دوورگەکانی ئەشمۆر و کارتیەر
دوورگەکانی ئەشمۆر و کارتیەر
Territory of Ashmore and Cartier Islands | |
|---|---|
وێنەی دوورگەکان لە ئاسمانەوە | |
دوورگەکانی ئەشمۆر و کارتیەر | |
| وڵات | |
| دوورگە | - |
| کۆمەڵە - دوورگە | - |
| شوێن | ئۆقیانووسی ئارام |
| دەسەڵات | |
| • بەڕێوەبەر | وەزارەتی گواستنەوەی ئوسترالیا |
| ڕووبەر | |
| • سەرجەم | ١٩٩٫٤٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٧٫٠١ میلی چوارگۆشە) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٢٠٧) | |
| • سەرجەم | ٠ |
| • چڕی | ٠٫٠ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
| ناوچەی کاتی | UTC٨+ (UTC) |
دوورگەکانی ئاشمۆر و کارتیەر بە ئینگلیزی: Ashmore and Cartier Islands دوو کۆمەڵە دوورگەی بچووک و نزمن کە لە ناوچەی گەرمەسێری ئوقیانووسی هیندی هەڵکەوتوون، ئەو دوورگانە لە باشووری ئیندۆنیزیا و باکووری ئوسترالیان و بەشێکن لە خاکەکانی دەرەوەی ئوسترالیا
جوگرافیا
[دەستکاری]سنووری کۆمەڵە دوورگەکانی ئاشمۆر (لە ڕۆژاوا) و کارتیەر (لە ڕۆژهەڵات) بە گشتی ١٩٩،٤٥ km2 کە لە نێو شیلانە دەریاییەکان دایە. لەو پانتاییە نزیک بە ١١٤،٤٠٠ km2 بریتیە لە وشکی . ئەو خاکە تا ساڵی ٢٠٠٧ لە لایەن کانبێرا و لە ڕێگای وەزارەتی دادی وڵاتی ئوسترالیا بەڕێوەدەبرا، بەڵام لەو ساڵەوە درایە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن.
ژینگەزانی
[دەستکاری]ئەم دوورگانە لە ساڵی ١٩٨٣ وەکوو ناوچەی پارێزراوی دەریایی هەژمار دەکرێن، جۆراوجۆری گیانلەبەران لەو دوورگەیە دا گەلێک زۆرە. هەروەها لە لای ڕۆژاوای ئەم دوورگانە و لە دەریای تیمۆر و ئارافۆرا دا ١٤ جۆری جیاوازی ماری دەریایی و زیاتر لەهەر شوێنێکی تر بەدی کراوە. جگە لەوەش هەبوونی هەڵدێر و کەندی شیلانی و ژیانی گیانلەبەرە ئاوژییەکان گرینگی ئەم ناوچەی زیاد کردووە. ڕێککەوتنامەی نێوان وڵاتی ئیندۆنێزی و ئوسترالیا بوو بە هۆکارێک تا ماسیگرەکانی ئیندۆنیزیا ئاستەنگێکی زیاتریان لەم ناوچانە دا هەبێت.
ئابووری و کۆچبەری
[دەستکاری]هیچ چالاکیەکی ئابووری لەم دوورگانە دا بوونی نیە. دوورگەی ئاشمۆر نزیکترین بەشی خاکی ئوسترالیایە لە ئیندۆنیزیا بوو کە حەشارگەیەکی پەسەندکراو بوو بۆ پەنابەران و پەناخوازان کە لە لایان قاچاخچیەکان دەبردرانە ئوسترالیا. کاتێک دەچوونە ناو ئەم دوورگانە بە بیانووی ئەوەی کە گەیشتوونەتە خاکی ئوسترالیا و مافی پەنابەریان داوا دەکرد. ئەمە بەرە بەرە بوو بە هۆکارێک بۆ خراپ بوونی ناوی ناوچەکە، لە کاتێک دا کە کۆمەڵێک پەنابەری سیاسی هەلاتنە ئەم دوورگانە بابەتەکە گرینگتر بوو.
پێشانگای وێنە
[دەستکاری]- ناوچەی دوورگەی ئاشمۆر
- ناوچەی دوورگەی هیبێرنیا
- ناوچەی دوورگەی کارتیەر
سەرچاوە
[دەستکاری]| ئەم ئوسترالیا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |