دوورگە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
دوورگەیەکی بچووک لە فیجیدا
سازان، گەورەترین دوورگەی ئاڵبانیا.

دوورگە یان گراڤ تیکە وشکانییەکە کە بە ئاو دەوری گیرابێت. دوو جۆری سەرەکی دوورگە ھەیە: دوورگە کیشوەرییەکان و دوورگە ئوقیانووسییەکان. ھەروەھا دوورگەی دەسکردیش ھەیە.

دوورگە کیشوەرییەکان[دەستکاری]

دوورگە کیشوەرییەکان ئەو وشکاییگەلنە کە لە سەر ڕەفەی کیشوەریی کیشوەرێک ھەڵدەکەون. بۆ نموونە: گرینلەند، بریتانیای مەزن، تاسمانیی.دورگه‌كان رووبه‌ریان ده‌گۆری هه‌ندیكی زۆر گه‌وره‌ن هه‌ندیكی تر زۆر گه‌وره‌ نییه‌و بجوكن رووبه‌ره‌كه‌یان له‌چه‌ند مه‌تریك تیپه‌ر ناكات

دوورگە ئوقیانووسییەکان[دەستکاری]

دوورگە ئوقیانووسییەکان ئەوانەن کە لە سەر ڕەفەی کیشوەری دانەنیشتوون. زۆرتریان لە بنەڕەتدا ئاگرپژێنین.