خولگە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مانگ خوولانەوەی لە دەوری زەوی
دوو تەنی فیزیکی بە بارستەی زۆر زۆر جیاوازەوە کە لە دەوری چەقێکدا دەخولێنەوە.

خولگە لە زانستی فیزیکدا، خولگە بریتییە لە بگاری [بەھۆی ڕاکێشانەوە] چەماوەی یەک تەن لە دەوری خاڵ یان تەنێکی تردا. بۆ نموونە، خولگەی ھەسارەیەک لە دەوری ئەستێرەیەکدا.

خوولانەوەی مانگە دەستکردەکان[دەستکاری]

مانگە دەستکردەکان بەرزیەکەیان جیاوازە بەپێی ئامانجەکەی نێردرایە، چەند جۆرەکن ئەوانیش:

خوولانەوەی لەسەرخۆ بەشەک لە مانگەدەستکردەکان لە نێزیکی سەروو ٥٠٠ کیلۆمەتر لە دەوری زەوی دەخوولێنەوە وەک وێستگەی بۆشایی نێونەتەوەی، بە نێزیکەیی ٩٠ خوولەک خوولەک لە دەوری ھەسارەی زەوی دەکا،

خوولانەوەی ناوەند بەشەک لە مانگەدەستکردەکان لە سەروو ٢٠٠٠٠٠ کیلۆمەتر لەسەرووی زەوی دەخوولێنەوە و ئەو جۆرە مانگەدەستکردانە سیستمی gpsی لەسەرە و ئەوانیش ١٢ کاتژێر جارەک دەخوولێنەوە لەسەر زەوی

خوولانەوەی جووگرافی دامەزراوە ئەو مانگە دەستکردانەی کە لە دەوری زەوی دەخوولێنەوە و دووریەکەیان ٣٥ ھەزار کیلۆمەترە بە ٢٤ کاتژێر جارەک خوول لە دەوری زەوی دەکەن..

سەرچاوەکان[دەستکاری]