گەڕەستێرۆچکەی ٢٢ کالیۆپی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەکی گەڕەستێرۆچکەی کالیۆپ لەلایەن تەلیسکۆپی زۆر گەورە سەر بە ڕوانگەی باشووری ئەورووپا

٢٢ کالیۆپ گەڕەستێرۆچکەیەکی گەورەیە لە جۆری ئێم، دەکەوێتە ناوچەی کەمەربەندی ئەستێرەیی لە کۆمەڵەی خۆردا، گەڕەستێرۆچکەکە لەلایەن زانا جۆن ڕوسیل هیندی لە ١٦ی تشرینی دووەمی ١٨٥٢ دیتراوە، ناوەکەی وەرگیرایە لە خواوەندی ئیلهامەکان بەپێی میتۆلۆژیای یۆنانی[١]، هەروەها گەڕەستێرۆچکەکە مانگێکی هەیە و لە دەوری دەخوولێتەوە بە ناوی لینوس.

تایبەتمەندی[دەستکاری]

کالیۆپ تا ڕادەیەک شێوەکەی کەمێک درێژە و تیرەکەی ١٦٦ کیلۆمەترە، هەروەها کەمەک نا هاوسەنگە هەروەک لە وێنەکەی تەلیسکۆپی زۆر گەورە سەر بە ڕوانگەی باشووری ئەورووپا دیارە.

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ فەرهەنگی ناوی هەسارە بچووکەکان (ئینگلیزی) چاپی شەشەم