ترۆجان (تەنی ئاسمانی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خاڵەکانی ترۆجان لەسەر خاڵەکانی L4 و L5 لاگرانج، لەسەر ڕێڕەوی خولگەی تەنی لاوەکی (شین)، لە دەوری تەنی سەرەتایی (زەرد) جێگیرن. هەموو خاڵەکانی لاگرانج بە ڕەنگی سوور هێما کراون.

ترۆجانی ئاسمانی لە فەلەکناسیدا، ترۆجان تەنێکی بچووکی ئاسمانییە (زۆربەی گەڕەستێرۆچکەکان) کە هاوبەشی خولگەی تەنێکی گەورەترە، لە خولگەیەکی جێگیردا دەمێنێتەوە کە نزیکەی ٦٠ پلە لە پێش یان لە پشتی تەنی سەرەکییەوەیە لە نزیک یەکێک لە خاڵە لاگرانجییەکانی L4 و L5ن، ترۆجانەکان دەتوانن لەگەڵ خولگەی هەسارەکان یان مانگە گەورەکان هاوبەشی بکەن و تێکەڵ ببن.[١] [٢]

لە کۆمەڵەی خۆردا شەش هەسارە هەن کە گەڕەستێرۆچکەی ترۆجانیان هەیە کە بریتین لە موشتەری، نەپتون، مەریخ، زوحەل، ئۆرانۆس و زەوی، حیساباتی جوڵەی خولگەیی ئاماژە بەوە دەکات کە ڕەنگە زوحەل و ئۆرانۆس گەڕەستێرۆچکەی سەرەتایی ترۆجانیان نەبێت.[٣] [٤]

ناو[دەستکاری]

ترۆجانی موشتەری لە پێش و لە پشتی موشتەرییە بە درێژایی ڕێڕەوی خولگەییەکەی، کەمەربەندی گەرەستێرۆچکەکانی نێوان مەریخ و موشتەری، و گەرەستێرۆچکەکانی هیلدان.
      ترۆجانی موشتەری       کەمەربەندی ئەستێرەیی       گەرەستێرۆچکەکانی هیڵدا

زاراوەی "ترۆجان" لە سەرەتادا ئاماژەیە بۆ "ئەستێرەی ترۆجان" (ترۆجانی موشتەری)، ئەو گەرەستێرۆچکانەی کە لە نزیک خاڵەکانی لاگرانجی موشتەریدا دەسوڕێنەوە. ئەم ناوە زۆر لەمەوبەر بە ناوی کارەکتەرەکانی جەنگی ترۆجان لە ئەفسانەی یۆنانیدا ناونراوە. بەپێی ڕێکەوتننامە، ئەو گەڕەستێرۆچکانەی کە بە دەوری L4ی موشتەریدا دەسوڕێنەوە، ناوی ئەو کەسایەتیانەیان لێنراوە کە لە لایەنی یۆنانیەکان و جەنگەکانیانەوە هاتوون، لەکاتێکدا ئەوانەی لە نزیک L5 دەسوڕێنەوە لە لایەنی ترۆجانەوەن. جگە لە دوو تەن نەبێت کە پێش ڕێککەوتن لەسەریان ناویان لێنراوە، ئەوانیش ٦١٧ پاترۆکلۆس کە بە ناوێکی یۆنانی و ٦٢٤ هیکتۆر لە ژێر ناوێکی ترۆجانی، هەردووکیشیان لە لایەنی هەڵەدان.[٥]

سەرچاوە[دەستکاری]