بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:چیرۆکی کایەکلێ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Zamand Karim:، ناوەکەیت لە کوێوە ھێناوە؟ بەو ناوە کراوە بە کوردی یا وەرتگێڕاوە؟ سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٩:١٣، ٩ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناوەکەیم لە ٢وشە وەرگێڕاوەتەوە Toy واتا بوکەشوشە Story واتا کۆگا لەڕاستیدا بەتەواوەتی نازانم ئەو ناوە بۆ ئەوە گونجاوە یان نا سپاس بۆ تۆیش Zamand Karim (لێدوان) ‏٠٩:٢٥، ٩ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ toy قسەم نییە، بەڵام story واتای چیرۆک، داستان، حەکایەت و بەسەرھات دەگەیەنێت. لەگەڵ store لێت تێک نەچووە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭١٢:٢٥، ٩ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئاشکرا دیارە ئەو ناوە ھەڵەیە. (Story) دەبێتە چیرۆک و بۆ (Toy) دەکرێ گەمە یان ھەر ئەو بووکەشووشەیە دابنرێت. سەرچیا — ‏١٢:٣٢، ٩ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەوانەیە هەڵە تێگەیشتبم لە وشەکە بۆ ببورن دەتوانن ناوەکەی بگۆڕن، ئەوەیان ڕاستە✓. Zamand Karim (لێدوان) ‏١٢:٥١، ٩ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بووکەڵە یانی پاپت. تۆی زۆر لەوە بەربڵاوترە. ھەر شتێک گەمەی پێ بگرێت. دەکرێ شمشێر، تایەر، ئۆتۆمۆبیل، بووکەڵە، ئاژەڵ و... بێ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٤٣، ٩ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێشنیازی چی دەکەن؟ پێم وانییە بووکەشووشەش وشەیەکی گونجاو بێ! سەرچیا — ‏٢٢:٥١، ٩ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بووکەڵە ھەمان شتە کە فارس دەڵێ عروسک. بووک یانی عروس. دەبێتە en:Doll و Puppetیش دروستە.
Toy دەبێتە کایەکلێ یانی شتێک کە کایەی پێ دەکرێ.-- چالاک وتووێژ٠٧:٢٢، ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کایەکلێ وشەیەکی باو نییە. باشترە ناوێک دابنرێت کە زۆرینەی خەڵک بزانن چییە. سەرچیا — ‏١٣:٠٤، ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک Serchia گیان ھەر لە خۆت دەپرسم چار چییە وشەیەکی باومان لە شێوەزارەکاندا نییە بۆ Toy؟ لە شێوەزاری مندا بۆ ئەمە بەرامبەرمان نییە لی ئی جنابتاندا نییە لە ئی کاک ئارامدا نییە و ... دەی ئی باو لە کوێ بێنین؟ وەختێک نیمانە خۆ ھەڵ ناقوڵێ. دەبێ بگەڕێین بزانین لە چ شێوەزارێکدا بۆ ئەمە وشەیەک ھەیە داینێین. ئەمە نەکەین دەبێ ھەر ئینگلیزییەکەی دانێین خۆ ئەویش باو نییە. لانی کەم کایەکڵێ کوردییە و ھەموو دەزانن کایە چییە. با شێوەزاری منیش نەبێ. من ڕێگای تر شک نابەم.-- چالاک وتووێژ١٩:٥٦، ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داستانی یاریەکان یان داستانی کایە-کایەکان

