جوان ھاجۆ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
جوان هاجۆ
225px
لەدایکبوون ١٩٥٧
قامیشلۆ، ڕۆژاوای کوردستان
نەتەوە کورد
پیشە سترانبێژ
ماڵپەڕ
http://ciwan-haco.net

جوان ھاجۆ (بە لاتینی: Ciwan Haco ، لەدایکبووی ١٩٧٥) گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە. جوان ھاجۆ، مووسیقای ڕەسەنی کوردی بە شیوازی فۆڵک-ڕاک خوێندووە و لە قاڵبێکی نوێدا دایڕێشتووەتەوە. ئەم ھونەرمەندە بە شێوازی خۆی تا ڕادەیەکی بەرچاو مۆسیقای کوردی بە جیھان ناساند.

پێرست

ژیان [دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٥٧ لە شاری قامشلۆ لە سووریا ھاتە دنیا. پاش تەواوکردن خوێندنی دواناوەندی چووە ئەڵمانیا. لە زانکۆی بۆخووم بۆ ماوەی سێ ساڵ لە بواری مووسیقادا خوێندی. پاش ئەوە بە شێوەیەکی پیشەیی و چالاکانە دەستی کرد بە تۆمارکردن و دەرۆدانی کاسێت و سیدی.

بەرھەمەکان [دەستکاری]

بەرھەمەکانی «سی و سێ گوڵە»، «دوری»، «بلوورا من»، «گولا سۆر»، «دەستانا ئەگیدەک» و «لەیلا»ی جوان حاجوو لە تورکیا تۆمار کرا. بەرھەمەکانی «پەشمەرگە»، «سەرھەلدان»، «دیاربەکر»، «گرتییێ ئازادییێ» لە ئەوروپا تۆمار کران و دەرکەوتن.

ئەلبۆمەکان [دەستکاری]

سەرچاوەکان [دەستکاری]