توێکاری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ربات: en:Anatomy یک مقالهٔ خوب است |
Dexbot (لێدوان | بەشدارییەکان) ب Bot: Removing Link GA template |
||
ھێڵی ٣٨: | ھێڵی ٣٨: | ||
[[پۆل:توێکاری| ]] |
[[پۆل:توێکاری| ]] |
||
{{Link GA|en}} |
وەک پێداچوونەوەی ٠٠:٠٨، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٤
توێکاری (بە ئینگلیسی: Anatomy)، بەشێکە لە زانستی ژیناسی (زینەوەرناسی) کە دەپەرژێتە سەر لێکدانەوە و ناسینی پێکھاتەکانی لەشی گیاندار و پێوەندی نێوانیان.
یەکێک لە گەورەترین لقەکانی ، توێکاری مرۆڤە، کە بنەڕەتی زانستی پزیشکییە.
کاری لێکدانەوەی جەستەی گیانەوەران و چۆنیەتی پێوەندی نێوانیان بە لەشکۆڵی ( ئینگلیسی: dissection) ئەنجام ئەدرێت. ژێرپەلەکانی ئەم زانستە دوو زانستی توێکاری گیانەوەری و توێکاری روەکییە.
شڕۆڤەیەکی باشتر بۆ توێکاری: ناسینی بەشە جۆراوجۆرەکانی لەش و پێوەندی پێکھاتەیی نێوانیان.
پۆلێن
توێکاری بە چەن جۆر و ھەرکام لە ڕوانگەیەکی تایبەتەوە پۆلێن دەکرێ؛ بۆ وێنە:
- لە ڕوانگەی ڕوانین و بەکارھێنانی ئامێری یاریدەرەوە بە دوو بەشی توێکاری ماکرۆسکۆپی و توێکاری میکرۆسکۆپی دابەش دەبێت. توێکاری میکرۆسکۆپی خۆی بە دوو لقی شانەناسی و تۆلناسی دابەش دەبێت.
- جۆرێکی تر لە پۆلێن ، لە سەر بنەمای پاژ و ھێمانەکانی توێکارییە؛ بە زمانێکی سادەتر ھێمانەکانی توێکاری بریتین لە: ئێسک ، جومگە ، ماسوولکە و ھەناو؛ کەواتە توێکاری بە چوار بەشی ئێسک ناسی ، جومگەناسی، ماسوولکەناسی و ھەناوناسی دابەش دەبێ.
ھەناو بریتییە لە: کۆئەندامی دەمار، کۆئەندامی خوێن سووڕان، کۆئەندامی ھەرس، کۆئەندامی ھەناسە، کۆئەندامی زاوزێ، کۆئەندامی میز و کۆئهندامی لیمفی.[٢]
-
دیاگرامی جەستەی ژن
-
دیاگرامی جەستەی پیاو
-
توێکاری جەستەی باڵندەیەک
-
توێکاری ماسولکەکانی پشیلە
وتارە پێوەندیدارەکان
پەراوێزەکان
- ^ Rembrandt,From Wikipedia, the free encyclopedia
- ^ pocket atlas of human anatomy : heinz feneis.thieme inc,new york,1985,p:VIII
سەرچاوەکان
- فەرهەنگی فارسی-کوردی (میانی)، ماجد مەردۆخ رۆحانی- زانکۆی کوردستان-سنە١٣٨٨، لاپەڕەی ١٠٦٩،٤٢٥، ٦٠٨
- فرهەنگی پزیشکی، ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی، د.ئەوڕەحمان عەبدوڵڵا، دەزگای ئاراس، هەولێر٢٠٠٩- لاپەڕەی ١٢٥،١٥٨
- pocket atlas of human anatomy : heinz feneis.thieme inc,new york,1985,p:VIII
- فەرهەنگی توێکاری مرۆڤ، ئینگلیزی-کوردی-عەرەبی، د.ئومێد فایەق-د.هادی محەمەد، زانستی سەردەم، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی-٢٠٠٩.