جانیمید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
راستەقینەی جانیمید لەلایەن گالیلۆ (کەشتیی ئاسمانی) گیرایە

مانگی جانیمید (بەئینگلیزی: Ganymede) گەورەترین مانگی کۆمەڵەی خۆرە ھەتا ئێستا دیترابیتەوە، ھەروەھا یەکەکە لە ٤ مانگە گەورەکانی دەوری ھەسارەی ھورمز، ئەو مانگە لەلایەن گالیلێو گالیلەییەوە لە ساڵی ١٦١٠ دیتراوە. مانگی جانیمید بە ٧ رۆژ خوولەک لە دەوری ھەسارەی ھورمز دەکا، بە ریزبەند ٧مین مانگی ھەسارەکەیەوە و ٣یەم مانگیش بوو کە گالیلۆ دیتیەوە، مانگی جانیمید گەورەترە لە ھەسارەی زاوە، پێکھاتەی مانگەکە پێکدێ لە سلیکات کە لە کیمیادا ئەو پێکھاتە ھەر ئەندامی خێزانی سلیکۆن و ئۆکسجینە، وە پێکدێ لە بووزی ئاو، زانایان لەو باوەرەدان بە قووڵی ٢٠٠ کیلۆمەتر لە ژێر پێکھاتە بووزەکەی مانگی جانیمید ئەگەری ھەیە کە پێکھاتەی ئاسنیشی لێ ھەبی..

نەخشەکی خوولانەوەی مانگەکانی جانیمید و یوورۆوپا (مانگ) و ئایۆ (مانگ)

سەرچاوەکان[دەستکاری]