەوە، بڕوانە وتووێژ:درفش_شەهباز، João Cancelo و جواو_کانسێلۆ، بەڵگەن لەسەر ئەوەی یاساکە کاریگەری ھەیە لەسەر تەواوی پڕۆژەکە، تەنھا دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی کێ کاری پێدەکات، وادیارە بەڕێزتان تازە ئاگاداری ئەم یاسایەن، ئێستاش دەتوانن کاری پێ بکەن. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:٠٥، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad ئەم وتارانە زیاتر ئەوانەن کە بە پەڕەی وەگێڕان کە ئێستا لای ئێمەش جێگیرکراوە دروستکراون، ڕاستیەکەی لە ئێستادا کەمتر سەیری وتاری بەشداربووانی دیکە دەکەم بەڵام جار جارێک سەیری دەکەم و دەستکاری دەکەم، بەڵام بەشێکی زۆریان وەرگێرانی ئۆتۆماتییکە.بەڵێ تازە زانیم کە یاسایەکی لەو شێوەیە هەیە، ئەگەر کێشە نەبێت من ئیتر ئەو وتارانەی وەرگێرانی ئۆتۆماتیکی بەشێوەیەکی زۆر تێیدا بەکارهاتووە ئەو تاگەی لێدەدەم. Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٨:١٦، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: یاساکە دەڵێت ئەگەر ھاتوو وەرگێڕانی مەکینەی شێوە دەقاودەق تێدا بەکارھاتبوو بە ڕێگایەک کە وتارەکە یان بەشێک لە وتارەکە تیابووی شتی بێمانا و بێسەروبەر بوو ئەوە وتارەکە/بەشەکە دەسڕدرێتەوە، بەکورتی شتی بێمانا و بێسەروبەر نابێت لە زانستنامەکە بێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:٤٣، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad بەڵێ زۆر باشە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٠:٣٠، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: و @Kurd2021: خۆی گۆگڵ ترانسلەیت باشە، بەڵام هەندێ کەس هەن کە هەر دەستکارییەکی ناکەن، یاخود هەر ناشی خوێنەوە تا بزانن هەڵەکان چین، یەکێک لەوانە:

  1. وشەکان بەیەکەوە دەنوسێن وەک (فیلیخۆش، زیندەوەرەئازادەکان، هدت………)
  2. هەندێ لە وشە ئینگلیزییەکان وەر ناگێڕیت و وەک خۆی دەمێنێتەوە
  3. چەند وشەیەک بۆ کەسایەتیەکان کە وەرگێڕانی گۆگڵ دەردەخات وەک (وێنا دەکرێت، بینراو، هتد…)
  4. زۆرینەی ڕێزمانەکانی هەڵەن وەک (لەجاتی بنوسن نوسین دەنوسن دەنوست)

بۆیە داواکارم هەر کەسێک لەم چوارشتەی سەرەوەی تێدابێت لە وتارەکانیدا، کە وتارەکانی بۆ ٣ جار سڕانەوە لە ماوەی ٢ هەفتەدا ئەوە بلۆک بکرێت.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٠:٢٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: بەڕای من باشە پلەیەک بۆ ئەمە دابمەزرێنین، زۆرباش دەبێت، چونکە بەڕێوبەرمان کەمە بۆ بۆ ئەم کارانە.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٠:٠٩، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود مەبەستت چییە لە "پلە"؟ تکایە بە پوختی ڕوونی بکەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:١١، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]


جیاکردنەوەی پۆستی تایبەت بەوە (پلە) وەک پلەی بەڕێوبەرایەتی.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٤:٤١، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود: بۆ پێویستە پلەیەک دابمەزرێنین تایبەت بە وەرگێڕانی ئۆتۆماتیکی؟ و پلەکە کاری چییە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:١٧، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: زۆر ڕاست دەکەیت، بۆیە بەڕای من ئەمە باشترە بخرێتە پەڕەی سیاسەت و وتاری لەسەر دروست بکرێت، و یاسای بۆ دابڕژرێتەوە، گەر نا وەستاندی ئەمە کارە زەحمەت دەبێت گەر لەیەک ئاستدا بهێڵدرێتەوە، چونکە ئەم باسە زۆرجار کراوەتەوە و لە هەمان ئاستدا ماوەتەوە، بەرای من با دەستبکرێت بە داڕشتنەوە.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٣:٥٦، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گۆڕینی لۆگۆی ویکیپیدیا بۆ مانگی نەورۆز

نەکرا جۆری لۆگۆکە کێشەی ھەبوو —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠١:٠٤، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

—— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠١:٠٠، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: @Serchia: @Calak: @Aza: @مامۆستا: @Amine: @Danial2703kurdistan: @Kurd2021: @Ayoub: @ArkanEN123: @MFTG: @Kushared: @Pirehelokan: @Aram: @Halbast420: @Paraw: @Muhammed taha: @Épine: @Haryad: @Abdurhman Ahmad: @فەرهاد: @هیوا: @کاردۆ جاف: @Tessla: @Sakura emad:

سڵاو لە هەمووتان
بەڕێزێک بەناوی @83.120.30.9 پێشنیارێکی پێشکەش کرد بۆ گۆڕینی لۆگۆی ویکیپیدیا بۆ کاتی لێدوانی_بەکارھێنەر:Sakura_emad#نەورۆز
ئێمەش وەک بەکارهێنەرێک هەڵستاین بە یارمەتیدانی بەڕێزیان

پێشنیار

دەمەوێت پێشنیار بکەم بۆ گۆڕینی لۆگۆی ویکیپیدیا بۆ ماوەیەکی کاتی لە ٣:٢١ ٢٠٢٣ کوردی تاوەکو٣:٢٤ ٢٠٢٣ کوردی، کە یەکسانە بە ١:١ ٢٧٢٣ کوردی تا ١:٤ ٢٧٢٣

وێنەی پێشنیار کراو

Nowruz_ckb.wikipedia_logo


پشتگیری

دژایەتی

 لێدوان:

زۆر سوپاسAgent aro (لێدوان) ‏١٩:٣٦، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: زۆر سوپاس ئێستا دووبارە نامەکەم ناردووە، لە سەعات١٠ ئەمشەو بڕیار دەدەین، هیوادارم ئامادە بیت.Agent aro (لێدوان) ‏١١:٣٣، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: تکایە گەر بتوانیت هەستیت بە هاوکاریمان ئەنجامەکە ڕابگەیەنیت و کارەکەمان بۆ بکەیت وەک بەڕێوبەرێک زۆر سوپاس.‏ب.ئارۆوتووێژ ‏١٩:٢٣، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: و @Tessla: @Aram: بێزەحمەت هەرکامێکتان لەخەتن یان دەتوانن بیکەن بیکەن.‏ب.ئارۆوتووێژ ‏١٩:٥٩، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@1silent scientist: و @Zamand Karim: و @Xaneqînî: ئێوە چی دەڵێن دەربارەی ئەم پێشنیارە؟.‏ب.ئارۆوتووێژ ‏٢٠:٣٢، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یەک دژایەتیت ھەیە ئەویش بەڕێز ئارامە دژایەتییەکەی بیرورای تایبەتی خۆیەتی و بەپێویستی نازانێت ئەمەش کارناکاتە سەر ھاوسەنگی پێشنیار بۆ لۆگۆکە، و یەکدەنگی لەسەر ئەوەیە لۆگۆکە بگۆڕدرێت بۆ ئەمەی پێشنیار کراوە و لەژێر کاردایە... —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:١٢، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC) ‏٢٢:١١، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Agent aro ئەم وێنەیەی ئێستا نەگوونجاوە لە فابریکەیتر داواکراوە جۆری وێنەکە SVG بێت. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٠٦، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emadدەستت خۆش.‎‏‎‏بریکارئارۆوتووێژ ‏١٤:٠٨، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Agent aro داواکارییەکە دابخەم گەر جێبەجێی ناکەین؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٤٣، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad بەڵێ تکایە ‏بریکار ئارۆوتووێژ ‏٠٠:٣٧، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


ئاگاداریی ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی

سڵاوتان لێ بێت، بۆ ئەوانەی نازانن، لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣ ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی دامەزرا. لەبەرئەوەی پڕۆژەکە زۆر نوێیە بۆیە پێویستی بە خۆبەخشە. ڕێگەیەک بۆ ناساندنی بە خەڵک و تایبەتتریش بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا، دانانی ئاگادارییەکە بۆ سەرجەم بەکارھێنەران کە لە ھەموو دۆخێک دا و بۆ ھەموو کەسێک دەردەکەوێت (مەگەر جاڤاسکریپتی ناچالاک کردبێت).

ئەمە ئاگادارییەکەیە کە نیازم وایە بیخەمە سەر پێگەی ویکیپیدیا:

ناوەڕۆک نیشان بدە

ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی دامەزرا. ویکیفەرھەنگ پڕۆژەیەکی تری ئازادی ویکیمیدیایە کە تایبەتە بە تۆمارکردنی وشە و زاراوەکان بە چەندین زمان. دەتوانیت وەک ویکیپیدیا بە شێوەیەکی خۆبەخشانە بەشداریی تێدا بکەیت و ناوەڕۆکی بۆ زیاد بکەیت.
پڕۆژەکە بە فەرمی لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣ دروست کرا و ڕاگەیەنرا.

بڕۆ بۆ ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی

من وەک خۆم لەو کاتەوەی کە دادەنرێت تا مانگێک بە چاک دەزانم تا ئاگادارییەکە بمێنێتەوە. ئێوە پێشنیاری چیتان ھەیە؟ سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠٨، ٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کارێکی باشە، گەر زانیمان سوودی هەبوو ئەوا پێم خۆشترە بۆ مانگێک زیاتر بمێنێتەوە. Tessla (وتووێژ) ‏٢٢:٤١، ٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا. لە ئێستادا ١١٤ ھەژمار دروست کراوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٢:٢٥، ٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گۆڕینی لۆگۆ بەپێی کات

نەکرا ٣ دژایەتی ١ پشتگیری Agent aro (لێدوان) ‏١٠:٠٦، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

بانگەشتنامە

@Calak: @Kushared: @Pirehelokan: @Sarchia: @Aram: @Sakura emad: @Tessla: و هەرکەسێکی تر کە بییەوێت بەژداربێت

سڵاوتان لێبێت دەمەوێت ویکیپیدیا لۆگۆکانی بگۆڕێت ئەمیش بەپێی هەر بۆنەیەک کە دێتە بەردەمان لە ساڵەکەدا

مەبەست

مەبەستم لەوەیە کە لۆگۆی ویکیپیدیا بگۆڕدرێت بەپێی ئەو بۆنانەی کە دەنگی لەسەر دەدرێت لە پەڕەی تایبەتی ویکیپیدیا واتا پەڕەیەکی ویکیپیدیا دروست بکەین و لەو پەڕەیەدا دەنگ بدەین لەسەر ئەو لۆگۆیانەی کە دەمانەوێت دایبنیین بەپێی کاتی ئەمیش شتێکی تازە نییە بۆ ویکیپیدیا بەڵکو لە ویکیپیدیاکانی عەرەبی و فارسی و هیندی و چینی و ئینگلیزی کراوە، نەک تەنها بۆ بۆنەکان بەڵکو بۆ ئاهەنگی ویکیپیدیا کە ئەمەش سەرچاوەیە بۆ کارەکە

https://en.m.wikipedia.org/wiki/Wikipedia_logo#Gallery_of_logos

بەڵام دەمەوێت لە ویکیپیدیا کوردی بکرێت بە شتێک کە جیابکرێتەوە

دەنگدان

کارەکە باشە.پێشتریش کردوومانە. وابزانم بۆ نەورۆز لۆگۆکەمان دەگۆڕی؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٠٦، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری

دژایەتی

دژ - هەمان بۆچوونی کاک ئارامم هەیە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٣٣، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دژ بیرورای بەڕێز ئارام سەبارەت بە ویکیپیدیا:بێلایەنی ڕوانگە زۆر جوان ڕوونکراوەتەوە و منیش لەگەڵیم —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:٤٠، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دژ لەگەڵ قسەکەی کاک ئارام، وە پێموایە لە قۆناغی ئێستادا تەنها دەبێتە هۆی بردنی کاتی بەکاربەران، کاتێک ژمارەی بەکارهێنەران زۆرتر بوون ئەوکاتە دەکرێت بیر لەم جوانکارییانە بکرێتەوە. Kushared (لێدوان) ‏٠٨:٥٧، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوان

