مەروون فایڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەروون ٥
مەروون ٥ لە ٢٠١١ چەپ بۆ ڕاست: میکی مادن، ئادەم لەڤین، جەیمس ڤاڵێنتاین، جێسی کارمایکڵ، پیجەی مۆرتن و مات فڵین.
مەروون ٥ لە ٢٠١١
چەپ بۆ ڕاست: میکی مادن، ئادەم لەڤین، جەیمس ڤاڵێنتاین، جێسی کارمایکڵ،
پیجەی مۆرتن و مات فڵین.
زانیارییەکان
ھەروەھا ناسراوە بەکاراس فڵاوەر (١٩٩٤–١٩٩٧)
بنەچەلۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا،  ویلایەتە یەکگرتووەکان
چەشنەکان
ساڵانی چالاکبوون١٩٩٤–ئێستا
کۆمپانیاکان
  • ڕیپرایس
  • ئۆکتۆن
  • جەی ڕێکۆردز
  • A&M
  • ئینتەرسکۆپ
وێبگەmaroon5.com
ئەندامان
  • ئادەم لەڤین
  • جێسی کارمایکڵ
  • میکی مادن
  • جەیمس ڤاڵێنتاین
  • مات فڵین
  • پیجەی مۆرتن
ئەندامانی پێشووڕایان دۆسک

مەروون ٥ - مەروون فایڤ (ئینگلیزی: Maroon 5) گرووپێکی پاپ ڕۆکی ئەمریکییە کە لە لۆس ئانجلەسی کالیفۆرنیای ویلایەتە یەکگرتووەکان دامەزراوە. لە ئێستادا گرووپەکە پێکھاتووە لە گۆرانیبێژی سەرەکی ئادەم لەڤین، گیتارژەنی سەرەکی جەیمس ڤاڵێنتاین، کیبۆردژەن و گیتارژەنی ڕیتم جێسی کارمایکڵ، بەیسژەن میکی مادن، تەپڵژەن مات فڵین و کیبۆردژەن پیجەی مۆرتن. پێش ئەوەی وەک ئەم گرووپەی ئێستا دابمەزرێن، چوار ئەندامی سەرەکەی گرووپەکە، لاڤین، کارمایکڵ لەگەڵ مادن و دۆسیک گرووپێکیان دروستکرد بە ناوی کاراس فڵاوەرس (کوردی: گوڵەکانی کارا) لە ساڵی ١٩٩٤، کاتێک کە ئەوان ھێشتا لە قوتابخانە بوون. گرووپەکە ئەلبومێکی بڵاوکردەوە بەناوی وی لایک دیگین؟ (کوردی: ئێمە حەزمان لە ھەڵکەندنە؟) دوای ئەوە گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای تۆمارکردنی تۆمارکراوەکانی ڕیپرایس و ئەلبومێکیان بڵاوکردەوە بەناوی جیھانی چوارەم لە ساڵی ١٩٩٧. دوای ئەوەی ئەلبومەکە ھیچ سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەست نەھێنا، لە کۆمپانیای تۆمارکردنەکە جوودابوونەوە و دەستیانکرد بە خوێندن لە زانکۆ.

لە ٢٠٠١، گرووپەکە وێنەی گشتی خۆی گۆڕی بە زیادکردنی گیتارژەن جەیمس ڤاڵێنتاین وە بەدواکەوتنی ڕێگایەکی جیاواز لەژێر ناوی مەروون فایڤدا. لەم کاتەدا کارمایکڵ ئامێری مۆسیقاکەی گۆڕی بە کیبۆرد، وە لەو کاتەشەوە بووە بە ئامێری سەرەکی کارمایکڵ لە گرووپەکەدا. دوای ئەم گۆڕانکارییانە، گرووپەکە لەگەڵ کۆمپانیای جەی گرێبەستیان کرد و یەکەم ئەلبومی دیبیوتیان بڵاوکردەوە بەناوی سۆنگس ئەباوت جەین (کوردی: گۆرانی لەبارەی جەینەوە)، لە مانگی جونی ٢٠٠٢، تاکەگۆرانی سەرەکی گرووپەکە ھاردەر تو بریز بەناوبانگ بوو زۆرکەس گوێی لێگرد، ئەمەش یارمەتی ئەلبومەکەی دا ژمارە ٦ تۆمار بکات لە (بیلبۆرد ٢٠٠). لە ٢٠٠٤دا ئەلبومەکە خەڵاتی پلاتینەمی بەرکەوت و بووە ھۆی بردنەوەی گرووپەکە لە پێشکەشکردنی خەڵاتی گرامی و یەک خەڵاتی گرامی بردەوە لە پاڵ گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنس. گرووپەکە خەڵاتی گرامی بۆ باشترین ھونەرمەندی نوێ بردەوە لە ساڵی ٢٠٠٥، خەڵاتەکە لەلایەن براوەی پێشوو ئێڤەنێسنس پێشکەشکرا. چەند ساڵێک دوای ئەوە، گرووپەکە بەتایبەتی چەند گەشتێکی جیھانی ئەنجامداوە بۆ پرۆمۆتکردنی ئەلبومەکە و دوو تۆمارکراوی ڕاستەوخۆیان تۆمارکرد، یەکەمینیان لە ساڵی ٢٠٠٤ کە ئەلبومێکی ئەکوستیک بوو لەژێر ناوی ١.٢٢.٠٣.ئەکوستیک و دووەمیشیان لە ٢٠٠٥ بە ناوی ھەینیی ١٣ەیەم. لە ساڵی ٢٠٠٦، دۆسک بە فەرمی مەروون ٥ی بەجێھێشت، وە مات فڵین جێی ئەوی گرتەوە. دوای ئەوە گرووپەکە دووەم ئەلبومی ستودیۆیان تۆمارکرد بەناوی ئت ۆنت بی سوون بیفۆر لۆنگ وە لە مەی ٢٠٠٧دا بڵاوکرایەوە. ئەلبومەکە توانی بگاتە ژمارە یەک لە (بیلبۆرد ٢٠٠)ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکیدا، وە تاکی سەرەکی مەیکس می وەندەر، بووبە یەکەمین تاکی گرووپەکە کە بگاتە ژمارە یەکی (بیلبۆرد ھۆت ١٠٠).

