ڤینۆس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەکی ھەسارەی ڤینۆس

ڤینوس (ھەروەھا ناسراوە بە ئەستێرەی بەربەیان، ئەستێرەی بەیان، ئەستێرەی ڕۆژێ، زوھرە، ناھی؛ (بە ئینگلیزی: Venus; ھێما: ♀) دووەمین گەڕەستێرەی کۆمەڵەی خۆرە، لەڕووی نزیکی لە خۆر، گەڕەستێرەیێکی خۆڵییە ھەروەک زاوە و بارام، لە ڕووی قەبارەو پێکھاتەی گشتیش لەزەوی ئەچێ.

لەبەرئەوەی کە ڤینوس نزیکترە لەرۆژلەزەوی، زۆربەی جار لەو شوێنە دەبن کە خۆری لێیە، و لەبەر ئەوە دەتوانرێ لەسەر زەوییەوە ببینرێ لە پێش رۆژھەڵات و ڕۆژاوا بە کاتێکی کەم، لەبەر ئەوە پێی دەوترێ:ئەستێرەی بەیانی، یان ئەستێرەی ئێوارە، لەوکاتەی کە ھەڵدێت ئەبێت بەدرەوشاوەترین تەنی ئاسمان. بەھری شوێنەکە شیەوە ئەبێت بەیەکێک لەم دوو گەڕەستێرەیەی کە دووھەمیان گەڕەستێرەی زاوەیە کە دیاردەی تێپەڕەبوونیان بەسەردا دەچەسپێ , ئەمەش دەکەونە نێوانی رۆژ و زەوی، دواین تێپەڕینی گەڕەستێرەی ڤینوس لە ساڵی ٢٠٠٤ز. بوو، تێپەرینی داھاتووشی دەکەوێتە ساڵی ٢٠١٢. ز. ڤینوس لەسەر ڕووی ڤینوسیش شاخی کانزایی ھەن، کەوا دا پۆشراون بە زوقمی کانزایی لە قوڕقوشم دەتاوێتەوە. دەبێ بەھەوا لەبەرزاییە گەرمیەکان. گەڕەستێرەیێکە گەرمیەکەی بەرزە، بایەکەشی بەھێزە و قەبارەکەی لە قەبارەی زەوی دەچێ، ھەر بۆیەش پێ دەوترێ خوشکی زەوی، کێشی ھەرکەسێکیش لەوێ نزیک دەبێ لە کێشی خۆی، بۆ نموونە:ئەگەر لەسەر زەوی حەفتا کیلۆ بیت ئەوا لەوێ دەبیت بە شەست و سێ کیلۆ ھەورێکی چڕوپڕیش ڕووەکەی داپۆشیووە، کە دەبێتە ھۆی نەبینینی، و بڕێکی زۆر گەرمایی لە خۆر وەردەگرێ , و بەگەرمترین گەڕەستێرەی کۆمەڵەی خۆر دادەنرێ. لەڕووی گڕکان و بومەلەرزە چالاکەکان، و شاخ و دەشتەکانی لەزەوی دەچێ. بەڵام لە یەک نەچوونی سەرەکیان لەگەڵ زەویدا لەوەدایە کە کەشەکەی گەرمە، بەکەڵکی ژیان نایێت و ھەروەھا ھیچ ھەیڤێکی پاشکۆی نییە وەک زەوی. گەرمیە مام ناوەندیەکەی دەگاتە ٤٤٩ پلەی سەدی. لەنێو کەشەکەیدا دووەم ئۆکسیدیکاربۆن، و نایترۆجین ھەیە.

جوگرافیای ڤینوس[دەستکاری]

نزیکە ٨٠٪ی ڕووبەری ڤینوس، دەشت وشێویگڕکانی نەرمن، و رووبەرەکەی تریشی دوو کێشوەریبەرزن، یەکێکیان لەنیوەی باکوری گەڕەستێرەکەدایە ئەوی تریشیان لە باشوری ھێڵی پشتێنەیی (الاسستواْ) دایە. کێشوەری باکوری ناوی (عەشتارتیرا) یە، بەناوی عەشتاری خواوەندی خۆشەویستی بابلیەکان و، بەقەد کێشوەری ئوستڕالیا ئەبێت. بەرزترین شاخ لەسەر ڤینوس لەم کیشوەرەدایە، وناوی (ماکسویل ماوەنتس) ە، و بەرزیەکەیی ئەگاتە ١١ کیلۆمەترلە سەر ناوەڕاستی بەرزی رووبەری ڤینوس، بەبەراوردکردنی لەگەڵ بەرزترین لوتکەی زەوی، ئەوا بەرزایی ئێفرێست کەمترە لە ٩کیلۆمەترە لە ئاست ڕووی دەریاوە. کیشوەری باشورەکەش ناوی (ئەفرۆدایت تیرا) یە، بەناوی خواوەندی خۆشەویستی یۆنانیەکانەوەیە، رووبەرێکی فراوانترئەگرێتەوە لە کیشوەری پێشوو، وبەقەد کیشوەری ئەمریکای باشور ئەبێ. و زۆرینەی ئەم کیشوەرەش لە پێچ پەناو دۆڵ پێک ھاتووە. جگەلە چاڵ، ئەتوانرێ شاخ، و کێو بە شێوەیێکی بەربڵاو ببینرێ , بەسەر گەڕەستێرە بەردینەکان، جا ڤینوسش ھێندینیشانە و دروشتمی رووکاری ناوازەی ھەیە، لەمانەش:گڕکانی ھەرگیز نەگۆری (فاڕا)(farra)یە، کەلە شێوەی کولێرەیە، و قەبارەکەی لە نێوان ٢٠ تا ٥٠کیلۆمەتر، و بەرزیەکەیشی لە ١٠٠ تا ١٠٠٠مەتر لە سەر ئاستی رووکار ئەبێت، ھەروەھا داڕێژراوەشکانەوە تیشکیەکان، کەلە ئەستێرەئەچن، بەناوی:نوڤای (novae) , ھەروەھا دروشم و نیشانە تیشکیەکان، و شکانەوە ناوەندیەکان کە لە تۆڕیجاڵجالوکە ئەچن، وبە جاڵجاڵۆ کەییەکان(arachoids)ەوە ناسراوە. ھەروەھا کۆرۆنای (coronae),کە بازنەوخوڵگەی شکانەوەیە، و ھێندی جاریش بە نزمایەتی دەوریان گیراوە. ئەمانە ھەموویان لەبنەڕەتدا دروشم و نیشانەی گڕکانین. ونزیکەی ھەموو دروشم و نیشانەکانی گەڕەستێرەی ڤینوس، بەوناوەی (جێمس ماکسوێل) ناونراوە، ھەروا ناوچەی ئەلفاوبێتا، نەبێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]