پشتوێنی کویپێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Artist's rendering of the Kuiper Belt and hypothetical more distant Oort cloud

پشتوێنی کویپێر ناوچەیەکی کۆمەڵەی خۆرە کە دەکەوێتە دوای خولگەی نێپتۆن (لە مەودای ٣٠ یەکەی ئەستێرەناسیەوە) تا ٥٠ یەکەی ئەسێرەناسی لە خۆرەوە.

ژمارەیەکی زۆر تەن وەک ھەسارەی بچکۆلە لە پشتوێنی کویپێردا ھەن کە زۆر لە تەنەکانی پشتێونی ھەسارۆکەکان گەورەترن.

دوای ئەوەی کە پشوێنی کویپێر لە ساڵی ١٩٩٢ەوە دۆزرایەوە، ژمارەی تەنە ناسراوەکانی پشتوێنی کویپێر بۆ زیاتر لە ھەزار دانە بەرز بۆوە. وا دەزانرێت زیاتر لە ٧٠٬٠٠٠ تەنی پشتوێنی کویپێر(KBOs) لە تیرەی زیاتر لە ١٠٠ کیلۆمەتردا ھەن.

پشتێنی کویپێر کە ڕێژەی تەنە ئاسمانییەکان لە سنووری پشتێنەکە بە ڕەنگی سەوز ڕوون دەکاتەوە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیزیی ساکار