سێریس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەکی ھەسارۆکەی سیرس کە لە لایەن تەلەسکۆپی ھابڵی ئاسمانییەوە لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٠٤ گیراوە.

سێریس (ھێما: ⚳)[١] یاخود سیریس یان قیرس یەکەم ھەسارۆکەیە کە لە لایەن زانای ئیتاڵی بیازی لە ساڵی ١٨٠١ دۆزرایەوە و بە گەورەترین ھەسارۆکە ھەژماردەکرێت کە تا ئێستا دۆزرابێتەوە کە تیرەکەی نزیکەی ١٠٠٠ کیلۆمیتر دەبێت. وە لە ڕۆژی ٢٤ی ئاب لە لایەن یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ زانستە گەردوونییەکان بە بەشێک لە کۆمەڵەی ھەسارە شەمولەکان ئەژمار کرا.

پێکھاتنی سیرس[دەستکاری]

پێکھاتەی سیرس بریتییە لە بەرد و تۆز، کە بە شێوەیەکی گشتی دەبنە پێکھاتەی زۆربەی و بگرە ھەموو ھەسارەکان، جگە لەوەش ھەندێک کانزای وەک ئاسنی تێدایە.

زانیاریی تر[دەستکاری]

  • قەبارەی ھەسارۆکەی سیرس بە نزیک کراوەیی ھێندەی قەبارەی ئیتاڵیا دەبێت.
  • دەکەوێتە نێوان ھێزی کێشکردنی ھەردوو گەڕۆکی بارام و ھورمزەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ JPL/NASA (2015-04-22). "What is a Dwarf Planet?". Jet Propulsion Laboratory. Retrieved 2022-01-19.