سوپاس.‏بریکار ئارۆوتووێژ ‏١٣:٥١، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو Agent aro ئەو کەسانەی تاگت کردوون ئاگاداریان بۆ نەرۆشتووە. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:١٢، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Tessla نازانم ناڕوات ‏بریکار ئارۆوتووێژ ‏١٤:٥٦، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram @Calak @Kushared @Sakura emad @Pirehelokanبریکار ئارۆوتووێژ ‏١٤:٥٨، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Agent aro: سپاس بۆ پێشنیارەکە. من ئەو کارەم تەنیا بۆ گەیشتن بە ڕێژەیەکی دیاریکراوی وتار پێ باشە و بڕوا ناکەم کەس ئەوەی پێ ناخۆش بێ. بڕوانە ئێرە و خۆشمان کە گەیشتین بە ٢٥٬٠٠٠ وتار لۆگۆمان گۆڕی و ئاھەنگمان گێڕا. بەڵام بۆ ھەموو شتێک نا چونکە پێم وا بێ لێرە نابێ ھەستی ئایینی و نەتەوایەتی تێکەڵی ویکیپیدیا بکەین چونکە بۆ نموونە (تەنیا نموونەیەکە) گەر تۆ بۆ جەژنی ڕەمەزان لۆگۆ بگۆڕی، ئەوا نابێ ڕێگری لە مەسیحییەکانی ئێرە بکەی کە بۆ جەژنی سەری ساڵی زایینی یان ھەر جەژنێکی تری خۆیان لۆگۆ بگۆڕن. ئاوا کەسانی تریش داوای گۆڕینی لۆگۆ بۆ بۆنەکانیان دەکەن و ئیتر ویکیپیدیا:بێلایەنی ڕوانگە دەنێینە لاوە. بۆ جەژنە نەتەوەیییەکانیش پێم باش نییە لۆگۆ بگۆڕین وەک چۆن لە داوایەک بۆ گۆڕینی لۆگۆ لە بۆنەی نەورۆز دژ بووم. بەکورتی تەنیا بۆ گەیشتن بە ڕێژەیەکی دیاریکراو لە وتار بە شتێکی خراپی نازانم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٢، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aram ئەمەش وەک دیوەخانە و کۆمەڵگە بڕیار دەدات، واتا بەکۆی گشتی دەنگ ئێمە وەریدەگرین،.Agent aro (لێدوان) ‏١٩:٢٢، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

باشە بەڕێز @Kurd2021: چ کێشەیەک لەمە دەبینیت، بەڕێز ئارام دەڵێت دەبێت کێشە ی بیروڕا، بەڵام من وتم کۆمەڵگە دەنگ دەدات خۆ من یەکسەر خۆم نایگۆڕم، تۆ چ کێشەیەک لەم قسانەی من دەبینیت؟.Agent aro (لێدوان) ‏٠٦:١٣، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan ڕاست دەکەیت دەنگمان دا بەڵام بەهۆی دواکەوتنی کارەکان و دەنگدان فریا نەکەوتین، بەڵام ئێستا بۆ گۆڕینی هەر لۆگۆیەک دەبێت بیست ڕۆژ پێش ئەوە داواکارییەکە لە پەڕەی ئایبەت بە گۆڕینی لۆگۆ ئەنجام بدەیت یان داوا بکەیت.Agent aro (لێدوان) ‏٠٨:٠١، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Agent aro پێم وانییە تێگەیشتن لەم بابەتە ئەوەندە قورس بێت کە پێویست بە ڕوونکردنەوەی زیاتر بکات، دەکرێت بۆ گەیشتن بە ژمارەیەکی دیارکراو لە وتار لۆگۆ بۆ ماوەیەک بگۆڕین من بۆ ئەوە گرفتێک نابینم بە تایبەت ئەگەر بگەینە ٥٠ یان ١٠٠ هەزار ناونیشان، کاتێک بۆ نەوڕۆز لۆگۆ بگۆڕین دەبێت بۆ بۆنەکانی دیکەش بیگۆرین. لەبیرمان نەچێت ویکیپیدیای کوردی تایبەتە بە زمانی کوردی نەک نەتەوەی کورد. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٠٠، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC) ----[وەڵامدانەوە]
ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


گۆڕینی لۆگۆی ویکیپیدیا

 کرا (لۆگۆی ژمارەی ٣ ھەڵبژێردرا: بەپێی زۆرینەی دەنگەکان) Nskoalj (لێدوان) ‏١٤:٤٧، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

@Ahrir: @Serchia: @Calak: @Aza: @مامۆستا: @Amine: @Danial2703kurdistan: @Kurd2021: @Ayoub: @ArkanEN123: @MFTG: @Kushared: @Pirehelokan: @Aram: @Halbast420: @Paraw: @Muhammed taha: @Épine: @Haryad: @Abdurhman Ahmad: @فەرهاد: @هیوا: @کاردۆ جاف: @Tessla: @Sakura emad:

پێشنیار

لە ماوەیەکی نزیکدا وتارەکانی ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دەگاتە ٥٠٫٠٠٠ بۆیە پێشنیار دەکەم ئەو کاتەی کە وتارەکان گەیشنە ٥٠ ھەزار، بۆ ماوەی چەند ڕۆژان لۆگۆی ویکیپیدیا بگۆڕدرێت. Nskoalj (لێدوان) ‏١٩:٤٤، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لۆگۆی پێشنیار کراو

  1. Central Kurdish Wikipedia 50,000 Articles red.png
  • یان ھەر کەسێکی دیکە دەتوانێت لۆگۆی خۆی بەبۆنەی گەیشتن بە ٥٠ ھەزار وتار ساز بکات و لێرەی دابنێت.

پشتگیری

دژایەتی

 لێدوان:

