کەمەربەندی ئەستێرەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئەستێرەی سیستەمی خۆری ناوەکی و ھورمز: کەمەربەند لە نێوان خولگەکانی ھەسارەی ھورمز و مەریخ.
      خۆر
      تروادەیی ھورمز
      خولگەی ھەسارەکان
      کەمەربەندی ئەستێرەیی
      ئەستێرەکانی ھێڵدا
      شتەکانی نزیک زەوی

کەمەربەندی ئەستێرەیی (بە ئینگلیزی: Asteroid Belt) ناوچەیەکە لە شێوەی قۆقز لە سیستەمی خۆردا، بەنزیکەیی کەوتووەتە نێوان خولگەی ھەسارەکانی ھورمز و مەریخ، لەلایەن ھەندێک شتی پتەو داگیرکراوە، شێوەی زۆربەیان نارێکە، وە زۆر لە ھەسارەکان بچوکترن، ھەسارە بچووکەکان یان ئەستێرەکانیان پێ دەوترێ. بە کەمەربەندی ئەستێرەیی یان کەمەربەندی ئەستێرەیی سەرەکی یان کەمەربەندی سەرەکی لە سیستەمی خۆردا دەناسرێنەوە، نزیکە لە نیوەی بارستایی چوار ئەستێرەی گەورە: سێرێس، ڤێستا، پالاس، ھیجیا،[١] بارستایی تەواوی کەمەربەندی ئەستێرەیی ١٨٪ لەمانگ نزیکە، یان ٢٢٪ لە پلۆتۆ نزیکە، دووجار لە مانگی پلۆتۆ بەناوی (کارۆن) نزیکە، (کە تیرەیی بازنەیی ١٢٠٠ کم). سێرێس: تاکە شت لە کەمەربەندی ئەستێرەیی گەورە ھەسارەیەکی کورتەبنەیە، تیرەی بازنەکەی نزیکەی ٩٥٠ کم، بەڵام ڤێستا و پالاس و ھیجیا تیرەی بازنەکەیان کەمتر لە ٦٠٠ کم.[٢][٣] ماددەی ئەستێرەکە ئەوەندە بەکەمی بڵاودەبێتەوە، کە کەشتی ئاسمانی بەبێ ھیچ ڕووداوێک بەناویدا تێپەردەبێت.[٤] لەگەڵ ئەوەشدا، بەیەک داکێشان لەنێوان ئەستێرە گەورەکان ڕوودەدات، ئەمانە دەتوانن ئەستێرەی خێزانی بەرھەمبھێنن، لەگەڵ ئەو ئەندام و ھاوشێوەیە و پێکھاتانەی ھەیەتی. کەمەربەندی ئەستێرەیی لەسەرەتایدا وەک کۆمەڵەی بیردۆزی ھەسارۆکەکان ھەوری خۆریان پێکدەھێنا. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤، زاناکانی ESA بۆیەکەمجار دۆزینەوەیەکی نوێیان ڕاگەیاند، کە ئاو لەسەر سێرێس دەبێتە ھەڵم.

مێژووی چاودێریکردن[دەستکاری]

یۆھانس کێپلەر لە ساڵی ١٥٩٦ تێبینی کرد، شتێک لە نێوان مەریخ و هورمز هەیە.

لە ساڵی ١٥٩٦، یۆھانس کێپلەر تێبینی کرد، لەنێوان مەریخ و ھورمز، لەو شوێنەدا شتێک ھەیە، لە Mysterium Cosmographicum.[٥] کاتێک تیچۆ براھی داتاکەی شیکردەوە، کە لەنێوان خولگەکەی مەریخ و ھورمز کەلێنێکی گەورە بوونی ھەبوو.[٦] لە ساڵی ١٧٦٦ زانا یوھان دانیال تیتیۆس لە وەرگێڕانێکی ئەڵمانی بۆ کتێبی ڕووانین لە سرووشت،[٧] کە لەلایەن «چارلز بۆنیت» نوسراوە. تێیدا تێبینییەکی نوسیوە، کە ھەسارەکان تووشی بەدوایەکھاتنی بیرکاریانەی سەیر دەبن، ھەسارەکان ژمارەکانیان لە دوای یەکە، وەک ئەم ژمارانە: (٠) پاشان ٣، ٦، ١٢، ٢٤، کە ھەسارەی عەتارد ژمارە سفرە، ھەسارەی زوھرە ژمارە سێ، زەوی ژمارە شەش، ئەوەی دەیبینین ھەر ژمارەیەک دوو ئەوەندەی ژمارەیەکی پێش خۆیەتی. ئەگەر ژمارە ٤ بۆ ژمارەی ھەسارەکان زیادبکرێت، وە پاش ئەنجامی کۆکردنەوە دابەشی ژمارە ١٠ی بکەیت، ئەوا ژمارەیەکت دەست دەکەوێت، کە یەکسانە بە دورییەکانی ھەسارەکان لە خۆر کە بەیەکەی گەردوونی پێوراوە. وە تاکە شت کەھەڵە بووە، ئەوەیە کە ھەسارە لەناوچەی ٢٤ بوونی نەبوو، کەلە نێوانیان مەریخ ١٢، ھورمز ٤٨.