چۆنە؟ Zamand Karim (لێدوان) ‏١٣:٠٨، ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ داستان کە ڕەسەن فارسییە؟-- چالاک وتووێژ١٩:٥٦، ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەس لە ڕاستیدا دەبێت ناوەکەی بگۆڕیت بۆ چیرۆکی بوکەڵەکان، ئەوە باشترین ناوە، من لە پێداچوونەوەکەم بۆ ئەم وتارە، دەمەوێت دوو بژاردەی زۆر ڕاستان بخەمە بەردەست، (چیرۆکی بوکەڵەکان، یان، چیرۆکی یاری منداڵان) تکایە دانەیەک هەڵبژێرن ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٢٠:٠٤، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]


@Zamand Karim: من ئەم ناوەم پێ باش نییە، و ڕام لەسەر ئەوەیە وشەی Toy بگوازرێتەوە بۆ بووکەڵە. تۆ چی دەڵێیت؟ (تب؛ ئەم ناوە پێشتر کراوە بە کایەکلێ بەبێ ئەوەی ڕێک بکەون لەسەر ناوەکە). Tessla (وتووێژ)٠٧:٣٦، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: ھەمان ڕای ئێوەم ھەیە، دەبوو ھەر ئەو کاتەی وتارەکە دروستکرا ئەو شارەزایانەی سەرێ بیانگۆڕیبا، ئەمنیش لە نەزانیی خۆم. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏٢١:٥٠، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim: کێشە نییە، لەسەرەوە کاک سەرچیا و کاک ئارۆ ناڕازی بوون لەسەر ناوی کایەکلێ، من و تۆش پێمان باش نییە، هەروەها ناوەکە بەبێ دەنگ و ڕێککەوتن گوازراوەتەوە، بۆیە بە بۆت هەموو ناوەکان لە کایەکلێ-وە دەکەین بە بووکەڵە. Tessla (وتووێژ)٠٨:٤٨، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @Aram: ئەتوانیت بە بۆت ئەو کارەمان بۆ بکەیت؟ هەروەها ڕای خۆشت بڵێ. Tessla (وتووێژ)٠٨:٥١، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: خۆشم نازانم، بەڵام بە مناڵی ئێمە بەوانەمان دەوت «یارییەکان» و بەو پارچانەی کە کچان ماڵەباجێنەیان پێ دەکرد کە لە مەنجەڵ و کەوگیر و قاپ و … پێک ھاتبوون پێمان دەوتن «ماقڵە»، بەڵام نازانم بۆ ئێرە گونجاوە یان نا. بەکورتی لێرەدا ڕای من لەگەڵ ڕای کاک چالاکە و لەگەڵ «کایەکلێ» کێشەم نییە. لێرەدا ئەو وەڵامی ھەموو لێدوانەکانی داوەتەوە و کەس نەیتوانیوە وشەیەکی باشتر پێشنیار بکا. ئێمە ناتوانین بووکەڵە بۆ puppet و doll و toy (و ڕەنگە شتی تریش ھەبێت) بەکاربێنین. با کایەکلێ بۆ toy بێت. پێتان وایە خەڵک چۆن بۆی دەگەڕێ، ڕەوانەکەری بۆ دروست بکەن. ⇐ئارام وتووێژ٠٧:٣٠، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: ناوێکی سەیرە ڕاستی، بڵێم چی، با هەر وا بمێنێتەوە. Tessla (وتووێژ)١٠:٠٤، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla @Aram: من ئێستاش