دەبلیوو دەبلیوو ئی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕێکخراوی زۆرانبازیی جیهانی
World Wrestling Entertainment, Inc.

لۆگۆی WWE لە ئۆگەستی ٢٠١٤وە

بارەگای سەرۆکایەتی WWE لە ستامفۆرد، کۆنێکتیکت، ٢٠١٢
ناوی بازرگانی WWE
ناوی پێشوو
  • ڕێکخراوی تایتن سپۆرتس
  • ڕێکخراوی یەکێتی زۆرانبازیی جیهانی (WWF)
  • ڕێکخراوی کات بەسەربردنی یەکێتی زۆرانبازیی جیهانی (WWFE)
جۆر گشتی
بازرگانی ئەکات بەناوی ١٩٩٨–٢٠٠٩؛ ٢٠١٦–ئێستا
داھات
ISIN US98156Q1085
پیشەسازی
  • زۆرانبازیی پرۆفیشناڵ
  • وەرزشی کات بەسەربردن
  • میدیای ستریمینگ
پێشوو دامەزراوەی زۆرانبازیی کاپیتۆڵ، سنوردار
دامەزراندن
  • ٧ی کانوونی دووەمی ١٩٥٢؛ ٧٢ ساڵ لەمەوبەر (١٩٥٢-٠١-07)
    (بەناوی دامەزراوەی زۆرانبازیی کاپیتۆڵ، سنوردار)[١]
  • ٢١ی شوباتی ١٩٨٠؛ ٤٤ ساڵ لەمەوبەر (١٩٨٠-٠٢-21)
    (بەناوی ڕێکخراوی تایتن سپۆرتس)
دامەزرێنەران
  • جێس مەکمان
  • تووتس مۆندت
    (بەناوی دامەزراوەی زۆرانبازیی کاپیتۆڵ، سنوردار)
  • لیندا مەکمان
  • ڤینس مەکمان
    (بەناوی ڕێکخراوی تایتن سپۆرتس)
بارەگای سەرۆکایەتی
  • ١٢١٤ ئیست مەین ستریت
  • ستامفۆرد کۆنێکتیکت ٠٦٩٠٢[٢]
  • ویلایەت یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتی جیهانی
باڵادەستەکان
  • ڤینس مەکمان
    (سەرۆکی لیژنە و سەرۆکی جێبەجێکار)
  • جۆرج باریەس[٣]
    (یاریدەدەری سەرۆک)
  • میشێڵ دی. ویڵسن[٣]
    (یاریدەدەری سەرۆک)
بەرهەمەکان
  • تەلەڤزیۆن
  • بڵاوکردنەوەی کتێب
  • فیلم
  • دارایی
  • موزیک
  • کەلوپەل
  • خزمەتگوزاریی تۆڕی ستریمینگ
  • ڤیدیۆی خێزانی
  • یاد و پەخشی ڕاستەخۆ
خزمەتگوزارییەکان مۆڵەتپێدان
داهات increase ٧٢٩٫٢ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢٠١٦)[٤]
داهاتی بەڕێوەبردن increase ٥٥٫٦ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢٠١٦)[٤]
داهاتی پوختە increase ٣٣٫٨ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢٠١٦)[٤]
کۆی سەرمایە increase ٦٠٠٫٩ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢٠١٦)[٤]
کۆی خاوەنی خاوەن بەش increase ٢٣٩٫٧ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢٠١٦)[٤]
خاوەن ڤینس مەکمان (%٤٢)[٥]
ژمارەی کارمەندەکان بەنزیکەیی ٨٥٠ (٢٠١٧)[٦]
بەشەکان [٧]
سەربارەکان
وێبسایت https://www.wwe.com/

ڕێکخراوی زۆرانبازیی جیھانی (بە ئینگلیزی: World Wrestling Entertainment, Inc.، ناوی بازرگانی WWE (دەبلیوو دەبلیوو ئی)، کۆمپانیایەکی ئەمریکی یەکخراوی میدیایی و کات بەسەربردنە[٨][٩] کە سەرەتا بە زۆرانبازی پرۆفیشناڵ بەناوبانگ بووە. دەبلیوو دەبلیوو ئی چەند کارێکی دیکەش دەکات بێجگە لە زۆرانبازیی پرۆفیشناڵ وەک فیلم و چەند کارێکی دیکەی بازرگانی.

ناوی WWE خۆی لە ئەسڵدا ئەگەڕێتەوە بۆ بازرگانیی زۆرانبازیی پرۆفیشناڵ، لەلایەن جێس مەکمان و تووتس مۆندت دامەزراوە لە ساڵی ١٩٥٢ بەناوی دامەزراوەی زۆرانبازیی کاپیتۆڵ. بەپێی ٢٠١٩ بێت، گەورەترین کۆمپانیای زۆرانبازیی پرۆفیشناڵ لە جیهاندا، کە زیاتر لە ٥٠٠ یاد لەخۆدەگرێت لە ساڵێکدا، لەگەڵ کارنامە کەی کە دابەش کراوە بۆ چەندان براند کە بەردەوام لە گەشتدان،[١٠] وە بەردەستە بۆ زیاتر لە ٣٦ ملیۆن بینەر لە زیاتر لە ١٥٠ وڵات. تاکە بارەگای سەرۆکایەتی و جیهانییەکەی ئەکەوێتە ستامفۆرد، کۆنێکتیکت، لەگەڵ چەندان ئۆفیس لە چەندان شار لە جیهاندا.[١١][١٢]

