گۆرانینووس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەیسن وایت، گۆرانینووسێکی ئەمریکی

گۆرانینووس (بە ئینگلیزی: Songwriter • جیاواز لە ھۆنراوەنووس) پێکھاتووە لە کەسێکی پێشکەوتووی پرۆفیشناڵ لە نووسینەوەی ھۆنراوە و ئاوازدا بۆ گۆرانییەک، و بۆ ئەم کارەش لەوانەیە لە پاداشتدا پارە وەرگرن. گۆرانینووسەکان لە ھەموو چەشنی مۆسیقایەکدا خۆیان دەبیننەوە. گۆرانینووسەکان دەکرێت بە ئاوازدانەریش ناو ببرێن، ھەر چەندە ئەم ناوە بە زۆری بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت کە لە چەشنی مۆسیقای کلاسیکدا کار دەکەن. بەھۆی ئەو پەستانەوە کە دەخرێتە سەر گۆرانینووسەکان لەلایەن پیشەسازی مۆسیقاوە بۆ دەرکردنی تۆماری بەناوبانگ، ئەوان لەوانەیە زۆرجار لەگەڵ ژەنیار و گۆرانینووس و ھۆنراوەنووسی تردا یەک بگرن بۆ کار کردن بەیەکەوە. بۆ نموونە، لەوانەیە گۆرانینووسێکی پێشکەوتوو لەگەڵ گۆرانینووسێکی تر کە پێشکەوتووە لە دروستکردنی ئاوازی ڕەسەن یەک بگرن بۆ نووسینەوەی مۆسیقا و گۆرانی و ئاواز. ھەندێک لە ھونەرمەندان خۆیان مۆسیقای خۆیان دەنووسنەوە بەبێ ھیچ یارمەتییەکی تر. ھەندێکی تریشیان یارمەتییان دەدرێت لە دۆزینەوەی یارمەتیدەرێک لەلایەن کۆمپانیای تۆمارکردنەکەیانەوە.

گۆرانینووسەکان پرۆفیشناڵن لە کارەکەیاندا و زۆربەیان لە زانکۆکانیاندا لەسەر نووسینەوەی مۆسیقا دیپلۆمایان ھەیە، و دەکرێش سەربەخۆ بن. لەبەر ئەوەی نووسینەوەی مۆسیقا کارێکی ئاسان نییە، کەسێک کە بییەوێت ببێت بە گۆرانینووس پێویستە شارەزای ئامارێک یان زیاتری مۆسیقا بێت و شارەزایی ھەبێت لەسەر دەستکاریکردنی دەنگ و ئۆدیۆ لەسەر کۆمپیوتەر، و لەوانەشە چەند شارەزاییەکی تری تەکنۆلۆژیایی تریش پێویست بێت. گۆرانییەکانی کە لەلایەن کۆمپانیای تۆمارکردنەکانەوە بڵاو دەکرێنەوە ھەموویان مافی بڵاوکردنەوەیان پارێزراوە و بەبێ پرسی خاوەنی کارەکە مامەڵە بە کارەکەوە بکرێت بە یاسایی تاوانە. جگە لە ھەندێک ھونەرمەندە سەربەخۆکان کە کارەکانیان مافی بڵاوکردنەوە و کۆپی ڕایتیان نییە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]