@Tessla:@Nskoalj: من لە شتێک تێنەگەیشتم ئەم دەنگە لەگەڵانە بۆ کامە لۆگۆیە یەک یان دوو، لە فابریکەتر کامەی پێشنیار بکەین؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٢٨، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Sakura emad: من دەنگەکەی خۆمم ڕوون کردەوە ئێستا. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٥٣، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ئەوەی یەکەم پەنجاهەزارەکەی جواننترە،تەنها ئەگەر ئاهەنگێرانەکەی بۆ زیاد بکەیت بەبێ بوونی ئەو شریتەی ناوەڕاست باشتر ئەبێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٥:٢٧، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: ئێمە ئەو دووانەمان پێشنیار کردووە، ئیتر با یەکێکیان هەڵبژێردرێت. ئەگەر @Nskoalj خۆی چاکی بکات ئەوە شتێکی ترە. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٣٠، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەرەتا زۆر ببوورن و لەبەر ھێواشیی ھێڵی ئینتەرنێتەکەم نەمتوانی گرنگی بەم بەشە بدەم. @Nskoalj: سپاس بۆ کردنەوەی ئەم بەشە، و سپاس بۆ سەرجەم ئەو بەکارھێنەرانەی کە تا ئەم ڕۆژە ماندووبوون بەم پڕۆژەوە! ئێستا لۆگۆی ژمارە ٣ من زیادم کرد، بەڵام ھەر ئەوەی یەکەمە بێجگە لەوەی جۆرەکەی بریتییە لە svg نەک png چونکە بەڕاستی بۆ لۆگۆ سەردەم سەردەمی svgیە نەک png، و دەستکاریکردنی ئاسانترە. ئینجا خاڵی دووەمی جیاوازییەکە تەنیا ڕێنووسەکەیە کە ئەمیرییە. ئێستا تا کات ماوە و گەر دەتانەوێت ئەمیری بکەنە شتێکی تر یان دەستکاریی تری بکەن، ئەوا یان خۆتان بیکەن یانیش ئاگادارم بکەنەوە تا دەستکاریی بکەم. ئینجا @Sakura emad: ڕاست دەکات و دەبێ دەنگدەران بڵێن کە لەگەڵ کامە لۆگۆن. بۆ مەسەلەی فابریکەیتریش، پێویست ناکات و خۆمان دەیگۆڕین. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣١، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: @Tessla: @Sakura emad: @Kurd2021: سەرەتا سپاسی ھەمووتان دەکەم. من خۆم لەگەڵ سێیەمین دانەم کە کاک ئارام سازی کردووە و ھیوادارم ئەوەش ڕای خۆتان لەبارەی ئەو سێیانەدا بڵێن چۆن ئێستا تەنیا شەش وتار ماوە ھەتا ٥٠ ھەزار و با زوو ھەڵیبژێرین. Nskoalj (لێدوان) ‏١٢:٠٧، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش سێیەمم پێ باشە، بەڵام بەم ھێمایە «٫» بێ. یانی بەم شێوەیە ٥٠٫٠٠٠. ‎Gêjełûk ‏١٢:٢٣، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەر بکرێ بۆ سێیەمی بێجگە لەمەش، «ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد» ھەندێک بێتە سەرتر و لە لۆگۆکە نزیکتر بێتەوە، وەکوو وێنەی سەرەکیی ویکیپیدیا. Nskoalj (لێدوان) ‏١٢:٥٦، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس بۆ ئێوەش! @Gejeluk: ھێمای «٫» بۆ پۆینتە (بە نموونە ٤٫٥) نەک جیاکردنەوەی ڕەنووسی سێ ژمارەیی، کە بۆ ئەمەیان ھێمای «٬» بەکاردێت (بە نموونە ٥٠٬٠٠٠). بۆ ئەوەشی کە بۆچی کلکی بەرەو سەرەوەیە، ئەو شێوازی ئەمیری خۆی وایە. گەر دەتانەوێت، بیکەنە دانەیەکی تر (بەڵام ئازاد بێت)، ئەوا پێم بڵێن. @Nskoalj: بۆ نا؟ دەکرێ. ھیچی تر ھەیە؟ با بە یەک جار، گشت کارەکانی بکەین. ھەڵبەتە ھێشتا ئەوە ڕوون نییە کە زۆرینە لەگەڵ کام پەڕگەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٤، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: خۆتان لە ئێمە باشتر لە ویکیپیدیا دەزانن و بەئەزموونترن، بۆیە تکایە چۆن پێتان دروستترە وابکە، بزانین بەڕێزان چ دەڵێن. Nskoalj (لێدوان) ‏١٣:٢٢، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 منیش سێیەمم پێ باشە —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٥٠، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Aram: ھەرچەند هەمووان لەسەر ڕای سێیەمن، سێیەمیش باشە بەس کێشەی سادەیی تێ دەبینم، واتا گەر شریتی ئاهەنگەکەی وێنەی دووەم، یان پارچە ڕەنگەکانی دوای لۆگۆکە زیاد بکرایە، ڕەنگە باشتر بوایە. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٠١، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ ماوەکەی پێم باشە ھەتا ٢٠ی حوزەیران بێت، واتە لە ئەمڕۆ یان سبەینێ (کاتێک بووبە ٥٠ ھەزار وتار) ھەتا کۆتاییی ٢٠ی حوزەیران (١١-١٢ ڕۆژ). ئێوەش لەو بابەتەدا ڕای خۆتان بڵێن. Nskoalj (لێدوان) ‏١٤:١٧، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj: خەجاڵەتم و حەدم نییە لە کەستان زیاتر بزانم. @Tessla: وەڵا من ھەر خۆم شتی سادەم پێ جوانە. ئەو وێنەیەی دووەم pngیە و ئاسان ناکرێتە svg. بشکرێت، وەک خۆی دەرناچێت. بۆ ماوەکە، ھەڵە نەبم کە گەشتینە ٢٥٬٠٠٠ وتار تەنیا بۆ دوو حەفتە دامان نا، بەڵام لەبەرئەوەی چەند ساڵ جارێک ئەمە ڕوودەدات، پێشنیار دەکەم تا سەری مانگ ھەبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٥، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: ڕێزت ھەیە. منیش ئەو جۆرەم پێ باشترە. ھەر ئەو جۆرەی ئاماژەتان پێکرد پێموانەبێ ھەتا ١٠٠ ھەزار وتار کەس پێشنیاری گۆڕینی لۆگۆ بکات، بۆیە منیش لەگەڵ ئێوەم و پێم باشە ھەتا ئاخیری حوزەیران دابندرێت. ھێندەمان نەماوە ھەتا ٥٠ ھەزار با وردە وردە ساغبینەوە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٥:٠١، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وابزانم ناتوانین تا ئاخیری حوزەیران چاوەڕێ بکەین ھەر ئێستا بووین بە 50 ھەزار وتار @Aram ئەتوانیت بیگۆڕیت؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:١٩، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: مەبەست لە ئەمڕۆ ھەتا ئاخیری حوزەیرانە. @Aram: تکایە گەر دەتوانی وێنەکە دابنێ و دواتر گەر شتێکی بەرچاو بوو دەتوانین دەستکاری لە وێنەکەدا بکەین بەڵام خوودی لۆگۆکە دانەین تەواوە. ئەھا لەبیرم چوو بڵێم پیرۆزە لە ھەمووان :) Nskoalj (لێدوان) ‏١٥:٣٢، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەیشتن بەم ژمارەیە ئاسان نەبوو هەچەند دەکرا زووتر بگەین بە ژمارەی گەورەتر بەڵام ئیتر بەداخەوە هەر ئەوەندە دەرفەت هەیە، سەبارەت بە لۆگۆکە دیارە من پێشتر پێشنیارم هەبوو وە باسم کرد، بەڵام ئێستا پێم وایە سێیەم خراپ نییە.Kurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٣٧، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا. زۆر زۆر سپاس بۆ ھەمووتان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٩، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram لۆگۆکە تۆزێک بچووکە ئەتوانیت تۆزێک گەورەتری بکەیت؟ واتا 50 ھەزار وتار بە ڕوونی دەرناکەوێت. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٠٢، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad وەڵا ڕاست دەکەیت. دەقی «٥٠٬٠٠٠ وتار»ەکەم ئەوپەڕی گەورە کردەوە و پێم وا بێت ئێستا دەخوێندرێتەوە. بەس بۆ ڤێکتۆرە تازەکە ھەر خۆی مەجالەکەی کەم بوو و مەگەر شاشەکە نزیک بکەیتەوە ئەگینا نووسینەکە دیار نییە. :) ئەوەم لەبیر چوو کە من تەنیا بۆ پێستەی ڤێکتۆرە کۆن و تازەکە لۆگۆکانم گۆڕیوە و دەستکاریی ئەوانی ترم نەکردووە چونکە پێم وا نییە کەس ئیشیان پێ بکات. زۆر سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٨، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێستا زۆر باشتر دیارە ^__^ دەستەکانت خۆش. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٣٠، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


