لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وڵاتێکی پشکدار لە ئانتارکتیکا
کۆماری فەڕەنسا یان فەڕەنسا بە فەڕەنسی پێی دەگوترێت (République française یان France)، وڵاتێکە دەکەوێتە (ئەورووپای خۆراوا) ئەم وڵاتە لەکۆمەڵێک دوورگە و زەویی دوای دەریاکان کە دەکەونە کیشوەری ترەوە پێک ھاتووە. فەڕەنسا لە دەریای "سپیی ناوەڕاست" ەوە درێژ دەبێتەوە بۆ نۆکەندی "ئینگلیزی" و دەریای باکور، ھەروەھا لەڕووباری "ڕاین" ەوە بۆ زەریای ئەتڵەسی. فەڕەنسا بەھۆی شێوە و پێکھاتەیەوە ناسراوە بە "شەش لا." فەڕەنسا ھاوسنوورە لەگەڵ «شانشینی یەکگرتوو، بەلجیکا، لۆکسەمبۆرگ، ئەڵمانیا، سویسڕا، ئیتالیا، مۆناکۆ، ئەندۆرا و ئیسپانیا» ھەروەھا، لە سنووری دەرەوە واتە لەدوورگە و زەوییەکانی تر دراوسێی ھەریەکە لە "بەڕازیل، سۆرێنام و دوورگەکانی ئەنتێلی ھۆڵەندیە".
فەڕەنسا یەکێکە لە دامەزرێنەرانی «یەکێتیی ئەوروپا» و ڕووبەریشی لەھەمووان زیاترە و ئەندامی دامەزرێنەری "نەتەوە یەکگرتووەکان" یشە، ھەروەھا فەڕەنسا یەکێکە لە پێنج ئەندامە ھەمیشەییەکەی "ئەنجومەنی ئاسایش" کە پاشکۆی "نەتەوە یەکگرتووەکان" ەو مافی "ڤیتۆ" ی ھەیە، یەکێکیشە لەو "٩ " وڵاتەی کە بەھێزی ئەتۆمی ناسراون.
زیاتر...
دەنگ و باسی ٥ی دیسەمبەری ٢٠٠٨
- کەشتیەکی ڕاوشکاری ژاپۆنی لە ئەنتارکتیکا تەقەی لێ دەکرێت ،هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتۆتەوە.
- لەئاکامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی توێژینکاری ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانستی ئەنتارکتیکا هیچ زیانێکی گیانی نابێت.
- ناسا چەند نەخشەیەکی نوێی ئەنتارکتیکای بڵاوکردەوە.
- کەشتیەکی گەشتیاری کەنەدی لە باشووری زەریای ئەتلانتیک تێکشکا،لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەوەیان ڕوون کردەوو کە تێکشکانەکە لە ئاکامی بومەلەرزەیەکی دەریاییەوە بووە.
- پتر لە ٧٠٠ جۆری زیندەوەری نوێ دۆزرانەوە لە ئەنتارکتیکا.
- چالاکوانانی ئینگلیز ڕووبەرووی کەشتیەکی نەهەنگ گر بوونەوە،کە پتر لە ٩٥٠ نەهەنگیان لە ئاوەکانی نزیک ئەنتارکتیکا ڕاوکردبوو بەبیانووی توێژینەوەی زانستی.
چیای مێڵبۆرن چیایییەکە کە ٢٬٧٣٣ مەتر بەرزە، چیایەکی بە بەفر داپۆشراوی کیشوەری ئانتارکتیکایە لەبەشی ڤیکتۆریا لاند، لە نێوان کەنداوی ود و کەنداوی ترانۆڤای ھەڵکەوتووە. چیایەکی درێژکۆڵەیە و پێشتر کانێکی گرکانی چاڵاکی ھەبوو. چیای مێلبۆرن نزیکەی ١٨٠ کیلۆمەتر سێجایە و پێکھاتووە لە کۆکراوەکانی تیفرا و لێشاوی لاڤا؛ ھەروەھا کۆکراوە بەردینییەکانی بەکارھێنراون بۆ دەستنیشانکردنی کاتی دوایین تەقینەوەکانی گرکانەکەی کە وا دەخەملێنرێت لە ساڵی ١٨٩٢ کۆتا ساڵی چاڵاکییەکەی بووە. لەکاتی ئێستادا گڕکانەکە بە ناچالاک دادەنرێت.
زیاتر...
- نزمترین پلەی گەرمی لە ئانتارکتیکا لە ڕێکەوتی ٢١یۆلیۆی ١٩٨٣ تۆمارکرا کە -٨٩.٢ پلەی سلیلیزی بوو.
جۆن جۆرج بارسۆلۆمیۆ (لەدایکبووی ١٨٦٠–مردووی ١٩٢٠) جوگرافیگەر و نەخشەکێشێکی بەریتانی بوو. ھەڵگری ڕێپێدانی شاھانە بوو بۆ وێناکردنی نەخشەکان. ناوی تۆمارکرابوو بە ناونیشانی «نەخشەکێشی پاشا»، ھەر بەم ھۆیەوە زۆرجاران ھەر بە (میری نەخشەکان) بانگ دەکرا
 |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئانتارکتیکا تێدایە. |
زیاتر...
ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
|
|