هەروەک کۆمپانیاکانی دیکەی زۆرانبازیی پرۆفیشناڵ، پەخشەکانی WWE کێبڕکێی ڕاستی نییە، بەڵام بەشێوازێکی وەرزشیی کات بەسەربردنە، کە بە چیرۆک بەڕێوە دەچێت، نووسراوە، و ئیداریی ڕاهێنان پێکراو و نمایشە، کە لە هەمان کاتدا یارییەکان بەزۆری پێکدێن لە چەند جوڵەیەک کە ئەتوانن یاریزانەکان بخەنە زیانێکی زۆرەوە و تووشی پێکان ببێت گەر بە دروستی نەکرێت. ئەم کۆمپانیا کە یەکەمجار دانی پێدادرا لەلایەن خاوەنەکەیەوە بوو بەناوی ڤینس مەکمان لە ساڵی ١٩٨٩ بۆ ئەوەی خۆی لە باجەکانی کۆمیسیۆنە وەرزشییەکان دووربخاتەوە. لە ١٩٨٠کانەوە، WWE بەگشتی بەرهەمەکانیان بە کات بەسەربردنی وەرزشیی براندکرد، دا یان پێدانا ڕەگەکانی بەرهەمەکان لە وەرزشێکی کێبڕکێ و شانۆیەکی درامییە.

خاوەنی زۆرینەی کۆمپانیاکە سەرۆکی لیژنە و سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکەیە بەناوی ڤینس مەکمان، کە %٤٢ خاوەندارێتی سەرمایەی پلەبەرزی کۆمپانیاکە و %٨٣ هێزی دەنگدان دەگرێتەخۆ.[٥]

قەوارەی ئێستا، یەک راوە لە ٢١ی فێبریوەری ١٩٨٠، کە پێشتر ناسرابوو بە ڕێکخراوی تایتن سپۆرتس، کە هەمان ساڵ لە ساوث يارمۆث، ماساچوستس دامەزرا. ئەوە دامەزراوەی زۆرانبازیی کاپیتۆڵ، سنوورداری پەیداکرد، کە سامانی کۆمپانیای یەکێتی زۆرانبازیی جیهانییە (WWF)ـە، لە ساڵی ١٩٨٢. تایتن ناوەکەی گۆڕدرا بۆ ڕێکخراوی یەکێتی زۆرانبازیی جیهانی (WWF) لە ساڵی ١٩٩٨، وە دواتر گۆڕدرا بۆ ڕێکخراوی کات بەسەربردنی یەکێتی زۆرانبازیی جیهانی (WWFE) لە ١٩٩٩، وە لە کۆتاییشدا گۆڕدرا بۆ ناوی ئێستای ڕێکخراوی زۆرانبازیی جیهانی (WWE) لە ٢٠٠٢. لە ٢٠١١وە، کۆمپانیاکە بە فەرمی ناوەکەی کرد بە WWE بە تەنیا کە ناوی ڕاستەقینەی کۆمپانیاکە دەستکاری نەکرابوو تەنها کورت کرابووەوە.[١٣][١٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "WWE business profile, from Yahoo.com". Finance.yahoo.com. Archived from the original on January 27, 2014. Retrieved February 2, 2014.
  2. ^ "General WWE Contacts". WWE Corporate. Archived from the original on February 26, 2009. ٢٤ی شوباتی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا "WWE® PROMOTES GEORGE BARRIOS AND MICHELLE WILSON TO CO-PRESIDENTS" (Press release). WWE. February 8, 2018. Retrieved February 8, 2018.
  4. ^ ئ ا ب پ ت "World Wrestling Entertainment, Inc. 2015 Annual Report Form (10-K)". United States Securities and Exchange Commission. February 5, 2016. Archived from the original (XBRL) on February 14, 2017.
  5. ^ ئ ا "WWE Definitive Proxy Statement 2018". World Wrestling Entertainment. March 9, 2018. p. 7. Retrieved October 28, 2018.
  6. ^ "Company Information: Economic Impact". World Wrestling Entertainment Inc. Archived from the original on May 27, 2016. Retrieved June 7, 2019.
  7. ^ "Company Overview". WWE Corporate. Archived from the original on November 17, 2014.
  8. ^ Editorial, Reuters. "${Instrument_CompanyName} ${Instrument_Ric} Company Profile - Reuters.com". U.S. Archived from the original on April 1, 2018.
  9. ^ "Company Overview". corporate.wwe.com. Archived from the original on August 7, 2016.
  10. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Live events نەدراوە
  11. ^ "Company Overview". June 15, 2011. Archived from the original on April 29, 2011.
  12. ^ "WWE opens Mumabi office". June 15, 2011. Archived from the original on June 3, 2011. ٣ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ World Wrestling Entertainment, Inc. (March 1, 2013). "Annual Report (Form 10-K)". U.S. Securities and Exchange Commission. Archived from the original on December 26, 2013. Retrieved December 25, 2013.
  14. ^ "The New WWE". WWE. April 7, 2011. Archived from the original on 7ی Aprilی 2011. Retrieved April 8, 2011. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]