کۆئەندامی سووڕان
(ڕەوانەکراوە لە کۆئەندامی خوێن سووڕانەوە)
Jump to navigation
Jump to search
کۆئەندامی سووڕان | |
---|---|
![]() | |
پێکھاتەی کۆئەندامی سووڕان (ڕەگە لیمفیەکان پیشان نەدراون) | |
لاتینی | systema cardiovasculare |
کۆئەندامی سووڕان (بە ئینگلیزی: Circulatory system) ئەو کۆئەندامەیە کە خۆراکە ماددە و ھۆرمۆن و گازەکان و...ھتد دەگوازێتەوە و پاشەڕۆکان دەردەکات و پارێزگاری لە پلەی گەرمی لەش دەکات.
کۆئەندامی خوێنسووڕانی مرۆڤ[دەستکاری]
کۆئەندامی خوێن سووڕان یا کۆئەندامی خوێن ( بە ئینگلیزی Cardiovascular system ) پێک ھاتووە لە دڵ ، ڕەگەکان(خوێنبەر، خوێنھێن ) و خوێن. ئەرکی سەرەکی ئەم کۆئەندامە بریتییە لە ھەڵسووڕاندنی خوێن لە لەشدا، بە مەبەستی گەیاندنی بژیو( ترشی ئامین، ئەلەکترۆلیت، لینف، گازە پێداویستییەکانی لەش وەکوو ئوکسیجن ) و دەرکردنی ماکە زیادییەکانی بەرھەم ھاتوو لە پرۆسەی میتابولیسم( وەک دوئوکسیدی کاربۆن ) لە لەش.
دوو جۆر ھەڵسووڕانی خوێن لە لەشی مرۆڤدا بەدی دەکرێت:
- سووڕانی سی: لەم سووڕانەدا خوێن لە دڵەوە بۆ سییەکان بەڕێ دەکرێ، بە مەبەستی ئاڵوگۆڕ کردنی گازەکان( دەرکردنی co2 و وەرگرتنی ئوکسیجن )
- سووڕانی سیستەمیک: خوێن لە دڵەوە بۆ ئەندامەکانی لەش بەڕێ دەکرێ، بە مەبەستی گەیاندنی خوێن بە ھەموو خانەکانی لەش.
لەشی مرۆڤێکی مامناوەندی ٤٫٧ تا٥٫٧ لیتر خوێنی تێدایە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
|