کۆمەڵەی خۆر
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
کۆمەڵەی خۆر | |
---|---|
![]() | |
کۆمەڵەی خۆر بە خۆر و ھەموو ئەو ھەسارانە دەوترێت کە لەدەوری دەخولێنەوە. زەوی ئەندامێکە لەو کۆمەڵەیەدا.
پێکھاتە[دەستکاری]
کۆمەڵی خۆر پێک ھاتووە لە ھەموو ئەو ھەسارانەی کە بەھۆی ھێزی ڕاکیشانەوە بەدەوری خۆردا دەسورێنەوە. لە پێکھێنەرەکانی کۆمەڵەی خۆر جگە لە ھەسارەکان مانگ و ئەستێرە و نەیزەک و پارچەی بچوکی جیابوەوە لە خۆر و ھەسارەکانی تر و خۆڵ و گاز پێک دێت. ھەموو پێکھێنەرێکی کۆمەڵەی خۆر بە دەوری خۆردا دەسورێتەوە. خۆر نزیکەی ٩٨٪ ھەموو ئەو ماددانەی تێدایە کە پێکھێنەری کۆمەڵکەن. گەورەترین بەشی کۆمەڵکەیە و زۆرترین ھێزی کێشکردنی ھەیە. بەھۆی گەورەیی قەبارەکەیەوەو رێژەی زۆری گەرد و گەردیلەوە ھێزێکی ھێندە گەورەی کێشکردنی ھەیە کە ھەموو ھەسارەکانی کۆمەڵکە بەدەوری خۆیدا دەسورێنێتەوە. لەکاتێکدا ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر ھەوڵدەدەن لە رێرەوی سورانەوەکە دەربچن و بەرەو گەردونێکی نادیار و لەلایەکی کەشەوە خۆر لە رێی ھێزکێشکدرنەکەیەوە ھەوڵ دەدات ھەریەک لەو ھەسارانە بەرەو ناوکی خۆی بەرێت بەرەنجامی ئەو دوو ھێز پێچەوانەیە ھاوسەنگیەک دروستدەکات و ھاوسەنگیەکەش بریتیە لەو تەوەرەی خولانەوەیەی کە ھەر ھەسارەیەک بەدەوری خۆردا ھەیەتی، بۆ نمونە زەوی لەماوەی ٣٦٥ رۆژدا رۆشتنێکی تەواو لەسەر تەوەرەکەی بەدەوری خۆردا دەکات.
چۆنیەتی دروستبوون[دەستکاری]
ئەم پرسیارە گرنگترین و قورسترین پرسیارە لای زاناکان بۆ رونکردنەوە و تێگەشتن. کۆمەڵەی خۆر چەندین میلیارد ساڵ پێش ئێستا دروستبوە. بیردۆزی گەشەسەند بۆ دروستبونی زیندەوەران و مرۆڤ و گیانداران لەسەر زەوی راستەوخۆ پەیوەندی بە بیردۆزی دروستبونی ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر ھەیە. بیردۆزی چڕبونەوە یەکێکە لەو بیردۆزانەی کە زۆرێک زاناکان لە ئێستادا لەسەری رێکەوتون و بە کورتی و ئاسانی بیردۆزەکە باسی ئەوەدەکات کە لە ئەنجامی تەقینەوە بەردەوامەکانی سەر خۆر و جیابونەوەی پارچە لێ و چڕبونەوەی ئەو خۆڵ و گازە پێکھاتوانەی لە نێوان ھەسارەکان ھەیە بەبەردەوامی ھەسارەکانی لێ پێکھاتووە و یەکگرتن و چۆنێتی گەردیلەکانیش شێوەی گۆیی و ھێلکەیی داوەتە ھەسارەکان.
زاناکان دەڵێن کۆبونەوەی گاز و ماددە لێکجیابوو و دەرپەریوەکان لە خۆرەوە بەبەردەوام و یەکگرتنیان پێکەوە بۆ پێکھێنانی ھەسارە و مانگ و ئەستێرە] پێکھێنەرەکانی کۆمەڵەکە بەڵگەیوکی تریشیان ھەیە ئەویش قەبارەی ھەسارەکانە بە پێی دورو نزیکیان لە خۆرەوە. چوار ھەسارە گەورەکە قەبارەی گەورەیان بەھۆی نزیکیان بوە لە خۆرەوە و تا دورکەویتەوە لە خۆر قەبارەی ھەسارەکان بچوکتر دەبنەوە بە ھۆی زۆر و کەمی ئەو مادانەی کە لە خۆرەوە دەرچوون.
پشتێنەی ھەسارە بچوکەکان و پشتێنەی کویپەر[دەستکاری]
لەناو کۆمەڵەی خۆردا دوو پشتێنە ھەن کە پرێتی لە ھەسارەی بچووک و ئەستێرە و مانگ و زۆریان بەھۆی ھێزی راکێشانی ھەسارەکانی نزیکیان کاریان تێدەکرێ , پشتێنەی یەکەمیان دەکەوێتە نێوان ھەردوو ھەسارەی جوپیتەر و مەریخەوە کە زەوی و مانگ دەکەونە ناو ئەم پشتێنەیەوە. پشتێنەی دووەم کە پشتێنەی کویپەرە لە سەتنەریدا ھەسارە بلوتۆ ھەیە و ئەمیش بەھەمان جۆر رێژەیەکی زۆری پێکھاتوی ئەستێرەیی لە ناودایە. لە پشت پشتێنەی کویپەر ناوچەیەک ھەیە کە بە ناوچەکانی ھەوری ئۆربتناسراوە، ئەم ناوچانە رێژەیەکی یەکجار زۆر پێکھاتوە ئاگرین و نەیزەکی تێدایە کە بە خێرایی ئیجگار زۆر و لەسەر خولگەی نارێک و تێکەڵ و پێکەڵ دەسورێنەوە. بەرگی دەوری خۆر کە پەستانێکی یەکجار گەورەی تێدایە و پلەی ٣٦٠ی ڕووی خۆر لە ھەر چواردوریەکەو داپۆشیوە رێگری گەورەیە لە کەمکردنەوەی ھێزی گەورەی راکێشانی ناوی خۆر بۆ ھەسارەکان و قەبارەکەی زاناکان بە ١٦٠ ئەوندەی دوری نێوان خۆر و زەوی دەخەمڵێنن لە ناو ئەم بەرگەدا ھیچ ێکھاتویەک بوونی نیە و لەباری چونی ھەر پێکھاتویەک بۆ ناوی یان بەھۆی پەستانی زۆر پاڵی پێوەدەنرێ یان دەتەقێنەوە.
![]() | ئەم گەردوون وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |