فرێنکی دی یۆنگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

فرێنکی دی یۆنگ (لەدایکبووی ٢٢ی ئایاری ١٩٩٧) یاریزانێکی پیشەگەری ھۆڵەندییە کە یاری بۆ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا دەکات لە ڕۆڵی ناوەنددا.

کاروانی دی یۆنگ لە یانەی «ویلێم ٢» دەستیپێکرد لە ٢٠١٥، بەڵام پەیوەندی بە یانەی «ئەیاکس» ەوە کرد بە بڕی ١ یۆڕۆ دوای ساڵێک، یاریکردن لە ڕۆڵی ناوەندی بەرگری، فرێنکی دی یۆنگ وەک یەکێک لە باشترین یاریزانە لاوەکان دەناسرا لە ئەوڕووپا. دی یۆنگ پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا کرد لە تەمووزی ٢٠١٩دا بە بڕئ ٧٥ میلیۆن یۆڕۆ.

لە ئەیلوولی ٢٠١٨، دی یۆنگ یەکەم یاری پیشەگەری خۆی بۆ ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا کرد.

کاروانی یاریکردن[دەستکاری]

ویلێم ٢[دەستکاری]

دی یۆنگ لەدایکبوو لە شاری ھۆرێنگھێم لە باشووری ھۆڵەندا. دی یۆنگ سەردەمی لاوی خۆی بەسەربرد لە یانەی ویلێم ٢. لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٥، دی یۆنگ یەکەم یاری خۆی لە خوولی هۆڵەندی ئەنجامدا، یارییەکە لە دژی یانەی «ئەی دی ئۆ دێن هاگ» بوو. دی یۆنگ وەک یاریزانی یەدەگ هاتە نێو یارییەکە لە شوێن جێێ یاریزان تێرێل ئۆندان لە بردنەوەیەکی ئەنجامی «١-٠»دا. ئەو بۆ ماوەی ٢٢ خوولەک یاریکرد.

سەرچاوە[دەستکاری]

وتاری Frenkie de Jong لە ویکیپیدیای ئینگلیزی