چاڤی ھێرناندێز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چاڤی هێرناندێز
چاڤی لە کاتی ڕاهێنەرایەتی یانەی سەد
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواو چاڤی هێرناندێز کروز
ڕێکەوتی لەدایکبوون ٢٥ی کانوونی دووەم ۱۹۸٠
شوێنی لەدایکبوون تیراسا ، هەرێمی کەتەلۆنیا
باڵا ١٧٠ سم
جێگای یاریکردن ناوەڕاست
زانیاریی یانە
یانەی ئێستا بارسێلۆنا (ڕاهێنەر)

چاڤی ھێرناندێز کروز لەدایک بووی ساڵی ٢٥ی کانوونی دووەمیی ساڵی ١٩٨٠ز لە ناوچەی تیراسا لە ھەرێمی کەتەلۆنیا، چاڤی ڕاهێنەری تۆپی پێیە لەئێستادا ڕاهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا دەکات. چاڤی زیاتر لە ١٠٠ یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە ۱۲ گۆڵی بۆ ھەڵبژاردەکەی کردووە وێڕای زۆرتر لە ٥٠٠ یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ بەرشەلۆنەش توانیویەتی ۵۵ گۆڵ تۆمار بکات،بەرلەوەی پەیوەندی بە سەد بکات یاری بۆیانەی بەرشەلۆنە دەکرد.

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

لە سەرەتادا باوکی ویستوویەتی ناوی بنێت یواکیم بەڵام دواجار لەلایەن دایکیەوە بە چاڤیەوە ناوی لێنرا و یەک جار کە یاری تۆپی پێکردبێت لەتەمەنی سێ ساڵی بووە و باوە گەورەشی بەردەوام چاڤی بردۆتە ناو یاریگاکان بۆئەوەی وەرزشوانێکی کارامەی لێوە دەرچێت دواتر لەلایەن بەھرە دۆزەرەوەیەکی قوتابخانەی لاماسیا بەناوی ئۆریۆڵ تۆرتی بانگێشتی لاماسیا کرا چاڤی لە مناڵە پەروەردکراوەکانی قوتابخانەی لاماسیایە بەوەی لەتەمەنی ١١ ساڵی پەیوەندی بەم قوتابخانەیەوە کردووە دواتر پەیوەندی بە تیمی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنةکردوو ئێستا یەکێکە لە سێ باشترین یاریزانی جیھان بەھاوبەشی لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

یۆڕۆی ٢٠٠٨[دەستکاری]

بەدەستھێنانی جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپا لەگەڵ ئیسپانیا لەلایەن چاڤیەوە زۆر لەخەونەکانی نەبوو چونکە ئەو وەک نیشتیمان پەروەرێک پەروەردەکراوە ھەمیشە خەون بەوە دەبینێ ڕۆژێ درێسی ھەڵبژاردەی کەتەلۆنیا بپۆشێت و گەر نازناوێکیشی لەگەڵ بەدەست نەھێنێت!

چاڤی هێرناندێز لەیەکێ لەیاریەکانی هەڵبژاردەکەی لەکاتی ئەنجام دانی لێدانی ناڕاستەوخۆ

چاڤی لە ٢٠٠٩[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٩ دا لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە توانی شەش نازناوەکە بەدەستبھێنێت واتە ھەریەکە لەپاڵەوانییەتییەکانی خولی ئیسپانیا، جامی شای ئیسپانیا، سووپەری ئیسپانیا و چامپیۆنز لیگ و سووپەری ئەورووپا و جامی جیھانیی یانەکان.

مۆندیالی ٢٠١٠[دەستکاری]

لەساڵی ٢٠١٠ لەمۆندیالی ئەفریقای باشوور توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و ھەڵبژاردەکەی بگەیەنێت کۆتایی کە لەکۆتا یاریدا بە گۆلێکی ھاوڕێکەی ئەندرێس ئەنێستا توانیان مۆندیالی ئەفریقای باشوور بەرزکەنەوە.

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

لەگەڵ یانەی بەرشلۆنا[دەستکاری]

  • خوولی یانەکانی ئیسپانیا ٦ وەرز
  • جامی شای ئیسپانیا (کۆپا دێلی ڕێی) ٢ جار
  • جامی سوپەری ئیسپانیا٥ جار
  • خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا ٣ جار
  • جامی سووپەری ئەوڕووپا ٢ جار
  • جامی جیھانی یانەکان ٢ جار

لەگەڵ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا[دەستکاری]

  • جامی جیھانی باشووری ئەفریقیای ساڵی ٢٠١٠
  • جامی کیشوەرەکانی ساڵی ٢٠٠٩
  • جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپا ساڵی ٢٠٠٨
  • مەدالیای سلڤەر لە ئۆڵەمپیادی ٢٠٠٠
  • جامی جیھانی لاوان ساڵی ١٩٩٩

گۆلەکانی لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیسپانی[دەستکاری]

ھەڵبژاردە وەرز یاری گۆل
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا 2000–01 1 0
2001–02 5 0
2002–03 8 0
2003–04 5 0
2004–05 8 1
2005–06 13 1
2006–07 7 1
2007–08 16 4
2008–09 14 1
2009–10 17 0
2010–11 7 1
2011–12 7 1
کۆی گشتی 108 10

سەرچاوە[دەستکاری]

ویکپیدیای عەرەبی

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]