بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گیاوێندیۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گیاوێندیۆ

لەدایکبوون
گیاوێندی یۆ تەربڵ

(٢٠٠٦-٠٤-٢٨) ٢٨ی نیسانی ٢٠٠٦ (تەمەن ١٩ ساڵ)
ئاکوەساسنێ، ئۆنتاریۆ، کەنەدا
پیشە
چالاکبوون٢٠١٩–ئێستا

گیاوێندی یۆ تەربڵ[١] (/ˌɡjɑːwənˈdj/، لەدایکبووی ٢٨ی نیسانی ٢٠٠٦)[٢] ناسراو بە گیاوێندیۆ، ئەکتەر و گۆرانیبێژ و گۆرانینووسێکی کەنەدییە. یەکەم دەرکەوتنی لە تەلەڤیزیۆنیدا لە چەند زنجیرەیەکی سی بی سی بوو. ھەروەھا لە زنجیرەی نێتفلیکس، ئەڤەتار: کۆتا ملکەچپێکەری ھەوا ڕۆڵی کاتارای وەرگرت.

سەرەتای ژیان و پیشە

[دەستکاری]

گیاوێندیۆ لە شاری ئاکوەساسنێ لەدایکبووە، کە دەکەوێتە ھەردوو دیوی سنووری کەنەدا و ئەمریکا، و ڕووباری سانت لۆرانس دەگرێتەوە.[٣][٤]

ناوی یەکەمی بە واتای «بەیانییەکی خۆش» دێت.[٥] لە ماڵێکدا لە دوورگەی کۆرنواڵ، گەورە بووە و لە قوتابخانەی ئاکوەساسێ و قوتابخانەی کۆلێژی و پیشەیی کۆرنواڵ خوێندوویەتی.[٦] خاوەنی ڕەگەزنامەی کەنەدی و ئەمریکییە.[٧]

تەربڵ ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە لە فیلمی Beans. لە ساڵی ٢٠٢١ ھەڵبژێردرا بۆ ڕۆڵی کاتارا لە وەشانی ڕاستەوخۆی زنجیرەی نوێی نێتفلیکس بە ناوی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا[٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Rising Star — Meet Kiawenti:io Tarbell from Anne with an E». CBC Kids News. ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. «Kiawentiio». TV Insider. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. «Kiawentiio biography and filmography | Kiawentiio movies». Tribute (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. Craig، Jo (١٣ی ئابی ٢٠٢١). «Who is Kiawentiio Tarbell? Explore the Instagram, Ethnicity and Roles of Avatar: The Last Airbender Actor». HITC (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ڕەسەنەکە لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. Roundpoint، Shannon Burns. «ACTING UP» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. Lafrance، Derrick (١٠ی ئابی ٢٠١٧). «Kiawentiio Tarbell». Indian Time (بە ئینگلیزی). لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. Mehta، Sia (١٣ی شوباتی ٢٠٢١). «TIFF Kiawentiio Biography». TIFF (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. Webster، Andrew (١٢ی ئابی ٢٠٢١). «Netflix reveals cast for its live-action Avatar: The Last Airbender series». The Verge (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]