وتووێژ:سیستمی خۆری

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مايه وه Shahid tahir (لێدوان) ‏٠٩:١٢، ١١ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم ناوە ھەڵەیە، «سیستمی خۆری»م پێ تەواوە. ‎Gêjełûk ‏١٦:٣١، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەتوانی بڵێی من بە دڵم نییە، بەڵام ناکرێ بڵێی «ھەڵە»یە. بۆ وێنە، دەتوانی بڵێی بەکارھێنانی وشەی ھەسارە بۆ planet ھەڵەیە، چونکە ھەسارە ھەمان وشەی ئەستێرەیە کە لە ھەندێ شوێنی کوردستانا وای پێ دەڵێن. planetیش ئەستێرە نییە. بەڵام کۆمەڵەی خۆر ھەڵە نییە، ڕاستە وەرگێڕدراوی دقاودەقی solar system نییە، بەڵام ئەمە نایکاتە ھەڵە. بە ڕای من خراپ نییە و تازە جێش کەوتووە. Aza (لێدوان) ‏١٨:٠٧، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: مەسەلەکە بە دڵی من و تۆ نییە، ناوەکە ھەڵەیە. ئەمە وەک Solar Energyیە کە ئەبێتە وزەی خۆری نەک وزەی خۆر، ھەرچەنە وزەی خۆر باوترە و زیاتر بەکار دێ. بە ڕای من دروستی لە باوێتی گرنگترە. ھەروەک چۆن ژینناسی بۆ بەرامبەری biology پەسەند کراوە، بەڵام نە لە کتێبەکانی خوێندن و نە لە نێوان خەڵک بەکار نایا. ‎Gêjełûk ‏١٩:٣٧، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستە Solar دەبێتە خۆری نەک خۆر. بۆ systemیش دیارە نابێتە کۆمەڵە بەڵام کێشەیەکی گەورە نییە.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٦، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ وتاری وەک planetary system کێشە دروست ئەکا، ئەگەر دژایەتی نییە ئەیگوازمەوە. ‎Gêjełûk ‏١١:٢٩، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 گوێزرایەوە، ھیچ دژایەتییەک نەبوو. ‎Gêjełûk ‏١١:٤٠، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]