پێروو لە ئۆڵۆمپیاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێروو بۆیەکەمجار لە ساڵی ١٩٣٦ بەشداری ئۆڵۆمپیادی کرد. لەو کاتەوە بە فەرمی بەشداری لە ١٧ خولی ھاوینە و ٢ خولی زستانە کردووە. یەکێک بوو لەو وڵاتانەی بەشداری ئۆڵۆمپیادی ١٩٥٢ نەبوو. لیژنەی ئۆڵۆمپیادی پێرو لە ساڵی ١٩٢٤ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٣٦ لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە بەفەرمی ناسێندرا. ساڵی ٢٠١٠ بۆیەکەمجار بەشداری ئۆڵۆمپیادی زستانە کردووە. پیرۆ بە گشتی خاوەنی چوار مەدالیای ئۆڵۆمپیادە (یەک زێڕ و سێ زیو).

سەرچاوەکان[دەستکاری]