ساموێل ئۆمتیتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ساموێل یڤێس ئۆم تیتی (بە فەڕەنسی: samɥɛl umtiti)؛ لەدایکبووی ١٤ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣)، یاریزانێکی پیشەگەری فەڕەنسییە کە یاری بۆ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و ھەڵبژاردەی فەڕەنسا دەکات لە ڕۆڵی بەرگریکاردا.

کاروانی پیشەگەری ئۆمتیتی لە یانەی لیۆنی فەڕەنسی دەستیپێکرد، جامی یەکێتی فەڕەنسا و جامی شای فەڕەنسای بردەوە لە یەکەم وەرزی لەگەڵ یانەکەدا، ١٧٠ یاری و ٣ گۆڵی بۆ یانەکە کرد پێش ئەوەی پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی کرد بە بڕی ٢٥ میلیۆن یۆڕۆ لە ساڵی ٢٠١٦. لە یەکەم وەرزی لەگەڵ یانەکەدا توانی جامی شای ئیسپانیا بەرزبکاتەوە.

پاش بەشداریکردن لە ٤٧ یاری و تۆمارکردنی ٣ گۆڵ لە ئاستی لاویدا و بەرزکردنەوەی جامی جیھانی ئاستی ژێر ٢٠ ساڵان لە ساڵی ٢٠١٣، ئۆمتیتی یەکەم یاری پیشەگەری خۆی بۆ ھەڵبژاردەکەی کرد لە یۆڕۆی ساڵی ٢٠١٦، کە توانیان بگەن بە یاری کۆتایی جامەکە. دوو ساڵ دوای ئەمە، ئۆمتیتی بەشداریکرد لە بردنەوەی جامی جیھانی ٢٠١٨ لەگەڵ ھەڵبژاردەی فەڕەنسا.

کاروانی یاریکردن[دەستکاری]

دەستپێک[دەستکاری]

ئۆمتیتی لە شاری یاوندێ لە وڵاتی کامیروون لەدایکبوو، لەگەڵ خێزانەکەی گەیشتن بە شاری ڤیلوربان لە فەڕەنسا کاتێک تەمەنی ٢ ساڵ بوو. دواتر، ئۆمتیتی پەیوەندی بە یانەی «مێنیڤال» ەوە کرد لە تەمەنی ٥ ساڵیدا. لە تەمەنی ٩ ساڵیدا، ئۆمتیتی پەیوەندی بە ئەکادیمیای لاوانی یانەی «لیۆن» ەوە کرد.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Umtiti: A leader at the earliest age". Sport. 12 July 2016. Retrieved 9 September 2018. ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.