قەزای کەلار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە كەلار (قەزا)ەوە ڕەوانە کراوە)
قەزای کەلار
بە عەرەبی: قضاء کلار
بە ئینگلیزی: Kalar District
نەخشەی سەرەوە:
نەخشەی قەزای کەلار لە پارێزگای سلێمانیدا
(سوور)
نەخشەی خوارەوە:
نەخشەی کارگێڕی قەزای کەلار
Map
قەزای کەلار
پۆتانەکان: 34°53′09″N 45°16′19″E / 34.88576°N 45.27185°E / 34.88576; 45.27185پۆتانەکان: 34°53′09″N 45°16′19″E / 34.88576°N 45.27185°E / 34.88576; 45.27185
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
ئیدارەئیدارەی گەرمیان
مەڵبەندکەلار
ژمارەی ناحیەکان٤
ژمارەی گوندەکان١٦٨
بوون بە قەزا١٩٧٠
دەسەڵات
 • قایمقامشەھاب ئەحمەد محێدین
ڕووبەر
 • قەزا١٦٩٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٥٦ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٢١٦ مەتر (٧٠٩ پێ)
بەرزترین بەرزایی
١٧٨٦ مەتر (٥٬٨٦٠ پێ)
نزمترین بەرزایی
٢٠٠ مەتر (٧٠٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • قەزا٢٢٨،٥٤٣
 • چڕی١٣٩٫٥ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٦١ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٢١٥،١٩٧
 • لادێیی
١٣،٤٤٦
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی و کەڵھوڕی)
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعە) و یارسان
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

قەزای کەلار یەکێکە لە قەزاکانی ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی کەلارە.[٢] ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە ٢٢٨،٥٤٣ کەسە.[٣]

قەزای کەلار لە ساڵی ١٩٧٠دا پێکھێنرا لە سنووری پارێزگای کەرکووک و ھەردوو ناحیەی شێروانە و ناحیەی پێبازی پێوە بەسترایەوە کە پێشتر سەر بە قەزای کفری بوون لە ساڵی ١٩٧٥دا خراوەتە سەر پارێزگای سلێمانی. ئەم قەزایە پێکھاتووە لە چوار ناحیە:[٤]

ناو[دەستکاری]

ناوی قەزای کەلار لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارۆچکەی کەلارە.

  • لەوانە کەلار لە "کەلا ڕێ"وە ھاتبێت واتە گوندێکی دوورە دەست، لەبەرئەوەی ئەو ڕێگاوبانەی ئێستا ھەیە لە کۆندا نەبووە.
  • لە وشەی "کەڵ یار" ەوە ھاتبێ، واتە وڵات یان نیشتیمانی ئاسک، لەبرئەوەی تاوەکو ئێستا ئاسکێکی زۆر لەناوچەکە دەژین.
  • "لەوانەیە وشەی کەلار لە بنەڕەتدا لە "کەڵات یان قەڵات"ەوە گۆڕابێت بۆ کەلار یان لەوانەیە لە "کەلاوە"وە ھاتبێت، لەبەرئەوەی پێش ئاوەدانکردنەوەی کەلاوە بووە.
  • بۆچوونێکی دیکە ھەیە دەڵێت کەوا ئەو بنەماڵەییەی کە کەلار یان ئاوەدانکردۆتەوە، لە (ھۆزی گێژن) و لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە کۆچیان کردووە بۆ گەرمیان، بەتایبەت لەناوچەکانی دەوربەری کرماشان و تاوەکو ئێستا بەشێوەزاری کەڵھوڕی ئاخاوتن دەکەن و سەدان ساڵە تێکەڵی خێڵەکانی گەرمیان بوون. ئەم بنەماڵەیە لەزێدی ڕەسەنیدا، نیشتەجێی گوندی "کەلار دەشت بوون" یان لێوەی نزیک بوون، بۆیە ئەم ناوەیان بەسەر ئەم گوندەدا دابڕیوە.
  • ئەم بۆچوونەی دواییان لە ڕاستیەوە نزیکە، لەبەرئەوەی ھەمووان لەسەر ئەوەکۆکن، کە ئەو بنەماڵەییەی کەلاری ئاوەدانکردۆتەوە. کەواتە ھەر ئەوانیش ناوێکی لێدەنێن، گوندێکیش ھەیە بەناوی "کەلار"ەوە لە دەوروبەری کرماشان، کە زێدی پێشووی ئەو بنەماڵەیە بووە.[٥]

جوگرافیا[دەستکاری]

قەزای کەلار ھاوسنوورە لەگەڵ؛

ڕووبەر[دەستکاری]

ڕووبەری ئەم قەزایە (١٦٩٨کم٢)یە لە (٨٫٤١٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.[٧]

دانیشتوان[دەستکاری]

تەواوی دانیشتوانی ئەم قەزایە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم قەزایە (٢٢٨،٥٤٣)کەسە.[٨]

مێژوو[دەستکاری]

مێژووی ئەم قەزایە لە ڕووی کارگێڕییەوە لە سەردەمی کۆمارییەوە دەست پێدەکات. ناحیە و کەرتەکان و گوندەکانی ئەم قەزایە بە زۆری لەسەردەمە جیاوازەکاندا سەر بە قەزای کفری بووە.