نەمزانی لێرە لەسەر چ پێوەرێک ناوی وتارەکان دادەنرێ، لێرە دەیانگوت باوی پێوەر نییە و وشەیان بۆ داتاشی، لێرە ئەڵێن باوی پێوەرە و وشەیەکی عەرەبی بە چاکتر زانیوە، لێرەش بە بەڵگەی فەرھەنگی ناوەکەیان گۆڕی کەچی لێرە ئەڵێن فەرھەنگ پێوەر نیە. وەلێ من ھیچ کێشەم لەگەڵ ئەو ناوانەدا نییە جیا لەوەی ئەڤەتار، بەڵان حاڵیمان بکەن دەستوری ناوی وتار چۆنھاییە، گەر تەنیا بەکارھێنەرێک یان ٣ کەس ڕایان لەسەر ناوێک بوو بەدڵی خۆیان ویکیپیدیا دەستکاری دەکەن، ئەوە منیش دەست ھەڵدەگرم لە وتووێژی وتارەکان و خۆم ماندو ناکەم. سپاس بۆ ئێوە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٣:٠٠، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim: ڕاستی منیش وەک تۆ حەز دەکەم ئەوە بزانم. Tessla (وتووێژ)١٤:٢٧، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla@Zamand Karim باوبوون مەرجە، بێھەڵەبوون لە ڕووی زمانەوە مەرجە، کوردیبوون مەرجە، کۆنبوون مەرجە، کورتبوون مەرجە، سادەبوون مەرجە، ئاماژەپێکران لە فەرھەنگەکاندا مەرجە. ھەموو ئەمانە ھەیە، بەڵام وا نییە تەنیا یەکیان مەرجی سەرەکی بێ و ئەگەر ئەوە بەجێ ھاتبێ ئیتر ئەوانی تر بنێینە لاوە. ئەقڵ ئەبێ ھەموو ئەم مەرجانە لەبەرچاو بگرێ و وشەکە سەنگ و سووک کات. بڕیاری کۆتایی دەبێ ئەقڵ بیدا بە ڕەچاوکردنی گشت ئەمانە. Aza (لێدوان) ‏١٦:٢٩، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: منیش تا نەھاتمە ویکیپیدیا کایەکلێم نەبیستبوو. ڕەنگە کوردیی باشووری بێ و ئێمە نەیزانین، بەڵام لە فەرھەنگەکاندا ھەیە. ئەگەر لەودیو چارەسەریان لایە، قەیچێکا و با ئەوەی ئەوان بێ. من بە ژیانم نەمزانیبوو ناوی ئەم دەعبایە ڕۆژپەرستە تا لە وتووێژ باسیان کرد. @Zamand Karim: یەک شت و دووان پێوەر نییە. بەپێی دۆخی وتارەکە دەگۆڕێ. ئەو قسەی کاک ئازام بە لاوە جوان بوو کە وتی باوبوون مەرجە، بەڵام نابێ ھەڵە بێ. ئێمە چەندین وشەمان داتاشیوە کە ھەر نازانین چۆن دروست بوونە و ڕێزمانی کوردییان ناوەتە ژێر پێ. منیش جاروبار دەموت وتووێژ ناکەم، بەڵام کە شتێک دەبینم یان بانگم دەکەن، بەپێی توانام قسەی تێدا دەکەم. ناوی ئەو فیلم و زنجیرانە کە لای خۆمان وەریان دەگێڕن نابنە پێوەر بۆ دروستبوونیان؛ کابرا نایە فەرھەنگت بۆ بێنێ و بەجوانی بیر لە ناوەکە بکاتەوە یان لەکاتی سەیرکردنی بەرھەمەکە ناوەکەی بۆ دەرکەوێت. بۆ نموونە لە چەند شوێن فیلمی en:Weathering with You بە «کەشوھەوا لەگەڵ تۆ» مانا کراوەتەوە، بەڵام من دەڵێم دەبێتە «ئاو و ھەوا لەگەڵ تۆ دەگۆڕم» یان ڕەنگە مانای بەرگەگرتن لە کەشێکی سەختیش بدا. لێرەش en:My Life Would Suck Without You کرابوو بە «ژیانم بەبێ تۆ دەمژێت». ئاخر ئەمە وەرگێڕانە؟! خۆی