بۆ ناوەڕۆک بازبدە

٢٣ی کانوونی دووەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە 23ی كانوونی دووەمەوە ڕەوانە کراوە)
<< کانوونی دووەم >>
ی د س چ پ ھ ش
١٢٣
٤٥٦٧٨٩١٠
١١١٢١٣١٤١٥١٦١٧
١٨١٩٢٠٢١٢٢٢٣٢٤
٢٥٢٦٢٧٢٨٢٩٣٠٣١
٢٠٢٦

٢٣ی کانوونی دووەم ٢٣یەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری زایینی؛ ٣٤٢ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣٤٣ لە ساڵە پڕەکاندا).

ڕووداوەکان

[دەستکاری]

پێش- ١٦٠٠

[دەستکاری]
  • ٣٩٣ تیۆدۆسیۆسی یەکەمی ئیمپراتۆری ڕۆمانی کورِەکەی خۆی ھۆنۆریۆسی وەک فەرمان رِەوای ئیمپراتۆر دەستنیشانکرد.
  • ١٣٦٨ جۆ یوانجانگ لەژێر ناونیشانی ھۆنگ وو بووە پاشای چین و بۆ ماوەی ٣ سەدە خانەوادەی مینگ حوکمرِانیان کرد.
  • ١٥١٧ سوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانی ھێزەکانی تۆمان بای لەناوچەی ڕیدانییەیی نزیک شاری قاھیرەی پایتەختی میسر تێک شکاند.
  • ١٥٥٦ گەورەترین بوومەلەرزە لە چینی دا کەزیاتر لە ٨٣٠ ھەزار کەس بوونە قوربانی.
  • ١٥٧٩ یەکێتی ئۆترەخت کۆماری پرۆتستانتی لە ھۆڵەندا دامەزراند.

١٦٠١–١٩٠٠

[دەستکاری]

١٩٠١ - ئێستا

[دەستکاری]
  • ١٩٠٩ بوومەلەرزەیەک بە ھێزی ٧٫٣ پلە بە پێوەری رِێختەر لە ئێران داو نزیکەی ٦ ھەزار قوربانی لێکەوتەوە.
  • ١٩١٢ دەرچوونی رِۆژنامەی ئەلمزەحەکات لە شاری بەغدا.
  • ١٩١٣ کۆمەڵێک ئەندامی ئیتیحاد و تەرەقی ئاگریان لە باب ئەلعالی بارەگای سەرەک وەزیرانی تورکیا بەرداو داوایان لە سوڵتانی عوسمانی محەممەد رِەشاد کرد کە مەحموود شەوکەت پاشا بەسەرەک وەزیران دابمەزرێنێت.
  • ١٩١٩ دەرچوونی رِۆژنامەی ئەلبەرق لە شاری بەیروت.
  • ١٩٢٠ لەمیانەی جەنگی جیھانی یەکەم، ھۆڵەندا رِەتی کردەوە کە خۆ بەدەست فلیھلم دووەمی قەیسەری ئەڵمانیا.
  • ١٩٢٢ ھێزەکانی حکوومەتی ئێرانی ھێرشیان کردە سەر پێشمەرگەکانی سمکۆی شکاک.
  • ١٩٣٢ مۆرکردنی رِێککەوتنامەیەک لە نێوان دەسەڵاتدارێتی ئێران و تورکیا بەمەبەستی لێدانی شۆرِشی ئارارات.
  • ١٩٤٣ لەمیانەی جەنگی جیھانی دووەم، ھێزەکانی بەریتانیا گەیشتنە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا.
  • ١٩٤٧ برِیاری لەسێدارەدانی ھەرسێ سەرکردەی قارەمانی کۆماری مەھاباد دەرچوو.
  • ١٩٥٠ کنێستی ئیسرائیلی برِیاریدا کە قودس پایتەختی ئیسرائیلە.
  • ١٩٦٦ بوومەلەرزەیەک بە ھێزی ٥٫١ پلە بە پێوەری رِێختەر لە ناوچەی دۆلسی ویلایەتی نیومەکسیکۆی داو زەرەرو زیانێکی زۆری لێکەوتەوە.
  • ١٩٦٨ ھێزە دەریایییەکانی کۆریا ھێرشیان کردە سەر کەشتی بیوبلۆی سیخوری ئەمریکا و دەست بەسەریان کرد.
  • ١٩٦٩ یەکەم پێشانگای کتێب لەشاری قاھیرە کرایەوە.
  • ١٩٦٩ یەکەم میترۆی ژێر زەوی لەکیشوەری ئەفریقیا لەشاری قاھیرە کرایەوە.
  • ١٩٧٣ ڕیچارد نیکسۆن سەرۆکی ئەمریکا رِاگرتنی جەنگی ڤێتنامی رِاگەیاند.
  • ١٩٨١ بوومەلەرزەیەک لەناوچەی سیشوانی چینی دا بە ھێزی ٦٫٨ پلە بە پێوەری رِێختەرو نزیکەی ١٥٠ ھەزار قوربانی و ٣٠٠ برینداری لێکەوتەوە.
  • ١٩٨٥ تەلەڤیزیۆنی بەریتانی ھەڵسا بەگواستنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی لۆرداتی وڵاتەکەی.
  • ١٩٩٧ بیڵ کڵینتن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەڵسا بەدانانی مادلین ئۆلبریت ١٩٣٧ وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە جێگای لۆران کریستۆڤەر ١٩٢٥، شایانی باسە ئۆلبرایت ھاووڵاتییەکی بەرِەگەز جوولەکەیە.
  • ١٩٩٨ پاپا یۆحەنا پۆلسی دووەم بەتووندی ئیدانەی ئابڵوقەی ئەمریکای کرد لەسەر کوبا.
  • ٢٠٠٧ بۆ جاری سێیەم ھێزە بەرھەڵستکارەکانی لوبنان رِژانە سەر شەقامەکانی شاری بەیروت و چەندین ئۆتۆمبێلیان سووتاندو رِێگاکانیشیان داخست.
  • ٢٠٠٧ ھێزەکانی ئەسیوبیا دەستیان کرد بەکشانەوە لە خاکی سۆماڵی پاش ئەوەی یارمەتی ھێزەکانی سۆماڵیاندا لەدژی ھێزی بەرەی دادگا ئیسلامییەکان.
  • ٢٠٠٧ گرێدانی لووتکەی ٦ وڵاتی عەرەبی جەزائیر، توونس، میسر، سودان، یەمەن، لیبیا، لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا بەمەبەستی ھەڵەسنگاندنی بارودۆخی عێراق، فەلەستین.

