ھونەر سەلیم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھونەر سەلیم

ھونەر سەلیم (بە ئینگلیزی: Huner Saleem) (لەدایکبووی ٩ی ئازاری ١٩٦٤ لە ئاکرێ، باشووری کوردستان) دەرھێنەرێکی کوردە. لە تەمەنی ١٧ساڵیدا بەھۆی سیاسەتەکانی سەددام حوسێن لەگەڵ بنەماڵەکەی لە عێراق دەرچوو و بەرەو ئیتالیا چوون. ئەو یەکەمین فیلمی خۆی لە کوردستان دروست کرد، ئەو فیلمە، فیلمێکی ١٦ میلیمەتری بوو و ئەکتەرەکانی، باوک و براکەی ھونەر سەلیم بوون. بەڵام بەھەمھێنانی ئەم فیلمە بەھۆی بۆمبارانەکانی سەددامەوە ناتەواو مایەوە. لە ئیتاڵیا چاوپێکەوتنێکی بوو لەگەڵ گیلۆ پۆنتێکۆرڤۆ بەرھەمھێنەری ئیتاڵی، ھونەر سەلیم داوای لێ کرد کە فیلمەکەی وەکوو فیلمێکی ناتەواو لە فیسیڤاڵی فیلمی ڤێنیز پیشان بدرێت. فیلمەکە پیشان درا و خەڵاتێشی بردەوە و ھەر ئەمە بوو بە سەرمایە بۆ فیلمەکانی دیکەی ھونەر سەلیم. فیلمەکانی ھونەر سەلیم زۆرتر سەبارەت بە کێشەی کوردن لە ئێران، عێراق، تورکیا و ئەرمەنستان. ئەو ئەم فیلمانەی لەسەر ژانری کۆمێدی دروست کردووە و تەنھا یەک فیلمی لە ژانری جددیدا ھەیە و ئەویش فیلمی «جۆرێک لە ڤۆدکای لیمۆیی لەسەر فەڕانسە» ئەم فیلمە لەبارەی شکستھێنانی سیستمە کۆمەڵایەتییەکانی مرۆڤەوە لە دەیەکانی ڕابردوو.[١]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

فیلمی درێژ[دەستکاری]

خەڵاتەکان[دەستکاری]

  • خەلاتی تایبەتیی دادوەران بۆ فیلمی وڵاتە تیژە شیرینەکەم لە فێستیڤاڵی فیلمی ئەبووزەبی، ساڵی ٢٠١٣[٢]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ AlloCine. "Hiner Saleem". AlloCiné (بە فەڕەنسی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "مرواریدھای سیاە جشنوارە فیلم ابوظبی توزیع شد". BBC News (بە فارسی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]