حەسەن کامکار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حەسەن کامکار
لەدایکبوون٢٢ی ئازاری ١٩٢٣
مەرگ١٤ی ئایاری ١٩٩٢
شوێنی گۆڕئیمامزادە تاھیر، کەرەج، ئێران
نەتەوەکورد
خوێندنگەمەدرەسەی مۆسیقای نیزام
پیشەمۆسیقاژەن، ئاوازدانەر، ژەنیاری ڤایۆلین
کارە ناودارەکان
دامەزراندنی گرووپی کامکاران
ھونەرستانی مۆسیقای پارێزگای کوردستان
مناڵ(ەکان)ھۆشەنگ، بیژەن، پەشەنگ، قەشەنگ، ئەرژەنگ، ئەرسەلان، ئەردەشیر، ئەردەوان

حەسەن کامکار (٢٢ی ئازاری ١٩٢٣ لە سنە - ١٤ی ئایاری ١٩٩٢) مۆسیقاژەن، ئاوازدانەر، ژەنیاری ڤایۆلینی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو. حەسەن کامکار جگە لە شارەزایی بە لێدانی ڤایۆلین، لەگەڵ لێدانی تاریش ئاشنا بوو و لە فێرکاریی مۆسیقا و کۆکردن و ئەرشیڤکردنی نزیکەی ٤٠٠ گۆرانیی مۆسیقای کوردیش چالاک بوو. کامکار ھونەرستانی مۆسیقای پارێزگای کوردستانی دامەزراند و ھەروەھا بناغەی گرووپی مۆسیقای کامکارانی دانا کە لە ڕۆڵەکانی خۆی پێکیھێنابوو.[١]

ژیان[دەستکاری]

حەسەن کامکار کە لە سەرەتادا بە ناوی حەسەن سووری ناسرابوو[٢]، لە ٢٢ی ئازاری ١٩٢٣ لە شاری سنە لە دایک بوو. لە منداڵییەوە حەزی بە مۆسیقا بوو. یەکەم جار بە کرێنی سێتارێک لە ژەنیارێکی کوێر بەناوی عەلیخان دەستیکرد بە لێدانی ئامێری مۆسیقا. لە ١٢ ساڵیدا لە «مەدرەسەی مووزیکی نیزام» سەرقاڵی کار بوو. حەسەن کامکار لە ۱۷ ساڵیدا لەگەڵ ئامێرەکانی مۆسیقای کلاسیک بەتایبەت ڤایۆلین ئاشنا بوو و چۆن لە ئەرتەش فێری سۆلفێژ بووبوو، ئەو ئامێرەی بە بێ مامۆستا و تەنیا بە کەڵک گرتن لە نۆتە و ڕەدیفەکانی چاپکراوی ئەبوولحەسەن سەبا مەشق دەکرد. جگە لە ڤایۆلین، ئەو ئامێرەکانی مۆسیقای ئێرانی وەکوو سەنتوور، تار، کەمانچە بەبێ مامۆستا فێر بوو و ھەروەھا دەتوانی ئەو ئامێرانە کۆک بکاتەوە.

گۆڕی حەسەن کامکار لە ئیمامزادە تاھیری کەرەج، ئێران

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ نامنامەی موسیقی ایران، جلد ٣، مھدی ستایشگر، تھران: اطلاعات، چاپ اول: ١٣٧٦؛ ص ٤٤٨.
  2. ^ خەبەر ئۆنلاین: گێڕانەوە بڵاونەکراوەکەی حسێن یووسفزەمانی سەبارەت بە ھاوکارییەکانی لەگەڵ محەممەدڕەزا شەجەریان (بە فارسی)، نووسراو لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤؛ سەردان لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٤.