ئەڤەتار: دوایین ھەواچەمێن (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ٢٠٢٤)
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ئەڤەتار: دوایین ھەواچەمێن (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ٢٠٢٤) | |
---|---|
چەشن | |
وەرگیراو لە | ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا |
پەرەپێدەر | ئالبێرت کیم |
ئەکتەران | |
ئاوازدانەر(ان) | تاکیشی فوروکاوا |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ١ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٨ |
بەرھەمھێنان | |
شوێنەکانی تۆمارکردن | ڤانکۆڤەر |
ماوەی پەخش | ٤٧–٦٣ |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
پەخش | |
تۆڕ | نێتفلیکس |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ |
ڕیزبەندی کاتی | |
بەرنامە پەیوەندیدارەکان | ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا |
ئەڤەتار: دوایین ھەواچەمێن یان دوایین ملکەچپێکەری ھەوا کە ھەروەھا بە ئەڤەتار: ئەفسانەی ئانگ ناسراوە، زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی خەیاڵی سەرکێشیی ئەمریکییە کە لە ٢٢ی شوباتی ساڵی ٢٠٢٤ یەکەم وەرزی لێ پەخش کرا.[١][٢] وەرگێڕانێکی ڕاستەوخۆیە لە زنجیرە ئەنیمەیشنە ڕەسەنەکەی بە ناوی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا کە لە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکرایەوە و سێ وەرزی لێ بەرھەمھێنرا. بۆ یەکەمجار لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٨ دەربارەی ئەم زنجیرەیە لە میدیاکان بڵاوکرایەوە، بە کاستی پڕ ئەستێرە، لەوانە: گۆردن کۆرمەر، داڵاس لیو، گیاوێندیۆ، ئیان ئۆسلی، پاوڵ سون-ھیونگ لی، ئێلیزابێت یوو، دانیاڵ دای کیم و کێن لیونگ.[٣]
یەکەم ئەڵقەی زنجیرەکە لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ بۆ یەکەمجار لە تۆڕی نێتفلیکس بڵاوکرایەوە، و لە سەرەتاشدا لە ھەشت ئەڵقە پێکدێت.[٤]
پوختە
[دەستکاری]زنجیرەکە لە جیھانێکی (بڕوانە جیھانی ئەڤەتار) خەیاڵی ئاڵۆزی نێو جەنگ دەست پێدەکات کە کەسانی تایبەت (ئەو کەسانەی توانای ملکەچپێکردنی توخمەکانیان ھەیە) دەتوانن یەکێک لە چوار توخمە سەرەکییە یەکەمەکان ئاو، زەوی (خاک)، ئاگر، یان ھەوا ملکەچپێبکەن (دروستی بکەن، کۆنتڕۆڵی بکەن و دەستکاری بکەن). ئانگ، کە ھەڵبژێردراوە وەک ئەڤەتار و دواھەمین ملکەچپێکەری ھەوای زیندووە، ھەروەھا پردی پەیوەندی نێوان جیھانی فیزیکی و ڕۆحییە، و تاکە کەسە کە توانای ملکەچپێکردنی ھەر چوار توخمەکەی ھەیە. ئەڤەتار پارێزگاری لە ڕێکخستنی جیھان و سروشت دەکات بۆ ھێنانەدی ئاشتی، ئانگ بەرپرسیارێتی کۆتاییھێنان بە داگیرکاری دیکتاتۆریی نەتەوەی ئاگری لەسەرشانە.[٥] لەگەڵ ھاوڕێ نوێیەکانی کاتارا و سۆکا، دەست دەکات بە شارەزابوون و ڕاھێنانکردن لە سێ توخمە سەرەکییەکەی تر، ئەمە لە کاتێکدایە لەلایەن زوکۆ، شازادەی دەرکراوی نەتەوەی ئاگر ڕاو دەنرێت، و ھەوڵدەدات بە گرتنی ئانگ (ئەڤەتار) شەرەفی خۆی لای پاشای نەتەوەی ئاگر بەدەست بھێنێتەوە.[٦]
ئەڵقەکان
[دەستکاری]وەرزی یەکەم
[دەستکاری]ژ. | ناونیشان | دەرھێندراو لەلایەن | نووسراو لەلایەن | ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕەسەن |
---|---|---|---|---|
١ | «ئانگ» | مایکڵ گۆی | ئالبێرت کیم، مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ | ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ |
٢ | «جەنگاوەرەکان» | مایکڵ گۆی | جۆشوا ھێڵ فیاڵکۆڤ | ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ |
٣ | «ئۆماشوو» | جەبار ڕایسانی | کریستن بۆیلان | ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ |
٤ | «بە نێو تاریکییەکە» | جەبار ڕایسانی | کێلی ماکدۆناڵد | ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ |
٥ | «لە جیھانی ڕۆحەکان» | ڕۆسیان لیانگ | گابرێل لیانس | ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ |
٦ | «ڕووبەندەکان» | ڕۆسیان لیانگ | ئێمیڵی کیم، ھەنتەر ڕەیس، برایان کۆنێتزکۆ و مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ | ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ |
٧ | «باکوور» | جێت وێڵکنسن | ئەندرێ وۆنگ کەنەدی | ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ |
٨ | «ئەفسانەکان» | جێت وێڵکنسن | ئالبێرت کیم | ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ |
بەرھەمھێنان
[دەستکاری]پەرەپێدان
[دەستکاری]لە ساڵی ٢٠١٨ کۆمپانیای نێتفلیکس ڕای گەیاند کە زنجیرەی لایڤ ئاکشنی ئەڤەتار بڕیارە لە ساڵی ٢٠١٩ دەست بە بەرھەمھێنان بکات.[٧] لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا بەھۆی جیاوازیی لە بەرھەمھێنانی زنجیرە لایڤ ئاکشنەکە لەگەڵ زنجیرە ئەنیمەیشنە ڕەسەنەکە، دروستکەرانی زنجیرەکە ستۆدیۆی بەرھەمھێنانی زنجیرە چاوەڕوانکراوەکەیان بەجێھێشت،[٨][٩] دوای ئەوەی ئاشکرا کرا کە کۆمپانیای نێتفلیکس ویستویەتی گۆڕانکاری لە چیرۆکی ئەڤەتار بکات، ھەروەھا ئاماژە بە ژینگەیەکی نەرێنی و بێ پشتیوانی کراوە لە بەرھەمھێنانی زنجیرەکە، لە کۆتاییدا، لە مانگی ئابی ٢٠٢١ ئەلبێرت کیم بە فەرمی وەک نووسەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار و نمایشکاری زنجیرەکە ڕاگەیەندرا.[١٠]