دەبێتە «ژیانم بێ تۆ بێمانایە». ئەگەر وتووێژ نەبێ و ناوەکان سەقەت بن، نابێ. دوای ئەوەی من و تۆ وتار بڵاو دەکەینەوە و کەسێک دێ مشتومڕی ناوەکەی دەکا، لە دڵسۆزیی خۆیەتی نەک دوژمنمان بێ. ⇐ئارام وتووێژ٠٩:٠٨، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram کاکە گیان ئەوەی دەیڵێیت منیش دەیزانم، کەسێک بێ کاتی خۆی بۆ ناوێک بکوژێ لە دڵسۆزی خۆیەتی و سپاسی دەکەین، وتووێژ یان کات کوشتنێکیش نا ھیچ ئامانجێکی نەبێ بێجگە لەوەی بڵێ «حەزم بەو ناوە نییە با بیگۆڕین»، ھەرچەن نامەوێ ھەمیس مەڵووە وردەکە بە با بکەمەوە و لەم وتووێژە باسیکەم، بەڵان بە نەفسی خۆت چاوێکی لێبکە: [لەبری ملکەچپێکەر بۆ ئێرە و وتارە ھاوشێوەکانی ھەواچەمێنیان دانا، ھەر بەو لۆژیکەی ئێوە دەنوسم، ھەوا ناچەمێتەوە ١-ئەمە زۆر ھەڵەیە زەلامێ مەستیش بەکاری ناھێنێت چ بگا بە کەسێکی ئاسایی. لە ھیچ کوێ بەکار نەھاتووە ٢-باو نییە، لە کاتێکدا ملکەچپێکەر بەکارھاتووە و ١٠ ساڵ پێش ئێستا کورد بەکاریھێناوە، دەربارەی وشەکەش ڕوونکردنەوە دراوە و دەرھێنەری ئەو کارتۆنەش وشەکەی داتاشیوە، لە پێشتردا ئەمە لە زمانی ئینگلیزیدا نەبووە، لە کۆتایییەکانی وتووێژەکەشدا کە ھیچی تریان لەبەردەستدا نەبوو ئنجا کەوتنە باسی پاشگر و پێشگر و غەڵەتی وشەکە، گەر لە دەستیان بێ دەچن ناوە ئینگلیزیەکەیش دەگۆڕن چونکە سەقەت داتاشراوە. جا بەراوردی ئەو مەرجانە بکە کە ئێوە دەیڵێن تەنێ مەرجی یەکەم بەسە تا بزانن ئەو وشەیە ھەر نەدەبوو پێشنیار بکرێت، ناشڵێم ئەوەی من پێشنیارم کردوە ٪١٠٠ دروستە، لەسەر ئەوەشەوە دەیانوت ئێمە ملکەچپێکەرمان نەبیستووە، ئێ خۆ من و تۆ و چەندی کەش کایەکلێمان نەبیستووە.] بۆیە ئەمەم گوت تا پێت بڵێم ناوی ئەم چەشنی وتارانە ھەروا بە «زەوق و ئارەزوو» داندراون یان دادەنرێن. ئەمە نموونەیەک بوو بۆ ئەم وتووێژەی ئێرە و چەند وتووێژی دیکە کە بێ مانا کراونەتەوە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٣:٤٨، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim ویستم وتووێژەکە بخوێنمەوە، بەس وەڵایی ئەمەندە زۆر بوو کە بۆ ئێستا کاتی خوێندنەوەم نییە. ⇐ئارام وتووێژ١٦:٢٩، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram لەبیریکە، ئەوەم نوسی تەنێ بۆ ئەوەی بزانن کار بەو مەرجانە ناکرێ کە ئێوە دەستورتان لەسەری داوە. زەمەنCefayî (لێدوان) ‏١٥:١٩، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim سەرەتا، ئەمانە بە «زەوق و ئارەزوو»ی کەس دانەنراون. پاشان، لای من دوو مەرج ھەیە ئەگەر لە وشەیەکدا ھەبێت، زەربی سفری دەکەم و چەند باو بێت بۆ من گرنگ نییە. دوو مەرجەکە:
١، لە ڕووی ڕێزمانییەوە ھەڵە بێت، وەکوو ملکەچپێکەر. ئەمە لە ڕووی ڕێزمانییەوە ھەڵەیە.