پێشنیاری گۆڕینی فۆنتی ویکیپیدیای کوردی

سڵاو، دەمەوێ پێشنیاری گۆڕینی فۆنتی ویکیپیدیای کوردی بکەم. لە ڤێرژنی مۆبایلی ویکیپیدیای کوردی (ckb.m.wikipedia.org) فۆنتی Segoe UI بەکارهاتووە کە فۆنتێکی تاڕادەیەک باشە و بۆ خوێندنەوە بێ کێشەیە، بەڵام لە ڤێرژنی کۆمپیوتەری ویکیپیدیای کوردی (ckb.wikipedia.org) فۆنتی Tahoma بەکارهاتووە، بەڕای من فۆنتێکی زۆر ناشرینە و خوێندنەوەی ناخۆش و بێزارکەرە.

من پێشنیار دەکەم یا ئەوەتا فۆنتی ڤێرژنی کۆمپیوتەریش بکرێرتە Segoe UI بۆ ئەوەی هەردووکیان وەک یەک بن، یانش لەوە باشتر فۆنتی هەردووکیان مۆبایل و کۆمپیوتەر بکرێنە Noto Naskh Arabic کە لەلایەن گووگڵەوە دروست کراوە و فۆنتێکی تا بڵێی سادە و ڕێک و جوانە و بۆ خوێندنەوە لە Segoe UI و Tahoma باشترە. بۆ زانیاریشتان ئەو فۆنتە لەسەر زۆربەی ئەپەکانی گووگڵ لە ئەندرۆید بەکارهاتووە بۆ زمانەکانی وەک عەرەبی و کوردی و ... دەتوانن لەو بەستەرەوە بیبینن Noto Naskh Arabic - Google Fonts فۆنتەکە مۆڵەتنامەی Open Font License بەکاردەهێنێت، وابزانم هیچ کێشەیەک لە بەکارهێنانی دروست نابێت. لەم بەستەرەوە دەتوانن نموونەی هەر سێ فۆنتەکە ببینین بەرامبەر یەک [نموونەی فۆنتەکان - https://drive.google.com/file/d/1ITQ_doAhh83lgZ2JpfWZ5wNGJyVyF9iw/view?usp=share_link] ئێوە ڕاتان چییە؟ 185.244.155.238 ‏١٩:٠٢، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC) 185.244.155.238 ‏١٩:٣٣، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاوت لێبێت پێشنیارەکەت باشە، بەڵام ئەمە لە ویکیپیدیا:نووسینی کوردی باسکراوە، کە دەڵیت ئەم فۆنتانە بۆ هەر جۆرێک لە موبایل یان کۆمیوتەر داڕێژراوەتەوە، بۆ زانیاری زیاتر داوا لەبەڕێز @Aram و @Sakura emad بکەین چونکە ئەوان باشتر دەزانن.Agent aro (لێدوان) ‏١٩:٤٩، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Agent aro:، سپاس بۆ ئەو ئای پییە کە بەجوانی باسی کردووە. کاک @Calak: پێم خۆش سەرەتا گوێبیستی ئێوە بم. چی دەڵێن؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٤٧، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەرتووک

پەرتووک وشەیەکی کوردییە و ئێستا لە کۆمەڵگای کوردیدا سەیر و نامۆ نییە و پێم وایە جێگەی وشەی "کتێب"ی عەرەبی دەگرێتەوە، گەر بڵێن وشەکە نامۆیە بۆ کۆمەڵگە کەوایە بۆچی وشەی "نێودەوڵەتی" کراوە بە "نێونەتەوەیی" لە کاتێکدا زۆر نامۆیە؟، هیوادارم هەمان بۆچوونی منتان هەبێت و بۆ باشترکردنی زمانی کوردی و بەکارھێنانی وشەی ڕەسەنی کوردی یەکێک بێت لە کارەکانمان و وشەی پەرتووک وەک هەر وشەیەکی دیکە ئازادانە و بێ لابردن پەسەند بکرێت.