زنجیرەکە بۆ ھەر ئەڵقەیەکی زیاتر لە ١٥ ملیۆن دۆلار تێچووی بووە بۆ دروستکردنی، ھەر وەرزێکیشی ھەشت ئەڵقەی لێ پێکدێت.[١١][١٢]
وێنەگرتن
[دەستکاری]بەرھەمھێنان و وێنەگرتنی زنجیرەکە لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە شاری ڤانکۆڤەری ویلایەتی بریتش کۆڵۆمبیا لە کەنەدا دەستیپێکرد.
پەخشکردن
[دەستکاری]زنجیرەکە لە ٢٢ی شوباتی ساڵی ٢٠٢٤ نمایش کرا.[١٣][١٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Netflix's first big Avatar: The Last Airbender trailer swoops in before a February premiere» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Avatar: The Last Airbender (Live-Action) (2024)». ScreenRant (بە ئینگلیزی). ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Thompson، Jaden (٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣). «'Avatar: The Last Airbender' Trailer: Aang Returns to Unite the Nations as Netflix's Live-Action Remake Unveils Epic Footage». Variety. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Avatar News». Tumblr. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Tinoco، Armando (١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣). «'Avatar: The Last Airbender': Netflix Releases First Look Photos & Teaser Of Live-Action Series Ahead Of 2024 Release — Tudum». Deadline. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Tinoco، Armando (١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣). «'Avatar: The Last Airbender': Netflix Releases First Look Photos & Teaser Of Live-Action Series Ahead Of 2024 Release — Tudum». Deadline (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «'Avatar: The Last Airbender' live-action trailer reveals premiere date». EW.com (بە ئینگلیزی). لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Petski، Denise (١٢ی ئابی ٢٠٢١). «'Avatar: The Last Airbender': Netflix Live-Action Adaptation Sets Main Cast, Creative Team». Deadline (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Porter، Rick (١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨). «Live-Action 'Avatar: The Last Airbender' Series Coming to Netflix». The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Hipes، Patrick (١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨). «'Avatar: The Last Airbender' Live-Action Series In Works At Netflix». Deadline (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Tolsky، Andy (٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢). «ATLA Live-Action Netflix Show Reportedly Cost $15 Million Per Episode». ScreenRant (بە ئینگلیزی). لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Exclusive: Season 1 of the Avatar: The Last Airbender live-action series has a budget of more than $15 million per episode, for a total of more than $120 million for the first season». Tumblr. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Avatar: The Last Airbender: Netflix's Avatar: The Last Airbender — Here's all we know so far – The Economic Times». m-economictimes-com.cdn.ampproject.org. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ release، Press (١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣). «Avatar: The Last Airbender reveals premiere date this February 2024 and releases first teaser trailer!». Punto! Central Luzon (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- شێوەزاری وتارەکانی ویکیپیدیا
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان بە زمانی ئینگلیزی
- ئاڤاتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
- دووبارە دەرکەوتنەوە لە تەلەڤیزیۆن
- ئەو بەرنامە تەلەڤیزیۆنییانەی کە خۆیان لەگەڵ کۆمیکدا گونجاندووە
- کارەکتەرەکانی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
- ئەو بەرنامە تەلەڤیزیۆنییانەی کە خۆیان لەگەڵ یارییە ڤیدیۆیییەکان گونجاندووە
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ھونەرە جەنگییەکان
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان دەربارەی خێزانە ناکارامەکان
- بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان لە شاری ڤانکۆڤەر وێنەگیراون
- بەرنامە ڕاستەقینەکانی نێتفلیکس