ھایگیا ١٠

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەنیمەیشنی چوارچێوەی سووڕاوەی گەرەستێرۆچکەی (ھایگیا ١٠) بە بەراورد بە هەسارەی موشتەری، هەر چوارچێوەیەک ١٠٠ ساڵ دەخایەنێت.

هایگیا ١٠ چوارەم گەورەترین گەرەستێرۆچکەیە لە کۆمەڵەی خۆر لە ڕووی قەبارە و بارستەییەوە، دەکەوێتە پشتێنەی گەرەستێرۆچکە بچووکەکانەوە، تیرەکەی تا ڕادەیەک چوارگۆشەیە (٥٠٠-٣٥٠ کم) (٣١٠-٢٢٠ میل) گەورەترین ئەندامی خێزانی (Hygiene)ە، خێزانێکی تاریکەن و یەکێکن لەو گەرەستێرۆچکە بچووکانەی کە دەوڵەمەندن بە کاربۆن لە جۆری بی، نزیکەی ٪١ی هەموو گەرەستێرۆچکە بچووکە ناسراوەکانی پشتێنەی گەرەستێرۆچکە بچووکەکان سەر بەم خێزانەن. [١]

ڕوانگەکردنی[دەستکاری]

وێنەیەکی هایگیا لەلایەن ڕاپرسییەکی مایکرۆوەیڤی دووانەیی هەموو ئاسمانەوە چرکێندرایە.

سەرەڕای قەبارەکەی هایگیا زۆر کاڵ دەردەکەوێت کاتێک لە زەویەوە چاودێری دەکرێت، ئەمەش بەهۆی تاریکی ڕووی و شوێنی لە پشتێنەی سەرەکی، هەر لەبەر ئەم هۆکارە شەش گەرەستێرۆچکەی بچووکتر بینران پێش ئەوەی ئەنیباڵ دی گاسپاریس لە ١٢ی نیسانی ١٨٤٩دا هایگیا بدۆزێتەوە، چاودێریکردنی بە شێوەیەکی گشتی پێویستی بە تەلیسکۆبێکی لانیکەم ١٠٠ ملیمەتر (٤ ئینچ) هەیە.

دۆزینەوە و ناونانی[دەستکاری]

هایگیا ١٠ لە ١٢ی نیسانی ساڵی ١٨٤٩ لە شاری ناپۆلی پایتەختی ئیتاڵیا لەلایەن فەلەکناسی ئەنیبالی دی گاسپاریس (٢٩ ساڵ) دۆزرایەوە، هەروەها یەکەمین گەرەستێرۆچکە بوو دیتیەوە لە کۆی نۆ گەڕەستێرۆچکە، بەڕێوەبەری ڕوانگەی ناپۆلی (ئێرنێستۆ کاپوچی) ناوی لە گەڕەستێرۆچکەکە ناوە (هایگیا ١٠)، هۆکاری ناولێنانەکەی دەگەرێتەوە بۆ نیشاندانی ڕێز بۆ بنەماڵەی فەرمانڕەوای شانشینی سیسیلیەکان کە لە ناپۆلی بوون.[٢]

سەرچاوە[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]