بەیەکدا کێشان[دەستکاری]

ژمارەی ئەستێرە گەورەکان لە ناوچەی کەمەربەند بەھۆی چەند شتێکەوە بەیەکداکێشانی زۆر لەنێوانیاندا ڕوودەدات، کەوادەکات دەوروبەرەکەیان چالاکتر بێت، ڕێژەیی بەیەکداکێشانی نێوانیان زیاتر لە ١٠ کم، ١٠ میلیۆن ساڵێک جارێک ڕوودەدات. بەپێوەری گەردوونی ئەمە ڕێژەیەکی گەورەیە، کە دەبێتە ھۆی بەیەکداکێشان و پارچە پارچەبوونی بەسی زۆر بچوک، ھەندێکیان دەبنە ھەسارۆکەی بچوک، لەناوچەی ٦٤ لە سوڕانەوە بەردەوام دەبن، ھەندێکی تریان دەبنە کلکدار لە ھەسارەکان وەک ھەسارەی زەوی بەردەبنەوە، یاخود لە بەرگەھەوادا دەسوتێن، وە ڕێژەیەکی زۆر لە تەپوتۆز دروست دەبێت، کەلە ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە. لەھەندێک کات خێرایی خولانەوەکە کەمە بەیەکداکێشان دەبێتە ھۆی بەیەکەوەلکانی دوو ھەسارۆکە، وە بەدرێژایی ٤ میلیارد ساڵ شێوەی ھەسارۆکەکان دەگۆڕدرێن، ئەمەش دەبێتە ھۆی گۆرانی شێوەی پشتێنەکەی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Matt Williams (2015-08-23). "What is the Asteroid Belt?". Universe Today. لە ڕێکەوتی 2016-01-30 ھێنراوە. 
  2. ^ Krasinsky، G. A.؛ Pitjeva, E. V.؛ Vasilyev, M. V.؛ Yagudina, E. I. (July 2002). "Hidden Mass in the Asteroid Belt". Icarus. 158 (1): 98–105. Bibcode:2002Icar..158...98K. doi:10.1006/icar.2002.6837. 
  3. ^ Pitjeva، E. V. (2005). "High-Precision Ephemerides of Planets—EPM and Determination of Some Astronomical Constants" (PDF). Solar System Research. 39 (3): 176–186. Bibcode:2005SoSyR..39..176P. doi:10.1007/s11208-005-0033-2. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە July 3, 2014. 
  4. ^ Brian Koberlein (2014-03-12). "Why the Asteroid Belt Doesn't Threaten Spacecraft". Universe Today. لە ڕێکەوتی 2016-01-30 ھێنراوە. 
  5. ^ "Dawn: Between Jupiter and Mars [sic], I Place a Planet" (PDF). Jet Propulsion Laboratory. 
  6. ^ Russell، Christopher؛ Raymond، Carol, دەستکاریکەران (2012). The Dawn Mission to Minor Planets 4 Vesta and 1 Ceres. Springer Science+Business Media. پەڕە 5. ISBN 978-1-4614-4902-7. 
  7. ^ Hilton, J. (2001). "When Did the Asteroids Become Minor Planets?". US Naval Observatory (USNO). لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2012-04-06. لە ڕێکەوتی 2007-10-01 ھێنراوە. 

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

داڕێژە:Spoken Wikipedia