@Tessla @Aza @Calak @مامۆستا @Aram @Sakura emad

1silent scientist (لێدوان) ‏٢٠:٥٣، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@1silent scientist من لایەنگری بەکارھێنانی وشەی ڕەسەنی کوردیم. بەڵام پەرتووک ڕەسەن نییە. وشەیەکی بێ دایک و باوکە. پێشینەیەکی نییە لە زمان و ئەدەبی کوردیدا. ھیچ ڕەسەنایەتییەکی نییە. بەپێچەوانەوە، کتێب ڕەسەنە. چەن سەد ساڵە ھاتووەتە ناو کوردی و کوردیش کورداندوویە و بە ھیی خۆی کردووە. Aza (لێدوان) ‏٠٣:٢٢، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@1silent scientist: وەک کاک @Aza: وتی دیار نییە کە پەڕتووک لە چییەوە و چۆناوچۆن دروست بووە و ھاتووە. گەر تۆ دەزانی، ئێمەش تامەزرۆین بیزانین. ئەوەندەی دەقی وێژەییی کەڵە نووسەر و شاعیرەکانمانم بەرچاو کەوتبێت، وشەی پەڕتووکم نەدیوە و ھەر وشەی کتێبیان بەکاربردووە. سەبارەت بە وشەی نێونەتەوەیی، لە کورمانجیشدا ھەر نێونەتەوەییم بینیوە. ڕەنگە بۆ ئەم باسە کاک @Calak: قسەیەکی ھەبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٠٩، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza و @Aram: ئەودەم کە لە ویکشنێری ئینگلیزیدا بەشداریم دەکرد تووشی وشەیەک ھاتم زۆر بۆم سەرنجراکێش بوو. وشەکە ئەرمەنیی کۆنە [١] کە پرتوو دەخوێنرێتەوە بە مانای پاپیرووس. ئەمە زۆر لە پەرتووک-ی سۆرانی و پرتووک-ی کرمانجی دەچێ و ماناکەشی نزیکە. بەڵام بەڕاستی نازانم ئەم لێکچوونە ڕواڵەتی بێ یان نا. ڕەنگە ھیچ پێوەندییەکان بەیەکەوە نەبێ.
بۆ نێونەتەوەیی-ش دیارە national دەبێتە نەتەوەیی. لەودیو دەڵێن نێودەوڵەتی چون بە عەرەبی دەڵێن دولي. چالاک وتووێژ ‏١٠:٤٠، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: ئەھا، زۆر سپاس بۆ لێدوانەکەت؛ لێدوانێکی بایەخدار بوو و شایەنی تێڕامانە. ئەگەر چی من ئەو مافە نادەمە خۆم کە توخنی بکەوم چونکە ناکرێ لەخۆمەوە (لانی کەم لە دوای لێدوانەکەتەوە) قسەی زیاتری لەسەر بکەم چونکە بەڕاستی بۆ ئەو کارە باش نیم و تەنیا حەزم کرد لە دەمی ئێوەوە شتێکی زیاتر لەسەر ئەو دوو وشەیە بزانم. با بانگی کاک @Pirehelokan: بکەین و ڕەنگە خامەی ئەوان باسەکە ڕەنگینتر بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٣، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: زۆر سپاس بۆ بانگکردنەکە و بۆ ئەو کراوەییە بە بیستنی ڕای خەڵکی تر. بەڕاستی ھاوڕێ ئارام یەکێک لەو بەکارھێنەرانەیە کە من سەرنجم داوە چۆن بەتێپەڕبوونی کات ئەزموونی زیادی کردووە و ھەمیشە سیاسەتەکان ڕچاو دەکات و بووە بە سەرمایەیەک بۆ ویکیی سۆرانی. بۆچوونی من لەسەر پەتیکردنەوەی زمان (purism)، بەتایبەت کوردی، لە قسەکەی ئازاوە نزیکە. ئەگەر وشەیەکی کوردی ھەبێت کە ڕیشەدار بێت و بزانین لە کوێوە ھاتووە من لەگەڵ ئەوەم ھەتا ئەوەی وشەی عەرەبی و تورکی و فارسی و ئینگلیزی بەکاربھێنین. ھۆکارەکەیشمی ئیدیۆلۆجیک نیە و ئەوە نیە بڵێم با ئەمە کۆمەک بکات بە دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان یان زمانی کوردی پاکە و لە وشەی بێگانە خاوێنی بکەینەوە و... ھۆکاری سەرەکیم ئەوەیە کوردی زمانێکی نێودەوڵەتییە یانی لە چەند دەوڵەتدا قسەی پێدەکرێت و کوردەکانی پارچەکانی تر زۆرجار لە وشە خوازراوەکان تێناگەن. بۆ نموونە تۆ بڵێی موتابەعە یان مورتاح ڕەنگی کوردی سۆرانیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان تێنەگات ھەروەھا کە ئەوان بڵێن قەیچی یا بازیکون ڕەنگە کوردی باشوور تێنەگات. بەڵام بۆ شتێک وەک کتێب یان قەڵەم یان شاعیر یان شەھید و... کوردی ھەموو بەشەکانی کوردستان دەزانن یانی چی. ئەگەرچی بە ڕیشە عەرەبی بن ئیستە مڵکی کوردین و من کێشەم لەگەڵیان نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٠٤، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس کاک @Pirehelokan: بۆ لێدوان و ھەم ستایشەکەشت! وەڵا من لەو چەن وشەی کوردانی ڕۆژھەڵات کە دات نابوون حاڵی بووم؛ ھاوڕێیەکی کەرکووکیم ھەبوو و دەیوت ئێمە بە مەقەس ئەڵێین قەیچی. ئینجا بەھەرحاڵ، گەر خوا کات و توانا و تەمەن بدات، لە بەندەوە چاوەڕێی چتێکی زۆر گەورە بن و تامەزرۆی بن! ئیشەڵڵا ناگاتە ساڵێکی تر و گەر کەس پەنجەی ھەڕەشەمان بۆ درێژ نەکات، خەیری بۆ گشت لایەکی کوردزمان ھەیە. بەدەر لەوەش، ئەو چەند وشە کوردییە عەرەبییەی کە داتان نیا، خۆم دەمێکە نیازم وایە بیانخەینە ویکیفەرھەنگ. ئیشەڵڵا بانگتان دەکەم و کارێکی خۆمانە دەکەین. واتە لەبەر ئێوەی ئازیزانی ڕۆژھەڵات، چونکە بەڕاستی بەکارھێنەرانی ڕۆژھەڵات غەیری ویکیپیدیا خۆی نایەنە حیچ شوێن و پێگەیەکی تر و لێشتان تێدەگەین و مافی خۆتانە. سەرکەوتن! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٦:٣٩، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتاری ھەڵبژێردراو

پەسەند کرا:بەپێی دەنگ. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٤٤، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان (بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ)، بەکارھێنەر و بەڕێوەبەرانی ویکی کوردی (سۆرانی)، دەمەوێت پێشنیارێک سەبارەت بە ویکییەکەمان بکەم لە پەڕەی دەسپتێک. ئێوەش ڕای خۆتان (پێشنیارەکانتان) بخەنەڕوو.

