بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆقیانووسی ھیند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئۆقیانووسی هیندەوە ڕەوانە کراوە)
ئۆقیانووسی ھیند
بەشێکە لەWorld Ocean
Drainage basinIndian Ocean basin
ناونراوە لەدوایھیندستان
وڵاتبێ نرخ
پۆتانی شوێن٢٠°٠′٠″S ٨٠°٠′٠″E
Coordinates of easternmost point٤٣°٣٨′٣٧″S ١٤٦°٥٣′٥٤″E
Coordinates of northernmost point
Coordinates of southernmost point٦٠°٠′٠″S ٨٠°٠′٠″E
Coordinates of westernmost point٣٤°٥٠′٠″S ٢٠°٠′٣٣″E
نزمترین خاڵDiamantina Deep
بەرزی لە ئاستی دەریا٠ مەتر
ھاوسنوورە لەگەڵKismayo، باشووری ئەفریقا، ئۆقیانووسی ئەتلانتیک، ئۆقیانووسی ئارام، ئۆقیانووسی بەستووی باشوور
Has boundaryئەفریقا، یۆڕاسیا، ئوسترالیا، نووگینێ
ڕووبەر٧٠٬٥٦٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
Map
ئوقیانووسی ھیند

ئۆقیانووسی ھیند یان زەریای ھیندی سێیەمین ئوقیانووسی گەورەی سەر زەوییە کە نزیکەی ٢٠٪ ئاوی جیھانی لە خۆ دەگرێت و ڕووبەرەکەی نزیکەی ٧٤٬٩ ملیۆن کیلۆمەتر دووجایە. قووڵترین شوێنی ئەم زەریایە ٨٠٤٧ مەتر قووڵەو بەشی زۆری زەریاکە دەکەوێتە نیوەگۆی باشووری زەوی. ھەر سێ کیشوەری ئاسیا و ئەفریقیا و ئوسترالیا دەکەونە سەر ئەم زەریایە و ئەم ئۆقیانووسە ھاوسنوورە لەگەڵ ئۆقیانووسی ئەتڵەسی و ئۆقیانووسی ئارام و لە باشووریشەوە دەگاتەوە بە ئۆقیانووسی باشوور.[١]

جوگرافیا

[دەستکاری]

ئەو دەریا کراوانە و تەنگەبەر و کەنداوانەی دەکەونە سەر ئۆقیانووسی ھیند بریتین لە:-

ناو ڕووبەر بە کم دووجا تێبینی
کەناڵی مۆزامبیک
دەریای عەرەب ٣٬٨٦٢٬٠٠٠
کەنداوی عەدەن ٥٣٠٬٠٠٠ بەشێکە لە دەریای عەرەب
باب المندب تەنگەبەرێکە لە نێوان کەنداوی عەدەن و دەریای سوور
دەریای سوور ٤٣٨٬٠٠٠
کەنداوی عومان ١٨١٬٠٠٠ بەشێکە لە دەریای عەرەب
تەنگەبەری ھورمز دەکەوێتە نێوان کەنداوی عومان و کەنداوی عەرەب
کەنداوی عەرەب ٢٣٥٬٠٠٠
دەریای لاکادیڤ ٧٨٦٬٠٠٠
کەنداوی بەنگال ٢٬١٧١٬٠٠٠
دەریای ئەندامان ٧٩٧٬٧٠٠
دەربەندی مالاکا دەیبەستێتەوە بە دەریای چینی باشوور
دەریای تیمۆر ٦١٬٥٠٠ باکووری ئوسترالیا
کەنداوی گەورەی ئوسترالیا ٤٨٤٬٠٠٠ باشووری ئوسترالیا

ئەو دەوڵەتانەی دەکەونە سەر ئۆقیانووسی ھیندی

[دەستکاری]

لەباشوورەوە بۆ باکوور:

ئەفریقیای باشوور، مۆزامبیک، تانزانیا، کینیا، سۆماڵیا، جیبوتی، ئیریتریا، سودان و میسر

شانسینی عەرەبی سعوودیە، عومان، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، قەتەڕ، بەحرەین، کووەیت، عێراق، ئێران، پاکستان، ھیندستان، بەنگلادێش، میانمار، تایلەند، مالیزیا، ئیندۆنیزیا و تیمۆری ڕۆژھەڵات. ئوردن و ئیسرائیلیش لە ڕێی کەنداوی عەقەبەوە کە لەسەر دەریای سوورە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەکەونە سەر زەریای ھیند.

ئوسترالیا

[دەستکاری]

ئوسترالیا و جگە لەمە دوورگەکانی کریسمس، کۆکۆس، ھێرد و مەکدۆناڵد، ئەشمۆر و کارتییەر کە ھەر ھەموویان ھەر سەر بە ئوسترالیان.

ماداگاسکار، سریلانکا، دوورگەکانی قەمەر، سیشێل، ماڵدیڤ و مۆریس و ھەروەھا دوورگەکانی ڕیۆنیۆن و مایۆت و ناوچەکانی باشوور و ئەنتئارکتیکای فەڕەنسا کە سەر بە فەڕەنسان و کۆمەڵە دوورگەی چاگۆس کە سەر بە شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیایە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]