لە ئەیلوولی ٢٠١٠، مەروون ٥ سێیەم ئەلبومی ستودیۆیان بڵاوکردەوە بە ناوی ھاندس ئۆڵ ئۆڤەر، کە دووبارە بڵاوکرایەوە لە ساڵی ٢٠١١ بۆ ئەوەی تاکێکی نوێی تێبکرێت، مووڤز لایک جاگەر کە کریستینا ئاگیلێرا بەشداری تێدا کردبوو. لەکاتێکدا ئەلبومەکە لە کاتی یەکەم بڵاوکردنەوەیدا لە بنەڕەتدا ڕاو بۆچوونی تێکەڵی لەسەر درابوو، ئەو تاکە نوێیەی کە تێیکرابوو توانی بگاتە ژمارە یەکی (بیلبۆرد ھۆت ١٠٠). گرووپەکە چوارەم ئەلبومیان، ئۆڤەرئێکسپۆسد، بڵاوکردەوە لە ٢٦ی جونی ٢٠١٢. ھەر چوار تاکی سەر ئەلبومەکە سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستھێنا لە (بیلبۆرد ھۆت ١٠٠)، تاکی یەک شەوی تر توانی لە ژمارە یەک بمێنێتەوە بۆ ماوەی ٩ ھەفتە بەدوای یەکدا. پیجەی مۆرتن بووبە ئەندامێکی فەرمی لە ساڵی ٢٠١٢دا، دوای ئەوەی تەنھا کەمێک سەرکەوتنی بەدەست ھێنا وەک ھونەرمەندێکی سەربەخۆی ئار ئاند بی. کاتێک کە پیجەی بە فەرمی زیادکرا بۆ گرووپەکە، مەروون ٥ بۆ یەکەمین جار بووبە گرووپێکی ٦ کەسی. لە ھەمان ساڵدا، بەیسژەنی فانتۆم پلانێت بووبە ئەندامێکی کاتی بۆ گەشتەکەیان و چەند ئامێرێکی جیای دەژەنی لە کۆنسێرتەکاندا (وەک گیتار و پریکەشن و کیبۆردی زیادە) و دەنگی پشتینە لە ھەندێک گۆرانییەکاندا. لە ٢٠١٤دا گرووپەکە گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای ئینتەرپرایس کرد و پێنجەم ئەلبومی ستودیۆیان بڵاویکردەوە بە ناوی V. مەروون ٥ زیاتر لە ٢٠ ئەلبوم و ٧٠ ملیۆن تاکیان فرۆشتووە لە جیھاندا.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Andrew Leahey. "Maroon 5 | Biography". AllMusic. Archived from the original on September 9, 2014.
  2. ^ "Maroon 5 V Album Review". Rolling Stone. ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Wood, Mikael (June 4, 2007). "Intimacy issues? Not for Maroon 5". Los Angeles Times. Retrieved October 10, 2016.
  4. ^ Bell, Josh (September 9, 2004). "NOISE: No Rest for the Funky". Las Vegas Weekly. Archived from the original on 28ی Juneی 2017. Retrieved October 10, 2016. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  5. ^ Stewart, Allison (June 25, 2012). "Quick spin: 'Overexposed,' by Maroon 5". The Washington Post. Retrieved October 10, 2016.
  6. ^ Serba, John (February 20, 2013). "Maroon 5: Charting the course of the band's newly astronomical success". Mlive.com. Retrieved October 10, 2016.
  7. ^ Erlewine, Stephen Thomas. "Maroon 5 – Hands All Over". AllMusic. All Media Network. Retrieved October 10, 2016.
  8. ^ Rosen, Jody (September 20, 2010). "Maroon 5 – Hands All Over". Rolling Stone. Retrieved October 10, 2016.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

لە پێش:
ئێڤەنێسنس
خەڵاتی گرامی بۆ باشترین ھونەرمەندی نوێ
٢٠٠٤
لە دوا:
جۆن لێجند