ڕۆژگیران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆژگیران ١٩٩٩ فەرڕەنسا
ڕۆژگیرانی تەواو- ۱۱ی ئابی ۱۹۹۹ ، کۆتایترین ڕۆژگیرانی ته‌واو له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌م، کوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌

ڕۆژگیران یان خۆرگیران (بە ئینگلیزی: Solar eclipse) کاتێک ڕوو دەدات کە مانگ دەکەوێتە نێوان خۆر و زەوی، بەم شێوەیە سێبەری مانگ دەکەوێتە سەر بەشێک لە گۆی زەوی و تاریکی دەکات.

ئەم دیاردەیە کاتێک ڕوو دەدات کە خۆر و مانگ و زەوی بکەونە سەر یەک ھێڵی ڕاست و لە شوێن یەک ڕیز بن، واته‌ کاتی مۆقاره‌نه‌ی مانگ، که‌ ساڵێ دوو تا سێ جار ڕوو ده‌دات ودیمەنێکی سه‌رنجڕاکێش پێشکه‌ش به‌ هۆگرانی سروشت ده‌کات.

لە ڕۆژگیرانی تەواودا ناوەڕاستی خۆر بە شێوەی بازنەیەکی ڕەش و دەوروبەرەکەی ڕووناک دەردەکەوێت.

وشە ھاوتاکان[دەستکاری]

لە زمانی کوردیدا ئەم وشانە بۆ دیاردەی ڕۆژگیران ھاتووە:

ھەندەسەی ڕۆژگیران[دەستکاری]

Aڕۆژگیرانی ته‌واو * Bڕۆژگیرانی ئاڵقه‌یی * Cڕۆژگیرانی بچووک

زەوی لە دەور خۆر و مانگ لە دەور زەوی، لە سەر خولگەی ھێلکەیی ھەڵدەسووڕێن. نیوتیرەی خولگەی ھەڵسووڕانی زەوی بە دەور خۆر( ١٥٠ ملوێن کم) چوارسەد ھێندەی نیوتیرەی ھەڵسووڕانی مانگ بە دەور خۆرە. خودی خۆریش ٤٠٠ ئەوەندەی مانگە. ئەم دۆخە بۆتە ھۆی ھاوئەندازە دیار بوونی خۆر و مانگ لە سەر گۆی زەوی.

جارەکانی ڕۆژگیران[دەستکاری]

نزیک سی ڕۆژ دەخایێنێ مانگ یەک جار بە دەور زەویدا ھەڵبسووڕێ و مانگی نۆ ھەڵبێت.

ئەگەر خولگەی ھەڵسووڕانی زەوی لە دەور خۆر و مانگ بە دەور زەوی لە یەک ئاراستەدا بوایێ، ئەوە مانگێ جارێ ڕۆژگیران ڕووی دەدا، بەلام لادانی ٥ پلەکی دوو ئاراستەکە لە یەک، دەبێتە ھۆی تێپەڕینی مانگ بە سەر یا خواری خۆردا و لە زۆربەی مانگەکاندا ئەم دیاردەیە ڕوو نادات.

ساڵانە تەنیا دوو تا سێ جار دیاردەی ڕۆژگیران لە سەر گۆی زەوی ڕوودەدات.

جۆرەکانی ڕۆژگیران[دەستکاری]

ڕۆژگیرانی ئاڵقەیی لە کاشیمای ژاپۆن‏‏‏
  • ڕۆژگیرانی ئاڵقەیی
  • ڕۆژگیرانی تەواو
ڕۆژگیرانی تەواو‏‏‏
  • ڕۆژگیرانی کەم
  • ڕۆژگیرانی تێکەڵ

بگاری ڕۆژگیران[دەستکاری]

لە نێوان ڕۆژگیراندا، بە ھۆی بزووتنی مانگ و ھەڵسووڕانی زەوی، سێبەری مانگ له‌ ڕۆژاواوه‌ تا ڕۆژھەڵاتی زەوی دەپێوێ، بەم گەشتە، گەشتی تەواو گیران دەبێژن، ھەرکەسێ کە لەم مه‌سیره‌دا بێ ڕۆژگیران بە شێوەی تەواو دەبینێت، ئەم بگارە تا ٣٠٠ کم درێژە و نزیکەی نیو لەسەدی گۆی زەوی دەگرێتەوە.

ڕۆژگیران لە مێژوودا[دەستکاری]

ڕۆژگیران، ١٥٧١ ئەوروپا‏‏‏

بە درێژایی مێژوو ڕۆژگیران وەک دیاردەیەکی سەیر و سەمەر چاوی لێکراوە. زۆربەی ژیارە کۆنەکان ئەم دیاردەیان بە شتێکی نەحس و قۆشمە دەزانی و کۆمەڵێک خوڕافاتیان لە دەوری کۆ ده‌کرده‌وه‌.

چینییەکان پێیان وابوو لە کاتی ڕۆژگیراندا ھەژدیھایێ خۆرەکە قووت دەدا. لە زۆرێک شوێندا ڕۆژگیرانیان بە بەڵا و نەھامەتی دەزانی. ھیندییەکان لە کاتی خۆرگیراندا تا مل خۆیان نوقمی ئاو دەکرد تا بەم کارە گوایە یارمەتی خۆر بدەن لە دەست ھەژدیھا ڕزگاری بێت.

خەڵک لە کۆندا لە ڕۆژگیران دەترسان، چون نەیاندەزانی چۆن ڕوو دەدات.

گرنگی زانستی ڕۆژگیران[دەستکاری]

سەیر کردنی ڕۆژگیران[دەستکاری]

چاویلکەی تایبەت بۆ تەماشاکردنی ڕۆژگیران‏‏‏

دۆزینی ڕۆژگیران و وێنە ھەڵگرتنی[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

[١]