لە دایکبوونەکان

[دەستکاری]

پێش- ١٦٠٠

[دەستکاری]

١٦٠١ ١٩٠٠

[دەستکاری]
  • ١٧٨٣ لەدایکبوونی ئەدیبی فەرەنسی ستیندھال، ناوبراو لە ساڵی ١٨٤٢ کۆچی دوایی کردووە.
  • ١٨٣٢ لەدایکبوونی وێنە کێشی فەرەنسی ئێدوارد مانییە.
  • ١٨٤٠ لەدایکبوونی ئێرنست کارل ئاپ فیزیازانی ئەڵمانی.
  • ١٨٥٧ لەدایکبوونی فیزیازانی کرواتی ئەندریا مۆھۆر ڤیچیچ.
  • ١٨٦٢ لەدایکبوونی دێڤید ھێلبەرت بیرکاریزانی ئەڵمانی.
  • ١٨٧٦ لەدایکبوونی ئۆتۆ دێلس کیمیازانی ئەڵمانی.
  • ١٨٩١ لەدایکبوونی ئەنتۆنیۆ گرامشی فەیلەسوفی مارکسی ئیتاڵی.
  • ١٨٩٣ لەدایکبوونی عەزیز عوسمان ئەکتەری سینەمایی میسری.

١٩٠١ - ئێستا

[دەستکاری]
  • ١٩٠٧ لەدایکبوونی یۆکاوا ھیدیکی فیزیازانی ژاپۆنی.
  • ١٩١٥ لەدایکبوونی ئارسەر لویس ئابووریزانی بەریتانی.
  • ١٩١٩ لەدایکبوونی بۆرماو سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان ١٩٦١–١٩٧١، لەدوای داگ ھەمەر شۆلد کە لە ساڵی ١٩٦١ بەرِوداوی فرِۆکە کۆچی دوایی کرد.
  • ١٩٢٩ لەدایکبوونی جۆن چارلیز بۆلانینی کیمیازانی کەنەدی.
  • ١٩٤٦ لەدایکبوونی ئارلۆندۆ ئالیمان سەرۆکی نیکاراگوا.
  • ١٩٤٧ لەدایکبوونی مێگاواتی سۆکارنۆ پۆتری پێنجەم سەرۆک کۆماری ئیندۆنیزیا.
  • ١٩٤٩ لەدایکبوونی ئەحمەد ڕات ب ئەکتەری سینەمایی میسری.
  • ١٩٦٤ لەدایکبوونی خالید ساڵح ئەکتەری سینەمایی میسری.
  • ١٩٦٤ لەدایکبوونی بارات جاگدیۆ سەرۆکی گۆیانا.

مردنەکان

[دەستکاری]

پێش- ١٦٠٠

[دەستکاری]
  • ١١٩٩ کۆچی دوایی ئەبو یوسف یەعقوب مەنسوور خەلیفەی مۆحەدییەکان.
  • ١٥١٦ کۆچی دوایی ئەراگۆن فەردیناندی پێنجەمی شای ئیسپانیا، ناوبراو لە ساڵی ١٤٥٢ لەدایک ببوو.

١٦٠١–١٩٠٠

[دەستکاری]
  • ١٦٢٢ کۆچی دوایی ولیام بافین دۆزەرەوەی ئینگلیزی.
  • ١٧٤٤ کۆچی دوایی جامپاتیستا ڤیکۆ فەیلەسوفی ئیتاڵی.
  • ١٨٠٦ کۆچی دوایی ویلیام بێتی بچووک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا.
  • ١٨١٠ کۆچی دوایی جۆن فێلھێلم ڕایتەر کیمیازانی ئەڵمانی.

١٩٠١ - ئێستا

[دەستکاری]
  • ١٩٤٧ کۆچی دوایی وێنە کێشی فەرەنسی بییر بۆنار.
  • ١٩٥٢ کۆچی دوایی نووسەری گەورەی میسری زەکی موبارەک.
  • ١٩٨٤ کۆچی دوایی موعین بەسیسۆ شاعیری فەڵەستینی.
  • ١٩٨٩ کۆچی دوایی وێنەکێش و ھونەرمەندی ئیسپانی سلڤادۆر دالی، ناوبراو لە ساڵی ١٩٠٤ لەدایک ببوو.
  • ١٩٩٦ کۆچی دوایی فاتیمە ڕوشدی ئەکتەری سینەمایی میسری.
  • ١٩٩٩ کۆچی دوایی ھونەرمەندی کورد محەممەدی ماملێ.

بۆنەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «January 23»، ویکیپیدیای ئینگلیزی.