بابەتی سەرەکی

ئازیزان، وەک دەزانن ویکی سۆرانی لەئێستادا ھێندە بەکارهێنەری چالاکی نییە، چ بەڕێوەبەر و چ بەکارهێنەری ئاسایی بێت، بۆیە حەزم کرد پێنشیاری ئەوە بکەم، وەک ویکی تورکی و ویکی عەرەبی لە پەڕەی دەستپێک وتاری هەڵبژێردراو بکەین بە (وتاری هەڵبژێردراوی هەفتە؛ یان وتاری هەڵبژێردراوی ئەمڕۆ)، ڕاستە ئێمە وەک ویکی تورکی و عەرەبی وتاری هەڵبژێردراومان نییە، بۆیە ناتوانین بەباشی بڵێین وتاری هەڵبژێردراوی ئەمڕۆ، باشترە بڵێین وتاری هەڵبژێردراوی هەفتە، ٥١ وتاری هەڵبژێردراوی ڕاستەوخۆمان هەیە، سێ بۆ چواریش لە ڕێگەدایە، دەتوانین هەفتە بە هەفتە وتارە کۆنەکانیش بێنینەوە سەر پەڕەی دەستپێک، خۆ ناکرێت هەر یەکجار بکرێنە سەر پەڕەی دەستپێک و پاشان ببنە مێژوو و بکرێنە ئەرشیڤ و ئیتر تەواو. لەبەرئەوەی من لە ئێستادا ئەتوانم بڵێم چالاکم، خۆم بە ئەنجامدانی گۆڕینی وتارەکانی سەر پەڕەی دەستپێک هەڵدەستم، خۆ کەسێکی تریش بیکات ئەوە خراپ نابێت. هەرچەنە ناشزانم سەبارەت بە ویکی فارسی هەفتەیە یان مانگانەیە یان چی. وە هەروەها وتارەکە گەر لە پێنج شەممان بگۆڕدرێت گونجاو دەبێت، یان لە کام ڕۆژ بێت؟! (ڕاتان بڵێن). ئەمە پێشنیارەکەی منە و هیوادارم هۆکاری دژتان بنووسن، یان گەر نیشە ئەوا دەنگی خۆتان وەک پشتگیری بخەنەڕوو. سپاس و پێزانینم هەیە بۆ خوێنەرانی ئەم پێنشیارە.

بانگھێشتنامە

@Aram ، @Sakura emad ، @Calak ، @Serchia ، @Kushared ، @Pirehelokan ، @Aza ، @Gejeluk ، @Nskoalj ، @1silent scientist ، @Central Kurdish ، @Mamozk ، @MFTG ، @مامۆستا . Tessla (وتووێژ) ‏١٥:١٣، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەنگەکان

پشتگیری

دژایەتی

  • دژ، وتاری پێویستمان نییە. ‎Gêjełûk ‏١٥:٤٥، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • دژ بۆ ئێستا. حەزم نەکرد ئەم دەنگە بدەم، بەڵام بۆ ئێستا ئەمە باش نییە تا بڕێ وتاری ھەڵبژێردراوی زانستیمان زیاد دەبێت. ئەم دۆخەی ئێستای وتارە ھەڵبژێردراوەکان تێیدان زیاتر پێگەی فیلم و زنجیرەم بیر دەخاتەوە. بێگومان دەستخۆشیم ھەیە بۆ ماندووبوونتان و من ناتوانم کەس ناچار بکەم کە چی وتارێک بنووسێت و چی نەنووسێت، بەڵام پێم باشترە گرنگییەکی زیاتر بدرێتە وتارە زانستییەکان، پزیشکییەکان، ژیاننامەکان و... تا باشترینەکانیان ھەڵبژێردرێن ئینجا ئەو کاتە لەگەڵی دەبم. لە خوارەوەش لێدوانی زیاترم داوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢٥، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 لێدوان:

سپاس. ئەگەر شتێک بێت بە ئۆتۆماتیک بکرێت چاکە بەڵام بە دەستی ئەرکمان زیاد دەکات و چاک نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٤٨، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاستییەکەی کاک پیرەھەڵۆ لەبەرئەوەی من بەڕێوەبەری تەکنیکی نیم، بۆیە ناتوانم دەستکاری کۆد و کارە ئۆتۆماتیکییەکان بکەم، بەڵام گەر مەبەستت لە ئەرکەکە بێت، ئەوە من لەو باوەڕەدا نیم دووربکەومەوە لە ویکی تا ئەم کارە ئەنجام نەدرێت هەموو سەری هەفتەیەک، بۆیە نابێتە کێشە. سپاس بۆتۆش برای من. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٥٥، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Tessla: هەرچەندە بانگ نەکراوم بەڵام لە دواین گۆڕانکارییەکاندا بینیم پێم جوان بوو بۆیە بەژداریم کرد. بەڕای من دەبێت پێش دانانەوەی وتارە هەڵبژێردراوەکە دووبارە لەناو وتارەکەدا وتووێژێکی ئاسای بکرێتەوە و دووبارە وتارەکە چاکسازی تێدا بکرێت بەڵام وا باشترە تیمێکی دایاریکراوی بۆ دابنرێت، تا کاتی دیاریکراو بە تەواوەتی دەنگ نادەم.Agent aro (لێدوان) ‏١٦:٥٢، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Agent aro: ڕاستی بڵێم من لێرەیا هەڵەم کردووە کە تۆم بانگ نەکردووە، چونکە ئەو کەسانەی سەرەوە چالاکیان زۆر بووە و تۆش یەکێکی لەوان بەس دیارە بیرم چووە. (بەهەرحاڵ)، کاکە ئارۆ سەبارەت بە وتووێژی وتارەکە، ئەوە نابێتە کێشە، چونکە وتارەکان پێشتر دەنگیان لەسەر دراوە و ئامادەییەکی باشیان هەیە بۆ دووبارە دانانەوە، بۆیە پێویستی پێ نییە. سەبارەت بە تیمەکە، تیمی بۆچییە؟ گەر تۆ توانیت ئەوا سەری هەفتە بیکە بە وتارە نوێیە هەڵبژێردراوەکە، گەر وتاری نوێ نەبوو ئەوا یەکێکی تر دابنێ. ناشزانم گەر هاوڕێیان سەبارەت بە تیمەکە پێشنیاریان هەبێت. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٥٥، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵی دەبم Agent aro (لێدوان) ‏١٨:٤٨، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • سڵاو @Tessla: ئەمە ڕای منە. بێگومان بیرۆکەیەکی زۆر باشە، بەڵام نەک بۆ ٥٠ وتار، بەڵکوو کە گەیشتینە ١٠٠ وتار ئینجا کاتێکی زۆر گونجاوە تا گۆڕینەکە بکرێتە ھەفتانە. وەختی خۆی ھەوڵمان دا کە گۆڕینی مانگانە بکەینە خۆگەڕ، بەڵام بەداخەوە میدیاویکی تەنیا پشتگیریی گۆڕینی ڕۆژانە و ھەفتانەی دەکرد، بۆیە نەکرا. ئینجا من زوو ئەم گۆڕینی مانگانەیەم کردە نیمچەخۆگەڕ، بەس لەسەر لابردن یان لانەبردنی باجی وتاری ھەڵبژێردراوی ٤ وتار یەکلایی نەبووینەوە و ئیتر درێژەی پێ نەدرا. بڕوانە باسەکە و ئەو کارەی کە من کردبووم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٣، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    سڵاو لەتۆش کاکە Aram: پێشتر سەیری وتووێژەکانتانم کردبوو و دووبارەش دڵنیایم کردەوە لێی، بەڵێ ڕاست دەکەیت درێژەی زیاتری پێ نەدرابوو وتووێژەکان. بەس کاکە ئارام ڕایەکشت ڕاستە سەبارەت بە کەمی وتارە هەڵبژێردراوەکانمان و هەڵبەت لەسەریشەوە خۆشم باسێکیم کردبوو (گەر تێبینیت کردبێت)، بەس کێشە نییە با ئەمجارە خۆمان بگونجێنین لەگەڵ ئەم شێوازە و سەرەتامانە. ئەو چوار وتارەش ڕۆژێک دێت چارەسەر دەکرێن کێشەکانی بێ خەمبە لەوە. سپاس. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٤٨، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Tessla: بەخوا برا ٥٠ وتار زۆر زۆر کەمە بۆ ئەو ئامانجەی دات ناوە. کە بووینە ١٠٠ وتار من خۆم ئەو کارە دەکەم. بە نێو وتارە ھەڵبژێردراوەکان بگەڕێیت زیاتر وتاری فیلم زنجیرە و ئەمانە دەبینیت نەک وتارێکی زانستی یان ژیاننامە. ئێستا پەیامەکەم گەیشت؟ سپاس بۆ ماندووبوونتان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٣٥، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Aram: ئەخر دەبێت بیرێک لەوەش بکەینەوە: (دڵنیا نیم کە ٢٠٠٤ یان کەی ویکی سۆرانی دروست کرا یان جیاکرایەوە، بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا بیھێنە پێش چاوت کە تازە ٥٠ وتاری هەڵبژێردراو دروستکراوە، واتا چەندین ساڵ دەکات کە تازە گەیشتووین بەو ڕاددەیە، ئەی دەبێت چەن ساڵی تر بوەستین بۆ گەیشتن بە ١٠٠ وتار کاکە ئارام!. با ئەوشمان لەبیر نەچێت کە پێشتر وەرگێڕی مایکرۆسۆفت هەبوو، و وە چەندین مانگە وەرگێڕی گووگڵیش هاتووە، ئەمانە بۆ یارمەتیدان پێویستین، بەڵام وتارێکی وامان بۆ هەڵبژێردراو نەبووە. هەڵبەت ڕەنگە کاتێک بگەین بە ١٠٠ وتاری هەڵبژێردراو کە ئەوکاتە من و تۆ مناڵمان لە قوتابخانە بێت، یان گەیشتبین بە شوێنێک یان چوزانم ڕەنگە خانەنشین بووبێتین. ئاخۆ چۆن بگەین بە ١٠٠ وتار لەکاتێکا بەکارهێنەری چالاک کە پێشتر دروستکەری وتاری هەڵبژێردراو بوونە ئێستا نماون لێرە.)، نازانم ئێستا چۆن بیریش ئەکەیتەوە، گەر شتێکی تریشت هەبێت پێمی بڵێ. (بەس با ئەوەش بڵێم تخوا: من توانیوومە کەمێک ویکیپیدیا هەڵبستێنمەوە، بەڵام گەر نەتوانم چەن شتێکم پێویست بێت و نەیانکەم، ئەوکات لەو ڕۆژە دەترسم منیش هێزی ویکیم نەمێنێت). Tessla (وتووێژ) ‏١١:٠٧، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Tessla: بیر لەوە بکەینەوە، ھەر ئەو کاتە چەند سەد وتاری ھەڵبژێردراومان دەبوو چونکە ئەو کاتە بەکاربەر زۆر زیاتر بوون تا ئێستا. ئینجا ویکیپیدیای ئەو کاتە و ئێستا فەرقی زۆرە. ئێستا بەکاربەر ھەر ماندوو نابێت و بە گووگڵ تڕانزلەیت وتار وەردەگێڕێت کەچی ئەو کاتە ھیچ شتێکی وا و ئاسانکارییەکی وا نەکرابوو. ئێستا بە حەفتەیەک ١٠٠ وتار دەنووسرێت و بڵاودەکرێتەوە. بە چاوتروکانێک وتاری ھەڵبژێردراومان بۆ دروست دەبێت. واتا ئێستا ئاسانکاریی زۆر ھەیە و کردنی ئەو پەنجا وتارە بە سەد بۆ ئەم سەردەمەی ئێستا کارێکی گران نییە و بڕوا ناکەم ساڵێکی پێ بچێت. ھەڵبەت من تەنیا بۆچوونی خۆم دەربڕیوە و چی بە باش دەزانن ئەوە بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٨، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Aram: دەی ئەوەتا کاکە ئارام، خۆشت دەڵێیت گریمان ساڵێکی پێ بچێت، گەر ئێمە ئەم پڕۆژەیە وا لێ بکەین، ئەوا ٥٤ وتاری هەڵبژێردراو لەماوەی ساڵێکە لە پەڕەی دەستپێک دەبن و دەگۆڕدرێن بۆ ئەو پەنجا وتارە نوێیەی لەماوەی ئەم یەک ساڵە دروستمان کردوون. واتا هەر لەماوەی ئەم ساڵەدا وتارە نوێییەکانیش دائەنرێن، گەر چەقاین و وتاری نوێمان نەبوو، ئەوا کۆنەکان دائەنرێتەوە تا دانەیەکی نوێ دروست دەکرێت. باوەر ناکەم کێشەبێت ئەمە بەڕاستی. (دەزانم تەنھا ڕای خۆتە، بەڵام بەگشتپرسی شتەکە بچێت بەڕێوە خۆشترە، و هەڵبەت مافی ئەوەم هەیە بۆ کەمێکیش بێت بتوانم ڕازیت بکەم کەمێک لەگەڵمان بیت بۆ بەڕێوەچوونی ئەم پێشنیارە). Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٠٥، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Aram بەڕاستی نوسینی وتارە زانستییەکان زۆر زەحمەترە لە وەرگێڕانی وتارێکی فیلم، بەڕای من بۆ هەمووکەسێک کە لە ویکیپیدیایە، گەر تۆ لەبەشی کۆمپیوتەریت وتارێک وەربگێڕە کە باسی کۆمپیوتەر دەکات و ئەوانەی دیکەش وەک ئەمە، من وەکو خۆم وەرگێڕی فیلمم لە پەیجێک لێرەش فیلم وەردەگێڕم، گەر ئێمە لە ئێستاوە ئەم کارە ئەنجام بدەین ئەوا باشتر دەبین، بەڵام لە کۆنەوە هەر گرینگی دراوە بە فیلم، بۆیە ئاوها دواکەوتووە Agent aro (لێدوان) ‏١٧:١٤، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    ----
ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


 کرا Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٤٨، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.