سەردەمی کۆماری (١٩٥٨ - ١٩٩٠)[دەستکاری]

ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر پارێزگای سلێمانی تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[٩]

* لە نێوان ساڵانی(١٩٧٠ - ١٩٧٧)[دەستکاری]

  1. ھێنانە کایەی قەزای کەلار لە سنووری پارێزگای کەرکووک ناوەندەکەشی شارۆچکەی کەلار بوو، بە فەرمانی کۆماری ژمارە(١٣٧) لە ٢٨\٢\١٩٧٠، وە ھەردوو ناحیەی شێروانە و ناحیەی پێبازی پێوە گرێدرا.
  2. بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(٢٦٣٦٣) لە ساڵی ١٩٧٥دا ناوی ناحیەی شێروانە گۆڕدرا بۆ ناحیەی سەرقەڵا و (٢١) کەرتی ناحیەی سەرقەڵا بە ناحیەی ناوەندی قەزای کەلارەوە لکێندرا.
  3. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٠٦) لە ٦\١١\١٩٧٥دا، (٦١) کەرتی ناحیەی سەرقەڵا دابڕێنرا بۆ ھێنانەکایەی ناحیەی تیلەکۆ لە سنووری قەزای کەلار ناوەندەکەشی لە گوندی تیلەکۆی گەورە بوو.
  4. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٠٧) لە ٦\١١\١٩٧٥دا، ناحیەی سەرقەڵا کە بریتی بوو لە (٢٤) کەرت لە قەزای کەلار دابڕێنراو لکێندرا بە قەزای کفرییەوە.[١٠]
  5. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٠٨) لە ٦\١١\١٩٧٥دا، قەزای کەلار و قەزای چەمچەماڵ دابڕێنران لە پارێزگای کەرکووک و لکێندران بە پارێزگای سلێمانییەوە ھەروەھا بە ھەمان فەرمان قەزای کفری دابڕێنرا لە پارێزگای کەرکووک و لکێندرا بە پارێزگای دیالەوە.[١١]
نەخشەی قەزای کەلار لە ساڵی ۱۹۷۰دا
نەخشەی قەزای کەلار لە ساڵی ۱۹۷٥دا

* لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٩٠)[دەستکاری]

  1. لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەی خاپوورکردنی گوندەکانی باشووری کوردستان، ڕژێمی بەعس لە سنووری گەرمیان ھەستا بە درووستکردنی ئۆردوگای زۆرەملێی(الصمود) لە نزیک شارۆچکەی کەلار بۆ نیشتەجێکردنی دانیشتووانی گوندە خاپوورکراوەکانی قەزای کەلار و بەشێک لە گوندەکانی قەزای کفری.
  2. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢١) لە ١١\٦\١٩٨٧دا ناحیەی تیلەکۆ ھەڵوەشێنرایەوە و ھەموو کەرتەکانی بەسترایەوە بە ناحیەی ناوەندی قەزای کەلار.
  3. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٩١١) لە ١٦\١١\١٩٨٧دا ناحیەی پێباز ھەڵوەشێنرایەوە و ھەموو کەرتەکانی بەسترایەوە بە ناحیەی ناوەندی قەزای کەلار.
  4. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٣٨) لە ١٦\٣\١٩٨٨دا بە ھێنانە کایەی ناحیەی الصمود.
نەخشەی قەزای کەلار لە ساڵی ۱۹٨۷دا

سەردەمی حکوومەتی ھەرێم[دەستکاری]

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:[دەستکاری]

لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:[دەستکاری]

لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١٢]

* لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٤ - ٢٠١٤)[دەستکاری]

  1. ھێنانەکایەی ناحیەی شێخ تەویل، بە دابڕانی ٤٣ کەرت و گوند لە ناحیەی پێباز لە ساڵی ٢٠٠٥دا.
  2. دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لەلایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانییەوە لەساڵی ٢٠٠٣دا، جارێکی تر گەرمیان کە شارۆچکەی کەلار ناوەندەکەیەتی تووشی بۆشاییەکی کارگێڕی ھات، ئەوەش بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پارێزگای کەرکووک لە دەربەندیخان، بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە ئیدارییەش ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک لە رۆژی ٦/٨/٢٠٠٦ ئیدارەی گەرمیانی پێکھێنا کە ناوەندەکەی لە قەزای کەلار دانراوە، ھەروەھا لە پێناو کاراکردنی ئیدارەکە و فراوانکردنی دەسەڵاتە کاڕگێڕییەکانی، حکومەتی ھەرێم لە ساڵی ٢٠٠٨ بڕیاریدا ئیدارەی گەرمیان ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری ھەرێم مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و لەو رووەشەوە دەسەڵاتی پارێزگار بە خشراوەتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە.[١٣]

کارگێڕی[دەستکاری]

قەزای کەلار ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانییە کەوتۆتە باشووریەوە. لەڕووی ئیدارییەوە لە قەزای قەزای کەلار و ناحیەکانی ناحیەی ناوەندی قەزای کەلار(ناوەند) و ناحیەی ڕزگاری و ناحیەی پێباز و ناحیەی شێخ تەویل پێکھاتووە، لەگەڵ (١٦٨) گوند.[١٤]

ناحیەی ناوەندی قەزای کەلار[دەستکاری]

لە ٢٥ گوند پێکھاتووە:

ناحیەی ڕزگاری(سموود)[دەستکاری]

لە ٧٠ گوند پیکھاتووە:

ناحیەی پێباز(باوەنور)[دەستکاری]

لە ٣٠ گوند پێکھاتووە:

ناحیەی شێخ تەویل[دەستکاری]

لە ٤٣ گوند پێکھاتووە:

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ پێشبینی دانیشتوان بۆ ساڵی ٢٠١٩. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  4. ^ ‎یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی. سایتی پارێزگای سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  5. ^ ‎جەمال بابان. أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  6. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/10832784
  7. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  8. ^ UNAMI. DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq(ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.
  9. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  10. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی کەرکووک(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  11. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای کەرکووک، دیالە و کووت)(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  12. ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
  13. ^ https://garmiyan.com/Yakaidariyakan.aspx?jimare=10
  14. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.