٢، ماناکەی دروست نەبێت، وەکوو بووکەڵە بۆ toy. بووکەڵە لە ڕووی ڕێزمانییەوە دروستە، بەڵام بە مانای doll دێت نەک toy و doll خۆی جۆرێک toyە. تۆپیش بە toy دادەنرێت، کەس بووکەڵە بە ئەمە دەڵێت؟
وشەیەک شک دەبەیت کە لە «کایەکلێ» باوتر بێت و ئەم دوو کێشەیەی نەبێت؟ ئەگەر ھەیە، بینووسە. ‎Gêjełûk٢١:٠٥، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk من کێشەم لەگەڵ کایەکلێ-دا نیە، تەنیا وتومە نامۆیە و باو نییە، دەنا وشەیەکی گونجاوە و وەک ھەموو زمانەکانی دیکە داندراوە. سەبارەت بەوەی تر، وتمان ملکەچپێکەر شەلە، بەڵام ھەواچەمێن چیە؟ ئەخورێ؟ ھەڵەیەک لابراوە ھەڵەیەک شوێنی گرتوەتەوە، بێ یەکلایی بونەوەی وتووێژ و چارەسەرکردنی، گواستراوەتەوە (باسی چاوگ و ڕێزمانم بۆ مەکە، ھەڵە ھەر ھەڵەیە).  زەمەنCefayî ٠٨:١١، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim دیسان ملکەچپێکەر! ئەمە با دوایین جار بێت. بە کورتی: ملکەچپێکەر لە ڕووی ڕێزمانییەوە ھەڵەیە و «ملپێکەچکەر» تەواوە. یانی، دەبێت «ملکەچپێکەر» لا بدەین. چی لە جێیدا دابنێین؟ ملپێکەچکەری ھەوا (داڕشتنەکەی کوردی نییە، چونکە کورد دەڵێت پیاوکوژ نەک کوژەری پیاو) یان ھەواملپێکەچکەر؟ ھەواملپێکەچکەر داڕشتنەکەی کوردییە، بەڵام دوورودرێژە و وەرگێڕانی ناوە ڕەسەنەکە نییە. چی تر ھەیە؟ ھەواچەمێن. ئەمە لە ڕووی ڕێزمانییەوە دروستە (وەکوو ڕێگاگلێن، کەلەتەزێن، ئاوکوڵێن دروست بووە) و وەرگێڕانی وشە ڕەسەنەکەیە، ئیتر کێشەی چییە؟ مەنتیقی نییە؟ لەگەڵتام، بەڵام نووسەر خۆی ئەم ناوەی لێ ناوە و ئێمە ناتوانین ڕەتی بکەین. زنجیرەکە خەیاڵییە و ناوەکەیشی خەیاڵییە. زنجیرەی تریش ھەیە کە ناوەکەی مەنتیقی نییە. ‎Gêjełûk٠٩:٤٤، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk نووسەر سەری دای لە بەرد گەر لەو وشەیە مەبەستی چەماندنەوە بووبێت، قسەی بۆ ھەڵمەبەستە. چەند جاری تریش ئەمەم پێ گوتون بەس لەسەر وشەیەک سوورن، ناوی وا بۆ وتار داتاشراوە، کەس ھەر نازانێ کوردییە یا چی. ھیچ ناوێکیشم نەسەپاندوە بێژم ئیللا ئەبێ ئەمە بێ، شتێک پێشنیار بکەن لە وشە بچێ. گەر ھەمان چتم بۆ ئەنوسیتەوە، تکایە بانگم مەکەوە. گەلێ سپاس.  زەمەنCefayî ١٠:١٥، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim ئۆکەی، ئەوە بە نووسەر بڵێ. پێی بڵێ کە ناوەکە ھەڵەیە و سەرت لە بەردی داوە. کەی چاکی کرد، ئێمەیش چاکی دەکەین. قسەی بۆ ھەڵنابستم، bend لە airbender ھەر بە مانای چەماندن دێت. ‎Gêjełûk١٠:٤٠، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk ئەی بۆ پێی نەڵێین خۆت فێری کوردی بکە و پاشان پێمان بڵێرەوە چ وشەیەکی کوردی گونجاوە بۆ زنجیرەکەت تا لەم ویکیپیدیایە دایبنێین؟ نوکتە ناگێڕینەوە. خۆم بە شارەزای زمان نازانم، بەڵام دەتوانم لەسەری بخوێنمەوە و فێری بم.

bend لە airbender ھەر بە مانای چەماندن دێت.
— بەکارھێنەر:Gejeluk

دڵنیام سەرچاوەی ئەم قسەیە گیرفانتە، ھەر بەوەیا دیارە شارەزای ھیچ نیت، لێرە وا خۆت شڵەژاندوە (ببورە واشدەڵێم). تەنیا set لە زمانی ئینگلیزیا پێنج دەربڕینی جیاواز، بگرە زۆرتریشی ھەیە:
  • please set the table for dinner
  • i bought a new set of dishes
  • they set a new rule for the game
  • the concrete will set overnight
  • the movie was shot on set in Erbil
یەک گەڕانی گووگڵ بکە زۆرینە پێت دەڵێ بێندەکەی ئەڤەتار چییە و جیاوازی چیە. نازانم مەبەستی ئێوە لەم وشەیە چییە وا سەرەڕای ئەوەی ئەشزانن ھەڵەیە، کەچی ھەر سوورن لەسەری! چ بێڕێزییەکە بە زمان.

