گەڕەستێرۆچکەی ئیدا ٢٤٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەکی ئیدا لەلایەن کەشتی ئاسمانی گالیلۆ، ئەو تەنە گچکەی تەنیشتی مانگی داکتیلە

ئیدا ٢٤٣ یەکەکە لە گەڕەستێرۆچکە گچکەکانی کۆمەڵەی خۆر، هەروەها ئیدا لە دەوری ئەستێرەی خۆر دەخوولێتەوە[١]، گەرەستێرۆچکە ئیدا سەر بە بنەماڵەی کۆرنێسە، ئەو بنەماڵەیە پێکدێن لە کۆمەڵە گەڕەستێرۆچکەکی گچکە لە پشتوێنی گەرەستێرۆچکە گچکەکان لە نێوانی هەردووک هەسارەی بارام و هورمز،ئیدا لە ٢٩ی ئەیلوولی ١٨٨٤ لەلایەن فەلەکناسی نەمسایی یۆهان پلێسا دۆزرایەوە، ٤٥مین گەڕەستێرۆچکەیە کە دیتراوە، ناوەکەی وەرگیرایە لە حۆریەکی(نمفێکی) ئەفسانەی یۆنانیەکان، ناونرایە لەلایەن فەلەکناسان ئاماتۆر مۆرس و ڤۆن کاڤنەرەوە، لە چاودێری و تێبینییە تەلەسکۆپییەکان ئیدایان وەک ئەستێرەیەکی جۆری ئێس پۆلێن کرد، کە زۆرترین جۆرە لە پشتێنەی ناوەوەی گەڕەستێرۆچکە بچووکەکاندا. وەک هەموو گەڕەستێرۆچکە گچکەکانی ناو پشتێنەی گەڕەستێرۆچکە گچکەکان خولگەی ئیدا لە نێوان مەریخ و موشتەریدایە، ماوەی خولگەیی بە دەوری خۆردا ٤.٨٤ ساڵ دەخایەنێت و ماوەی خولانەوەی بە دەوری خۆیدا ٤.٦٣ کاتژمێرە و تێکڕای تیرەی ئیدا ٣١.٤ کیلۆمەترە کە یەکسانە بە (١٩.٥ میل).

تایبەتمەندی[دەستکاری]

ئیدا ٢٤٣ گەڕەستێرۆچکەیەکی ناڕێک و شێوەی ناڕێکە و ژمارە ٢٤٣ نوێنەرایەتی ڕێزبەندی گەڕەستێرۆچکە بچووکەکان دەکات لە دۆزینەوەکەدا، بەو پێیەی ئیدا ٢٤٣هەمین گەڕەستێرۆچکەیە کە لە سەرەتای سەدەی ١٩یەمەوە دۆزرایەوە، ئیدا بەم شێوەیە پۆلێن کراوە گەڕەستێرۆچکەیەکی جۆری ئێسە، کە لە گەرەستێرۆچکە بچووکەکانە کە پێکهاتەیەکی بەردینیان هەیە. ئیدا ئەندامی کۆمەڵەی گەرەستێرۆچکەی بچووکە بەناوی بنەماڵەی کۆرۆنیس، کە پێدەچێت پاشماوەی داڕمانی تەنێکی گەورەتر بێت کە تیرەکەی نزیکەی ٢٠٠-٣٠٠ کیلۆمەتر (١٢٠-١٨٠ میل)ە، کە لانیکەم دوای دروستبوونی داڕماون لە کۆمەڵەی خۆر بە نزیکەی ٤.٥ ملیار ساڵ لەمەوبەر. [٢]

سەرچاوە[دەستکاری]