گەڕەستێرۆچکەی ٢ پاڵاس

پاڵاس دووەم گەڕەستێرۆچکەیە کە لەلایەن فەلەکناسی ھاینرێک وێلیام ئۆلبێرسەوە لە ٢٨ی ئازاری ١٨٠٢ دۆزرایەوە، لە سەرەتادا پالاس بە یەکێک لە هەسارەکان دادەنرا، هەروەک ئەوانەی پێش خۆی دۆزرایەوە، وەک سێریس و جونۆ و ڤێستا، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە گەڕەستێرە گچکەکان دۆزرایەوە و بووە هۆی ئەوەی بە شێوەیەکی جیاواز پۆلێن بکرێت. پێدەچێت شێوەی گەڕەستێرۆچکەی ٢ پالاس زۆر ناڕێک بێت، بەو پێیەی هێزی کێشکردنی بەس نەبووە بۆ ئەوەی ببێتە تۆپ.[١]
تایبەتمەندی[دەستکاری]
بارستەی پاڵاس ٢ نزیکەی ٧%ی ماددەی ناو پشتێنەی گەڕەستێرۆچکەکان پێکدێنێ کە دەکەوێتە نێوان مەریخ و موشتەری، بۆیە یەکێکە لە گەڕەستێرۆچکە گەورەکان، تیرەکەی نزیکەی ٥٦٠ کیلۆمەترە، کەمێک گەورەترە لە ڤێستا کە خاوەنی بارستەیەکە تەنها نزیکەی ٢٠% کەمترە لە خۆی بەم شێوەیە ڤێستا سێیەم گەڕەستێۆچکەی بچووکە لە ڕووی بارستەیەوە.
سەرچاوە[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گەڕەستێرۆچکەی ٢ پاڵاس تێدایە. |