گەڕەستێرۆچکەی ٩٥١ گاسپرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەک لەلایەن دەزگای ناسا، ڕەنگکردنی گەڕەستیرۆچکەکە زیادەڕۆیی تێداکرایە.

گاسپرا ٩٥١ گەڕەستێرۆچکەکە لە جۆری ئێس، گاسپرا خولگەکەی نێزیکە لە لێواری کەمەربەندی ئەستێرەیی، هەروەها گاسپرا یەکەمین گەڕەستێرۆچکە بوو کە ئامێرەکی مرۆڤایەتی لێیەوە نێزیک ببێتەوە ئەویشکەشتی ئاسمانی گالیلۆ بوو کە ئەوسا لە ڕێگەدا بوو بەرەو هەسارەی ھورمز لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩١. [١]

تایبەتمەندیەکەی[دەستکاری]

ڕووی گەڕەستێرۆچکەی گاسپرا پێکدێ لە ئاسن و گردەچاڵی گچکە، یەکەک لە ناوچە تەختەکان ناوی (دێن ریجیو) کە ڕووبەرەکی پێکدێ لە ٥ x ٧ کیلۆمەتر، ئەوەش بە تەواوی نازاندرێ کە ئایا لە ڕێگای پێکدادانی نەیزەک دروست بووە یاخوود لە کاتی جیابوونەوەی لە گەڕەستێرۆچکەی دایکی وای بەسەرهاتیە.

پێدەچی گاسپرا جیاواز لە گەرەستێرۆچکەکانی دیکە لە جۆری ئێس ئەو دەوڵەمەندتربێت بە کانزایی ئۆڵیڤن کانزایەکە لە سلیکاتی مەگنیسیۆم و ئاسن پێکدێ. [٢]

سەرچاوە[دەستکاری]