bending their minds to the Buddhist concept of eternity

دڵنیام لای تۆ ھۆش و مێشکیش دەچەمێتەوە. لێرە کە ھی کۆمپانیای بەرهەمھێنەری زنجیرە نوێیەکەیە، لە پێناسەکەیدا جوان خستویانەتە بەینی دوو ئاماژەوە بەم شێوەیە "bend" تا دوو نەشارەزای وەک تۆ حاڵی بکەن کە بێندەکەی ئێرە جیاوازە لەو بێندەی لە بازاڕا بەردەستە، بەم شێوەیەش پێناسەی کردوە: "ھەندێک کەس دەتوانن توخمێک "bend" بکەن بۆ خۆیان و بە جۆرێک دەستکاری بکەن." چونکە وا لە فکرتاندا بووە دەتوانن بە وتووێژێک ناوەکە بگۆڕن و ئیتر منیش ئەڵێم فەرموو بیگۆڕن، و ھەر لە ئەوەڵیشەوە بە غەڵەتی ھاتوون، ناتانەوێ ددانی پێدا بێنن. گەر ھەر بەردەوامی و درێژەی پێدەدەیت دەیبەمە دیوەخان.  زەمەنCefayî ١١:٥٧، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐──────────────────────────└
Zamand Karim ئەمە وتووێژ نییە، ئەمە شەڕە. من ھیچ خۆم نەشڵەژاندووە، زۆر بەجوانی بۆم باس کردوویت. ئەمە تۆیت خۆت تێک داوە و وەرگێڕانی ناوێکی سادەت گەورە کردووە و چەند مانگە پێوەی نووساویت. یەک بەڵگەش ناھێنیت، ھەر باسی شتی لابەلا دەکەیت: «هەوا ناچەمێنرێت» یان «ھەواچەمێن باو نییە». تا ئێستا نەتسەلماندووە کە بۆچی ھەڵەیە، ئیتر دان بە چیدا نەنێم؟ ھەڵە بێت، دەڵێم ھەڵەیە. دڵنیام ئەگەر «ھەواچەمێن» باو با، ھیچت نەدەوت. من چی لە set بکەم، ئێمە باسی bend دەکەین. تکایە واز لەم وشەیە بھێنە و خۆت خەریکی شتێکی تر بکە. سپاس. ‎Gêjełûk١٣:٤٦، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gejeluk بە ئەندازەی نوسینەکەت وڵامم داویتەوە، ئەوانەی لێرەن بۆت و شتی وا نین مرۆڤن، زۆر جوانیش بۆم شیکردویتەوە بە بەڵگەوە، ئەوە تۆیت نەتتوانیوە بیسەلمێنیت، من ھەرشتێکی دی بێنم دەڵێن ئەوە نابێتە بەڵگە. بۆم بکرێ تا ساڵێکیش پێوەی خەریک دەبم، گەر ناوێکت بەلاوە گرنگ نییە بۆچی وتووێژی لەسەرەکەی؟ ھاوپێچ، مەبەستم لە شڵەژان ئەوە نەبوو کاکی کوردیزان. ئەمەش شێوازە جیاوازەکانی بەکارھێنان بۆ وشەی bend:
  • she is bending the metal rod (بۆ چەماندنەوە)
  • he is bending to the rules of the new job (زۆر پەیوەست بوون بە شتێکەوە)
  • they are bending their knees in reverence (کەوتنە سەر ئەژنۆ، چوونە سەر چۆک)
سپاس بۆ تۆش.  زەمەنCefayî ١٤:٠٦، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕای من ....چیرۆکی بوکەڵەکان... نا
هیچ سایتێکی فلیم ئەو ناوە بەکارناهێنێت. Rabar Ajaxy(لێدوان) ‏١٨:٥٩، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Rabar ajax1 بووکەڵە doll -ە. toy دەبێ بە کایەکلێ. Aza (لێدوان) ‏١٩:١٩، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی چیرۆکی کایەکلێم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە)٠٧:٣٤، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]